پەیوەندییەکانی مەسعود بارزانیی لەگەل تورکیە لە ژێر باندۆری چ منتالیتەیەکدایە؟

پەیوەندییەکانی مەسعود بارزانیی لەگەل تورکیە لە ژێر باندۆری چ منتالیتەیەکدایە؟

مێهران رۆژ

دەمەوێت لەم مژارەدا بە کورتی باڵ بکێشمە سەر پەیوەندیەکانی ئەم دوایانەی باشور و تورکیە.

ئەگەر بە کورتی چاو لە مێژووی کورد بکەین، هێندێ خال لە سەر پەیوەندیەکانی باشور و دەوڵەتانی دراوسێ هەن کە زۆر جێگەی سەرنج و تێڕامانن. لە دەور و بەری سەدەیەکدا پارچە بوونێک لە رۆژهەڵاتی ناویندا روویدا، کە ناوەندەکەی کوردستان بوو، کە بە بەشداری نوێنەری نەتەوکان!- یان لە گوڕی ئەو دانووستنانەی کە ئیستاکە بۆ دامەزراندنی سیستمی نوێ لە ناوچەکە دەکریت- باشترە بگۆترێت ئەو لایەنانەی کە بۆ وەرگرتنی دەسەڵات و نوێنەرایەتی زلهێزە جیهانیەکان لەناچەکەدا ئامادە کرابوون، سنوور و وڵاتانی نوێ دامەزران. کورد بە هۆی نەبوونی هزری دەسەڵاتداری و نەبوونی پڕۆژە و پلان بۆ بەدەس خستنی مافەکانی و هێندێ فاکتی دیکە، نەیتوانی بە ناسنامەی خۆیەوە بەشداری گۆڕانکاریەکان بێت. هەربۆیە کەوتە ناو ئەو پڵان و سنوورانەوە کە بۆی دەستنیشان کران.

شایانی باسە مێنتالیتەی بندەستی کە بەسەر گەلانی بن دەسەڵاتا زاڵە ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە لە نەتوانینی گۆزارە لە خۆ کردن، کە ئەوەش بەشێک بوو لەوەی کە کورد نەتەنیا نەیتوانی گۆزارە لە خۆێ بکات، بگرە شەڕی ناوخۆیی و یەک نەگرتن و بوون بە کەرەستەێک بۆ چەوساندنەوەی بەشێک لە گەلانی دەراوسێ، هەر لەو مێنتالیتە دەوەشێتەوە.

ئەو شێوازە بیر کردنەوە لە ناو کوردا ناتوانرێ بەس گرێ بدرێتە ئەو سەردەمەوە، بەڵکۆ بەدواێ پارچەبوونیش بەسەر چەند وڵاتێکدا، هەر چەند ساڵ جارێک بووە بەهۆێ خۆلقاندنی کارەساتێکەوە، بۆ نموونە روداوی معینی و هاورێیانی، هێنانی هێزی رێژێمی بەعث و سپای رێژیمی ئیسلامی ئێران بۆ ناوچەکە، شەری قیادە موقت لە دژی رۆژهەلات، هەڵوێست بەرانبەر بە پارتەکانی ڕۆژهەڵات، هێرش بردن بۆ سەر قەندیل بە هاوبەشی دەوڵەتی تۆرک(شەڕی ساندویچ)، سەپاندی شەڕی قەرەداغ و تەسلیم کردنەوەی چەند گریلاێکی ڕۆژەهەڵاتی بە ئێران، دەسبەسەر کردنی ئەندامانی حدک لە کاتی شەرمەزار کردنی لە سێدارەدانەکان لە ڕۆژهەڵات لە هەولێر و بێ دەسەڵات کردنی پارتیە ڕۆژهەڵاتیەکان لە باشوور و زؤر رووداویتر کە ئەم نووسراوە تێری ناکات. ئێستاکەش ئەگەر بەس کاتی سەردانەکانی بارزانی بۆ تورکیە چاو لێ بکەین زۆر لە رووداوەکان و هەڵوێستەکانی حکومەتی هەرێمی باشورمان بۆ روون دەبێتەوە.

کورد تارادەێک توانیویە لە گۆرانکاریەکانی چەند سالی ڕابردوو و ئیستاش وەکۆ فاکترێکی سەرەکە و بگرە لە بەشێکیدا وەکۆ ئاکتر بەناوی خۆیەوە بەشدار بێت. بەس شایانی باسە کە، هەر چۆن ناوچەکە بەسەر چەند بەرەدا دابەش بووە، کوردیش بەشداری ئەو بەرانە بووە، هەلبەت ئەگەر بمانەوێت بە باشی لە هۆکاری ئەو سەرنەکەوتنانە تێبگەین، باشترە نەک وەکۆ پارت و لایەن، بەڵکۆ وەکۆ مێنتالیتە کە بەرهەمی پەروەردەیە، چاوی لێ بکەین.

لە شێواز و ڕێچکە بیرۆکەی دینیەوە-دەولەتیەوە-کە دەوڵەتان بەسەر کۆمەڵگادا فەرزی دەکەن و لە سەر بنەمای چاوەروانی پەروەردەی دەکەن بەشێک لە کۆمەلگا بەباشی وەریان گرتووە و بەریوەێ دەبەن. دەرەنجامی ئەویش ئەوەیە کە کۆمەڵگاێکی بێ ناوەرۆک و پووچەڵ لە ئیرادە و بێکاریگەر بەرهەم دێنێ، کە بەتەواوی پاسیڤ و نەزۆکە..

بەشێکی دیکە لە کۆمەڵگا کە لە بەشی یەکەم کەمترە، ئەوانەن کە نە لەو بێ باوەرییە کە فەرز کراوە بەسەریا خۆی دابڕیوە، نەیش توانیویە خۆی گرێ بدات بە هێزی کۆمەڵگاوە، کە لەسەر خواست و مافە رەواکانی کۆمەڵگا هەڵ قوڵاوە، بەلکو بە پشت بەستن بە هێزی دەوڵەتی و ئەو پلانانەی کە تێیدەکەون، خۆیان دەژێنن. ئەو بەشە دەتوانرێت بگۆترێت کە بەرانبەر بە شۆرش رۆلی زۆر نێگاتیڤتر دەگێرێ و ئەگەریش شۆڕش و گەڵ لە دەسەڵات بەهێزتر بێت، لە سەر بەرژەوەندیەکانی خۆی بەشداری لە پڕۆژەکانی گەلدا دەکات و بەرەو ئەو ئەقارە دەیبات کە بەرژەوەندیەکانی خۆێ دەستەبەر بکات..

بەشێکیتری کۆمەڵگا کە خۆی نوێنەرایەتی خۆی دەکات و خاوەن لەوانی دیکە دەردەکەوێت، ئەو بەشەیە کە توانیویە بیر و کرداری خۆی وەکۆ مرۆڤێکی خاوەن پرەنسیپ لە ئەرزی واقعدا گرێ بداتە یەکەوە و گۆرانکاری چ لە خۆیدا و چ لە کۆمەڵگادا پیش بخات. لەو بەشەدا بەردەوام بە هۆی پەروەردەی فکری و کردەوەیەوە، لە دۆرس کردنی بیر و ئیدەی نوێ، خۆ گەورە کردنەوەدایە، بۆ هەر کێشە و گرفتێک کە دیتە ئاوارە، رێچارە و پڕۆژە و پلانی خۆی هەیە کە بۆ کۆمەڵگا پۆزێتیڤە، بەڵام بە هۆێ گۆێڕایەڵ نەبوونی بۆ دەسەڵات بەردەوام هەوڵی رەشکردن و گۆشار خستنە سەری دەدرێت، کە ئەویش بە هۆی بەشی ئابووری و بەرحەق دیتنی دەسەڵاتەوە، بەوبەشە لەکۆمەڵگا کە بێ باوەرە و وەکۆ کەرەستەێەک بەکاردەهێنڕێت، دەکرێت..

Related posts