ژنان و جوانان ئەتوانن ،بە دەربڕینی دەنگی راستی و ئازادی ،دەنگی فیشە کان بخنکێنن

ژنان و جوانان ئەتوانن ،بە دەربڕینی دەنگی راستی و ئازادی ،دەنگی فیشە کان بخنکێنن

جوانا سنە

شەڕی ئایدۆلۆژی کە ئەمڕۆ بۆ دیزاینی نۆێی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لایەن زڵ هێزانەوە بەرێوە دەچێت وەکوو یاری پازێلەکە ،کە هەرلایەنێک ئەیەوێ جوانترین مۆهرە بە دەمامەکەی ئازادی ،دیموکراسی و مافی گەلان لە سەر ناوی خۆی دابنێت ،سەرەتای ئەو یارییە لە میسر، لیبی، یەمەن، توونس ،عێراق و سووریه راشکاوانە دیار بوو کە هێزی دەرەوە جگە لە بەڵاو کردن و تواندنەوەی وەڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەدەست خستنی بەرژەوەندی خۆیان ،هیچ بەرهەمێکیان بۆ هەرێمەکە نەبوو،لێرەدا ڕاستیێک هەیە ئەوەش ئەوەیە کە چارەنووسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دەستی گەلی کورد و بە پێشەنگایەتی ژن خۆی دیار کرد کە هەموو دونیا ئەو راستییەی لە شۆڕشی رۆژئاوا و بەرخودانی ژن بینی.ئەوەش وەکوو مۆدێل و ئەزموونێکی کۆمەڵگاێک دیمۆکراتیک ئەوەی سەلماند کە تاکە هێزێ کە کۆمەڵگا بپارێزێت ،گەل بۆ خۆیە.

ئاکامی کائووسی کۆمەڵایەتی ،سیاسی،ئابوری و… لە ئێران کە تا ئەمڕۆ لە سێبەری زیهنییەتی فاشیزمی – دین پارێز ،بە هەموو شێوازێک دەنگ و ڕەنگی کۆمەڵگایی چەوساندوەتەو و هەموو هەوڵدانی ئەوە بوو کە بە سەرکوت کردنی ناوخۆیی و شەڕ لە دەرەوەیی سنووری خۆی ،تابلۆیێک لە دەوڵەتێک دیموکراتیک و ئاشتی خواز دروست بکات کە ئەمەش بە تایبەت دوایی بەهاری عەرەب زۆرتر خۆی نیشان دا، دەوڵەت – نەتەوەی ئێران کە پیلانی بۆ کۆمەڵگا تەنانەت ،کۆمەڵگایێکی بێ دەنگە، کە هەموو زوڵمی دەسەڵات پێشوازی بکات و سەرشۆڕانە ژیانێکی بە ڕوومەت بەرێوە ببات کە ئەمە پارادۆکسێکە کە ئاشکەرا دیارە.بۆ خۆڵقاندنی وەها کۆمەڵگایێک ،درێخی لە هەر جۆرە سیاسەتی قڕکردن و نکۆڵی کردنی رەنگی گەلان (مووزاییکی گەلان ) نەکردوە و بە زیندانی کردن،ترساندن،لە سێدارەدان،بێکاری و برسی هێشتنی کۆمەڵگا پڕۆژەی مارژیناڵ کردن و بێ ئەخلاق کردنی کۆمەڵگای بەرێوە برد. لە ناوەندی ئەم هێرشانە ،سەرەتا ژنی بە ئامانج گرت ،و ژنی کرد بە کۆیلەیێکی بێ کۆتای ،بە بێرەنگ کردنی ئەتنیک ،زمان،باوەڕی و… هەوڵی دا کۆمەڵگایێک یەک ڕەنگ ،یەک زمان،یەک نەتەو و یەک مەزهەب دروست بکات کە ئەمە نکۆڵی کردنی بەشێکی گەورەی کۆمەڵگای ئێرانە ….ئەوە پڕۆژەیێکی ستراتژیک و سیستەماتیکە کە دەوڵەتی ئێران ماوەیێکی درێژە کە لە سەر ژنان،جەوانان،زیندانیان و… دەیسەپێنێت و بەم شێوازە ،بەربەستێکی بە زەخت لە بەرامبەر داخوازی کۆمەڵگا کە گۆڕانکارییە، گرتووە.بەڵام ئیتر کاتی ئەوە هاتووە کە بۆ بەرفەراوان کردنی دیمۆکراسی و ناسینی ئیرادەی گەل و بە دەست خستنی مافە ڕەواکانی خۆیان ،ئەو دەنگەی کە لە سێبەری زیهنییەتی فاشیزمی – دین پارێزخنکابوو ،هەبوونی خۆی دیار بکات و بڵێت کە حکوومەت بێ گەل نابێ و داخوازی گەل گوڕانکارییە. وەک ئەبینین چەند رۆژە سەرهەڵدانی گەلی ئێران بە شێوازێکی ڕادیکاڵ و بە بەشداربوونی ژنان،جەوانان دەستی پێکردوە .جارێکی دێکە دەوڵەتی ئێران ئەیەوی بۆ داخوازیەکانی گەل پێناسەی بچووک وەک کێشەی ئابووری یان هەوڵدانی گرووپی کە هێزی دەرەوە لە پشتیانە و بنەمایێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی نییە دیار بکات ،بەڵام پێویستە گەل ئەوە بزانێت کە ئەو دەنگەی هەڵیدەبرن مافی ڕەوای خۆیانە کە بە درێژایی تەمەنی دەوەڵەتی ئێران ،هەوڵدان بۆ خنکاندنی کردوە.لەم بارودۆخەدا ئەرکی ژنان و جەوانان بە تایبەتی ئەوەیە کە هێزی دینامیکی خۆیان دیار بکەن و بە هەڵبڕینی دەنگی ڕاستی و ئیرادەی خۆیان ،دەنگی فیشەکان بخنکێنن.و بڕوایان بەوە هەبێ کە دەنگی ڕاستی و ئازادی سەردەکەوێ.لێرەدا مژاری گرینگ ئەوەیە کە گەل بە یەک دەنگ و یەک هەڵوێست نەمانی دەوەڵەتیان ئەوی و لە هەمان کاتیش پێویستە گەل بە یەک دەنگ و یەک هەڵوێست داخوازی کۆمەڵگایێکی ئازاد و دیمۆکراتیک بکەن .

Related posts