سەرەخۆشی لە خانەوادەو هەڤاڵانی نینا (ناهید ئەحمەدی) دەکەین

کۆنسەی بەڕیوەبەریی کۆنگەری نەتەوەیی کوردستان

سەرەخۆشی لە خانەوادەو هەڤاڵانی نینا (ناهید ئەحمەدی) دەکەین

بەداخێکی گرانەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵی تێکۆشەر نینا (ناهید ئەحمەدی) گەیشتە دەستمان. هەڤاڵ نینا هەتا دوا چرکەی ژیانی وەک ژنێکی تێکۆشەر دەستی لە خەبات و تێکۆشان بۆ دۆزی کوردو کوردستان بەرنەدا.
هەڤاڵ ناهید لە شۆڕشی رۆژهەڵاتی کوردستانیشدا جێگای خۆی گرتبوو. لە زیندانی ئێرانیشدا یەکێک لە بەرخۆدەرە قارەمانەکان بوو. دوای ئەوەی کە دەرفەتی مانەوەی لە رۆژهەڵات و ئێران نەما، ناچار بوو بێتە هەندەران و لە وڵاتی نەمسا نیشتەجێ بوو. نینا بۆ دۆزی ئازادیی کوردستان سنوورە دەستکردەکانی رەتکردەوەو ئەرکی نیشتمانپەروەریی خۆی لە ئەوروپاش درێژە پێدا. لە وڵاتی نەمسا لە بواری پەیوەندی دیپلۆماسیی لەگەڵ خەڵک و سیاسەتمەداری ئەو وڵاتە لە پەیوەندیدا بوو. ئەیویست دۆزی رەوای گەلەکەی بداتە ناسین.
دوای پیلانی نێو نەتەوەیی دژی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان، هەڤاڵ نینا کەوتە ناو شۆڕشی باکوری کوردستان. چەندین ساڵیش وەک ئەندامی کەنەکە سەبارەت بە پرسی یەکێتی نەتەوەیی خاوەن هەڵوێست بوو. هەروەها لە بواری میدیاشدا چەندین ساڵ لە رۆژ تیڤیدا هەوڵی ئەدا بە بەرنامەکانی پرد لە نێوان پارچەکانی کوردستاندا دروست بکات. هەمیشە ئەیویست بەشێکی کوردستان سوود لە سەرکەوتنی بەشێکی تر ببینێت. هیوای هەڤاڵ نینان ئەوە بوو کە دەستکەوتی بەشێکی کوردستان ببێتە بنەما بۆ سەرکەوتن و دەستکەوت لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
هەڤاڵ نینا سەرەڕای نەخۆشی، لە نەخۆشخانەوە خاوەندارێتی خۆی لە بەرخۆدانی لەیلا گیوڤەن راگەیاند و پەیامی پشتگیریی بۆ چالاکوانانی مانگرتن لە خواردن نارد. هەڤاڵ نینا بە قوڵی هۆگری بیرو رامانی رێبەری کەجەکە بەڕیز عەبدولا ئۆجەلان بوو. واتای ئازادی ژیان وەک ئازادیی ژن و کوردستان لەو بیرەوە دۆزیبۆوە.
لە دوا پەیامی خۆیدا لە مانگی ئازاری 2019دا ئاوا دەڵێت:
” لە کەسێتی لەیلا گئوڤەن و هەموو چالاکوانی مانگرتندا لە کوردستان و ئەوروپا و هەر شوێنێکی تر کە بۆ بە هاکانی خۆیان و رێبەری خۆیان بە درووشمی ، بێ سەرۆک ژیان نابێ، دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد و هەنگاوێکی گەورەیان نا. سڵاو ورێزیان بۆ ئەنێرم. نەخۆشم، بەڵام ورەم بەرزە. چونکە هیواو باوەڕم هەیە. باوەڕم بە ڕێبەرایەتی خۆم هەیە. باوەڕم بەوانە هەیە کە ساڵانێکە بۆ بیر و رامانی ئۆجەلان بەرخۆدان دەکەن. هەموویان بە دڵ و گیان ماچ دەکەم. ئەم بانگەوازییەش دەکەم: هەتا رێبەر ئاپۆ ئازاد ئەبێ لەسەر پێ بن. ئەو ژیان و ئازادی و کەرامەرتی ئێمەیە. تێکۆشان و حەقیقەتی ئێمەیە”.

وەک کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، تەنیا بە تێکۆشان بۆ ئازادیی و سەرکەوتنی کوردستان دەتوانین وەڵامگۆی ئاواتەکانی هەڤاڵ نینا بین. ئێمەش ئازادی بەڕیز ئۆجەلان وەک هەڤاڵ نینا دەنرخێنین و وەک ئەرکێکی نەتەوەیی هەمان هەڵوێستمان هەیە.

وەک کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان جارێکی دی سەرەخۆشی خۆمان لە خانەوادەی هەڤاڵ ناهید ئەحمەدی و گەلی کوردستان دەکەین، هیوادارین جێگای بەهەشت بێت.

کۆنسەی بەڕیوەبەریی کۆنگەری نەتەوەیی کوردستان

Related posts