نزیک بوونەوەی ئێران و تورکیا دژ بە ڕۆژئاوا دەبێتە مانشێتی ڕۆژنامەکان

نزیک بوونەوەی ئێران و تورکیا دژ بە ڕۆژئاوا دەبێتە مانشێتی ڕۆژنامەکان

2016-08-20 12:00:33

رۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

رۆژنامەی ئەلحەیاتی عەرەبی زمان چاپی لەندەن لە لاپەڕەی یەکەمی ژمارەی ئەمڕۆدا نووسیویەتی: فڕۆکە ئەمەریکیەکان لە گوندەکانی دەوروبەری حەسەکە بەرگری لە هێزەکان – یان دەکەن.

رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمەریکیش دوێنێ ئاشکرای کرد کە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە پێشەنگی ئەمەریکا فڕۆکە جەنگیەکانیان بەرەوە گوندەکانی دەوروبەری حەسەکە ناردووە تا هێزەکانی خۆیان و شەرڤانانی کورد بپارێزن.

هەروەها ڕۆژنامەی مەرسەدی سووری نوسیویەتی: شەڕ لە حەسەکە لە نێوان هێزەکانی کورد و ئاسایش لەگەڵ هێزەکانی بەرگری وەتەنی و چەکدارانی رژێم بەردەوامە.

رۆژنامەی ئەل نەهاری لوبنانیش لە لاپەڕەی سەرەکی خۆیدا نووسیویەتی: رژێم بە هێرش کردنە سەر خاڵەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکان بوو بە هەڕەشەیەک بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا.

رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەتی سعوودی ژمارەی ئەمڕۆ شەممە بەم مانشێتەوە دەستپێکرد:” ئاگری شەڕ لە حەسەکە گەرمتر دەبێت و لە حەلەب لە جیاتی ڕاگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر شەڕ سەختتر دەبێت”.

ڕۆژنامەکە باسی لەمە کردوە کە هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا، بۆ پاراستنی کوردەکان هەوڵ دەدەن، وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دوێنێ رایگەیاند هێزەکانیان بەرگری لە کوردەکان دەکەن و ئەمەریکا بەرامبەر بە هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی رژێمی سوریا بۆ سەر حەسەکە فڕۆکە جەنگیەکانی ناردوەتە شارەکە.

ڕۆژنامەی ئەلخەلیج ژمارەی ئەمڕۆی بەم مانشێتە دەرچوو: واشنتۆن بە ناردنی فڕۆکە جەنگیەکان وەڵامی بۆردومانی حەسەکە دەداتەوە.

رۆژنامەی ئەلعەرەبی لوبنانیش دەنوسێت: پرسی کورد، ئێران و تورکیای لەیەک نزیک کردەوە.

س.خ
سەرچاوە رۆژنیوز

Related posts