بە رەنجی شاعیر و هونەرمەندی کورد “مامۆستا هێمن”، هونەری کوردی مەزن دەکەین

بە رەنجی شاعیر و هونەرمەندی کورد “مامۆستا هێمن”، هونەری کوردی مەزن دەکەین

پەیامی کۆمیتەی چاند و هونەری کۆدار دەربارەی ٣١ەمین ساڵیادی کۆچی دوایی شاعیری کورد “مامۆستا هێمن موکریانی”

وەکو ناوەندی چاند و هونەری بێستون 31ەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا “هێمن موکریانی” بەبیر دێنینەوە و لە کەسایەتی مامۆستای مەزن مامۆستا هێمن دا بە رێز و وەفادارییەوە سوێندی بەسەرخستنی رێگەی هەموو هونەرمەند و شاعیرانی تێکۆشەر و شەهید دووبارە دەکەینەوە.

مامۆستا هێمن بە هەڵبەست و وێژەی خۆی، خزمەتێکی گەورەی بە مێژووی گەلی کورد کردووە و بووە بە میراسێک کە هونەری کورد بەهێزێکی بەهادارەوە بەم رۆژگارەی ئەمڕۆ بگات و ئەمڕۆش بەهەزاران هونەرمەند و هونەردۆست لەسەر رێگەیان بڕۆن.

ئەوڕۆکە وەکو گەلی کورد و بەتایبەتیش هونەرمەندان، پێویستە خاوەنداری لەم هونەرمەندانە و میراسەکانیان بکەین کە بۆ ئێمەیان جێهێشتووە. مامۆستا هێمن کەسایەتییەکی خاوەن هەڵوێست و ئیرادە بوو. هەرگیز زوڵم و زۆری لەسەر گەلی کورد پەسەند نەکردووە و خاوەنی هەڵوێستێکی تێکۆشەرانە بووە. واتادارترین خاوەنداری لە هونەرمەندان و میراس و رەنجیان، خاوەنداریکردنێکی شکۆمەندانەیە لە گەل و نیشتمان و خاکی خۆمان. لەگەڵ‌ ئەمەشدا بەرزکردنەوەی تێکۆشانی ئازادییە کە ئەمرۆکە چاند و هونەری کوردی هەم بناخەی تێکۆشانی ئازادییە و هەم سەرکەوتنیشی.

لێرەوە گەورەترین پەیامێک کە بدرێت بەو هونەرمەند و تێکۆشەرە مەزنانە، دروستکردنی یەکێتی تێکۆشانی ئازادییە.

وەکوو “ناوەندی چاند و هونەری بێستوون” جارێکی تر مامۆستا هێمن موکریانی وەبیردێنینەوە و بە تێکۆشانمان هەوڵ دەدەین رەنج و میراسیان گەورە بکەین و بۆ منداڵانی ئەم وڵاتە بکەین بە روناکی.

کۆمیتەی چاند و هونەری کۆدار
26 فرودین 1396 خورشیدی

پیام کمیته‌ی فرهنگ و هنر کودار به مناسبت سی و یکمین سالیاد درگذشت شاعر کورد “ماموستا هیمن”

به‌عنوان مرکز فرهنگ و هنر بیستون ، در سی‌ویک‌مین سالگرد درگذشت شاعر و نویسنده‌ی بزرگ کورد «استاد هیمن موکریانی» یاد او را گرامی می‌داریم و بر این مبنی راه تمام هنرمندان و شاعران انقلابی را ادامه و تکوین خواهیم داد و دوباره تاکید می‌نماییم که برای نیل به آرمان‌های آن‌ها از هیچ تلاشی دریغ نخواهیم نمود.

ماموستا هیمن با اشعار و آثار ادبی‌اش، خدمت بزرگی به تاریخ خلق کورد نمود و در تکوین و گسترش ادبیات کوردی به سطح کنونی نقش مهمی ایفا نمود. امروزه هزاران هنرمند و هنردوست راهش را تداوم می‌بخشند.

اکنون خلق کورد و فعالان حوزه‌ی هنر، لازم است پاسدار آثار و میراثی که این اساتید به‌جای گذاشته‌اند باشند. ماموستا هیمن شخصیتی دارای موضع‌گیری مشخص بود و هیچ‌گاه ستمی که بر خلق کورد می‌‌گردید را نپذیرفته و دارای موضع‌‌گیری انقلابی بود. معنادارترین یادبود برای هنرمندان و زحمات آن‌ها، استمرار و گسترش مبارزات آزادی‌خواهانه است که فرهنگ و هنر کوردی پایه و اساس این مبارزات بوده و درنتیجه پیروزی آن درهم‌شکستن تهاجم فرهنگی اعمال‌شده علیه هنر خلق کورد است.

بزرگ‌ترین و معنادارترین پیام برای هنرمندان، اتحاد و مبارزه برای آزادی است. به‌عنوان مرکز فرهنگی بیستون بار دیگر سالروز درگذشت ماموستا هیمن موکریانی را ارج می‌نهیم و با مبارزاتمان سعی در گسترش میراث ایشان کرده و آن را برای فرزندان این سرزمین روشنی‌ و الهام‌بخش راه آزادی خواهیم نمود.

کمیته فرهنگ و هنر کودار
26 فرودین 1396 خورشیدی

سەرچاوە: سایتی کۆدار

Related posts