رۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ
رۆژی ١٠ ی دیسه‌مبه‌ر، یادی رۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤه. ئه‌مڕۆ ئه‌م یاده پێی ده‌نێته ناو ساڵی ٧١ یه‌مینیه‌وه، ٧١ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ١٠ی دیسه‌مبه‌ری ساڵی ١٩٤٨ دا، هێشتا دونیا له سه‌روبه‌ندی دووكه‌ڵی خه‌ڵوز و خۆڵه‌مێشی جه‌نگی جیهانی دووه‌م نه‌جاتی نه‌بووبوو، بۆنه‌كه‌ی ده‌گه‌یشته به‌ر لووتی ماڵوێرانبوو و بریندار و جه‌رگسووتاوانی ئه‌و شه‌ڕه نه‌گریسه. هه‌ڵبه‌ت كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌یشی له نه‌هامه‌تی ئه‌و جه‌نگه بێ به‌ش نه‌بوون. چۆن له دوای جه‌نگیی یه‌كه‌مه‌وه خاك و نیشتیمانەکەی بووه قوربانی و كه‌وته به‌رشاڵاوی پارچه‌بوون و به‌سه‌ر چوار وڵات‌دا دابه‌شكرا. هه‌ر ئاوه‌هاش له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانیشه‌وه، گه‌یشتنی به مافه‌كانی خۆی به حه‌ق نه‌زاندرا و بێ به‌ش بوو لێی، نموونه: روخانی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد هه‌ر یه‌ك ساڵ پێش راگه‌یاندنی ئه‌م جارنامه‌یه بوو.
ئه‌م جارنامه‌یه له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا و دوواتر به به‌رفراوانبوونی رێكخراوه‌كه و په‌یوه‌ستبوونی به زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانه‌وه، وڵاتان به‌نده‌كانی ئه‌و جارنامه‌یان واژوو كرد. له‌ناو ئه‌و وڵاتانه‌شدا هه‌ر چوار وڵاته داگیركه‌ره‌كه‌ی كوردستانی تێدایه، واته پابه‌ندبوونیان به‌و به‌ندانه‌ی مافی مرۆڤه‌وه نیشان داوه.
رۆژ له دوای رۆژی ئه‌م راگه‌یاندنه، بۆ ساتێكیش به‌بێ پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤی كورد و كوردستانی كه به قێزه‌ونترین شێوه‌ی دڕنده‌یی له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كانی كوردستانه‌وه تێنه‌په‌ڕیوه. تا ده‌گاته ئه‌مڕۆ، له كاتێكدا رۆله‌كانی كوردستان له هه‌ر چوار پارچه‌یدا وه‌ك سه‌رقافڵه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزێكی دڕنده‌ی تیرۆرستی وه‌ك داعش و به‌رخۆدان له به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ت و رژێمه نامرۆڤدۆستانه‌ی عێراق، ئێران، سووریا و توركیا دا به‌ها و نرخی مرۆڤایه‌تی هه‌موو جیهان ده‌پارێزن. هه‌ر له‌په‌راوێزی ئه‌م راستییه دا:
ئێمه وەک کومیتەی مافەکانی مرۆڤ له كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان –ك ن ك، ڕۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ لە پێشدا لە گشت مرۆڤایەتی و مرۆڤدۆست و ئاشتیخوازان، ئەوانەی بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی مرۆڤ تێدەکۆشن پیرۆز ده‌كه‌ین.
دیسانه‌وه، ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی له دژی به‌نده‌كانی مافەکانی مرۆڤ ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ری كوردستان ئێران، توركیا، عێراق و سووریا وه ده‌كرێن، ده‌خه‌ینه به‌ر ده‌م وسینگی رێكخراوی جیهانی مافی مرۆڤ و هه‌روه‌ها بۆ هه‌موو ئه‌و وڵات و نه‌ته‌وانه‌ی كه ئه‌ندامن له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دا. چۆن ئێمه شه‌رمه‌زار و ریسوایان ده‌كه‌ین، ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه به‌پێی به‌نده‌كانی ئه‌و جاڕنامه‌یه هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵدا بكرێت و سزابدرێن.
دەوڵەتی داگیرکەری جمهوری ئیسلامی ئێران جگە لە زیندانیکردن، راوه‌دوونان و له‌سێداره‌دان، برسیكردن و هه‌موو جۆره پێشێلكردنه‌كانی مافی مرۆڤ له دژی گەلەکەمان رۆژهەڵاتی کوردستان بە رەوا نازانێت و لە بنپێکردنی بڕیارەکانی یەکێتی نەتەوەکان به‌رده‌وامه و گەلەکەمان له به‌رده‌م گه‌وره‌ترین مه‌ترسی و زوڵم و زۆرداری ئه‌م رژێمه شۆڤینی و نامرۆڤدۆسته‌دایه.
ده‌وڵه‌تی نه‌ژادپه‌رستی تورك، جگه له جوگرافیای ده‌وڵه‌تی توركیا، به‌به‌رچاوی دونیاوه ته‌نها سیاسه‌تی دژه كورد و ئه‌نتی دیموكراسی و مرۆڤایه‌تی پیاده ده‌كات. به‌ربووه‌ته گیانی خه‌ڵك، زیندانكردنی چالاكوانان بێ دادگاییكردن، قه‌تڵوعامی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و خاپوركردنی شاروشارۆچكه‌كان و ماڵی هاوڵاتیان. ئه‌م رژێمه زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستانی به دۆخ و ناوچه‌گه‌لی تایبه‌ت كردۆته سه‌ربازگه و حاڵه‌تی شه‌ڕی تیادا راگه‌یاندووه. بەبەرچاوی دونیاوە کۆمەڵکوژی ئەنجامدەدات. هه‌روه‌ها زۆر به شێنه‌یی نیوه‌ی باشوری كوردستانی كردۆته سه‌ربازگه و ده‌زگا جاسووسیه‌كانی. به بێ منه‌تی سنووره‌كان ده‌بڕێ و شاخ و ده‌شت، گوند و ئاواییه‌كان بوردومان ده‌كات، تا ده‌گاته لێدان و بۆمبارانكردنی خه‌ڵكی سڤیلی كه‌مپی مه‌خمور و شەنگار و بە دڕندانە و بە چەکی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتیی خەڵکی مەدەنی لە ژن و منداڵ لە رۆژاوای کوردستان قەتڵوعام دەکات. بە پلان و پیلان لەگەڵ گروبە تیرۆرستەکان دیمۆگرافیای رژاوای کوردستان دەگۆڕێت و خەڵکی ئاوارە و بێ مەسکەن ومەئوا دەکات.
ئه‌مانه و به چه‌ندین پێشێلكاری تری له‌و جۆره‌ی دژی مافه‌كانی مرۆڤ رۆژانه له لایه‌ن ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌وه به‌رامبه‌ر خه‌ڵك، هاوڵاتیان و ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی مرۆڤی كوردستانی و به ژینگه‌ی كوردستانیشه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن.
ئێمه له كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان ك ن ك، له رۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا كه رۆژی جیهانی جاڕدانی مافی مرۆڤه. ته‌واوی ئه‌و پێشێلكاریانه شه‌رمه‌زار و ریسوا ده‌كه‌ین. ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ین به گوێ و به‌رچاوی ئه‌و وڵات و نه‌ته‌وانه‌ی كه ئه‌ندامن له رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كه رێز له‌و به‌ندانه بگرن كه سوێندتان به مرۆڤایه‌تی خواردووه و واژووتان کردووە.
سڵاو له گه‌لی كوردستان، ئه‌و گه‌له‌ی زیاتر له سه‌ده‌یه‌كه له‌به‌رامبه‌ر زۆرداری و پێشێلكاریه‌كانی ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كان له خه‌بات و تێكۆشاندایه. به ملیۆنه‌ها مرۆڤی كورد و كوردستانی بۆنەته قوربانی و ژینگه‌و جوگرافیاكه‌ی كراوه‌ته مه‌یدانی ململانێی ده‌وڵه‌ته زۆردار و پاوانخوازه‌كان.
سڵاو له پاكڕه‌وان، شه‌هیدان و ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌وانه‌ی به درێژایی ئه‌و مێژوویه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و وێرانكاییه، پێداری و سه‌روه‌ری و سه‌رفه‌رازی مرۆڤایه‌تیتان بۆ ماوه‌ته‌وه.
سڵاو لە هەموو زیندانیانی سیاسی و چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی لە گرتوخانەکانی دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان.
سلاو له دونیای سێكۆلار و مرۆڤدۆستی جیهان و گه‌ل و نه‌ته‌وه ئاشتی و ئازادیخوازه‌كان.
ساڵیادی رۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ پیرۆز بێت.
کومیتەی مافی مرۆڤی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان
١٠ كانوونی یه‌كه‌م ، دێسه‌مبه‌ری ٢٠١٩