پیرۆز بێت 38-مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی کریکارانی کوردستان
٢٧ نووێمبری ئەمسال ٣٨ سال بە سەر ژیانی سەخت و شکۆداری پارتی کرێکارانی کوردستان تێدەپەرێت. گەلی کورد لە کاتێکدا یادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان و مێژووی پر لە بەرخۆدانی گەل و گریلا و تەفگەر دەکاتەوە کە گەلەکەمان لە هەموو پارچەکانی کوردستان لە ئەنجامی ئەو خەبات و بەرخۆدانەدا دەستکەوتی مێژوویی بە دەست خستووە و پیداگرە لە سەر مسۆگرکردنی ئەو دەستکەوتانە و سەرکەوتنی یەکجاری. بۆیە بەو بۆنەیەوە سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگای ئازادی داده‌نه‌و‌ێنین و سڵاو له رێبه‌ری گه‌لی كورد رێبه‌ر ئاپۆ و ته‌واوی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی و شۆڕشگێڕان و وڵاتپارێزانی كوردستان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی به رۆحی به‌رخۆدانیی و له‌سه‌ر رێباز و هزر و فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی ئازاد‌دا له تێكۆشان دان دەکەین.
ئێمە له‌كاتێكدا یادی پیرۆزی له‌دایكبوونی پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌كه‌ینه‌وه؛ کە تەفگەری ئازادی گەلی کوردستان بۆته هێزی به‌رخۆدانیی و هیوای گه‌لی كورد و گه‌لانی خۆرهه‌ڵاتی ناوین و مرۆڤایه‌تی پێشكه‌وتنخواز. ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی گەلی کورد بە پێشەنگایەتی پارتی کرێکارانی کوردستان مێژووی شومی تێك‌شكان و نسكۆی راوه‌ستاند و له پێناوی سه‌رله‌نوێ ژیاندنه‌وه‌ی باوه‌ڕی و هیوا و ئیراده و وزه‌ی تێكۆشان مێژووێكی نوێی شكۆداری ئافراند. ئیمرۆ ئەم تەفگەرە بۆته ته‌ڤگه‌رێكی گه‌لانی میزۆپۆتامیایی. ته‌واوی ئه‌و گه‌لانه‌ی هەزاران سالە له بناری زاگرۆس‌دا به‌یه‌كه‌وه ژیاون ئه‌مڕۆ دیسان له نێو تێكۆشانی پربه هه‌یبه‌تی پارتی کرێکارانی کوردستان به‌یه‌كه‌وه‌ن و بۆ بونیادنانی ژیانێكی ئازاد هاوسه‌نگه‌ر و هاوفیكر و هاوچاره‌نووسن.
تێكۆشانی ته‌ڤگه‌ری پارتی کریکارانی کوردستان، كه مێژوویەکەی بۆ سه‌ره‌تاكانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه و زیاتر له 45 ساڵی ته‌مه‌نی خۆی پڕكرده‌وه، وێڕای هه‌موو ئه‌و پیلانگێڕی و هێرش و شاڵاوانه‌ی له‌ماوه‌ی ئه‌و 45 ساڵه‌دا رووبه‌ڕووی بۆته‌وه، هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و هه‌وراز و نشێویه دژوارانه‌ی له رێگای تێكۆشانیدا تووشی هاتووه، ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین هێزی ئازادیخواز و به‌رخۆدانڤانی گه‌له‌رییه له ئاستی كوردستان و ناوچه‌كه و جیهاندا.
بە تێکۆشانی ته‌ڤگه‌ری پارتی کریکارانی کوردستان ژنان، ره‌گه‌زی چه‌ندینجار چه‌وساوه‌ی كۆمه‌ڵگا، بوونه خاوه‌ن باوه‌ڕی و هیوا و ئیراده‌یه‌كی ئه‌وتۆ کە له‌پێناو ژیانی ئازاد‌دا پێشه‌نگی گه‌وره‌ترین جه‌نگی دژی هێزه تاریك و دڕنده‌كان دەکەن.
ئیمڕۆ له‌كاتێكدا رژێمه قه‌واره‌پارێزه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوین له‌هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێرا دان و ناتوانن به‌رگه‌ی به‌رخۆدانی گه‌لان بگرن، له‌لا‌یه‌كی دیكه‌شه‌وه هێزه نیۆلیبراله‌كانی سه‌رمایه‌ی جیهانی غه‌ر‌قی گێژاوی هه‌مه‌لایه‌نه بوون و ده‌خوازن شه‌ڕی مان و نه‌مانی خۆیان له خۆرهه‌ڵاتی ناویندا بكه‌ن، له دۆخێكی وه‌هادا ته‌ڤگه‌ری پارتی کریکارانی کوردستان له‌نێو ململانێی ئه‌و دوو جه‌مسه‌ره ململانێكار و شه‌ڕانگێزانه‌دا بۆته پێشه‌نگ و نوێنه‌ری هێڵی سێیه‌م. ئیدی ئیمڕۆ هێڵی سێیه‌می گه‌لانی ئازادیخوازیش به پێشه‌نگایه‌تی گه‌لی كوردستان بۆته سه‌نگه‌ر و جه‌مسه‌ر و هیوا و حه‌سره‌تی گه‌لان، ژنانی ئازاد و گه‌نجانی پێشه‌نگ…. !!
له‌سایه‌ی تێكۆشانی مه‌زنی پارتی کریکارانی کوردستان وه‌ك رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ڵێت: سه‌ركه‌وتن و ژیانی ئازاد بۆته حه‌قیقه‌ت و واقیعی به‌رجه‌سته‌بوو و هه‌رگیز ناتوانرێت نكوڵی لێبكرێت. ئێمه‌ش وه‌ك گه‌لانی زاگرۆسی هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری هیوای سه‌ركه‌وتن و ژیانی ئازاد نابین. به‌رخۆدان له‌پێناو ژیانی ئازاد‌دا به‌نرخترین به‌های مرۆڤایه‌تییه.
– پیرۆزبێت 38مین ساڵیادی دامه‌زرانی پارتی کریکارانی کوردستان!
– پاكڕه‌وانان نامرن!
2016-11-26 پلاتفۆرمی زاگراۆس