پلاتفۆرمی زاگرۆس: هێرشی هاوبەشی داگیرکەرانی کوردستان بۆ سەر مێدیای ئازاد شەرمەزار دەکەین!

پلاتفۆرمی زاگرۆس: هێرشی هاوبەشی داگیرکەرانی کوردستان بۆ سەر مێدیای ئازاد شەرمەزار دەکەین!
لە کاتێکدا گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی ئەم گەلە،لە بەرەی پاراستنی مافەکانی مروڤ و پێشخستنی دیموکراسی و پێکەوە ژیانی گەلان و لە سنگەری بەرەنگار بوونەوەی تێروریستانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دایە، داخستنی مێدیا کوردیەکان لەسەر داوای دەسەڵاتدارنی کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیە، نیشانەی بەرژەوەندیخوازی بێشەرمانەی ئەو وەڵات و دەسەڵاتانەیە کە خۆیان لە راستیەکان ئەبوێرن و لە پێناو هێندێ قازانجی بچوکدا دەنگی ئازادی گەلان کپ ئەکەن و داری بێدادی هەڵواسینی دیموکراسی ئەچەقێنن.
دەسەلاتدارانی تورکیە و لەسەروی هەموانەوە سەروککۆماری ئەو وەڵاتە ئەردۆغان بە کراوەیی پشتگیری تێروریستانی ناوچەکە دەکەن و هەموو مێدیا و ئیمکاناتی دەوڵەتیان خستۆەتە گەڕ بۆ پەرە پێدانی ئەقڵی چەقبەستووی سەدەکانی قەتڵ و عامی مروڤایەتی بە شمشیری لەشکری داگیرکەری لەسەر ناوی ئیسلام و هەموو پێوانە مروڤایەتیەکان، بنەما دیموکراتیکەکان و پێشکەوتنەکانی ئازادی و پێکەوە ژیانی گەلان پێشێل دەکەن و رۆژنامەوانان، چالاکانی سیاسی، کۆمەڵایەتی، روشنبیری و لایەنگرانی دیموکراسی و مافەکانی مروڤ و وەک یەک ژیان زیندانی ئەکەن و رۆژنامە و تەلەفزیونەکان دادەخەن و هەموو دەنگەکان کپ دەکەن و پەرە بە بەڕبەڕیەتی دیکتاتورتی ئەردوغانی ئەدەن. لە کات و ساتێکی ئاوا دا کە گەلی کورد و تەڤگەرەکەی ڕیک پێچەوانەی ئەقڵی دواکەوتووانە و دژە مروڤانەی ئەردوغان لە تێکۆشانی ئازادی و پەرەپێدانی دیموکراسی و مافەکانی مروڤن، روبەڕوی هێرش و بڕیای نادادپەروەرانەی سیاسی دەبنەوە لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندی تایبەتی ئابوری.
لەم پێوەندیەدا تەلەفزیونی نەروز کە یەکێک لە مێدایا ئازاد و دیموکراتیکە کوردیەکانە و لە ساڵی 2007 ەوە بە بەردەوامی سەبارەت بە دیموکراسی، دەنگی ئازاد، مافی ژنان، کرێکاران، زیندانیانی سیاسی، و پێکەوە ژیانی گەلان لەسەر بنەمای رێز گرتن لەیەکتر بە دوور لە ئاین، ئەتنیک، ناوچە و ڕەنگ و ڕەگەز، لە لایەن کۆپانیای یوتەلسات مافی وەشانی لێ سەندراوەتەوە.
ئەو ناوەندەی کە ئەم مافەی لە نەروز تیڤی سەندوەتەوە هیچ بنەما و بەڵگەیەکی یاساێی لەدەست دا نییە کە بیسەلمێنی نەروز تیڤی بنەماکانی دیموکراسی، ئازادی رادەربڕین و مافەکانی مروڤی نەپاراستەوە و هیچ بەڵگەیەک نیە کە نەوروز تڤی بانگەشەی توند و تیژی کردبیت و ناراستی بڵاو کردبێتەوە، لە کاتێکدا دەیان میدیای دەنگ و رەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری تورکیە بە کراوەیی و بە بێ بنەما روژانە بەرنامەی ناراست، بێحورمەتی کردن بە ژنان، نەتەوەکانی دیکە، ئاین و ئاینزا جیاوازەکان و مروڤ و مافەکان بڵاو دەکەنەوە.
داخستنی مێدیا کوردیەکان و بەتایبەتی نەروز تیڤی بڕیارێکی سیاسیە و هیچ بنەمایەکی یاسایی نیە و تەنیا لەسەر داوای کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری تورکیە پێک هاتووە و شەرمێکی گەورەیە بە ناوچاوانی ئەوانەی لە پێناو بەرژەوەندی ئابوری پشت لە نەتەوی ئازادیخوازی کورد ئەکەن و دەنگی ئازادی ئەم گەلە کپ ئەکەن.
رەوتی مێژوو ئەوەی سەلماندووە کە سەرکەوتن بۆ ئەوانەیە کە خاوەن ئیرادە و بڕوای راست و خاوەنی بەرنامەی ئازادی و دیموکراسی و پاراستنی مافەکانی مروڤن و درەنگ یان زوو ئەوانەی لە بەرەی ئەردوغان و کۆماری ئیسلامی ئێرانا دژی دەنگ و رەنگی ئازاد و دژی خەباتی دیموکراستیخوازین بە چۆکدا دێن و پەشیمان دەبنەوە.
ئێمە لە پلاتفۆرمی زاگرۆس دا بێزاری خۆمان لە بڕیاری داخستنی میدیاکان بە گشتی و نەروز تیڤی بەتایبەتی دەردەبڕین و داواکارین لە دام و دەزگاکانی پاراستنی مافەکانی مروڤ و ئازادی رادەربڕین و کاری مێدیایی کە لەمبارەوە بێدەنگ نەبن و دژ بەو کردەوە دژی دیمۆکراسی یەدا راوەستن. ئیمە لەو بروایەداین کە گەلی ئیمەی خەباتکار ئەو هێرشە قبول ناکات و ئاستی تێکۆشان بەرزتر دەکاتەوە.

سەرکەوتن بۆ گەلی کوردستانە!

پلاتفۆرمی زاگرۆس
2016/10/09

Related posts