کژار: هەرچەند ماوەی کۆمار کەمبوو بەڵام دەستکەوتی زۆری بەدواوەبوو

کژار: هەرچەند ماوەی کۆمار کەمبوو بەڵام دەستکەوتی زۆری بەدواوەبوو

لە ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستاندا، کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کژار بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو تێیدا ڕایگەیاند، سەرەڕای کەمبوونی ماوەی بەردەوامبوونی، دەستکەوتی زۆر گەورەی بەدواوە بوو،

لە ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستاندا لە ٢٢-١-١٩٤٦ کە لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیەندرا، کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان- کژار، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە.

لە بەیەننامەکەدا کژاردا هاتووە:” کۆماری کوردستان لە بەرواری ٢٢ی مانگی ١ی ساڵی ١٩٤٦ لە شاری مهاباد دامەزراو سەرەڕای کەمبوونی ماوەی بەردەوامبوونی، دەستکەوتی زۆر گەورەی بەدواوە بوو، ئێستاکە ئەو دەستکەوتانە وەکو پاڵپشتێکی مێژوویی گەلی کورد و گەلانی ئازادیخواز لەقەڵەم دەدرێن”.

کژرا دەڵێت:” دەکرێت بڵێین، کە کۆماری مهاباد بوو بە سەرمەشقێک بۆ هێزە ئازادیخوازەکان، گەلی کورد ئەمرۆکەش بە هەمان هەستی بەرپرسیارێتیەوە وەکو پێشەنگی خەباتی ئازادیخوازانە لە ناوچەکەدا و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوزەد دەکرێن، ئێستا، کە ٧٠ ساڵ لە دامەزرانی کۆماری مهاباد تێپەڕبووە، گەلی کورد ڕووبەڕووی هەمان ڕاستیی مێژوویی بوەتەوە بە بەرخۆدان و خەباتێکی بێ هاوتاوە لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەکو تاکە هێزی سیاسی، کۆمەڵگایی و سەربازی لەبەرچاودەگیرێت”.

ئاماژەیان بەوەشکردووە:” ئەگەرچی ئەمڕۆ شەڕێکی سەخت لە ناوچەکەدا خەریکە ڕوودەدات و هێزە داگیرکەرەکان و دەسەڵاتدارەکان شەڕێکی نائەخلاقی و نامرۆییان بەسەر گەلی کورددا سەپاندووە، بەڵام گەلی کورد گەیشتووەتە ئاستێکی وشیاری، کە بۆ پێکهێنانی داخوازییەکان و ئاواتەکانی پێشەوا قازی محەمەد و پێشەنگەکانی گەلی کورد خەباتی بەردەوام ئەنجام دەدات، دەکرێت بڵێین ئەگەرچی ئەوکات هێزە دەسەڵاتدارەکان بەنیازبوون بە لەسێدارەدانی پێشەوا قازی و هاوڕێکانی کۆتایی بە خەباتی گەلی کورد بێنن، بەڵام ئاشکرایە، کە هیوا و ئاواتی ژیانی ئازاد لەناو گەلی کورددا قەت لەناونەچوو و گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان هێستا بەردەوامە خەبات و تێکۆشاندا لەسەر ئەو بنەما مێژووییانە.

لەو بەیاننامەدا کژار ئاماژەی بەوەشکردووە:” لەلایەکی دیکەوە دامەزرانی ڕێکخراوی ژنان بۆ یەکەم جار لە مێژووی گەلی کورددا، دابینکردنی ئاسایش و ئازادی ڕادەربڕین، پێکهێنانی زەمینەکان بۆ ئامادەبوونی ژنان لە مەیدانە جیاوازەکاندا، گرنگیدان بە پەروەردەکردنی ژنان و هەروەها گرنگیدان بە یاساکانی مافی مرۆڤ بۆ یەکەم جار، لەو دەستکەوتانە ئەژماردەکرێن کە کۆمەڵگای ژنان و گەلی کورد پاش تێپەڕبوونی ٧٠ ساڵ خەبات و تێکۆشان پێی گەیشتوون، وەکچۆن دەبینرێت، کۆمەڵگای ژنان وەکو پێشەنگی خەبات لە کوردستان لە قەڵەمدەدرێن و بوون بە سەرمەشقێک بۆ خەباتی هەموو گەلانی جیهان”.

لە بەردەوامیدا هاتووە:” بێگومان هەموان لە گرنگی ئەو وتەیەی قازی محەمەد تێدەگەین، کە دەیوت (گەلی کورد بەس ئەو گەلە نین کە نیشتمانەکەیان داگیرکراوە و وڵاتەکەیان کراوەتە چوار پارچە، بەڵکو گەلی کورد لە سەرەتاییترین مافەکانیان بێبەشکراون)، بۆیە پێویستە، کە گەلی کورد بە پێشەنگی ژنان و گەنجان لەم سەردەمە هەستیارەدا بۆ پێکهێنانی کۆمەڵگای ئازادو دیموکراتی کە لە ئامانجە سەرەکییەکانی کۆماری مهابادبوون تێبکۆشن، گەلێک کە بەباشی لەو دۆخەی وا تێیدایە تێدەگات، بێگومان لەبەرامبەر فتنەچێتی دەوڵەتدا یەکگرتوویی خۆی پێکدێنێت و بەشێوازێکی ڕێکخراوەوە لەبەرامبەریدا دەوەستێتەوە و ڕێگانادات دەوڵەت سیاسەتاکانی دژی گەلان بەڕێوەببات”.

لەکۆتاییدا کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کژار،ڕایگەیاندووە:” ساڵیادی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە ژنان، گەلی تێکۆشەری کورد و خێزانەکانی شەهیدان پیرۆزدەکەین و بەڵێندەدەین بەمەبەستی پێکهێنانی ژیانێکی ئازاد و دیموکراتی بە پاڵپشتی ئەزمونە مێژووییەکانی گەلی کوردەوە، چالاکییەکانمان بەرفراونتر بکەینەوە”.

ڕۆژنیوز

Related posts