پارتی ئازادی و دیموکراتی ئێزیدی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:” ئێزدخان و شەنگال لە هەموو پیلانێک دەپارێزین”.

پارتی ئازادی و دیموکراتی ئێزیدی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:” ئێزدخان و شەنگال لە هەموو پیلانێک دەپارێزین”.

لە بەیاننامەیکیدا، پارتی ئازادی و دیموکراتی ئێزیدی رایگەیاندوە:” ئەمڕۆ لە شوێنی قوبەی شەرفەدینی پیرۆز، پیلانێکی قێزەون جێبەجێ کرا، ئەوانەی لەو شانۆگەرییە تراژیکۆمیکە بەشدارییان کردوە، با باش بزانن، ئێمە هەرگیز ئێزیدخان بەجێناهێڵین”.

چەند بەرپرسێکی پارتی، فەرماندەی فەوجێکی پێشمەرگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان-عیراق، ئامیر فەوجەکەی بە سەرپەرشتی قاسم شەشۆ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە شەرفەدین کۆبونەوە، ئامانجی سەرەکی ئەو کۆبوونەوەیەش هاندانی خەڵکی ئێزدییە لەبەرانبەر گەریلاکانی هەپەگە و پەکەکە، ئەو هێزەی کە لە رۆژی ٣ی ئابی 2014 بە فریای گەلی ئێزدی هات و نەیهێشت گەلی ئێزدی بەتەواوی قڕ بکرێ.

سەبارەت بەو کۆبونەوەیە، ئەنجومەنی پارتی ئازادی و دیموکراتی ئێزیدی، لە راگەیاندراوەکەیدا ئەوەی ئاشکرا کردوە کە:” ئەمڕۆ لە شوێنی قوبەی شەرفەدینی پیرۆز، پیلانێکی قێزەون جێبەجێ کرا و وتی:”ئەوانەی لەو شانۆگەرییە تراژیکۆمیکە بەشدارییان کردوە، با باش بزانن، ئێمە هەرگیز ئێزیدخان بەجێناهێڵین، بە تێکۆشانەکانمان پیلانەکانە قێزەونەکانیان پووچەڵ دەکەینەوە، ئەوانەشی کە بەشداری ئەو کۆبونەوەیان کردوە و بە خراپە باسی گەریلاکانی پەکەکە و هەپەگەیان نەکردوە و نەبونەتە هاوبەشی ئەو پیلانە، لە سەرووی هەموویاندا بابە شێخ، هیوادارین لێرەبەدواوەش باشتر وشیار بن و نەکەونە ژێر کاریگەریی پیلانەکانی پارتی”.

بەیاننامەکە، رادەستکردنی شەنگالی وەبیر هێناوەتەوە، لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە:” بە بەڵگە و وێنە و دیمەن، بە باشی دەزانین کە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، گەلی ئێزدی و شەنگالی لە ئەنجامی خیانەتێکی مەزندا فرۆشت، دیسان زۆر باش دەزانرێ و هەموو جیهانیش هەستی پێکردوە، نەتەوە یەکگرتووەکانیش بە بەڵگەوە ئاشکرای کردوە، ئەوەی کە فریای شەنگال و ئێزیدییەکان کەوتن یەپەگە بوون، ئەگەر لە رۆژئاوای کوردستان یەپەگە و لە قەندیل گەریلا نەهاتبان، لە ئەنجامی فەرمانی ٣ی ئابی 2014، ئێزیدییەکان لە دەستی داعش و ئەردۆگان و مەسعود رزگاریان نەدەبوو.

سەبارەت بە رۆلی گەریلا لەو رۆژەدا و تا ئەمڕۆکە، بەیاننامەکە ئەوەشی خستوەتەڕوو:” لەو رۆژەوە هەتا دەگاتە ئەمڕۆ ئەوانەی شەنگال و گەلی ئێمەی ئێزیدی دەپارێزێ، هەپەگە و یەبەشە و یەژەشەیە، بۆ ئێمە جێگەی شەرمەزارییە کە ئێمە باسی ئەو راستییانە دەکەین. چونکە گەلی ئێزیدی دەیەوێ بە هێزەکانی خۆی گەلەکەی بپارێزێ، بەردەوام خۆمان بە خاوەنی خوێنی شەهیدانمان دەزانین، هەتا ئەمرۆکەش ئێمە شەهید دەدەین، مەزاری شەهیدانی ئێمە لەسەر چیای شەنگالە و رۆژی شەهید بوونیشیان دیارە”.

لە بەشێکی بەیاننامەکەدا ئەو حزبەی ئێزدییەکان، هۆشداری دەدەنە بەو بەرپرسانەی پیلانێکیان بە دەستەوەیە و بەم شێوەیە درێژە بە بەیاننامەکە دراوە:”بەداخەوە ئەوانەی کە لە قوبەی شەرەفەدینی پیرۆز کۆببوونەوە لەو راستییە بێ خەبەرن، هەربۆیە ئێمە قاسم شەشۆ و مەهما خەلیل وشیار دەکەینەوە، لە جیاتی ئەوەی زماندرێژی بکەنە سەر رێکخراوی پاراستنی شەهیدان، با لە دژی ئەو گەمارۆیە راوەستن کە خراوەتە سەر شەنگال، با نەبنە ماشەی دەستی پارتی”.

لە بەشێکی تری بەیاننامەکەدا تیشک خراوەتە سەر پیلانێکی تری پارتی و دەستنیشان کراوە:” لە دەرەنجامی ئەو داواکارییە قێزەونانە، پیلانی چەپەل هەن، پێش روگارکردنی موسڵ، پارتی دەیەوێ هێزەکانی سوپای تورکیا بێنێتە هەرێم، هەر خۆی لە هەرێمدا هێزی تورکیا هەن، بەڵام داوا دەکرێ ژمارەیان زێدەتر بکرێ، ئەویش داواکاری دەوڵەتی تورکیای عوسمانییە”.

هەروەها لە بەیاننامەکە باس لەوەش کراوە:”گوایە بەو پێشمەرگانەی هەڵاتن و شەنگالیان بەجێ هێشت، شەنگال داگیر بکەن و سوپای تورکیا بهێننە شەنگال و داگیری بکەن، ئەو خەونەی تورکپەرستەکان کە بەدوای خەونی ئیمپراتۆرییەکی نوێیە، پارتیش بەشداری ئەو پیلانەیە”.

سەبارەت لە ئامادبوونیان بۆ پاراستنی شەنگال، ئەو حزبە لەو بەیاننامەیەدا ئەوەی باسکردوە :”ئێمە وەکو گەلی شەنگال و پارتی ئازادی و دیموکراتی ئێزیدی، ئامادەین دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و هێزەکاین پارتی شەڕ بکەین، لە کاتێکدا سەرۆکی عێراق داوای کشانەوەی هێزەکانی تورکیا دەکات، پارتی دەکەوێتە ناو پیلانێکی لەو جۆرە”.

لە بەشێکی تری بەیاننامەکەدا باس لەوە کراوە :” شەنگال ماڵی ئاغا و بەگ و سەرمایەدارەکان نییە، تا بە گوێرەی خواستی خۆیان چۆنیان ویست بەکاری بێنن، شەنگال شوێنێکی مێژویی هەموو کوردانە، شەنگال شوێنێکی کەلتور، رێوڕەسمی دێرینی کوردستانە، کورد خۆی خاوەنی شەنگالە، شەنگالی هی ئێزدییە وڵاتپارێزەکانە کە دوو ساڵە لە چیای شەنگال لە بن بەردان دەژین”.

هێندەی کە لەبەرانبەر داعش تێکۆشانمان کردوە، با باش بزانین لە بەرانبەر دواکەوتووەکانیش تێدەکۆشین، ئێمە بە راوەستانی ئازاد و دیموکراتی خۆمان، ئێزیدخان لە هەموو پیلانەکان دەپارێزین”.

د.خ
سەرچاوە رۆژنیوز

Related posts