شەهید سمکۆ سەمبولی قارەمانێتی مێژووی سەردەمی نوێە

شەهید سمکۆ سەمبولی قارەمانێتی مێژووی سەردەمی نوێە

لێدوان1395/6/13
لێدوانی فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان-YRK بە بۆنەی ساڵرۆژی شەهادەتی شەهید ماجد کاویان ناسراو بە شەهید سمکۆ سەڕهەڵدان

ساڵی ٢٠١١ی زایینی لە وەها رۆژێکدا تێکۆشەر و قارەمانی گەلەکەمان، هەڤاڵی فەرماندە، ماجد کاویان ناسراو بە سمکۆ سەڕهەڵدان لە رۆژی ١٣ی خەرمانان شەهید بوو. شەهید سمکۆ و هەڤاڵانی بە بەرخۆدانی و قارەمانێتی توانیان چۆک بە دوژمنی خوێنمژی دێرینەی گەلی کورد، واتا کۆماری ئیسلامی ئێران دادەن و لە بەرامبەر دەستدرێژی و داگیرکاری سەر خاکی کوردستان، بە رۆحی عەگید و عاکیف، ناموس و شەڕەفیان بپارێزن. شەڕی قەندیل لە ساڵی 2011 تەنیا شەڕێکی نیزامی و سەربازی نەبوو بەڵکوو شەڕی پاراستنی نرخەکانی مرۆڤایەتی لەمەڕ هێرشی هۆڤانە و داگیرکاری بوو. هەڤاڵمان لە شەڕی قەندیل سەرکەوتنی ئازادی و حەقیقەت و ئیرادەیان لەبەرامبەر تەسلیم بوون، ڕەشبیری و خوێنمژی سەلماند و لە مێژووی پڕشکۆی تەڤگەری ئازادیخوازی گەلی کورد هیزی ئیرادە و باوەڕیان بەسەر تۆپ و تانک و خۆمپارە سەروەر کرد.

شەهید سمکۆ ئافرێنەری هێڵێکی نوێ فەرماندارێتی و ملیتانی بوو کە بە وڕە و باوەڕییەکی بێ وێنە، نەترسانە لەبەرامبەر سوپای زاڵم و داگیرکار راوەستا و بە تێکۆشانێکی فەلسەفی، باوەشی بۆ ئازادی و ئەوین و جوانی کردەوەو هەنگاوەکانی بوونە هۆکاری پتەوبوونی رێگای حەقیقەت. شەهید سمکۆ وەک کەسایەتیەکی سیاسی بە بنەما وەرگرتنی بیروڕامانی ئاپۆیی، لە ئەرباباوە هەتا چیاکانی زاگرۆس سنوورە دەسکردەکانی بەزاند و سەلماندی کە سنوور ناتوانێ لە خاکی کوردستان هیچ واتایەک بە خۆیەوە ببینێ. هێڵی قارەمانانەی شەهید سمکۆ، شەهید عەگید، شەهید ئەویندار، شەهید ساریا و شەهید بەرفین و هەڤاڵانی ترمان بوو، کە بە خوێنی خۆیان، نەمامی ئازادیان لە رۆژهەڵاتی کوردستان سەوزتر کرد و سەرکەوتنی سوری رۆژیان مسۆگەر کرد.

لە پێنجەمین ساڵرۆژی شەهادەتی شەهید سمکۆ، بە بیرەوەری و یاد و خاترەی هەموو شەهیدانی شەڕی قەندیل، بەڵێنی بەردەوامی رێگایان دەدەین و سوێندی خۆمان لەگەل هیوا و ئاوات و ئامانجەکانیان دووپات دەکەینەوە. جێی هەیە وەبیر کۆماری ئیسلامی ئێرانیشی بێنینەوە کە چۆن لە ساڵی 2011 نەیتوانی بە هەزاران لەشکر و تۆپ و تانک لەمەڕ ئیرادە و باوەڕی تەڤگەری ئاپۆیی تاقەت بێنێ و بە سەرشۆڕیەوە ڕووی کردەوە ناو ماڵی خۆی، ئەوڕۆکەش بە هەزاران سمکۆ لە چیاکانی کوردستان، لە ماکو هەتا ئیلام ئامادەن کە بۆ رزگاری و ئازادی گەلەکەیان فیداییانە سینگ بدەنە پێش و ناموس و شەڕف و کەرامەتی گەلی کورد بپارێزن.

فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان – YRK

3/9/2016ی زایینی

13/6/1395 هەتاوی

Related posts