لە نیوان ناوچەگەرایی و ناسیونالیزمدا

سەلاح عەباسی

لە نیوان ناوچەگەرایی و ناسیونالیزمدا

١
بەهاری عەرەبی بە هوی زالبوونی گووتاری ئایینی و ئەتنیکی تووشی شکست بوو، هەر لە یەمەنەوە تا میسر و سووریە.

بە گشتی ئەمە تەنیا کیشەی بەهاری عەرەبی نەبوو.دەولەت لە روژهەلاتی ناوەراست بە هوی ئەوەیکە یا دەولەتی ئەتنیکی یە و یا ئایینی و یا تیکەلاویکە لە هەردووکیان شکستی خواردووە.

تورکیا و ئیران نموونەی دەولەتی تیکەلاوی ئەتنیک و ئائینن.
دولەتی ئیراق بە هوی ئەو سیستەمەی کە لە دەرەوەرا بە سەریداسەپیندرا دەولەتیکی کەمتر ئەتنیکی یە بەلام هەر کات کارتیکەری ئەمریکای لە سەر لاواز بیت دەگەریتەوە بو دەولەتی ئەتنیکی.

هندیک کولکە خویندەواری کوردمان لی پەیدا بووە کە دەخوازن لە ریگای کوردایەتی یەوە کە تەنانەت سیاسەتی ئەتنیکی یا ناسیونالیستی کوردیش نییە بەلکوو چەشنیکە لە ناوچەگەرایی و دەمارگرژی خیلەکی ،ولامی ئەم دوخە بدەنەوە.

لە ناوچەیەکدا کە قەت دەولەتی دیموکراتیکی تیدا تاقی نەکراوەتەوە کورد ئەگەر بخوازیت ببیتە خاوەنی سیاسەتی ناسیونالیستی و ئەتنیکی
(کە هەلبەت من بە شتیکی باشی نازانم) دەبیت لە دەست کوردایەتی و ناوچەگەری رزگاری بووبیت.
واتە ده بیت ئەم دوو دیاردەیەی تیپەراندبیت.

دەولەتی ئەتنیکی خاوەنی یەکیتی نەتەوەیی یە. میلەتیک کە گەیشتوتە قوناخی بیر کردنەوەی ناسیونالیستی لەوانەیە بخوازیت دەولەتەکەی خوی بروخینیت یا ئەرتەشەکەی لەوانەیە کودیتا بکات بەلام حازر نییە بە هیچ قیمەتیک دەستبەرداری سنوورەکان و یەکیتی نەتەوەیی و یەکیتی خاک و زمان و شووناسی دەسەلات بیت. هەلبەت یەکیتی یەکی زورە ملی بە سەر کەمایەتی یەکاندا دەسەپینیت.

ئەو میلەتانەی کە ناتوانن سنوورەکانی شوناسی خویان لە رووی زمان و خاک و سنووری جوگرافیایی یەوە دیاری بکەن دەبن بە خاوەنی چەندین سنووری جوگرافیایی لە ناو خویاندا.
دەبنە خاوەنی ئەحزابی ناوچەگەرا چوونکە هیشتا نەگەیشتوونەتە قوناخی یەکپارچەیی ئەتنیکی.
کیشەی کورد هەر ئەوە نییە کە نەیتوانیوە یەکپارچەیی لە چوار پارچەدا درووست بکات.کیشەکە زور لەوە قوولترە. کورد تەنانەت ناتوانیت یەکپارچەیی لە یەک پارچەشدا درووست بکات.
بیروکەی کونفدرالیزمی دیموکراتیک و ئەزموونی روژئاوا تەنیا ولامیکە کە لە دەرەوەی ناوچەگەرایی وبیری خیلەکی و ئایین وئەتنیک وەکوو ئالترناتیویکی دیموکراتیک خوی دەرخستبیت.

٢
جیاوازی سوپا و میلیشیا له وه دایه که ئه رته ش واته سوپای نیشتمانی وابه سته به حزبیک یا بنه ماله یه ک یا ئیدولوژیایه ک یا ته نانه ت ده وله وتیکی تایبه ته وه نییه.

واته ده وله ت و ریبه ر و سه روک دین و ده رون و سوپا له جیگای خوی ده مینیته وه.

بو نموونه زور ولات له سه ده ی بیسته مدا ده ستیانداوه ته دروستکردنی هیزی میلیشیا چوونکه ریبه ران متمانه یان به ئه رته ش یا سوپا نه کردووه.

سه دام خاوه نی گاردی حه ره س جه مهوری بوو و شانازی پیوه ده کرد چونکه ئه م گارده پیشی کودتای ئه رته شی ده گرت واته هیزیکی چه کداری وه فادار به خوی بنیات نابوو.

له کاتی شورشی گه لانی سوریاشدا بینیمان که هیزه میلیشا کانی سه ر به بنه ماله ی ئه سد سوپای ولاتیان خسته ژیر کونترولی خویان و ئه م سوپایه نه یتوانی جگه له هندیک فه رمانده و عه سکه ر که هه لاتن و رایانکرد کاریکی ئه وتو ئه نجام بدات ،واته توانای کودیتای نه بوو.

له میسر به پیچه وانه وه چوونکه هیچ هیزیک له سه ره وه ی هیزی سوپا واته ئه رته شی ئه م ولاته له ئارادا نه بوو،سوپا ی میسر له کاتی راپه رینی خه لک له دژی مورسی دا هاته به ره ی خه لک و کودیتای کرد له دژی مورسی

لیره دا کارم به وه نییه که ئه م کودیتایه بوو به هوی گه رانه وه ی سیسته می سیاسی پیشوو (مووباره ک )و له هه مانکاتدا که خه لکی میسری له ده سه لاتی ئیسلامی پاراست ئامانجه کانی به هاری عه ربی شی له گور نا

له ئیرانیش ده بینین سوپای پاسداران ئه و هیزه میلیشایه یه که ئه ره کی پاراستنی ده سه لاتی ئیسلامی به ئه ستو گرتووه.

سوپای ئیران واته ئه رته ش ئه گه ر نافه رمانی بکات و بخوازیت بچیته به ره ی گه له وه له به رانبه ر هیزیکی وه کوو سوپای پاسداراندا ده بیت بجه نگیت و هه ر بویه ناچار کراوه به بیده نگی.

له ماوەی رابردودا ئه یاد عه لاوی قسه یه کی زور گرینگی کرد. عه لاوی گوتی هه لوشاندنه وه ی حه شدی شه عبی ده رگا ده کاته وه بو بنیات نانی ده وله تی مه ده نی له عیراق.

ئه و ده وله تانه ی که هیزی چه کداری میلیشیای تایبه ت به حزبی ده سه لاتدار یا سه روک یا بنه ماله یان هه یه له ریگای دیموکراتیکه وه ده ستبه رداری ده سه لات نابن.

هه لوشاندنه وه ی میلیشیا ی حزبی له کوردستانی باشوریش بیگومان ده بیته هوی ده رهینانی ده سه لاتی چه کداری له ده ستی دوو بنه ماله ی گه نده ل و بنیات نانی سوپا یه ک که له خزمه ت نیشتماندابیت و نه ک له خزمه ت کومه لیک دز و گه نده لی سه ر به دوو بنه ماله دا.
هەلبەت هەروەک پیشتر باسکرا یەکپارچەیی بە مانای ئەوە نییە کە ئەحزابی جوراوجورمان نەبیت و لە رووی فیکری یەوە دژی یەکتر نەبن یا خاوەنی بیری جیاوازی سیاسی و ئایینی نەبین بەلکوو مانای ئەوەیە کە هەموو جیاوازی یەکان لە ناو جوگرافیایەکی سیاسیدا رکەبەرایەتی یەکتر دەکەن.

Related posts