کەجەکە: سەرکەوتنی کۆبانێ سەرکەوتنی هەموو گەلانی جیهانە

کەجەکە: سەرکەوتنی کۆبانێ سەرکەوتنی هەموو گەلانی جیهانە

هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕیوەبەریی کەجەکە پیروزبایی ١ی نۆڤەمبەر (تەشرینی دووەم) رۆژی جیهانیی کۆبانێ کرد. کەجەکە چالاکییەکان بۆ کۆبانێ وەبیرهێنایەوە و وتی “ئەو یەکگرتن و هاوکارییەی ١ی تەشرینی دوویەمی ٢٠١٤ بووە دەسپێکی تێکشکاندنی داعش.”

کەجەکە ئەوەی خستەڕوو، دوای کۆبوونەوە چوارقۆڵییەکەی ئیستانبول هێرشەکان لەسەر ڕۆژئاوا زۆرتربوون و وتی، ” فاشیزمی ئاکەپە/مەهەپە بەو هێرشانە ڕووی دوژمنکارانەی خۆیان لەهەمبەر گەلانی سووریا نیشان دەدەن و لە هێڵێکی دیکەوە سەرۆکایەتیی شوێنیزم لەتورکیا بەنیازە لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئاداری ٢٠١٩ سەربکەوێت.”

دەقی بەیاننامەکەی کەجەکە:

” ٤ساڵ پێش ئێستا لەلایەن چواربەرەی جیهانی دیموکرات، سوسیالیست، ڕۆشنبیر، نووسەر و هونەرمەندانەوە ١ی نۆڤەمبەر (تەشرینی دوویەم) وەک ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ دیاریکرا. لە ١ی تەشرینی دوویەم میلیۆنان مرۆڤ ڕژانە سەر شەقامەکان و خاوندارییان لە بەرخۆدانی کۆبانێ کرد، کە لەدژی هێرشی چەتەکانی داعش فیداکارانە بەرخۆدانییان کرد. ئەو یەکگرتن و هاوکارییەی ١ی تەشرینی دوویەم لە ساڵی ٢٠١٤ بووە دەسپێکی تێکشکاندنی داعش. بەرخۆدێرەکانی کۆبانێ بە کەڵک ورەگرتن لەو هاوکارییە بەڕەنگێکی فیدایی بەرخۆدانیان کرد و داعشیان تێکشکاند. بەو ڕەنگە هەموو پیلانەکانی ئاکەپە کە بەنیازبوو شۆڕشی ڕۆژئاوا بخنکێنێت مایە پووچ بوویەوە، شۆڕشی ڕۆژئاوا بە هاوکاریی گەلان هەنگاوی گەورەی هەڵنا و چەتەکانی داعش، نوسرە و هەروەها هێزە پشتیوانەکانیانی تێکشکاند. ئێمە سڵاوێکی گەرم ئاراستەی ئەو کەسانە دەکەین کە ڕۆژی جیهانیی کۆبانێان راگەیاند و لەو ڕۆژەدا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.هەروەها هەموو ئەو کەسانەی کە بەرخۆدانی تێکشکاندنی داعش شەهید و برینداربوون بەڕێزەوە یادیان دەکەینەوە.

سەرکەوتنی کۆبانێ سەرکەوتنی هەموو جیهانە

بەرخۆدانی کۆبانێ کە بەڕۆحی ١ی تەشرینی یەکەم، ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ سەرکەوت، تەنها دەسکەوت و سەرکەوتنی خەڵکی کۆبانێ نییە. سەرکەوتنی کۆبانێ لەدژی داعش و هاوکارەکانی سەرکەوتنی هەموو جیهانە. کۆبانێ شارێکی هاوبەش و جیهانییە. ئەرکی هەموو گەلانی جیهانە کە پارێزگاری لە کۆبانێ و هەوڵەکان بۆ دامەزراندنی ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک بکەن. هێرشکردنە سەر کۆبانێ، کە بە هاوکاریی تێکۆشانێکی گەورە ئازاد بووە، بە واتای هێرشکردنە سەر گەلانی جیهان و هێزە دیموکراتیکەکانە.

خاڵی جێگەی سەرەنج ئەوەیە، دوای کۆبونەوە چوارقۆڵییەکەی ئیستانبول هێرش دەکرێت

دەسەڵاتداریەتی ئاکەپە و مەهەپە دوژمنایەتیی خۆیان لەهەمبەر کۆبانێ و شۆڕشی ڕۆژئاوا زۆرتر کردووە و لەسەر سنوورەکان بە زۆرترکردنی هێرشەکان هەڕەشە لە ئارامی و ئاشتی لە باکووری سووریا و هەموو سووریا دەکەن. لە کاتێکی وەهادا کە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە دێرەزۆر لە دژی داعش شەڕدەکەن و بەسەدان شەهیدیان داوە، دەسەڵاتی ئاکەپە بەو هێرشانەی خۆی جارێکیتر نیشانیدا، کە هاوکاری سەرەکی داعشە. بۆ ئەوەی ئەو هێرشە دوای کۆبوونەوەکەی ئیستانبول ئەنجام درا و بەجۆرێک هاوکاریی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە کران و ئەلمانیا، فەرانسا و رووسیا بوونە شەریکی ئەو هێرشانە لەدژی گەلی کورد.

لەدژی هێرشەکان لەسەر کۆبانێ کە بەهاوکاری و تێکۆشانی گەلانی جیهان ئازادکرا، بە دڵنیاییەوە گەلانی جیهان و هێزە دیموکراتیکەکان هەڵوێستیان دەبێت و دەنگ هەڵدەبڕن. هەرچۆن لەدژی هێرشەکانی داعش هەڵوێستیان هەبوو لەدژی ئەم هێرشانەشدا بێدەنگ نابن. بێدەنگی لەهەمبەر هێرشی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە، کە بەئاشکرا هاوکاریی داعش دەکەن بە واتای چاونوقاندنە لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا. هەر بۆیە هەلوێست گرتن و بێدەنگ نەبوون لە دژی ئەو هێرشانە بە واتای زیندووبوونی ئەخلاق و ویژدانی ئەو کەسانەیە کە دەڵێن، ئێمە دژی داعشین.

هێرشەکان دوو هۆکاریان هەیە

فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بەو هێرشانەی خۆیان لەلایەک دوژمنایەتیی خۆیان لە هەمبەر گەلانی سووریا نیشان دەدەن و لەلایەکی دیکەوە بە گەشکردنی شوێنیزمی تورک دەیانهەوێت لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئاداری ساڵی ٢٠١٩ سەرکەوتن تۆمار بکەن. بەنیازن بە سەرکەوتن لە هەڵبژرادنی شارەوانییەکان دەسەڵاتی دیکتاتۆریی خۆیان مسوگەر بکەن. بەڵام وەک نەریتی هەموو فاشیستەکان چەوساندنەوەی هێزە دیموکراتیکەکان و ئازادیخوازەکانیان کردووەتە کاری سەرەکی خۆیان. هەر بۆیە هەتاکو هەڵبژرادنەکانی شارەوانییەکان دەست پێبکات ئەو هێرش و هەڕەشانە لە ئاشتی لە باکووری سووریا و ئارامی و ژیانی دیموکراتیک بەردەوام دەکەن. هەمیش بۆ ئەوەی بانگەشەی شوینیزمانەی خۆیان بکەن بەردەوام دەڵێن، ئێمە لەدژی “تیرۆریستان” کە بەنیازن هێرش بکەنە سەر تورکیا ئۆپەراسیۆن دەکەین.

دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بەو دوو ئامانجەوە هێرش دەکەن. هەم کورد، هەم گەلانی تورکیا و هەمیش گەلانی جیهانیش دەبێت ئەو پیلانەی دەسەڵاتەکەی ئاکەپە و مەهەپە تیکبشکێنن. پێویستە شەڕی دەروونی و پیلانە چەپەڵەکانی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان بۆ گەل ئاشکرا بکرێت. دەبێت هەموو ئەو دەوڵەت و هێزانەی کە لە هەمبەر ئەو هێرشانەی دەسەڵاتەکەی ئاکەپە و مەهەپە بێدەنگی دەنوێنن شەرمەزار و ڕیسوا بکرێن و وەک هاوکاری ئاکەپە و مەهەپە لەقاو بدرێن.

داوا لەهێزە دیموکراتیکەکان

گرینگە گەلانی تورکیا و هێزە دیموکراتیکەکان ئەوە باش ببینن، کە هێرش و بانگەشەکانی دەسەڵاتی ئاکەپە پێش هەڵبژاردنەکان تاکتیکی هەڵبژاردنە و پێویستە لە دژی دەسەڵاتداری ئاکەپە و مەهە هەڵویستیان هەبێت. ئەو هێرشانە لەسەر سنوور ئەنجام دەدرێت هیچ قازانجێکی بۆ گەلی تورکیا نییە. بە پێچەوانەوە ئەو هێرشانە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ڕقی کورد و گەلانی ناوچەکە لە دژی تورکیا زۆرتر ببێت و تورکیا لەناو قەیران و ئاڵۆزیی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بمێنێتەوە. هەر بۆیە دەبێت هێزە دیموکراتیکەکان و پارتە سیاسییە ناڕازییەکان لە تورکیا لەهەمبەر ئەو هێرشانەدا هەڵویستیان هەبێت و نەهێڵن بە ناچاری و زۆردارانە فاشیزم بەسەر داهاتووی تورکیادا بسەپێنن.”

سەرچاوە: فرات نیوز

Related posts