هاوسەرۆکی PJAK:خۆپیشاندانەکانی گەلی باشور چالاکیەکی دیموکراتی و مەدەنی و ڕەوایە

هاوسەرۆکی PJAK:خۆپیشاندانەکانی گەلی باشور چالاکیەکی دیموکراتی و مەدەنی و ڕەوایە

هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لەبەشدار بوونی لە کۆتا بەرنامەی ئەم ساڵی هێڵی سێیەمی کەناڵی ئاریەن تیڤی دا هەڵسەنگاندنی بۆ پێشهات گۆرانکاریەکانی ساڵی ٢٠١٧ کردوو ڕایگەیاندکە:

ساڵی ٢٠١٧ ساڵێک بوو بە پڕاوپڕبوو لە شەرو ڕووبەڕوو بوونەوە و توندوتیژی،شەری جیهانی سێیەم کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەدا بەڕێوە دەچێت لەم ساڵدا ئەو شەڕە جیهانیە لە ئاستی لوتکەدا بەڕێوەچوو.

زیلان ڤەژین هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK لە میانەی بەشداربوونی لە بەرنامەی هێڵێ سێ تەلەفزیۆنی ئاریەن تیڤی دا گۆرانکاریەکانی ئێران و تورکیا و سوریا و عێراق و گشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕەوشی ئیستا گەلی کوردیان لەگەڵ ڕۆژنامەوان شۆڕش پاوەدا تاوتوێ کرد.خۆپیشاندانەکانی باشوری کوردستان وەک مژاری سەرەکی بەرنامەکە دەرکەوتە پێش. سەرەتای بەرنامەکە بە پرسیاری بەروپێشچوونی شەری جیهانی سێیەم و قۆناغی ئەم شەڕە لەم ساڵەدا زیلان ڤەژین لە دەستپێکی بەرنامەکەدا سەرنجی ڕاکێشایە سەر مژاری ڕۆژەڤی باکور و باشوری کوردستان و وتی :” سەرەتا شەهیدانی خۆپیشاندانەکانی باشوری کوردستان بەڕێزوحورمەتەوە بەبیر دەهێنمەوە و لە شەخسی بنەماڵەی ئەوشەهیدانەدا سەرساخی لە هەموو گەلی کورد دەخوازم،هەر کەسێک لە ڕێگای تێکۆشان بۆئازادی دا تێکۆشان دەکات و خۆبەخشانە گیانی خۆی قوربانی دەکات ئەوا سەردەکەون و ڕێگایان هەمیشە بەردەوام دەبێت.دەوڵەتی فاشیستی تورک هەموو جۆرە توند و تێژی لە بەرامبەر گەلی ئێمە لە باکوری کوردستان بەکار دەهێنێت.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەوڵەتی فاشیستی تورکیا هێرشی گۆرستانی بیدلیسی کرد،بەسەدان گۆری گەریلا کە لەو گۆرستانە بەخاک سپێردرابوون بە ڕێبازێکی شاراوە دور لە بەها ئەخلاقیەکان ئەو گۆرانانە هەڵوەشێنرانەوە.ئەمەش یەکێکە لە کردارەکانی سیستەمی دەوڵەت پەرست کە کۆمەڵگای بەرەو قەیرانێکی قوڵ بردووە و بۆخۆشی بەم کردارانەی کۆتایی بە خۆی دەهێنێت.ئەو کردارانەی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا شەرمەزار دەکەین.ئێمە دەزانین گەلی ئێمە خاوەن تێکۆشانن و بەو تێکۆشانەش هەوڵوێستێکی وەڵام دەرەوە لە بەرامبەر دەوڵەت نیشاندەدەن”.

دواتر بەرێز ڤەژین بەم شێوەیە بەردەوامی بەقسەکانیدا: “ساڵی ٢٠١٧ ساڵێک بوو کە پربوو لە شەرو ڕووبەرووبوونە و ئاڵۆزی،شەری جیهانی سێیەمی لەم ساڵەدا بەهەموو شێوازێکی فراون پڕاوپڕ لە توند و تیژی بەرێوەچوو، ئەو شەری جیهانی سێیەمە کە لە سەر ئەساسی دابەشکردنی خاکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەدەچێت،ئامانجی ئەو شەرە ئەوەیە کە جارێکی تر سەر لەنوێ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیزاین بکەوە،ناوەندی ئەو شەڕەش کوردستانە،هەری زێدە ئەو شەرە لە کوردستاندا گوڕو گەشبوو.ئەو شەڕەش لە ساڵی ٢٠١٧ دا گشتووەتە ئاستی لوتکە.لە هەر بوارێکدا سیاسەت بەڕێوەبردرا و لە بواری هێزی دەسەڵاتداریدا هاوپەیمانی پێکهات،لە ئەنجامدا هێزەدەسەڵاتدارەکان ناوچەکەیان ڕووبەڕووی قەیرانی کۆمەڵایەتی ،ئابوری سیاسی کردووەو بەمەش زەخت فشار لەسەر کۆمەڵگا زیاتر بووە.لەم ماوەی دوایی دا دەبینین هاوسەنگی سیاسی گۆرانکاری بەسەر هات و لە هەمان کاتدا هاوپەیمانی نوێ دروست بێت لە نێوان هێزی کاپیتالیزمی و هێزی ستاتۆ پارێز،هێزە قەوارە پارێزەکان دەوڵەت نەتەوە کە هێشتا بە زهنیەتی خۆیان بەردەوامن لە بەرێوەبردنی سیاسەتی خۆیان لەسەر گەلان،ئیدی بەڕاستی لەئاکامی ئەو سیاسەتانەی بەرەو نەمان و ڕوخان دەچن .ئەوەی لەم ساڵەدا ئەساسە تێکۆشانی گەلانە ،لەم هەرێمەدا تێکۆشانی گەلان بەتایبەت لە دژی سیستەمی دەسەڵاتدار سیستەمی کاپیتاڵیزم و نەتەوە دەوڵەتی هێناوەتە ئاستی هەڵوەشاندنەوە،ئەمەش لەئەنجامی ئەو تێکۆشان و بەرخودان و شەرەی کە بە هاوبەشی گەلان کە بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادی گەلی کورد بەرێوەچوو ،ئەمرۆ ئەنجامی ئەو تێکۆشانە دیار و بەرچاوە.

“یەکێتی نێوان گەلی کورد و عەرەب گورزێکی گرانە بۆ دەوڵەتە ستاتۆپارێزەکانی عێراق و سوریا”
هەروەها زیلان ڤەژین ئاماژەی بە سیاسەتی دەوڵەت نەتەوە قەوارەپارێزەکانی ناوچەکەداو بەم شێوەیە بەردەوامی بەقسەکانی دا:”هەر کەسێک یان هەر هێزێک بۆ ئەوە شەر و تێکۆشان دەکات کە بەشی خۆی لە دابەشبوون دیزاینکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگرێت.چ هێزی دەسەڵاتداری دەرەکی و چ هێزی قەوارە پارێزی هەرێمی هەر شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەیەک کە بە پێشەنگی ئەوان بەرێوەدەچێت بۆ ئازادی دیموکراتیزەکردنی هەرێمەکە نیە،بۆ ئازادی گەلانیش نیە،بۆ ئەوەی ئارمیەکیش دروسببێت نیە،بەڵکۆ تەنها بۆ ئەوەی بەرژەوەندیان زیاترببێت و بەمەش لە دابەشکردنی هەرێمەکەدا کاریگەریان هەبێت شەڕ بەڕێوە دەبەن.دەبینین لە هەرێمەکەدا کە عێراق و سوریا یەکێکین لەو دەوڵەتە هەرێمیانەی کە بۆ ناوچەکە ستراتیژن،هەروەها یەکێکن لەو دەوڵەتانەی کە لەمێژوودا ڕۆڵیان هەبووە و لە سیاسەتی داگیرکردن و قڕکردندا و هەوڵیان داوە لە ڕێگای هاوکاری هێزە دراوسێکانیانەوە دەسەڵاتدارێتی لە هەرێمەکەدا بەڕێوەببەن. لە عێراقدا لەم چەند مانگەی دواییەدا شەر گڕی گەشتربووە،بەتایبەت لەدوای ڕزگارکردنی ڕەقە پێشبینی ئەوە دەکرا کە گۆرەپانی شەر بگوێزرێتەوە ناو خاکی عێراق،عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم شەرەدا بێ خەبەر نەبوو،دەوڵەتی عێراق ئاگاداربوو کە دوای ئازاد کردنی ڕەقە ئەم ڕەوشە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.لە هەمان کاتیشدا ئێمە دەبینین هەموو هێزە دەرکی و ناوچەییەکان لەناو شەری سوریاشدا جێ دەستیان هەیە.بۆ ئەوەی بتوانن ڕێگری لە تێکۆشانی گەلاندا دروست بکەن و ناکۆکی بخەنە ناو گەلان شەر لە عێراق و سوریادا هەتا دەچێت قوڵتر دەبێت.ئامانجیان ئەوەیە کە ئەو یەکگرتنەی کە لەنێوان گەلاندا دروست بووە پارچە بکەن.دەوڵەت دەزانێت کە پەیوەندی نێوان گەلی کورد و گەلی عەرەب پەیوەندیەکی مێژوویە و ئەم پەیوەندیە مێژوویی و ستراتیژیە ڕۆڵی ئەساسی هەبووە لەسەر مێژووی مرۆڤایەتی،پەیوەندی گەلی کورد و گەلی عەرەب و و یەکێتی ناو ئەو دووگەلەو بەیەکەوە ژیانکردنیان گورزێکی گرانە بۆ دەوڵەتی عێراق و دەوڵەتی سوریا”.

“زۆر مێژووی و ستراتیژیە داخوازی میلەت بۆ دیموکراتیزەکردنی سیستەمی باشوری کوردستان”
لە بەردەوامی بەرنامەکەدا ئاڕستە هەڵسەنگاندنەکان ڕووی کردە باشوری کوردستان و بە چڕ و پڕی لەسەر ئەم دۆخەی ئێستای باشور ڕاوەستە کرا. سەرەتا ئەم ئاڵۆزیانەی کە ئێستا لەباشوری کوردستاندا هەیە بەم شێوەیە لەلایەن هاوسەرۆکەکەی PJAK وە خوێندنەوەی بۆکرا:”پێویستە لەسەر ئەم دۆخە باش ڕاوەستە بکەین بۆ ئەوەی بتوانین خوێندنەوەیەکی باش بۆ دۆخەبکەین، لەماوەی دواییدا ئاڵۆزی زۆر قوڵ و دژوار لە باشوری کوردستاندا ڕوویدا.ئەو ئاڵۆزیانەی ئێستا هەیە لەباشوری کوردستان و سەرهەڵدانێک کە دەستی پێکردووە لە سەرەتاوە دەستی پێنەکراوە،پێویستە باش ئەوەش بزانین کە دوای ریفراندۆمیش ئەم ڕەوشە دروست نەبوو،بەڵکۆ ئەوە ئەنجامی سیاسەتی پارتیە کۆنە کلاسیەکانی باشوری کوردستانە کە بهێز و ئیرادەی هێزە دەرەکیەکان بەسەر گەلی کوردستانەوە سیاسەت دەکەن، ئەو خۆپیشاندان و ئاڵۆزیانە دەر ئەنجامی ئەو سیاسەتەیە.ریفراندۆم و دەرئەنجامەکانی پیلانی ئیسرائیل و ئەو وڵاتانەیە کە بەسەر باشوری کوردستانەوە سیاسەت دەکەن.ئەگەر ئێمە ئەو خۆپیشاندانە تەنها بە خۆپیشاندانێک بۆ داوا کردنی مووچەی پێشمەرگە و چین و توێژەکانی تری کۆمەڵگا بگرینە دەست ئەوا بە هەڵەدا دەچین،بەتەنها ئابوریش بگرینە دەستیش هەڵەیە،چونکە باشوری کوردستان تەنها لە ناو قەیرانی ئابوریدا نیە.سەرەتا لە بواری بەرێوەبەری و هێڵی بەرێوەبەریدا قەیران هەیە ،ئەمەش سەرچاوەی هەموو کێشەکانی باشوری کوردستانە.ئەگەر بەرەیەک لە ناو گەل و وڵاتێکدا نەبێت ئەوا ئەو وڵاتە نە ئابوری دەبێت،نەپاراستنی دەبێت،نە دیپلۆماسی دەبێت،نەسیاسەتی دەبێت،نە لە بواری پەروەردەیشد کۆمەڵگاو و گەنج و تاکەکانی کۆمەڵگا دەتوانن پەروەردە بکرێن.ئەو خۆپیشاندانانە تەنها بۆ داواکردنی مووچە نیە لە حوکمەتی هەرێم ، چونکە لە ئێستادا حوکمەتی هەرێم نەماوە.حوکمەتی عێراق لەم دۆخەدا بەسەر خەڵکی باشوری کوردستانەوە سیاسەت دەکات و ئەم ڕەوشە بە مەسڵەحەتی خۆی دەبینێت”.

هاوسەرۆکی PJAK سەرنجی ڕاکێشایە سەر ڕۆڵی دەوڵەتانی هەرێمی و دەرەکی لەم ئاڵۆزیانەی باشوری کوردستان و بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانی دا:”ئەم ڕەوشە دەستی ئێران و تورکیاشی تێدایە،هەروەها دەستی هێزی دەرەکی لە ئاڵۆز کردن و قوڵ کردنی کێشەکانی باشوری کوردستاندا هەیە. لەبەر ئەوەیە ئێمە دەبینین خۆپیشاندان پڕ گوڕ و گەشبوو،داواکاری میلەت و ئەو خەڵکەی کە قسەیان دەکرد ئەوە بوو کە حوکمەت دەبێت بروات پاشەکشی لە دەسەڵات بکات.زۆر مێژووی و ستراتیژیە داخوازی میلەت بۆ دیموکراتیزەکردنی سیستەمی باشوری کوردستان.ئەمرۆ دەبینین ئەنجامی سیاسەتی ڕیفراندۆم و پیلانی ئیسرائیل کە دەوڵەت نەتەوەیەکی بچووک بۆ باشور دروست بکات و بەمەش قەیران و گێژاوێک و کە هەیە زیاتر قوڵتر و ئاڵۆزتر بکات،گەلی باشوری کوردستانیش لەوە تێگەشتووە و تێشدەگات لەوەی کە ئەگەر بەڕاستی سیستەمێکی دیموکراسی لە باشور دروست نەبێت،ئەوا هیچ سیستەمێکی دەوڵەت نەتەوە خزمەتی ئەوان ناکات،دەوڵەت نەتەوەکانی ئێران و تورکیاو سوریا ڕەوشیان لەبەر چاوە ، ئەم ڕەوشەی ئەوانیش ئەنجامی نەتەوە دەوڵەتێکە کە کاپیتالیزم دەریخستووە.ئەگەر سیستەمی نەتەوەی دیمووکراتی و زهینیەتی نەتەوەی دیمووکراتی لە باشوری کوردستاندا پێشنەکەوێت،ئەوا هیچ کێشە و گرفتێکی باشوری کوردستان چارەسەر نابێت،چونکە ڕێبەرێتی مێشکە ئەگەر مێشکێک ساغ نەبێت لاشەیەک توانای تەندروستبوونی نیە،بۆئەوەش کێشەی ئەساسی باشور کێشەی ڕێبەڕێتیە”.

کێشە لە خودی بەرێوەبردنی سیستەمی باشوردایە

هەروها دەربارەی سەرکوت کردنی خەڵک لە لایەن حوکمەتی باشوری کوردستانەوە خرایە بەر باس کە هیچ کات دەنگی گەل بە سەرکوت کردن و فشاربردن سەر شەقام بێ دەنگ ناکرێت و لەبەردەوامی قسەکانیدا زیلان ڤەژین دەڵێت:” بەهیچ شێوازێک لە سەرکوتکردن یان لەرێگای فشارەوە کێشەکە چارەسەر نابێت ،بۆچێ چارەسەر نابێت؟ چونکە کێشەکە کێشەیەکی ڕۆژانە نیە،یان نە کێشەیەکی کاتیە کە بە ماوەیەک قەدەغەکردن لە چوونە دەرەوەی خەڵک کێشەکە چارەسەر ببێت،بەڵکو ئەمە کێشەیەکی زۆر قوڵە،کێشەیەکی دیموکراتیە،کێشەیەکە کە ئیرادەی گەلی باشور ئەساس ناگیرێت.ڕاستە بۆ گەلی باشور قبوڵ کردنی ئەم ڕەوشە زۆر ناخۆشە ، ئێمە لە بەرامبەر ئاکەپەو حوکمەتی تورکیا کە هێرش لە دژی گەلی کورد بەرێوە دەبات لە باکوری کوردستان ئێمە هەمیشە لەدژی ئەوان دەردەکەوین و شەریان لەگەڵدادەکەین،لە ئێران پۆلیس و ئارتەش هێرشی گەل کورد دەکەن ڕاستە لەهەر پارچەیەکی کوردستان هێزی دەوڵەت لە دژی گەل سیاسەت دەکات ئێمە هەمیشە لە دژی ئەوانین و شەریان لەگەڵدا دەکەین،بەڵام زۆر بە ئێشە لە باشوری کوردستان پۆلیسی ئەمنی کوردی بچێت لە بەرامبەری گەلی خۆی و کۆمەڵگای خۆی شەربکات بە ئامانجی نەهێشتن بەسەر گەلدا بچێت،هەر وەها چەکی جیاوازیش لە دژی گەل بەکار دەهێنرێن لە دژی خەڵک.٦ کەس شەهید بوون ،کی شەهیدی کردن؟دیارە!.ئەگەر لەبواری پاراستندا بەڕاستی کێشەیەکی قوڵ نیە لە باشوری کوردستاندا ئەوا بەشێوازێکی وا وەحشیانە بەسەر ئەو گەلەدا نە دەچوون.ئەگەر گەل دەربکەوێت یان دەرنەکەوێت،هەتا مووچەی ئەم مانگەش بدات کێشەکە چارەسەر نابێت،کێشە لە دروستبوونی خودی سیستەمی باشور دایە.خەڵک پێویستە سەرهەڵدان بکات و هەتا دوایش پێداگری بکەن،پێویستە هەموو گەلی کورستانیش پشتیوانی لە گەلی باشور بکەن ، بۆ سیستەمێکی دیموکراتی و بەرێوبەرێتیەکی خۆ جێی دروست ببێت.

لە وەڵامی پرسیاری پێشکەشکاری بەرنامەکە دا کە ئایا ئەو گرژی و ئاڵۆزیانەی لە باشوری کوردستاندا هەیەو داخوازی گەلی باشوری کوردستان لە حوکمەت ،چ کاریگەری لەسەر پارچەکانی تری کوردستان دەبێت؟زیلان ڤەیژن وتی:” ئەوە ئێمەی دەڵێین بەش و پارچەی کوردستان ، بەڕاستی گەلی کورد سەرەتا لە باکوری کوردستان بەتایبەت لە مێژووی تێکۆشانی کوردا،هەروەها لە ڕۆژئاوا و لە ڕۆژهەڵات و لە باشور، گەلی کورد بە تێکۆشانی خۆیان ئەو سنورانەیان تێکشکاند.لەبەر ئەوەی هەموو ئەو پێشکەوتنانەی کە ڕوودەدەن و هەموو ئەو خۆپیشاندان و ڕووداوانەی کە ڕوو دەدەن لەسەر هەموو بەشی کوردستان کاریگەریان دروست دەبێت.بۆنموونە لە ڕۆژ ئاوای کوردستان هەموو ئەو شەڕ و بەرخودانیانەی کە دروست بوو لە سەر هەموو کوردستان کاریگەری هەبوو.هی ڕۆژهەڵاتیش هەروابوو هی باکوریش بەهەمان شێوە کاریگەری هەبوو،لەبەر ئەوە ئەم خۆپیشاندانانەی باشوریش بمانەوێت و نەمانەوێت لەسەر هەموو گەلی کورد کاریگەری دەبێت.هەموو گەلی کوردیش وەک گەلێک کە هەمیشە لە پێناو ئازادی و دیموکراسی شەر و تێکۆشانی بەڕێوەبرد، داخوازیان هەیە کە گەلی باشوری بگاتە ڕەوشێکی ئارامی،ئیدی ئەو هێزە دەرەکیانە دەست لە ناو خاکی باشور هەڵبگرن.هێزێکی وەک تورکیا بەس نیە باکوری کوردستانی داگیر کردووە و دەیەوێت ڕۆژئاوای کوردستانیش داگیر بکات و بە ساڵانە لەڕێگای حوکمەتی باشور ڕەوشی گەل بەم دۆخە گەیاندووە،بەدەستی ئەوان تورکیا هات و سوپای خۆی لە باشوری کوردستاندا بەجێ کرد، ئێستاش مەترسی گەورەی هەیە لەسەر گەلی باشوری کوردستان،لەبەر ئەوە پێویستە هەموو گەلی کورد لە شوێنی خۆیانەوە یارمەتی دەری گەلی باشوری کوردستان بکەن کە ئەو خۆپیشاندانانەی دەستیان پێکردووە بیگەیەننە ئارمانجەکانی گەلی باشوری کوردستان”.

لە پرسیارێکدا کە ئایا PJAK پشتوانی لە خۆپیشاندانەکانی باشوری کوردستاندا دەکات؟ زیلان ڤەژین هاوسەرۆکی PJAKوتی: “سەرەتا ئاماژەم پێکرد کە ئێمە پشتیوانی هەموو ئەو گەلانەی کە بۆ سیستەمێکی دیمووکراتی تێکۆشان دەکەن،بەتایبەت گەلی باشوری کوردستان. ئێمە پشتیوانی لە گەلی باشوری کوردستان دەکەین،چونکە گەلی باشوری کوردستان مافی ڕەوای خۆیان دەوێت،داوای ئەوەیە کە سیستەمێک بەپێی ئەوان دروست بکرێت،لەبەر ئەوە ئێمە پشتیوانی گەلی باشورین لە ڕێگای تێکۆشان بۆئازادی و دروست بوونی یەکێتی گەلان لە باشوری کوردستاندا،ئێمە تەنها پشتیوانی لە گەلی باشور ناکەین بەڵکو هەموو ئەوگەلانەی کە بۆ مافی ڕەوای خۆیان تێکۆشاندەکەن ئێمە پشتیوانیانین.ئەمەش ئەرکێکی ئەخلاقی و پۆلەتیکی هەر کۆمەڵگایەکە.ئێمەش بە ئەرکی ئەخلاقی خۆمان هەڵدەستین وەک بەشێک لە کۆمەڵگا.ئەگەر خاوەندارێتی لە ئەرکە کانی کۆمەڵگادا نەکەین ئەوا کۆمەڵگاکەمان بەرەو لەناوچوون دەچێت و هەبوون و بەردەوام بوونی دەکەوێتە مەترسیەوە.

Related posts