پلاتفۆرمی هۆرام : هێرشەکانی تورکیە بۆ سەر باشوور و رۆژئاوای کوردستان شەرمەزار دەکەین .

پلاتفۆرمی هۆرام : هێرشەکانی تورکیە بۆ سەر باشوور و رۆژئاوای کوردستان شەرمەزار دەکەین .
:
گەلی وڵاتپارێزی کورد هە چەند بە کۆتایی رێکەوتنامەی لۆزان نزیک دەبینەوە ، هێرشی داهیرکارانی کوردستان بۆ سەر دەستکەوت و نڕخەکانی گەلەکەمان زیاتر دەبێت . درێژە پێدانی سیاسەتی ئینکار و کۆمەڵکۆژی بە شێوە و ناوی جیا لە بەر چاوی زڵهێزان و ڕێکخراوە بە ناو دیموکراسیەکانی جیهان نیشانەی بەردەوامی گەلەکۆمەی نوێ لە سەر ناسنامەی کوردی ئازادە .
ئەمڕۆ دولەتی فاشیستی تورک بە هاوکاری رژیمی ئێران لە ژێر ناوی شەری پەکەکە و پژاک هێرشی هاوبەشیان کردوەتە سەر باشوور و رۆژئاوای کوردستان . بە شێوەی زیاتر دولەتی تورکیە بە پشتیوانی هێزی ناتۆ دەستی داوەتە کۆمەڵکۆژی خەلکی مەدەنی . هەر وەها کەدەزانن لە سەرەتای دامەرزاندنی ئەو دوڵەتانە تا بە ئەمڕۆ پێش دروست بوونی پەکەکەیش کۆمەڵکۆژی و هێرش لە سەر کوردان بوە و بەردەوام بوە .
ل دوای سەرکەوتنی گەلەکەمان لە رۆژئاوای کوردستان ئەم هێرشانە بەرفراوانتر بوونە . بە جۆرێک کە میدیای داگیرکاران بۆ چەواشەکاری هێرشەکانیان ، پەکەکە و گریلا دەکەنە بەهانە ، مخابن چەندین لایانی کوردی بە هاوکاری ناراستەوخۆ و بێ دەنگی لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا ، هێز دەبەخشنە هێرشی نوێ داگیرکاران بۆ سەر گەل و نیشتمانەکەمان . ئامانجی سەرەکی ئەم هێرشانە ، نەمانی ناسنامە ، زمان ، فەرهەن و بوون و نەبوونی گەلەکەمانە . تورکیە و ئێران بۆ دەرباز بوونی لە گرفتە ناخۆئیەکانی خۆیان کە بەرهەمی زۆلم و ستەمی چەندین سالەیە ، دەیانەوێت لە رێگای شەر لە سەر کوردان خۆیان لەو قەیرانانە دەرباز بکەن .
داگیرکاران ئەمرۆ بە بەهانەی بوونی پەکەکە لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان وەک یەکێک لە بزووتنەوە کاریگەرەکانی رۆژهەڵاتی ناوراست ، دەیانەوێت هێزی کاریگەری کورد لاواز بکەن و زیاتر لە جاران ئاجندای خۆیان لە سەر لایانی دیکەی کوردی بسەپێنن . مخابن نەبوونی یەکریزی و یەکیەتی نەتەوەیی هۆکارێکە بۆ بەردەوامی ئەم هێرشانە . لە سەر ئەو ئەساسە بانگەواز لە هەموو لایانەکان و نەتەوەکەمان دەکەین . لە ئاست ئەم هێرشانە بێ دەنگ نەبن و هەڵوێستیان هەبێت . هێرش لە سەر پەکەکە تەنیا بەهانەیەکە بۆ چەواشەکاری گەل ، ئامانجی سەرەکی داگیرکاران بە تایبەت تورکیە لە ناوبردنی هەموو دەستکەوتەکانی کوردە لە هەموو جێگایەک .
لە کۆتائیدا داوا لە حزب ، رێکخراو و لایانی پەیوەندیدار دەکەین کە بە زووترین کات بۆ بەستنی کۆمگرەی نەتەوەیی هەنگاو هەلبگرن . هەر وەها نەتەوەکەمان لە ئاست ئەو هێرشانە خاوەن هەڵوێست بێت . لە بەر ئەوەی لاوازی هەر لایان یا پارچەیەکی کوردستان بە واتای لاوازی گەلەکەمان لە پارچەکانی دیکە دێت .
ڕێوەبەری پلاتفۆرمی هۆرام
٢٧-٧-٢٠١٩

Related posts