کەژار: سیستەمی جمهووری ئیسلامی ئیران ئەهرۆمی زەخت و گوشارە لە سەر گەلانی ئازادیخواز

کەژار: سیستەمی جمهووری ئیسلامی ئیران ئەهرۆمی زەخت و گوشارە لە سەر گەلانی ئازادیخواز

کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) رایگەیاند، رژێمی ئیسلامیی ئێران هەموو رۆژێک دەیەوێت بە گرتن، ئەشکەنەجە، سزای قورس، بە شێت نیشاندانی زیندانیانی سیاسی و لە سێدارەدان دەیەوێت گەل بێدەنگ بکات، بەڵام ئەوەی بۆ ناکرێت.
کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) لەبارەى دۆخی ئەمدواییەى رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە تایبەتی هەڵمەتی دەستگیرکردنی هاووڵاتییان و چالاکوانان و سەپاندنی سزای قورس بەسەر هاووڵاتییاندا و چەواشکارییەکانى رژێمی ئێران و دۆخی زیندانیانی سیاسی بە تایبەت زیندانیانی ژن و زەینەب جەلالیان راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەى کەژار دا هاتووە “ئەو هێزەی کە ڕۆژانە بە داڕشتنی پلانێکی نەگریسی دیکەی خۆی دەیهەوێت باڵی بێدەنگی بە سەریان دا بسەپێنێت هەر بە دەستی هەمان هیز دەڕووخێت هیچکاتێک کۆڵ نادات و بە چۆکدا نایەت” .
ئاماژە بەوەشکراوە ” لەم ڕۆژانەدا شاهیدی ئەو مەوجە دەسبەر کردنانە و لەسێدارەدان و هەر وەها سەپاندنی سزای قورس بە سەر زیندانیان کە ئیرادەی گەلانی ئازادی خوازن دەسەپینێت و تەنیا بەمەوە نەوەستاوە بە ڕەوانی نیشاندانی زیندانیان و ڕەوانە کردنیان بۆ تیمارستانەکان جاریکی دیکە خۆی لە گوشاری نێو دەوڵەتی قوتار بکات و بە کڕینی پزیشکان و شوێنەکانی چارەسەی و سادر کردنی نوسخەی پزیشکی ئەوە بسەڵمێنێک کە ئەم کەسانە بە تەنیا شەخسیکی ڕەوانین و نەخۆشن و نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی گەلان ناکەن”.
ئەوەش هاتووە “زیندانیان لە بەرانبەر نەبوونی ئیمکانات و کەمتەرخەمی کاربەدەستانی دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن و پێشەنگایەتی ئەم بەرخۆدانیەش لە لایەن زیندانیانی سیاسی ژن زەینەب جەلالیان کە لە ئیستادا لە ژیر زەخت ە گۆشاریکی زۆر گران دایە و هەروەها نەسرین ستوودە و بە دەیان ژنی دیکە دەستی پی کرد و ئەم مەوجە خۆڕاگرییە بەردەوامە و وەک دەبینین کە لەم چەند ڕۆژەی دوایدا لە زیندانی ناوەندی ئورمیە ١٤٠ ژنی زیندانی دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن و لە بەرامبەری ئەو ڕەوشەی کە لە ناو زیندان لە ئارا دایە”.
دەقی راگەیاندراوەکەى کەژار
سیستەمی جمهووری ئیسلامی ئیران ئەهرۆمی زەخت وگوشار لە سەر گەلانی ئازادیخواز
دیسانەوە ماشینی لە سێدارەدان و ئەشکەنجە و دەسبەسەر کردنەکانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران لە بەرامبەر دەنگە ڕەواکان دا کەوتووەتە کار و ئەمە دیار کەری ئەوەیە کە ئەم ڕژێمە کە ستوونەکانی ئەو سیستەمەی کە لە سەر بێدەنگ کردنی گەلان دامەزراندووە کەوتووەتە لەرزە بۆ ڕووخاندنی یەکجاری . ڕژێمی ئێران قبووڵ بکات یان خود قبووڵ نەکات ئیدی ناتوانێت بەو شێوازەی کە ٤١ ساڵە سیاسەتەکانی خۆی بەڕێوە دەبات بەردەوام بکات و هەر ئەو هێزەی کە ڕۆژانە بە داڕشتنی پلانێکی نەگریسی دیکەی خۆی دەیهەوێت باڵی بێدەنگی بە سەریان دا بسەپێنێت هەر بە دەستی هەمان هیز دەڕووخێت هیچکاتێک کۆڵ نادات و بە چۆکدا نایەت .
ئێران بە خیاڵی خۆی بە گرتن و ئەشکەنجە و سێدارە و سەپاندنی سزای زۆر بە سەر زیندانیان دا دەیهەویت کە بێدەنگیان بکات و لە داخوازییەکانی خۆیان کە خواستی ڕەوای گەلانە پاژگەز ببنەوە بەڵام ئەوان بە بەرخۆدانی خۆیان لە ڕاستیدا ڕژێمیان بێچارە هێشتووە و وەک پەندێکی پێشینیان هەیە کە دەڵێت، دەستی بە هیچ لایەک بەند نابیت و نازانیت پەنا بۆ کوی و چ شێوازە ئەشکەنجەیەک ببات ، هەر بۆیەش ئێمە لەم ڕۆژانەدا شاهیدی ئەو مەوجە دەسبەر کردنانە و لەسێدارەدان و هەر وەها سەپاندنی سزای قورس بە سەر زیندانیان کە ئیرادەی گەلانی ئازادی خوازن دەسەپینێت و تەنیا بەمەوە نەوەستاوە بە ڕەوانی نیشاندانی زیندانیان و ڕەوانە کردنیان بۆ تیمارستانەکان جاریکی دیکە خۆی لە گوشاری نێو دەوڵەتی قوتار بکات و بە کڕینی پزیشکان و شوێنەکانی چارەسەی و سادر کردنی نوسخەی پزیشکی ئەوە بسەڵمێنێک کە ئەم کەسانە بە تەنیا شەخسیکی ڕەوانین و نەخۆشن و نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی گەلان ناکەن . لە لایەکی دیکەشەوە ئێمە دەبینین کە لە ئێستادا بە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا و تووش کردن و سەر قاڵ کردنی گەلانی دنیا بەم ڤایرۆسە ، ئێرانیش وەک یەکێک لە دەوڵەتە تۆتالیتەرەکان ئەم ڤایرۆسە وەک چەکێک لە بەرامبەرئیرادەی کۆمەڵگا بەگشتی و بەتایبەتی ئیرادەی زیندانیان بەتایبەت زیندانیانی سیاسی دا بەکار دێنێت و ئەم جارە هەوڵ دەدات کە بە حەزفی فیزیکیان گەل بی نوێنەر بکات هەر بۆیەش ئێمە دەبینین کە هەر لە سەرەتای بڵاو بوونەوەی ئەم ڤایرۆسە زۆرێک لە زیندانیان لە بەرانبەر نەبوونی ئیمکانات و کەمتەرخەمی کاربەدەستانی دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن و پێشەنگایەتی ئەم بەرخۆدانیەش لە لایەن زیندانیانی سیاسی ژن زەینەب جەلالیان کە لە ئیستادا لە ژیر زەخت ە گۆشاریکی زۆر گران دایە و هەروەها نەسرین ستوودە و بە دەیان ژنی دیکە دەستی پی کرد و ئەم مەوجە خۆڕاگرییە بەردەوامە و وەک دەبینین کە لەم چەند ڕۆژەی دوای دا لە زیندانی ناوەندی ئورمیە ١٤٠ ژنی زیندانی دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن و لە بەرامبەری ئەو ڕەوشەی کە لە ناو زیندان لە ئارا دایە .ئەمە دیار کەری ئەوەیە کە ڕژیم دەیهەوێت کە پێشەنگانی خەڵک لە ناو زیندانەکاندا لە ناو ببات هەر بۆیەش لێرەدا پێویستە خەلک و بەتایبەتی ژنان بە هەستی بەرپرسیاریەتی لە بەرامبەر ڕەوشی زیندانیانی سیاسی بێدەنگ نەبن و بە هەڵوێست وەرگرتی لە بەرامبەر سیاسەتەکانی ئێران ئەرکی خۆیان پێک بهێنن و گۆشار لە سەر زیندانیان کەم بکەنەوە و هەوڵدان بکەن بۆ ڕزگاری یەکجاری ئەو پێشەنگانە .

Related posts