گوتاری پڵاتفۆرمی زاگرۆس لە کۆنفرانسی راوێژی نەتەوەیی رۆژهەڵات

گوتاری پڵاتفۆرمی زاگرۆس لە کۆنفرانسی راوێژی نەتەوەیی رۆژهەڵات

بەرێز دیوان!
بەرێزانی بەشدار!

ئامانج و مەبەستی تیکۆشانی گەلی کوردستان ئازادی کۆمەڵگایە لە هەموو بواردا، ئافراندنی ژیانێکی ئازاد و هەروەها مرۆڤی ئازادە. ئەوە کارێکی زۆر گرنگ و هاوکات گرانە و پێویستی بە خەباتی جیددی و بێ پسانەوە هەیە. لە هەموو گرنگتر پێویستی بە وە هەیە کە ئەو خەباتە لە سەرلانیکەم دوو بنەما بەرێوە بچێت.
یەکەم بنەمای هزری کوردستانی. دەبیت زیهنییەتی لۆزانی لەناو تەفگەری ئازادیدا وەلا بنرێت. کوردستان بە هەموو جیاوازیەکان و رەنگەکانی یەک وڵاتە، سنورە دەستکردەکانی لۆزانی دەبێت بسردرێتەوە. زیهنییەتی لۆزانی دەبێتە هۆی پارچەبوونی تیکۆشان و هەروەها دژایەتی یەکتر. دەبێتە هۆی ئەوە کە زۆر جار تیکۆشان لە دژی وڵاتیکی داگیرکەرتەنیا بە سودی وڵاتیکی داگیرکەری تر بێت.
دوهەم بنەمای کرداری. بۆ گەییشتن بە ئازادی پێویستی بە هاوخەباتی و هاوکاری گەڵی کورد و هەموو گەڵانی کوردستان، هێزەکانی سیاسی، لەشکری، مەدەنی و هتد هەیە. رزگاری کوردستان بە پرش و بڵاوی وەدی نایەت. پێویستی بە یەکیەتی نەتەوەیی هەیە. ئەساسی یەکیەتی نەتەوەیی گەڵە بە هەموو پیکهاتەکانی. یەکیەتی لە ئاستی سیاسی حزب و پارتەکان تەنیا بەشێکە، هەرچەند گرینگ بەڵام هەمووی نییە. بەشی هەرە گرینگ یەکیەتی لە ئاستی گەڵ و رێکخراوەکانی گەڵی و رێکخستنەکانی خەباتی مەدەنییە.
ئیستا گەلی کوردی رۆژهەلات لە ناوەوە و بەتایبەت لە دەرەوەی وڵات بە پێکهینانی سەدان رێکخراو و ئەنجومەن و کۆڕو کۆمەڵی مەدەنی لە بواری مافی مرۆڤ، مافی ژنان، زیندانیانی سیاسی، مافی کەمایەتیەکان و هتد بە خەباتی رەوای خۆی درێژە دەدات. ئەو خەباتە پاڵپشتیکە بۆ خەباتی گشتی رزگاریخوازی گەل. بەڵام بە داخەوە لێرەشدا پرش و بڵاوی هەیە. هاوکاری و کاری هاوبەش گەلیگ لاوازە و ئەنجامی پێویست لە رەنجی تێکۆشان بەدەست نایەت.
بۆیە ئیمە وەک پڵاتفۆرمی زاگرۆس پێشنیار دەکەین کە لە هەر وڵاتە کار و خەبات بکرێت بۆ پێکهێنانی “کۆمیتەی کاری هاوبەش” لە نێوان ئەو رێکخراوانە بە مەبەستی تێکۆشانێکی بە گوڕتر و کاراتر.
سپاس و سەرکەوتن
پڵاتفۆرمی زاگرۆس ٢٠١٧/٩/١٦

Related posts