پیرۆز بێت ٢١ی شوبات رۆژی جیهانی زمانی دایكی
زمان و كه‌لتور دوو هێمای بنه‌ڕه‌تی هه‌ر گه‌لێكه. له پێناوی دیاریكردنی ناسنامه‌كانیان، گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كان ره‌نج و فیداكاری گه‌وره‌یان داوه و تاوه‌كو ئێستایش خه‌ڵكانێك هه‌ن له‌و پێناوه‌دا له تێكۆشان و خه‌باتدان دان. ٢١ی شوبات كه رۆژی جیهانی زمانی دایكییه، رۆژێكی گرنگه بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ره‌نج و تێكۆشان له پێناوی زیندوویی و گرنگی راهایی زمانی دایكیی. سه‌رده‌مانێك به‌نگه‌لادیس له‌ژێر فه‌رمیه‌تیی پاكستان دا بوو، به زۆره‌ملێیی ده‌یانویست زمانی سه‌رده‌ستی ئۆردو ببێته زمانی فه‌رمی به‌نگالیه‌كانیش. به‌ڵام ئه‌وه قه‌بوڵ نه‌كرا و خه‌ڵكی له دژی بڕیاره‌كه هاتنه سه‌ر شه‌قام.
له چالاكیه‌كه‌ی ٢١ی شوباتی ١٩٥٢، پێنج له خوندكارانی به‌نگالی له داوای زمانی خۆیان ده‌كرد، به ده‌ستی پۆلیسی پاكستانی كوژران. سازمانی یۆنیسكۆی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی جه‌وانانی به‌نگالی له هه‌نگاوێكی بێ وێنه‌دا ئه‌م رۆژه واته ٢١ ی شوباتیان وه‌ك رۆژی زمانی دایكیی بۆ هه‌موو وڵاتانی جیهان راگه‌یاند و پێشنیاری سیسته‌می فێركاری بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه دانیشتوانی له چه‌ند زمان و چه‌ند نه‌ته‌وه‌ی جیاواز پێكدێت پێشنیار كرد. له ساڵی ٢٠٠٠ ه‌وه ئه‌م رۆژه له جیهاندا پیرۆز ده‌كرێ. به‌گوێره‌ی داتاكانی یۆنیسكۆ له ساڵی ١٩٥٠ ه‌وه تا ئێستا ٢٣٠ له زمانانی دونیا له‌ناوچوون و ٢٤٠٠ زمانی تریش له ژێر مه‌ترسی نه‌مان دان.
له توركیا نه‌رمه‌نكی، ااسوركی، ئابازی، پۆنتوسو كه بنزاراوه‌یه‌كی كرمانجكی ( دیملكی ) له ناویاندا ١٨ زمان و زاراوه‌ی تریش رووبه‌ڕووی له‌ناوچووندان. هه‌روه‌ها هه‌ورامییش به هه‌مان شێوه له‌و مه‌ترسیه به دوور نییه! ده‌وڵه‌ت و رژێمی ده‌سته‌ڵاتی توركیا به‌قه‌د قڕكردنی فیزیكی، به روخاندن و خاپوركرنی شوێنه‌واره مێژووییه‌كان و به ئاسمیلیاسیۆن ده‌یه‌وێ له‌سه‌ر خاكێكی دێرین و مێژوویی كه كاكڵه كۆكی گه‌لانی تێكۆشه‌ر ببرژێنێ و بسڕێته‌وه. سازی و ئه‌و ده‌زگایانه‌ی كه به كوردی خه‌باتی بڵاوكردنه‌وه ده‌كه‌ن، یان خه‌باتی زمان و زمانه‌وانی ئه‌نجامده‌ده‌ن له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه داده‌خرێن و رۆژنامه و بڵئوكراوه‌كانیان قه‌ده‌غه‌ده‌كرێن، به سه‌دان كه‌سیان زیندانی ده‌كرێن و تا ئێسیاش له زینداندان. ده‌وڵه‌تی تورك به ناوه‌خۆی توركیا ناوه‌ستێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌و سیاسه‌ته‌یان له هه‌ندێك ده‌وڵه‌تی ئه‌وڕوپا به تایبه‌تی وڵاتی ئه‌ڵمانیا جێبه‌جێ ده‌كات، كه له ئه‌نجامدا به‌م دواییانه وه‌شانخانه‌ی مێزۆپۆتمایا و میر موزیكی به ڕێپێدانی ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا داخست.
ده‌بێ له به‌رامبه‌ر ئه‌و كار و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌یان بێ ده‌نگ نه‌مێنین و خاوه‌ندارێتی له زمان و چاندی خۆمان بكه‌ین و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆمان هه‌ڵبڕین و له خه‌بات و تێكۆشانی فه‌رهه‌نگی و زمان به گڕ و جۆشتر به‌رده‌وام بین.
ئه‌و مانگرتنانه‌ی له كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه به پێشه‌نگی په‌ڕله‌مانتاری HDP له‌یلا گوڤه‌ن ده‌ستی پێكرد و به‌رداوامی هه‌یه، جگه له مه‌به‌ست و ئمانجه دیاره‌كه‌ی له‌هه‌مان كاتدا بۆ پاراستنی ئاینده‌ی منداڵانی كورد و ته‌واوی منداڵانی جیهان و زمانه‌كه‌یانه.
زمانی كوردی ئه‌و زمانه‌یه كه هه‌رده‌م له به‌رده‌م ئاسمیله و ئینكاركردن دایه، به‌ڵام له‌ناو په‌ڕه‌كانی مێژوودا ون نه‌بوو و به ره‌نج و تێكۆشانی دایكانی كورد و دڵسۆزانی گه‌له‌كه‌مان به‌سه‌رفرازی باڵا ده‌كات. له‌م قۆناغه مێژووییه و دواتر، بۆ ئه‌وه‌ی رێ له به‌ر توانه‌وه و ئاسمیله و خۆئاسمیله‌كردن بگیرێ پێویسته به كوردی بیربكرێته‌وه. ئه‌مه له‌هه‌مان كاتدا بۆ زمانه‌كانی گه‌لی ئه‌رمه‌نی، ئاسوری، سریانی و كلدانی و ئه‌وانی تریش ئامانجمانه كه له‌به‌ر مه‌ترسی له‌ناوچووندان.
به‌بیرهێنانه‌وه‌ی گه‌نجان و خوێندكارانی به‌نگلادشی، ئه‌وانه‌ی له ڕێگای خاوه‌ندارێتی له زمان و فه‌رهه‌نگی خۆیان و ئاخاوتن و خوێندن به زمانی ره‌سه‌نی دایك، خۆیان كرده قوربانی، سڵاو و پیرۆزبایی بۆ به‌رزی گیانبازی و وه‌فاداریان راده‌گه‌یێنین.
هه‌ر بۆیه بۆ زمانی كوردیش، تێكۆشان و پاراستنی زمانی دایك و بابه‌تی مان و نه‌مانه و پێویستیه‌كی ژیانییه.
به‌م بۆنه‌یه‌وه و به بیروباوه‌ڕی به خاوه‌ندارێتی له زمانی دایكی و پاراستنی و ٢١ی شوبات رۆژی جیهانی زمانی دایكی، به گه‌رمی له هه‌موو گه‌لانی ژێرده‌ستی جیهان و به‌تایبه‌تی گه‌لانی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌ین.
كۆمیسیۆنی زمان، كه‌لتور و به‌روه‌رده‌ی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان
٢٠ ی شوبات ٢٠١٩