وێژه و نەوای کورد، نه‌عره‌ته‌ی به‌رخۆدانه
ئه‌هوه‌ن چیاکۆ
به پێی هه‌مووی ئه‌و لێتوێژینه‌وه‌ئاسه‌وارناسانه و ژینگه‌ناسانه‌ی که کراون ئه‌و هه‌رێمه‌ی که ده‌که‌وێته ناوبه‌ینی دوو رووباری دجله و فورات و بە میزوپتامیا ناوی دەرکردووە کە هاوکات به‌هۆی سه‌رسه‌وزی و هه‌بوونی هه‌موو هێماکانی ژیان ناوی هیلالی‌زێڕینیشی لێنراوه، یه‌که‌مین شۆڕشی جووتیاری و چاندی له‌وێدا هه‌ڵقوڵاوه. ئه‌و شۆڕشه‌شبوو به‌هۆی چڕبوونه‌وه و پەرەسەندنی ژیانی کۆمه‌ڵایەتی مرۆڤ و شۆڕشه دوابه‌دوایه‌کانی مرۆڤایه‌تی به‌دوای خۆی هێنا. شۆڕشی زمان یه‌کێک له گرینگ‌ترین شۆڕشه‌کانی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تییه که دوابه‌دوای ئه‌م دۆخه پەرەی سەند. واته هه‌رچه‌ند که مرۆڤ به به‌مه‌به‌ستی پاراستنی خۆی له هێرشه‌کان و هاوکات بۆ خۆ پاراستن لە سه‌رما و گه‌رما و برسیه‌تی و…هتد، که‌ره‌سه‌ی پێویستی بۆ مانه‌وه ده‌خولقاند و ناوی لێده‌نان،هه‌ر به‌و چه‌شنه‌ش له‌م هه‌رێمه‌ی که ئه‌مڕۆ کوردستانی پێده‌گوترێ، زمانی گوتاری په‌ڕ و پۆی به خۆوه گرت.
په‌ڕ و پۆ گرتنی زمان تا ئاستێک رازاوه و پێگه‌ی گرت، که ئیدی وێڕای ناوکردن له‌و ئامراز و که‌ره‌سانه‌ی که مرۆڤ بۆ ژیان به‌رهه‌می هێنابوون، توانی خولیا و هزر و بۆچوونی خۆیشی بهوونێته‌وه و زمانی یکات به ئامرازی درکاندنی بیرکردنه‌وه‌کانی. توانی وێژه‌ی واتادان به ژیان، به‌مرۆڤبوون، به‌کۆمه‌ڵبوون، به‌سر‌وشت و…هتد، به‌رینتر بکات. مه‌به‌ستیش ئه‌وه بوو که وزه‌ی به‌رخۆدان له به‌رانبه‌ر دێوه‌زمه‌ی لادان له سرووشتی هه‌ردوو کۆمه‌ڵگای یه‌که‌م واته سروشتی گەردوونی و سروشتی دووه‌م واته سروشتی مرۆڤبوون و کۆمه‌ڵبوون به‌ره‌و لووتکه ببات.
ده‌قه میتۆلۆژیه‌کانی سوومه‌ری راشکاوانه وێژه‌ی گێڕانه‌وه‌ی به‌رخۆدانی ئینانا و ئافرودێت و ئاشتار و…وه‌ک خۆڕاگرانی نرخ و به‌های کۆمه‌ڵگای سروشتی به پێشنگایه‌تی ژن ـ دایکن که دواتر که‌وته به‌ر ته‌وژمی بیرۆکه‌ی چینایه‌تی و پاوانخوازی ئه‌نکیه‌کان و مه‌ردۆکه‌کان که داڵده‌ی کۆمه‌ڵگای سروشتی به‌ره‌و کۆمه‌ڵگای چینایه‌تی‌یان ده‌دا. ئه‌و وێژه میتۆلۆژیه‌ی که له‌و کاته‌وه تا بگاته ئیستا، مێژوویه‌کی زیاتر له پێنج هه‌زار ساڵی هه‌یه، گێڕانه‌وه‌یێکه‌له به‌ربه‌ره‌کانێ دوو توێژی چه‌وسێنه‌ر و چه‌وساوه، هێرشبەر و بەرگیکار و…له‌م بوواره‌وه‌هه‌زاران چیرۆک، راز و رسته و هونراوه‌ی خوڕاگرانه سه‌باره‌ت به سه‌رده‌مه جیاجیاکان له رێڕه‌وه‌ی مێژوودا تێپه‌ڕیون و گه‌یه‌شتوونه‌ته ئه‌مڕۆ. تا چه‌وسانه‌وه‌ش به‌رده‌وام بێت و داگیرکاری هەبێت ئه‌و ره‌وته به گوێره‌ی پێویستی سه‌رده‌م خۆی نوێ ده‌کاته‌وه.
دوابه‌دوای درووست‌بوونی ده‌وڵه‌ت ـ شاره‌کانی سوومر و پێشکه‌وتنی ره‌هه‌نده‌دزێوه‌کانی کۆمه‌ڵگای چینایه‌تی، که له‌سه‌ر بنه‌مای پاوانخوازی، ده‌سه‌ڵاتداری، داگیرکاری، قه‌ڵاچۆکردن و هه‌ر چه‌شنه چه‌مکی دزێو ریشه‌ی داکوتابوو و هه‌ر رۆژ هێرشه‌کانی له‌سه‌ر نرخه‌کانی کۆمه‌ڵگای سروشتی چڕ ده‌کرده‌وه، گروپێکی به‌رخۆدانوان بۆ پاراستنی نرخه‌کانی کۆمه‌ڵگای سروشتی له ته‌وژمی بێبهزئیانهی بونیادنه‌رانی شاره‌ستانیه‌تی مادی و ناوه‌ندی، پشتی خۆیاندا زه‌نجیره چیاکانی زاگرۆس که هه‌موو که‌ره‌سه‌کانی خۆپاراستنی تێدابوو. ئه‌م گرووپانه که ناوی هووریان له‌سه‌ره، وه‌کوو پرۆتۆ کورد یان یه‌که‌مین بونیادنه‌رانی داب و نه‌ریتی کوردبوون پێناسه ده‌کرێن. به شێوازی ژیانی خۆیان که وه‌رگیراو له چاندی کۆمه‌ڵگای سروشتی بوو و کۆمه‌ڵگای سروشتیش بۆ خۆی پێکهاته‌ی خۆڕاگری له به‌رانبه‌ر چاندی قۆرخ کردنه، به مه‌به‌ستی پاراستنی نرخه مادی و مه‌عنه‌ویه‌کانی خۆیان له به‌رانبه‌ر پاوانخوازی کاهێنه خوێنمژه‌کانی سوومه‌ر شانیان بۆ به‌رخۆدان شل کرد.
داب و نریت و زمان و شێوازی ژیانی هووریه‌کان هه‌نووکه‌ش له وڵاتی کوردستان به‌تایبه‌ت له هه‌رێمه شاخاویه‌کان پارێزراوه. ئه‌وه‌ش خۆ له‌خۆی و ساکار نه‌پارێزراوه و له ئاکامی به‌رخودانه دوابه‌دوای یه‌که‌کانی کاسیه‌کان، لۆلۆوه‌کان، گوتیه‌کان، نایرییه‌کان، سووبارۆکان، کاردۆشیه‌کان، ئورارتوره‌کان، ماده‌کان، مانایه‌کان و هه‌ره‌دوایی و ئه‌مڕۆشی له سه‌ربێ له لایه‌ن کوردانه‌وه وه‌ک نه‌وه‌ی هووریه‌کان پارێزراوه.
ئه‌و به‌رخودانه‌ی که له درێژه‌ی ئه‌م پێنج هه‌زار ساڵه‌دا له به‌رانبه‌ر هێرشی کاهێنه‌کان و پاشاکانی سوومر، شاکانی بابول و ئاشوور، هه‌روه‌ها هه‌خامنشیه‌کان، هلینیه‌کان، ئه‌شکانییه‌کان، ساسانییه‌کان، بیزانسه‌کان، عه‌ره‌به‌کان، تورکه خه‌زه‌ریه‌کان، موغولیه‌کان، تاتاره‌کان، عوسمانیه‌کان، سه‌فه‌ویه‌کان، ئه‌فشاریه‌کان، قاجاره‌کان و هه‌ره دوایی چوار ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه‌ی تورک، عه‌ره‌ب و فارس په‌یره‌و کراوه وێژه و نەوایه‌کی به‌هێزی به‌رخودانی له کوردستاندا به‌دوای خۆی هێناوه. هه‌رچه‌ند به‌رخۆدان پێشکه‌وتووه به‌و ئاسته‌یش وێژه‌ی به‌رخۆدانی کورد پاراوتر بووه و وزه‌ی به‌رخۆدانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێرشه‌کانی دواتر به‌رز کردووه‌ته‌وه. وێژه‌ی کوردی له سه‌ره‌تاوه تا ئه‌مڕۆ له چوارچێوه‌ی ده‌قه زاره‌کی و نووسراوه‌کانی ئاینی میترائیسم، مه‌زدائیسم، یاری و ئیزه‌دی، دواتریش له به‌رگی شاهنامه‌ی کوردی و هونراوه‌ی هونیاره‌کانی سه‌ده‌ی پێنجه‌می زایه‌نی به‌دواوه تا بگاته ئه‌مڕۆ خۆی نواندووه. به‌شێکی زۆری زاره‌کی و به‌شێوه‌ی راز و چیرۆک و په‌ندی پێشینیان و…هتد، گه‌یه‌شتووه‌ته ئێمه. به‌شێکی زۆریشی خۆی خزاندووه‌ته ناو مێلودی هه‌وره و سیاچه‌مانه و به‌ند و حه‌یران و لاوک و…هتد. به‌شێکیشی به شێوازی نووسراوه له ناو په‌رتۆکه ئایینیه‌کاندا وه‌ک ئاوێستا، دیوانه‌گه‌وره یا سه‌رئه‌نجامی یارسانه‌کان، کتێبه ره‌شی ئیزه‌دیه‌کان و دیوانی ئه‌و هونیارانه‌ی که دیوانه‌کانیان له گه‌زه‌ندی تاڵان پارێزراون، ماوه‌ته‌وه.
دیوان و هونراوه‌ی ئه‌و هونیاره کوردانه‌ی که دیوانه‌کانیان له به‌رده‌ستمان‌دایه، به‌ر له‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیان هێزی وێژه‌یی و پاراوی و شیرینی که‌لامیان نیشان بدات، خولیا و به‌سه‌رهاته تاڵ و شیرین‌کانی گه‌له‌که‌یان و چیرۆکی خۆڕاگری کۆمه‌ڵگای سه‌رده‌می خۆیان ده‌گێڕنه‌وه. له بابه‌تی وێژه‌ی گه‌له‌که‌مان که له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رخۆدانی پێشکه‌وتووه، ده‌توانین بڵین: به‌شێکی له رێڕه‌وه‌ی مێژوو‌و و له سه‌ر سه‌ختی فه‌ڵکدا فه‌وتاوه. ئیدی بۆ ئه‌م به‌شه ئاهووناڵه‌و به‌سه‌ردا ماڵین و…هتد، که‌ڵکی نیه. له ڕاستی‌دا ئه‌و فه‌وتانه له گه‌ڵ قه‌ڵاچۆ و کۆڵەوەری گه‌له‌که‌مان هاوته‌ریب بووه. به‌شێکی‌تری له به‌ر کڵۆڵی گه‌له‌که‌مان لێمان دزراوه و داگیرکه‌ری بێ‌به‌زه‌ئی دوای تاڵانی وڵاتمان لێمانی ڕفاندووه و کردوویه‌تی به ماڵی خۆی. پێویسته هه‌وڵی ئه‌ستاندنه‌وه‌ی بده‌ین. به‌شێ تری له ژێر وێرانه‌ی وڵات و سینه‌ی پڕ له ئۆخی پیره‌کانمان له شوێنه شاراوه‌کانی وڵاته‌که‌مان شاردراوه‌ته‌وه. پێویسته هه‌وڵی راشکاو کردنی بۆ بده‌ین. ئه‌و به‌شه‌یش که له به‌ر ده‌ستدایه پێمان ده‌ڵێ: ئه‌م گه‌له چیی به‌سه‌ر هاتووه و وێژه‌ی له‌سه‌ر چ بناخه‌یه‌که و تا چه‌نده‌له قووڵایی به‌رخۆداندایه. یا تا چه‌نده ئەم وێژه‌یەپاڵپشتی به‌رخۆدانی کۆمه‌ڵایه‌تی و نیشتمانی ئه‌م گه‌له چه‌وساوه بووه. ئه‌رکی ئه‌م وتاره راوه‌سته‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌م مژاره گرنگەیه.
پێکهاته‌ی رێکخستنی، ئایینی میترائیسم بۆ خۆی مکانیزمی پاراستنی گه‌لانی زاگرۆس له‌به‌رانبه‌ر ئیمپراتووره خوێنمژه‌کانی ئاکد و بابول بووه. ئه‌رکی وێژه‌یی ئه‌م ئایینه‌ئه‌وه بووه تا هێزی به‌رپرسیاره‌تی بۆ په‌یره‌وانی بخولقێنێ تا بتوانن به‌رخۆدانی بکه‌ن و له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌وه‌چۆک دانه‌ده‌ن. له ڕاستی‌دا ئه‌وە په‌یام و ئامۆژگاریەکانی ده‌قه‌کانی میترائیسم بوون که بوون به هێزی داڵده‌ی گوتیه‌کان و کاسیه‌کان تا توانیان گه‌وره‌ترین ئیمپراتوره‌کانی ئاکدی و بابولی بڕوخێنن و بیانخه‌نه زبڵدانی مێژوو. دەگێڕنەوە کە میترا بۆخۆی له ناو گونداندا ده‌گه‌ڕا و بۆ منداڵان سروودی ده‌خوێنده‌وه و شتی به سه‌ریان دا بڵاو ده‌کرده‌وه. ده‌یویست له‌و منداڵانه جه‌وانێکی به‌رخۆدانوان بۆ داهاتوو بخولقێنێ. ئه‌م نه‌ریته‌ی میترا ئه‌مڕۆ له رۆژئاوادا بابانوئێل و له ناوگه‌لانی ئاری‌دابە تایبەت لە ناو کورد دا بابانه‌ورۆز ده‌یگێڕێ. هه‌رچه‌ند به هۆی ترسی ده‌سه‌ڵادارانی داگیرکه‌ر له فه‌لسه‌فه‌ی نه‌ورۆز، نریتی بابا نه‌ورۆز تا ئاستێک که‌م‌ڕه‌نگ بووه‌ته‌وه و وه‌ک جاران رۆڵ ناگێڕێ.
گه‌یه‌شتنی ئه‌م نریته بۆ رۆژئاوا، به‌و کاریگه‌ریه‌وه پەیوەستەکه ئایه‌نی میترائیسم له‌سه‌ر مه‌سیحیه‌ت، دایناوه. ده‌قه ئایینیه‌کانی میترائیسم که به‌شێک له وێژه‌ی گه‌له‌که‌مانن و هه‌نووکه‌ش کاریگه‌ریان له‌سه‌ر گۆرانی و وێژه مان هه‌یه.ته‌نانه‌ت ئیستاکه‌یش په‌یره‌وانی میترائیسم له شاری سه‌حه‌نه‌ی کرماشان هه‌بوونیان هه‌یه و بەشێک لە کۆمەڵگای کوردن.بەهەر حاڵ دەقەکانی میترایی له سه‌رده‌می لۆلوه‌کان، گوتیه‌کان، کاسیه‌کان، میتانیه‌کان، سوبارۆکان و نایریه‌کان، وێژه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌لانی زاگرۆس و هه‌روه‌ها گه‌لی کورد بوون. ئه‌م ده‌قانه زۆرتر به هۆره چڕدراون و هه‌نووکه‌ش چڕینی هۆره‌له‌ناو کوردان‌دا ماوه. هه‌ندێک جار چه‌رمه‌سه‌ریه‌کان خوێندراونه‌ته‌وه و هه‌ندێجاریش سروودی خۆڕاگری و شه‌ڕ له‌به‌رانبه‌ر هێرشکه‌رانیان چڕیوه تا نەبەزی، تووڕەی و نفرەتی خۆیان بەم شێوە لەوان دەرببڕن.
هۆره ئیستاکه زۆرتر له باشووری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌گوترێته‌وه. پێشتر زۆرتر وێژه‌ی به‌رخودانی پێخوێندراوه‌ته‌وه و به‌شێوازی مه‌رسیه بۆ قاره‌مانانی ناو کۆمه‌ڵگا و شه‌هیدانی هێڵی به‌رخودانی گه‌لی کورد گوتراوه. بۆ وێنه مووره یه‌کێک له مقامه‌کانی هۆره‌یه‌که له ناوی دا ده‌قی به‌رخودان و بوێری و رۆحیه‌ی تێکۆشانی پێ‌وتراوه. چه‌مه‌ریش به‌شێک له هۆره‌یه که یه‌کم جار بۆ شیوه‌ن و زاری کردن له‌سه‌ر قاره‌مانێک به ناوی سیاوش گوتراوه. ده‌بێت ئه‌م سیاوش ناوه، سیاوشی کوڕی که‌یکاوس بێت که له شه‌ڕی توراندا ده‌کوژرێت، یا سیاوه‌شی مه‌زده‌کی بێ که دوای سه‌رکوتی مه‌زده‌کیه‌کان به‌ده‌ستی ئه‌نه‌وشیروانی ساسانی ده‌کوژرێت. چه‌مه‌ری ئه‌مڕۆشله لایه‌ن کوردانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ شیوه‌نی ئیمام حوسه‌ین له تاسۆعا و عاشوورادا ده‌خوێندرێته‌وه. هه‌ر وه‌ها بۆ له‌ده‌ستانی که‌سه‌کانی خۆیانیش ده‌یچڕن. ئه‌م به‌یتانه وێنه‌ی ئه‌و به‌یتانه‌ن که هۆوره‌چڕه‌کانی ئه‌مڕۆ ده‌یانچڕن.
هه‌ی ئاو، هه‌ی ئاگر، هه‌ی ئاگر هه‌ی ئاو
هه‌ی ئاو وه ده‌سه‌یل، ئـاگر هاوه ناو
…………….
ئه‌ر کوشیام له جه‌نگ فه‌دای یــــــــارانم
فـــه‌دای سه‌ربه‌رزی نه‌ڕه شێرانم
…………..
کزه‌ی وه‌فره لوول ریه‌کان کردیه به‌ن
بێ‌خــــــه‌م چووزانێ من خه‌م گیانم سه‌ن
……………….
سه‌یر کـــــه سه‌رکووان چ ته‌مێ دارۆ
ئـــــــــــــه‌و ته‌مه خه‌مه وه من مه‌وارۆ
……………..
ئه‌رکوشیام له جه‌نگ هووچ په‌روام نیه
غه‌یر له دارا به‌گ که‌س لــــــه جام نیه
…………………
ده‌ردێ مــــــن ده‌ردێ ده‌رداره‌یل گشته
یــــــه‌سه که ناڵه‌م له‌ی دونیای زشته
…………………
قه‌سه‌م وه خه‌مێ گشت ساحێب خه‌مان
ده‌ردێ خــــــــه‌ڵقه‌که‌م قامه‌تم چه‌مان
…………………….
وێژه‌ی زه‌رده‌شتی که یه‌کێکی‌تر له ده‌قه‌کانی وێژه‌ی بنه‌ڕه‌تی گه‌له‌که‌مانه، به‌ته‌واوه‌تی ناوه‌ڕۆکێکی به‌رخۆدانوانانه‌ی هه‌یه. بانگه‌ێشتی زه‌رده‌شت به جووتکاری و زه‌راعه‌ت له پێده‌شته‌کانی زاگرۆس‌دا و هه‌روەها بانگه‌ێشتی گه‌لان بۆ رچاوکردنی پێوه‌ره‌ئه‌خلاقیه‌کان و پته‌وکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی و رێکخستنی ئابووری سه‌ربه‌خۆ، به مه‌به‌ستی رێکخستنی به‌هێزی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی هێرشگه‌لێک وه‌ک هێرشی ئاشووریه‌کان بوو. هه‌را کردنی زه‌رده‌شت له لووتکه به‌رزه‌کانی زاگرۆسه‌وه، رووبه پاشاکانی ئاشوور که هه‌را دەکات: ئێوه کێن له سه‌ر وڵاتی من هێرش ده‌که‌ن؟ بۆخۆی ناوه‌ڕۆکێکی به‌ته‌واوی خۆڕاگرانه‌ی هه‌یه و عوسیانێکی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵگای زاگرۆسه که له پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م هه‌رێمه ره‌گی داکووتاوه. ئه‌م وێژه‌یه بوو که داڵده‌ی ماده‌کانی بۆ به‌رانبه‌ربوونه‌وه‌ی ئاشووریه‌کانی دا و خوێ‌نمێژترینئیمپراتووری ئه‌و کاته‌یان رووخاند. ئه‌م وێژه‌یه بوو که له‌وکات و زه‌مه‌نه‌دا ئیمکانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له گه‌ڵ هەخامنشیەکان و دواتر سوپای هه‌لنی بۆ کاردۆشیه‌کان و مادی بچووک و کوردستانیانی ئەو سەردەمە به‌گشتی ره‌خساند. هه‌روەها ئه‌و وێژه‌خۆڕاگرانه بوو که حه‌ماسه‌ی نه‌ورۆزی لێکه‌وته‌وه و کاوه‌ی په‌روه‌رده کرد تا زه‌حاکی خوێنخوار له کۆڵ گەلانی زاگرۆسبکاته‌وه. وه‌کووتر ئه‌و وێژه‌یه بوو که مانی و مه‌زده‌کی له‌به‌رنبه‌ر چه‌وساندنه‌وه‌ی ساسانییه‌کان خسته‌سه‌رپێ و بابه‌کی کرده تووشی خه‌ڵیفه‌کانی شاری”هه‌زار و یه‌کشه‌وی”عه‌باسی، تا بۆ شه‌وێکیش به راحه‌تی له گه‌ڵ ماستاوه‌کانی ئه‌بوو نه‌واس و چریکه‌ی قه‌ره‌نفه‌ل چاو به‌یکدا دانن. بێ‌دڵه‌ڕاوکێ نه‌خه‌ون و به‌رده‌وام له‌ترسی شمشێری بابه‌کدا بن. ئه‌و شمشێره‌ی که بروومه‌ندی دایکی دایبوو به‌ده‌ستی و گووتووبووی: ـ بابەک کوڕم، له‌ناو بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عباسیدا بێ چاو ژیان دەکرێت،به‌ڵام بێ شمشێر ناکرێت ـ.
گاته‌کانی ئاوێستا وه‌ک به‌شی رەسەنی وێژه‌ی زه‌رده‌شت، به‌شێکی‌تر له وێژه‌ی به‌رخۆدانی گه‌لی کوردن که له سه‌ره‌تاوه به میلودی سیاچه‌مانه گوتراون. گزنفون مێژوو نوویسانی یونانی ده‌ڵێن: کاتێک سپای ئه‌سکه‌نده‌ر هێرشی کرده سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له پێده‌شته‌کانی زاگرۆس به گۆرانی و ئستران هێرشیان کرده سه‌ر سپای ئه‌سکه‌نده‌ر و زه‌ربه‌یه‌کی زۆریان وه‌به‌ر سوپای ئه‌سکه‌نده‌ر خست و به‌ته‌واوه‌تی شپڕزیان کرد.
سیاچه‌مانه میلودیه‌کی به‌هێزی کوردییه که به‌شێکی زۆری وێژه‌ی به‌رخۆدانی گه‌لی کوردی پێگوتراوه. هه‌روه‌ها به‌زمی ده‌ره‌یی و چه‌پڵه له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م میلودیه‌ن. له به‌هێزترین مه‌له‌وانانی رابردووی ئه‌م گۆڕه‌پانه یه‌کێکیان نه‌کیسایه که له سه‌رده‌می ساسانیه‌کان سیاچه‌مانه‌ی گوتووه و هه‌روه‌ها یۆسۆ ئاسکا که‌سێکی‌تره که له‌به‌رانبه‌ر هێرشه‌کانی هه‌ردوو داگیرکەری عوسمانی و سه‌فه‌وی هه‌رای وێژه‌ی به‌رخۆدانی به قوڕکی سیاچه‌مانه‌وه کردووه. مامۆستا عوسمان کێمنه‌ییش یه‌کێک له سیاچه‌مانه بێژانی سه‌رده‌مه که هێزی به‌رخودانی به‌شێک له وێژه‌ی گه‌له‌که‌مانی له به‌رانبه‌ر هێرشی تواندنه‌وه وسڕینه‌وه مسۆگه‌ر کردووه. ئه‌م به‌یتانه نموونه‌یه‌ک له‌و به‌یتانه‌ن که له سیاچه‌مانه‌دا ده‌گوترێن.
بـــــــــــه ته‌قه‌ی بڕنه‌و که‌وتا یاڵه و یاڵ
به گه‌رمه‌ی ته‌قه تۆم که‌وتی خه‌یاڵ
…………………
وه‌ڵات و وێما کۆیه‌ش دیـــــــــــــــاره‌ن
عننه‌و ئا کۆیه خـــــه‌م جه لام باره‌ن
……………….
هه‌رکه‌س خه‌مباره‌ن، خه‌م بارۆ لاو من
خه‌م چه‌نی خه‌می زوو مه‌بۆ ساکن
………………
به‌شیک‌تر له‌وێژه‌ی به‌رخۆدانی کورد، موقاومه‌تنامه‌ی کوردیه که وه‌ک شانامه‌ی کوردی ناوی لێ ده‌کرێ. ئه‌م ده‌قانه که وێژه‌یه‌کی به‌هێزی حماسین،بۆماوه‌یکی درێژ له کانگای بیری میژوویی گه‌له‌که‌مان ماوه‌ته‌وه و دواتر هه‌ندێکی له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌تۆمار کراوە و به‌شێکی زۆریشی هێشتا نه‌نووسراوه‌و له سینگی پیره‌پیاوان و پیره‌ژنانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له گه‌ڵ زۆخ و ئاخ دا په‌نگی خواردووه‌ته‌وە و چاوه‌ڕوانیقه‌ڵه‌م‌به‌ده‌سانی دڵسۆزی وه‌ڵاته که به‌ر له‌وه‌ی بچیته ژێر گڵ، له فه‌وتان رزگاری بکەن و بی‌یێنێنەوە ناو بازنه‌ی گۆڕەپانی مانه‌وه. ئه‌م وێژه‌یه زۆرتر وه‌سفی قاره‌مانانی کۆمه‌ڵگا ده‌کات و سه‌رگوزه‌شته‌ی ئه‌و خۆڕاگریانه‌ی که له‌به‌رانبه‌ر هێرشی تورانیه‌کان په‌یڕه‌و کراون، ده‌گێڕێته‌وه. هه‌ندێک جار باس له‌سه‌ر هه‌ندێک به‌ڵگه ده‌کرێت که گوایا شاهنامه‌ی کوردی سه‌رچاوه‌ی شاهنامه‌ی فێردوسیه و له‌لایه‌ن هاوژینه‌که‌ی که کورد بووه بۆ فێردوسی گوتراوه‌وتەوە و ئه‌ویش کردوویه‌تی به‌هه‌ڵبه‌ستی فارسی و ناوەڕۆکەکەیشی گۆڕاوە بەرەو دەقی دەسەڵات تەوەر. بەڵام بە ثێچەوانەی شانامەی فارسی شانامەی کوردی زیاتر کۆمەڵگا تەوەرە. شایانی ئاماژه‌یه که هه‌مووی ئه‌و شوێن و ناوانه‌ی که له شاهنامه‌دا ناو براون، هه‌نووکه‌ش له هه‌رێمی گۆران له باشووری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌بوونیان هه‌یه.
وه‌کووتر، دوابه‌دوای هێرشی عه‌ره‌ب له‌سه‌ر کوردستان به‌رخۆدانێکی چڕ له کوردستان په‌یره دکرێت. ئه‌م به‌رخۆدانه‌هه‌م به ئیلهام گرتن له وێژه‌ی به‌رخۆدانی به‌ر له سه‌رده‌می خۆی هاته ئاراوه، هه‌م بۆ خۆی وێژه‌یه‌کی به‌هێزی به‌رخۆدانی خۆلقاند، تا ببێت به پاڵپشتی به‌رخۆدانی جیله‌کانی دواتری کۆمه‌ڵگای کوردی و به‌وه‌فاداری و ئه‌مه‌ک ناسی له به‌رخۆدانی باو و کاڵیان تا گه‌یه‌شتن به‌ژیانێکی سه‌ربه‌ست، مه‌ته‌ریزی به‌رخۆدان به‌ر نه‌ده‌ن. له درێژه‌ی ئه‌م و تاره‌دا به‌شێکی ده‌وروژێنین و هه‌ڵی ده‌سه‌نگێنین.
بێگومان له سه‌ره‌تای هێرشی عه‌رەبه‌وه، گه‌له‌که‌مان له‌و ده‌رد و ره‌نجانه‌ی که تووشی هاتووه، گه‌لێک شتی هوونیوه‌ته‌وه. چوون له شوێنێک به‌رخۆدان هه‌بێت، ئه‌و کاته‌یه که چیرۆک و هه‌ڵبه‌ست، بۆ وه‌سفی ئه‌و ماڵوێرانیه‌ی که به‌سه‌ردا دێت و بۆ لاواندنه‌وه‌ی ئه‌و قاره‌مانانه‌ی که له پرۆسه‌ی به‌رخۆداندا شه‌هید ده‌که‌ون، ده‌که‌ونه ریزی ده‌ربڕین. ئه‌م پارچه هه‌ڵبه‌سته هونانه‌وه‌ی دۆخی به‌رخۆدانی گه‌لی کورد له‌و کاته‌دایه. له‌م هه‌ڵبه‌سته‌دا که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ساڵی137ی کۆچی، له لایه‌که‌وه‌باسی روخاندن و کوشتن و دیل که‌وتن ده‌کات، که‌له‌لایه‌ن هێرشکه‌ره‌وه په‌یره‌و ده‌کرێت، له‌لایه‌کی تریشه‌وه باسی به‌رخۆدان و به‌خوێن‌تلان و ته‌سلیم نه‌بوون و خۆحه‌شاردان له‌ناو شاخه‌کان بۆ چۆکنه‌دان، له لایه‌ن گه‌له‌که‌مانه‌وه ده‌درکێنێ.
هورمزگان رمان ئاتران کــــوژان
وێشان شارده‌وه گەوره‌یگەوره‌کـــــان
زۆر کـاری ئه‌ره‌ب کردنه خاپوور
گـــــــــه‌نایی و پاڵه هه‌تا شاره‌زوور
شـــــــــــــن و کنیکا وه دیل بشینا
مـــــــه‌رد ئازا تلیا وه ڕووی هونیا
ره‌وشت زه‌رده‌شت مانەوه‌بێکه‌س
به‌زیکا نیکا هۆرمۆز وه هیچکه‌س
……………..
هاوکات ده‌قهئایینیه‌کانی ئیزدیه‌کان که له ناو کتێبێک به‌ناوی”کتێبی ره‌ش”کۆ کراونه‌ته‌وه، توانیویانه بۆ ماوه‌ی ساڵانێکی زۆر، ئه‌و گه‌له بۆ پاراستنی داب‌ونه‌ریتی خۆیان و تووش‌نه‌بوون به‌سیاسه‌تی تواندنه‌وه بپارێزێت وله سه‌ر پیان بیهێڵێت. ئایینی ئیزدی ریشه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ میترائیسم و مه‌زدائیسم.
تکسته‌کانی یارسانیش که له کتێبی سه‌رئه‌نجامدا کۆ ده‌بنه‌وه له‌و زه‌مه‌نه، هه‌ستی وڵاتپارێزی گه‌لی کوردیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داگیرکاری ئه‌مه‌ویه‌کان، عباسیه‌کان، موغوله‌کان، تاتاره‌کان و…هتد، بزواندووه. ناوی قه‌ڵخانی که به بەشێک لە په‌یره‌وانی ئایینی یاریه‌وه‌چه‌سپێندراوه، بۆخۆی گێڕانه‌وه‌ی به‌رخۆدان و به‌قه‌ڵخانبوونه‌له پێناو پاراستنی نرخه‌کانی گه‌لێک، که له هه‌ر لایه‌که‌وه که‌وتووه‌ته به‌ر ته‌وژمی بێبهزئیانهی داگیرکاری. ئه‌م تکستانه به‌شێکی گه‌وره‌ی وێژه‌ی به‌رخۆدانی گه‌له‌که‌مانن. ناوه‌ڕۆکیان بانگه‌شەی گه‌ل بۆ بە کۆمه‌ڵ بوونه که رازی مانه‌وه و ئامرازی سه‌ره‌کی به‌رخۆدانی هه‌ر گه‌لێکه. له‌م گۆڕه‌پانه‌دا گه‌لێک زاتی مه‌زن داخوازی و خولیای گه‌لیان هووناوه‌ته‌وه. له‌وانه ده‌توونین به ئه‌م زاتانه ئاماژه بکه‌ین.
باڵووڵی ماهی(باڵووڵی دانا)، باوا لوڕه‌ی لوڕستانی، باوا ره‌جه‌بی لوڕستانی، باوا حاته‌می لوڕستانی، باوا نجومی لوڕستانی، باوا سه‌رهه‌نگی ده‌ودانی، باوا قه‌یسه‌ری هه‌ورامی، باوا سەرەنجیکه‌ڵاتێ، باو ا گه‌رچەکیهۆرامی، دایه ته‌ورێزی هۆرامی، موباره‌کشاــ شاخۆشینی لوڕستانی، جه‌لاله خانمی لوڕستانی، باباتایری هه‌مه‌دانی، فاتمه لوڕه‌ی گۆران، لزا خانمی جاف، کاکه ره‌دائی لوڕوستانی، سولتان چه‌له‌بی، باوا بزورگی لوڕوستانی، باوا هندووی هۆرامی، باوا نەواسی جاف، دایه خه‌زانی سه‌رگه‌تی، قازی نه‌بی سه‌رگه‌تی، سان سه‌هاکی به‌رزه‌نجی، خاتوو دایراکی ره‌زبار، شا ئیبراهیمی ئێوه‌ت، باوا یادگار، عابدینی جاف، نه‌رگس خانمی شاره‌زووری، شا وه‌یسقوولی، خاتوون ره‌زبانووی ده‌رزیانی، کاکه عه‌ره‌بی هۆرامی، کاکه ره‌حمانی ده‌رزیانی، کاکه پیره‌ی ده‌رزیانی، عالی قه‌له‌نده‌ر، خه‌ڵیفه ئه‌میر، خه‌ڵیفه جه‌بار، خه‌ڵیفه موحه‌مه‌د، خه‌ڵیفه شه‌هابه‌دین، خه‌ڵیفه عه‌زیزی سلێمانی، خه‌ڵیفه باپیر و خه‌ڵیفه شاشا.
ئه‌مزاتانه که هونراووه‌کانیان له کتێبی سه‌رئه‌نجام و ماباقی کتێب و نامیلکه‌کانیتری ئاینی یاری هاتوون، له پێشه‌نگه‌کانی ئه‌م ئایینه خۆماڵیه‌ن که بۆ ماوای ساڵانی درێژ به زمانی کوردی وێژه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌له‌که‌مانیان هووناوه‌ته‌وه و نه‌یانهێشتووه به‌ده‌ستی داگیرکه‌ران بسڕێته‌وه. گه‌لێک له‌و که‌سانه‌ی که په‌یره‌وی ئایینی یارسانیان کردووه، به تایبه‌تی له ئاستی پێشه‌نگایه‌تیدا هونراوه‌ی ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تییان هووناوه‌ته‌وه. سه‌رباری ئه‌وه‌ی تووشی هه‌ڕه‌شه و راودوونان و بگره شه‌هیدبوونیش بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام دیسان ده‌ستیان له‌م کاره هه‌ڵنه‌گرتووه. وێڕای ئه‌و ناوانه یپێشتر ئاماژه‌مان پێ‌کردن، گه‌لێک زاتی‌تر له‌م گۆڕەپانه‌دا هه‌ڵبه‌ستیان هوونێوه‌ته‌وه‌به‌ڵام له‌به‌ر چڕ بوونی زه‌بری داگیرکاری نه‌یانتووانیوه ناوی خۆیان ئاشکرا بکه‌ن و به نازناو به‌رهه‌مه‌کانیان بڵاو کردۆته‌وه. بۆ وێنه ده‌توانین به ئه‌مانه ئاماژه بکه‌ین.
ده‌مام، شه‌مام، ئه‌ژده‌ر، ئه‌نوه‌ر، قامووس، گه‌وهه‌ر، نگین، مسکین، مۆمن، سه‌فیر، که‌بیر، ناری، سه‌یاد، قانوون، لامی، پێشه‌نگ، ئه‌وڕه‌نگ، خه‌زاوی، خوونچی، عه‌زرائیل، ئیدراک، وردی، نیشان، سه‌قا، جه‌رگا، مه‌رزی، بیا، ته‌وار، سروور، سه‌ڕاف، زه‌ڕتاو، شه‌میل، قه‌ندیل، شمشاڵ، سه‌یقال، مه‌ستی، غازی، حه‌ریر و تۆفێق.
هوونانه‌وه‌ی چیرۆکه حماسیه‌کانی کوردستان به شێوازی به‌یتخوانی و تێکه‌ڵاوی له گه‌ڵ ملوودی حه‌یران و لاوکدا، یه‌کێکی‌تر له‌باوه‌کانی نریتی وێژه‌وانی گه‌له‌که‌مان بووه. گه‌لێک داستانی به‌رخۆدانی گه‌له‌که‌مان به‌مشێوازه‌هونراونه‌ته‌وه و سینه به سینه به جیلی دوای جیلی‌تر گه‌یشتووه. به‌مشێوازه ده‌ربڕینه قاره‌مانه‌کان و پێشه‌نگانی پارزگاری له به‌رانبه‌ر هێرشی داگیرکاران، لاوێندراونه‌ته‌وه و ئه‌و قاره‌مانانه به‌مشێوازه به نه‌وه‌کانی دواتر ناسراون. تاببن به وێنه‌و سه‌رمه‌شقی لاوانی سه‌رده‌م و داهاتوو و هه‌تاهه‌تایه ئه‌و سه‌مبوڵانه‌له‌بیر نه‌چنه‌وه. بۆ وێنه ده‌توانین به به‌یتی قه‌ڵای دمدم ئاماژه بکه‌ین. ئه‌و کاره‌ساته‌ی که هاتووه‌ته ئاراوه و ئه‌و قاره‌مانیه‌ته‌ی که له‌لایه‌ن دانیشتوانی قه‌ڵاکه له‌به‌رانبه‌ر هێرشی سه‌فه‌ویه‌ی داگیرکه‌ر په‌یره‌و کراوه. مه‌گه‌ر که‌سێکی خاوه‌ن وێژدان ده‌توانێت له‌و به‌یتانەدا کە لەو سەردەمەدا گوتراون چیرۆکی کچه کوردی قومری ناو که به بسکه‌وه خۆی هه‌ڵده‌واسێ و خۆی شه‌هید ده‌کات تا له به‌ر ده‌ستدرێژی داگیرکه‌ربپارێزرێ ببیسێت و ویژدانی نیشتمانپه‌روه‌ری نه‌بزوێ و په‌یمانی به‌رخۆدان تا رزگاری وڵات نه‌دات. به ئیلهام گرتن له رۆحی به‌رخۆدانی قومریه، که ساڵی1919له شۆڕشی نووری ده‌رسیمیدا ئه‌و چیرۆکه دووپات ده‌بێته‌وه و سه‌دان کچی جه‌وان له‌سه‌ر شاخه‌وه خۆیان داوێژن تا نه‌که‌ونه به‌ر ده‌ستدرێژی داگیرکه‌ر. خۆ ئه‌گه‌ر به‌رخۆدانه‌کان له‌یه‌کتر ئیلهام وه‌رنه‌گرن و رۆحی به‌رخۆدانی له‌راستی ئه‌م گه‌له‌دا ده‌ماری دانه‌کوتابێ، نووری ده‌رسیمی له کاتی شۆڕشی خۆیدا ناڵێت: مه لبه‌ر خوه دا، ئه‌م لبه‌ر خوه ددن، ئه‌مێ لبه‌ر خوه بدن. شایانی ئاماژه‌یه که به‌یتی به‌رخۆدانی نووری ده‌رسیمی به زاراوه‌ی کورمانجی ژوورین، یه‌کێک له به‌یته حماسیه‌کانی وێژه‌ی به‌رخودانی گه‌له‌که‌مانه.
به‌یتکانی چیرۆکی عه‌دولە و ده‌روێش عه‌بدوو که‌له هه‌ر وشه و رسته‌یه‌کی‌دا وزه‌یه‌کی له‌بن نه‌هاتووی به‌رخۆدان ئاخێندراوه،گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکی قاره‌مانیهەڵوەدایێکیکورد، به ناوی ده‌روێش عه‌بدووه که له‌به‌رانبه‌ر داگیرکاری شه‌ڕ ده‌کات و ئه‌م قاره‌مانیه‌تیه‌ش ده‌بێت به هۆی خۆشه‌وێستبوونی ئه‌م لاوه‌خۆڕاگره، له‌لای کچه کوردێکه‌وه به‌ناوی عه‌دوولە. واته خۆشه‌ویستیه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رخۆدان و وه‌ڵاتپارێزی. ئه‌م چه‌ند به‌یته وێنه‌یه‌ک له‌و خۆشه‌ویستیه‌ن که عه‌دووله‌لە وه‌سفی ده‌روێش عه‌بدوودا هووناوینیتەوە کاتێک دەروێش عەبدوو لە مەیدانی شەڕدا بیندار دەبێت و هەو لەو شەڕەشدا دوای قارەمانیەتیەکی گەورە شەهید دەبێت.
من ئاڤێته عه‌ردێ، ته‌شیا مووشێ و نیکی زێڕینه
من خوه بـــــــــه‌ردا ده‌شتا مــــــووش و له‌یلانێ
مــــــــــــــــه‌یدان و ترا دێسوارا ل دوزا
شه‌شێمن بالا خوه دایـــــێ ده‌لالی ببرینه
من بالا خوه دایێ ده‌لالێ بە حـــه‌فت جیا ببرینه
شه‌ش برینێ ده‌لێل ژ دوو هـوپێردا که‌واندینه
من ده‌ستێ خوه هاڤێته بــــــــــــــــریناحه‌فتێمن
زانیبوو ســــــــــــــــوارێ لده‌لێل خستی
ژ جگه‌رێ خوه‌دا لە هه‌مبه‌رسوارێمه‌ی کوردا بکینه
………..
له ده‌ریای بێپه‌ی وێژه‌ی کوردی‌دا، له‌ناو هه‌زاره‌ی دووهه‌می زایه‌نی به‌تایبه‌ت له نیوه‌ی دووهه‌می ئه‌م هه‌زاره‌دا به سه‌دان هونیاری کورد هه‌ڵبه‌ستیان هوونیوه‌ته‌وه. که له ناوه‌ڕۆکی به‌رهه‌مه‌کانیان تیشک ده‌خه‌نه سه‌ر برینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی سه‌رده‌می خۆیان. سروشتی وڵات ده‌لاوێنه‌وه و له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هێزه‌ی که وڵاتیانی داگیرکردووه و ده‌یه‌وێ نرخه‌کانیان پێشێل بکات و زمان و کلتوور و که‌سایه‌تییان بتوێنێته‌وه، له جه‌رگه‌ی وێژه‌دا شه‌ڕ و به‌رخۆدانی ده‌که‌ن. گه‌لێک له‌وانه به هه‌ڵبه‌ست، مێژووی گه‌له‌که‌مانیان تۆمار کردووه و به‌رهه‌می ره‌نجی ئه‌وانه، ئیستاکه ئێمه ده‌زانین که له‌م وڵاته چی گوزه‌راوه. ده‌زانین که‌وەڵاتمان چۆن بووه‌ته مه‌یدانی به‌ربه‌ره‌کانێ و جه‌وله‌ی ئه‌سپه‌کانی عوسمانی و سه‌فه‌وی و ئه‌فشاری و قه‌جه‌ری. ئه‌حمه‌دی خانی یه‌کێک له‌و زاتانه‌یه که راستاخۆ ده‌ست ده‌نێته سه‌ر برینی کوردان و هه‌مووی ئه‌م چه‌رمه‌سه‌ریه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ نه‌بوونی ڕێبه‌رایه‌تیه‌کی به هێز و نه‌بوونی یه‌کیه‌تیه‌کی پێویست، له‌ناو کوردان‌دا و له ئاکام‌دا ده‌ڵێت:
گه‌ردێ هه‌بوا مه ئیتفاقه‌ک
ڤێ کرابـا مه‌رائینقیاده‌ک
ته‌کمیل د‌ەکر مه‌دین و ده‌ولــه‌ت
ته‌حسیل د‌ەکر مه‌عیلم و حیکمه‌ت
………….
میرزا عه‌بدولقادری پاوه‌یی یه‌کێکی‌تر له‌و زاتانه‌ی هونیاری کوردە کە له‌هه‌ڵبه‌ستێکی درێژدا، به تێر و ته‌سەل رووداوی یه‌کێک له هێرشه‌کانی عوسمانی که له نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی١٩ی زایەنیدا بۆ سەر کوردستان کراوەو بووه‌ته هۆی تاڵانێکی گه‌وره، ده‌گێڕێته‌وه. ئه‌م چه‌ند به‌یته‌به‌شێک له‌و گێڕانه‌وه‌یه. له‌ڕاستی ئه‌م به‌یتانه بێ‌به‌زئی داگیرکه‌ر و په‌رێشانی هه‌رێمه‌که و چه‌وساوه‌یی گه‌ل و جه‌رگ سووتاوی هونیار وه‌ک سه‌یرکه‌ری ئه‌م دیمه‌نه به‌رجه‌سته ده‌کات.
هـــــه‌ولێر و مووسڵ گرد به‌رباد که‌رده‌ن
ئایرجه ده‌روون که‌رکووک ئاورده‌ن
ره‌واندز هه‌تا خانه‌قی و زه‌هـــــــــــــــــاو
مه‌نده‌لی و به‌سره یه‌کسه‌ر دا چه‌پــــــاو
پــــــــــــارچه‌ی قه‌ره‌داغ تاوه شاره‌زوور
چه‌نی سلێمانی گرد که‌رده‌ن خــاپوور
وێرانکه‌ر لـــــــــــــهۆن مڵک هه‌ورامان
نه‌ته‌رسا جـــه‌زۆر سه‌ڵته‌نه‌ی سانان
سه‌نگه‌ر وست نه پای سه‌خناخانی سه‌خت
وێـران که‌رد مه‌حاڵ هۆرامانی ته‌خت
مـــــه‌زرعه‌ی مه‌حاڵ کاشتر جه بێخ که‌ند
ته‌پڵی هه‌ی تاڵان جه ژاوه‌رۆ ژه‌نــــد
له‌رزا جه سامش قولـــــــه‌ی سه‌ربه‌رزان
رێزا جه زۆرش گه‌ڵای سه‌رته‌رزان
ســه‌قز شێونا مه‌ریوان ناڵا
زوڵمش جه سه‌قف گه‌ردوون‌وه نـاڵا
مه‌حشه‌ر نمانا وه خاک بـــانه
ساوجه‌بڵاخش کـــــــــه‌رده‌ن وێرانه
شــــــــارتدا وه ته‌خت مڵک سنه‌شار
بنار لــــــــــــــــه‌یلاخ مه‌نزڵ‌دا قه‌رار
ئه‌لکه و بێڵه‌وار قوشه‌ن کــــه‌ردش په‌ی
که‌نووله وێران که‌رد تاوه ده‌شتێ ره‌ی
کوردستانش که‌رد وه خاک نــــــــه‌یکۆ
خسووسه‌ن بلوک خاکێ جــــــــــوانڕۆ
مایده‌شت چوون چۆی ته‌خته‌ی ته‌رمشا
غه‌زه‌ب کرت نه‌ده‌ور شارێ کــرمانشا
سه‌رپێڵ و قه‌مسه‌ر، قه‌سر تا راوه‌نــــــد
ماڵاش تا قه‌ڵای شارێ نـــــــــه‌هاوه‌ند
خــــــــــــــاک لوڕستان وه تۆره‌که به‌ر
پشتکۆ و ئیلامش ته‌مام وێرانکــــــــه‌ر
خه‌راب که‌رد هه‌رسێن هه‌تا وه‌رمـــاوا
یاساوڵش وه شار هه‌مه‌دان یــــــــــاوا
ئیراده‌ش ته‌سخیر مڵک ئێرانـــــــــــه‌ن
قه‌سدش ته‌سه‌ڕۆف پێشه شێرانــــــه‌ن
سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست دۆخێکی نوێ له هه‌رێمه‌که هاته ئاراوه، رێگه له‌به‌ر تزاری رووس و ئه‌رته‌شی ئینگلیس کرایه‌وه، ئیمپراتووری عوسمانی روخا و ده‌سه‌ڵاتی قاجاریه‌کان هه‌ڵوه‌شایه‌وه. کوردستان له ناوبه‌ینی چوار ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه‌ی داگیرکەر، چه‌وسێنه‌ر و بێ‌به‌زەئی دابه‌شکرا. ئیدی شێوازی داگیرکاری چڕتر بوویەوه‌و ره‌هه‌ندی جیاواز و به‌رینی چه‌وسانه‌وه هاته ئاراوه. زمان و که‌لتوور و شوناس که‌وته به‌ر هێرش و هه‌ڕه‌شه. له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشانه که به درێژایی سه‌ده‌ی بیست له ئارادا بووه و ئه‌مڕۆژیشی له‌سه‌ر بێ، هاوته‌ریب به‌رخودانی گه‌لی کوردیش به‌رده‌وام بووه و رۆژبه‌ڕۆژ چڕتر ده‌بێته‌وە. گه‌لی کورد له درێژه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یبه‌رخۆدانه‌سه‌رده‌میانه، هه‌موو ئێش و ئازار و خۆڕاگری خۆی هوونیوه‌ته‌وه‌و بووه‌ته خاوه‌ن وێژه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه‌ی به‌رخۆدان.
گه‌لێک هونیاری دڵسووتاو، به‌رخۆدان و بوێری و نه‌ترسی و مافخوازی گه‌له‌که‌مانیان هونیوه‌ته‌وه. له سه‌دان هه‌ڵبه‌ستی کلاسیک و نوێ‌دا به داگیرکه‌ر گوتوویانه بمانکوژی و بمانبڕی، ئێمه ده‌ست له به‌رخۆدان، به‌رناده‌ین تا مافی خۆمان مسۆگه‌ر بکه‌ین. به داگیرکه‌ر گوتوویانه ئێمه کوردین و پشت له راستی خۆمان ناکه‌ین و نابین به تۆ و هه‌ر خۆمانین. گوتوویانه له کوشتنت، ئه‌شکه‌نجه‌ت، زیندانت، سێداره‌ت،چه‌کت، په‌تت، دار‌ت، تۆپت، تانکت و…هتد، ناترسین و گه‌لێکی ئازادیخوازین و به ئازادی ده‌ژین. هه‌رچۆن مامۆستا قانێع ده‌ڵێ:
ئــــــــــــــــــاخرین ماڵی ژیانم کونجی به‌ندیخانه‌یه
ئـــــــــــه‌م که‌له‌بچه مه‌ڵهه‌می زامی دڵی دێوانه‌یه
بووکی ئازادیم ده‌وێ خوێنم خه‌نه‌س بۆ ده‌ست و پێ
ئه‌ڵقه ئه‌ڵقه په‌یوه‌نم وه‌ک پڵپڵه و لــــــــــــه‌رزانه‌یه
گه‌رچێ دوژمن واده‌زانێ من به دیلی لاڵ ده‌بـــــم
بــــــــــــــــاش بزانێ کونجی زیندانم قوتابخانه‌یه
گرتن و لێدان و کوشتن عاملی ئــــــــــــــــــــازادییه
تۆپ و شه‌ست تیر و که‌له‌پچه لام وه‌کـــــوو ئه‌فسانه‌یه
بیری ئازادیم لــــــــــــــــه زیندانا فه‌راوانتر ده‌بێ
قوڕ به‌سه‌ر ئــــه‌و دوژمنه هیوای به به‌ندیخانه‌یه
گـــــــــه‌ر به ئازادی نه‌ژیم مردن خه‌ڵاته بۆ له‌شم
نۆکـــــــه‌ری و سه‌ر دانه‌واندن کاری نامه‌ردانه‌یه
چاوه‌ڕوانی شۆڕشێکم عاله‌مێ رزگار بکـــــــــات
میله‌تم بۆ ئــــــــــه‌و مه‌به‌سته کرده‌وه‌ی شێرانه‌یه
چـــــه‌کی شۆڕشگێڕی من نووسین و بیر و باوه‌ڕه
راپه‌ڕینه، هه‌ڵمه‌ته، پڕنه‌عره‌ته‌ی کـــــــوردانه‌یه
قانێعم ئه‌مڕۆ لــــــــــــه زیندانا به ئازادی ده‌ژیم
سه‌د هه‌زار له‌عنه‌ت له‌وه‌ی وا نۆکه‌ری بێگانه‌یه
یا چۆن سه‌یدای جگه‌رخوێن ده‌ڵێ:
وه‌ڵاتێ من، تۆ بووکــــــــــا جیهانی
هـــــه‌می باغ و بێهشت و مێرگ و کانی
شـــــــــــــــه‌پاڵ و شۆخ و ناز و گه‌وری
گــــــــــــه‌لێک، شیرین و رند و پڕ جوانی
سه‌رێ تە جا سه‌لاحه‌دینێ کـــــــــوردی
ئه‌نییا رۆژێ، د بورجا ئــــــــــــــاسمانی
دوو برویێن ته که‌ڤانێ روسته‌مێ زاڵ
دوو زلفێن تـــــــــــــــه تیرێن قه‌هره‌مانی
روویێ ته،ئاگرێ زه‌رده‌شت و مه‌زده‌ک
ژته، هستر(فێرمێسک) شه‌رابا کامه‌رانی
………………
له نیوه‌ی دووهه‌می ده‌هه‌ی حه‌فتا به‌دواوه له باکووری کوردستان له‌سه‌ر هێڵ و رامانی ئاپۆئیسم، به ئیلهام وه‌رگرتن له به‌رخودانی پێنج هه‌زار ساڵه‌ی زاگرۆس نشینان لەبەرانبەر داگیرکاری هێزەکانی شارەستانی ناوەندی و بەرخۆدانی سەدساڵەی نەتەوەی کورد لە بەرانبەر دەوڵەت نەتەوەی مودڕنیتەی سەرمایەداری، به‌رخۆدانێک که‌وته‌رایه‌ڵکه‌ی تێکۆشانی گه‌لی کورد. کۆشکی داگیرکه‌ر هه‌ر له سه‌ره‌تایه‌وه له‌به‌ر زه‌بری ئه‌م به‌رخۆدانه‌هه‌ژا و قڵاشی لێ‌که‌وت. ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی که‌له‌سه‌ر ئه‌م هێڵه پێگه‌ی گرت، وێژه‌یه‌کی بۆ سووته‌مه‌نی ئاگری به‌رخۆدان خولقاند که ئیدی هه‌تاهه‌تایه کوژانه‌وه‌ی نه‌بێت. بووبه سه‌رچاوه‌ی به‌رخۆدانێک، هێزم ده‌وێ له‌به‌ر ته‌وژمی شه‌پۆلی ئەم بەرخۆدانە خۆی راگرێ. ئەم بەرخۆدانە به دوو وشەی “کوردستان داگیرکراوه”به هه‌ستانه‌وه‌یه‌ک ده‌ستی پێ‌کرد، به‌ڵام ئه‌و دوو وشه ملیۆنان وشه و رسته‌یان لێ که‌وته‌وه که هه‌ریه‌کیان مانیفستۆی به‌رخۆدانێکیی نه‌بڕاوه‌یه، هه‌رچۆن هه‌ستانه‌وه‌که‌ی بێ‌ڕاوه‌ستانه. ئه‌م ته‌ڤگه‌ره وێژه‌ی به‌رخۆدان و کرده‌وه‌ی به‌رخۆدانی تێکچڕژاوی یه‌ک کرد. واته ئه‌وه‌ی ده‌درکا، پێکیش ده‌هات. هه‌رای”به‌رخودان ژیانه‌ی”مه‌زڵووم دۆغان و تینی کڵپه‌ی ئاگری جه‌سته‌ی له هه‌مان چرکه‌دا، جارێکی‌تر حماسه‌ی کاوه‌ی له‌م وڵاته پڕ داستانە، بووژانده‌وه. گوته‌ی موحه‌مه‌د خه‌یری دورموش یه‌کێک له پێشه‌نگه‌کانی ئه‌م هێڵه که دوای ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی تۆقێنه‌ر و ده‌یان رۆژ مانگرتن له خواردن ده‌ڵێ: “له‌سه‌ر گۆڕم بنووسن قه‌رزداری کوردستانم”؛ئه‌و په‌یامه ده‌دات که له‌م دۆخه‌ی کوردستاندا و هه‌مووکاتدا به‌رخۆدان پێویستیه و ئه‌رکه. منه‌تیشی ناوێ بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتپاێز و شۆڕشگێڕه. گوتنی پێشه‌نگی باڵی سه‌ربازی ئه‌م هێڵه، مه‌عسووم قورقماز”عه‌گید”که ده‌ڵێ: “یه‌که‌مین فیشه‌کم به‌ره‌و که‌سایه‌تی کوردێک ته‌قاند که ئاسته‌نگ بووله‌به‌ر رێگه‌ی به‌رخۆداندا”گوتنیعوسیانه لە به‌رانبه‌ر هه‌ر چه‌شنه‌کۆله‌تیه‌ک که داگیرکه‌ر که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرێت.
بێگومان سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ئه‌م رسته پڕ ناوه‌ڕۆکانه راڤه‌یه‌که که رێبه‌ر ئاپۆ له سه‌ر راستی تێکۆشان و پێویستی به‌رخۆدان کردوویه‌تی. له‌و رۆژه‌وه تا ئیمڕۆ ئه‌م هێڵه که بناخه‌ی له‌سه‌ر به‌رخۆدانه، وێژه‌ی به‌رخۆدانی پێنج هه‌زار ساڵه‌ی گه‌له‌که‌مانی زیندوو کرده‌وه، رۆژانه‌ی کرده‌وه و به‌رینتری کرد و خستیه بوواری کرده‌وه. شرۆڤه‌کانی رێبه‌ر ئاپۆ بوونه‌ته سه‌دان کتێب. پارێزنامه‌کانی رێبه‌ر ئاپۆ که له دورگه‌ی ئیمرالی نووسراون وێژه‌ی بونیادنه‌ری ژیانن له پاڵ به‌رخۆدانی به‌رده‌وامدا. وێڕای ئه‌مه به‌سه‌دان و هه‌زاران گۆرانی و چیرۆکی زاره‌کی و نووسراوه و رۆمانی به‌رخۆدانی تۆمار کراون. ئه‌م رچکه شکاندنه ته‌نیا له پارچه‌یه‌ک له کوردستان یاخۆد له به‌رانبه‌ر داگیرکارێک په‌یره‌و نه‌کرا. به‌ڵکوو له هه‌رپارچه‌یه‌کدا به‌ڵاوبووه و به‌رۆکی هه‌ر داگیرکارێکی گرت. چوون به‌ڕاستی هێڵی به‌رخۆدانی گه‌لی کورد، هه‌مووی تینووی ئه‌و وێژه بوو. له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش له که‌سایه‌تی فه‌رزاد، شیرین، حوسه‌ین و…هتددا، به‌رجه‌سته کرا. ده‌یان نامه و نووسراوی مامۆستا فه‌رزاد و نامه‌کانی شه‌هید شیرین عه‌له‌مهوولی و شه‌هید حوسه‌ین خزری گێڕانه‌وه‌ی راستاوخۆی ئه‌م راستیه‌ن.
مه‌خابن به‌رده‌وام له ته‌ریبی هێڵی به‌رخۆدانی کوردان، هێڵی خه‌یانه‌ت و ته‌سلیمیه‌تیش هاتووه. هه‌رچۆن له ناو هووریه‌کاندا له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی پاوانخوازی سوومری هێڵی به‌رخۆدانی کوردان ده‌ستی پێ‌کرد، هه‌ر له‌وێشه‌وه به یه‌که‌مین خه‌یانه‌تێک که ئانکیدۆ کردی و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی خۆی ته‌سلیمی پادشای ده‌وڵه‌ت ــ شاری ئوروک بوو و پشتی له کۆمەڵگاکەی کرد، له‌و کاته‌وەبه‌دواش ئیدی خه‌تی خه‌یانه‌ت له‌ناو کوردان‌دا ریشه‌ی داکوتا و به‌رده‌وام ئه‌و هێڵه زیاتر له داگیرکه‌ر کۆسپی له‌به‌ر رێگه‌ی تێکۆشانی هێڵی به‌رخۆدان ناوه‌ته‌وه. ئه‌و هێڵه‌یش خاوه‌نی وێژه‌ی ته‌سلیمیه‌تە که‌زۆرتر له‌ناو مه‌ته‌ڵه‌کاندا ده‌ریانبڕیوه. وه‌ک ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێن: ده‌ستێک ناتوانی بیشکێنی ماچی بکه یانده‌وڵه‌ت رووباره و دوایی نایه‌و…هتد.
له‌ڕۆژی ئه‌مڕۆیش‌دا گه‌لێک که‌س هه‌ن که‌نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و هێڵه ده‌که‌ن و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی خۆیان راستاوخۆ و ناڕاستاوخۆ، له گه‌ڵ دوژمنی گه‌له‌که‌یانن و هه‌ندێ جاریش ئه‌وه‌نده بێ‌حه‌یان، له جێگه‌ی خۆیان پتر لاق راده‌کێشن و به‌رخودان و وێژه‌ی به‌رخودانی فه‌رزاده‌کان ده‌خه‌نه ژێر پرسیاره‌وه. له‌ڕاستیدا ئه‌وانه زۆر له داگیرکه‌ر مه‌ترسیدارترن و هه‌رچه‌ند بتوانین ئه‌و هێڵه لاواز بکه‌ین ئه‌وه‌نده‌ش بۆ رزگاری نه‌ته‌وه‌یی گاوی بەهێزمان هاوێشتووە.