2016-09-17
ڕۆژنیوز- هانا ئازاد
د.محمه‌د کیانى، وتەبێژ و یەکیک لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری بەرەی دیموکراسی گەل، کە لە رۆژی ١/ئەم مانگە راگەیەندرا، لە چاوپێکەوتنیکی رۆژنیوزدا باس لە ئامانجەکانی دامەزراندنی بەرەکە دەکات.
لە چاوپێکه‌وتنه‌دا ناوبراو ئاماژه‌به‌وه‌ده‌کات، کە به‌رامبه‌ر ڕاگه‌یاندنى به‌ره‌ى دیموکراسى گه‌ل هه‌ندێ حزب هه‌ڵوێستیان نه‌رێنى بوو، به‌ڵام ئێمه پرسمان به‌که‌س نه‌کردووه و به‌ره و ئیراده و بڕیارى سه‌ربه‌خۆمان هه‌یه.
دەشڵێت:” خه‌ڵک له‌هه‌ولێر و دهۆک ترسێکى زۆرى هه‌یه و ترسى نانبڕین و سزادانیان هه‌یه”.
ده‌قى چاوپێکه‌وتن..
-ده‌مه‌وێت له‌وپرسیاره‌وه ده‌ست پێبکه‌م ئامانجتان له‌ڕاگه‌یاندنى به‌ره‌ى دیموکراسى گه‌ل چیه؟
“حزبەکانی باشور نەیانتوانیوە ئیدارەیەکی گونجاوی هاوڵاتیان بکەن”
کیانی: ئه‌گه‌ر سه‌یرى جیۆپۆلیتیکى کوردستان بکه‌ین، چه‌ند حزبێک له25 ساڵى ڕابردوو ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمى کوردستانیان گرتۆته ده‌ست، ده‌بوایه سیسته‌مى سیاسى ڕێکوپێک بێننه دى، که بتوانێت ئیداره‌یه‌کى گونجاوى هاوڵاتیان بکات، به‌ڵام ئه‌وه ڕووینه‌دا و ئه‌و ئیمکانیه‌ته‌ى هه‌بوو به‌هۆى گه‌نده‌ڵى و ناکارامه‌ى و نه‌بوونى پرۆژه‌یه‌کى نه‌ته‌وه‌یى تۆکمه بووه‌هۆى ئه‌و پاشاگه‌ردانییه‌ى، که ئێستا تێیدا ده‌ژین، ئابورى هه‌رێمى کوردستان داته‌پیوە نازانرێت داهات چى لێدێت، بۆیه کۆمه‌ڵگه که‌وته حاڵه‌تى بێچاره‌ییه‌وه و ئه‌وه‌ش پێویستى به رادەست نه‌بوونه، ئێمه ده‌مانه‌وێت ئیراده بۆ خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگا بگه‌ڕێنینه‌وه و بۆئه‌وه‌ى بتوانێ داواکارى هه‌بێت و ده‌سه‌ڵاتیش داواکارى جێبه‌جێ بکات، به‌ره‌ى دیموکراسى گه‌ل له‌نێوگه‌له و به‌پێویستى ده‌زانین، چه‌ند حزبێک بووه‌ته کوێخاى ئه‌م گه‌له و نه‌یانتوانیووه گەل ئیداره‌بدەن، بۆیه ده‌بێت قسه‌مان هه‌بێت و له‌و په‌راوێزخراوییه نه‌مێنینه‌وه، که‌س باسى گه‌ل ناکات و هه‌مووى له‌پرسى سه‌رۆکایه‌تى چڕکراوه‌ته‌وه له‌کاتێکدا سه‌رۆکایه‌تى به‌شێکه له‌کێشه‌کان و نابێته کێشه‌ى سه‌ره‌کى، بۆیه به‌ره‌ى دیموکراسى گه‌ل به‌ئامانجى گه‌ڕاندنەوەى ئیراده و بوونى قسه‌ى گه‌ل له‌پرسه‌کان درووستبووه.
-ده‌کرێت بڵێن ئه‌و قه‌یرانانه‌ى له‌باشورى کوردستان هه‌یه هۆکارێکى سه‌ره‌کى بووه وه‌ک پاڵنه‌رێک بۆ ڕاگه‌یاندنى ئه‌و به‌ره‌یه؟
“ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت ڕای گشتى و تاک پێشێل بکات”
کیانی: بێگومان ئه‌گه‌ر پێویستیه‌ک نه‌بێت ئێمه له‌خۆوه دروست نه‌بووین و بۆشاییەک هه‌یه بۆیه هاتوینه‌ته کایه‌ى سیاسى، ئێستا ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت ڕای گشتى و تاک پێشێل بکات بۆمانه‌وه‌ى خۆى و کۆنترۆڵکردنى کۆمه‌ڵگا، ئێمه ده‌مانه‌وێت هۆشیارى سیاسى له‌ناو کوردانى باشورى کوردستان دروست ببێت و به‌وشێوه‌یه نه‌بێت که ده‌گه‌وجێنرێت و له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى ده‌درێت، پێویسته ئازادى بۆ کۆمه‌ڵگا به‌کردار بێته دى و ئێمه به‌وشێوه‌یه سه‌یرى کۆمه‌ڵگا ده‌که‌ین .
-به‌ڵام ئه‌و خه‌باته‌ى ئێوه ده‌ستتان داوه‌تێ ته‌قلید نیه؟ به‌و واتاى پێشتر حزبى تر له‌باشورى کوردستان هه‌بووه؟
” ئێمه پێویستى کۆمه‌ڵگاین و له‌گه‌ڵ ئه‌وان ده‌بین”
کیانی: ئه‌گه‌ر سه‌یرى چه‌مکه‌کانى ئێمه بکه‌ى جیاوازى هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وانى تر، چونکه ئێمه پێویستى کۆمه‌ڵگاین و له‌گه‌ڵ ئه‌وان ده‌بین، نامانه‌وێت ببین به ریش سپى، به‌ڵام له‌گه‌ڵیان ده‌بین بۆ وه‌رگرتنى ماف و داواکارییه‌کانیان، هیچ ده‌سه‌ڵاتێک به‌ئاسانى واینه‌کردووه پێشکه‌وتنى سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تى ڕووبدات ئه‌گه‌ر گه‌ل داواى نه‌کردبێت، ئێستا که‌س باسى کێشه‌ى گه‌ل ناکات و هه‌موان باسى سه‌رۆکایه‌تى ده‌که‌ن و که‌س باسى چاره‌سه‌رى گه‌نده‌ڵى ناکات و هه‌موان ده‌یانه‌وێت ریفۆرم له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه بکرێت له‌وحاڵه‌ته‌شدا به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان ده‌پارێزن، ئێمه ده‌مانه‌وێت ریفۆرم له‌خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه بکرێت، ده‌بێت جه‌ماوه‌ر چاره‌سه‌ر به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا فه‌رزبکات و که‌سانێکین له‌ناو جه‌ماوه‌ره‌وه هاتووین و ده‌زانین وردى کێشه‌کان چیه.
-فراوانبوونى ئه‌وبه‌ره‌یه تاکوێیه، ئایا عێراقیش ده‌گرێته‌وه ؟
“خه‌ڵک ترسێنراوه له سیاسیه‌ت”
کیانی: فراوانبوون ده‌که‌وێته سه‌ر پێشوازى خه‌ڵک، خه‌ڵک پێشتر ترسێنراوه له سیاسیه‌ت، چونکه حزبه‌کان پێشتر وازیان له‌به‌رنامه و دروشمى راسته‌قینه‌ى خۆیان هێناوه و شێوه‌یه‌کى تر‌ى کارکردنیان گرتۆته به‌ر، بۆیه خه‌ڵک خۆى ده‌گرَت له‌وه‌ى قه‌واره‌ى سیاسى تر ته‌به‌نى بکات، ئێمه ده‌مانه‌وێت ترسى خه‌ڵک له‌سیاسه‌ت لابچێت بۆئه‌وه‌ى بتوانێ چاره‌نوسى خۆى بگرێته ده‌ست، ئه‌گینا به‌وترسه‌وه ده‌مێنێته‌وه و ده‌که‌ونه ژێر به‌رژه‌وه‌ندى حزبه‌کان، ئێمه داواکارى چاککردنى سیسته‌مى سیاسیمان له‌عێراقیش هه‌یه، چونکه هه‌ر چاکسازییه‌ک له‌وێ کاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌رێمیش ده‌بێت .
-مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه لایه‌نگرانتان بترسێنرێن بۆئه‌وه‌ى بێنه پاڵتان ؟
” خه‌ڵک له‌هه‌ولێر و دهۆک ترسێکى زۆرى هه‌یه”
کیانی: خه‌ڵک له‌هه‌ولێر و دهۆک ترسێکى زۆرى هه‌یه و ترسى نانبڕین و سزادانیان هه‌یه ئه‌گه‌ر بێنه پاڵ ئێمه، تاوه‌کو دیوارى ترس نه‌ڕوخێت گه‌ل سه‌رناکه‌ویت و ناگاته داخوازییه‌کانى.
-دواى ڕاگه‌یاندنى به‌ره‌که‌تان له‌باشور هیچ حزبێکى سیاسى به‌ئه‌رێنى و نه‌رێنى هه‌ڵوێستیان هه‌بووه؟
“هه‌ندێ حزب هه‌ڵوێستیان نه‌رێنى بوو”
کیانی: به‌رامبه‌ر ڕاگه‌یاندنى به‌ره‌ى دیموکراسى گه‌ل هه‌ندێ حزب هه‌ڵوێستیان نه‌رێنى بوو، به‌ڵام ئێمه پرسمان به‌که‌س نه‌کردووه و به‌ره و ئیراده و بڕیارى سه‌ربه‌خۆمان هه‌یه، به‌دژایه‌تیکردنمان به‌رگرى ده‌که‌ین، چونکه به‌شێکین له‌گه‌ل، هه‌رچه‌نده ده‌زانین ڕێگرى له‌فکرى نوێ و حزبى نوێ ده‌کرێت له‌باشورى کوردستان .
-وشه‌ى دیموکراسیتان به‌کارهێناوه، له‌کاتێکدا به‌شێکى تریش له‌حزبه‌کان ئه‌و چه‌مکه به‌کاردێنن؟
” دیموکراسى گه‌ل جیاوازه له‌گه‌ڵ دیموکراسى”
کیانی: به‌ره‌ى دیموکراسى گه‌ل، دیموکراسى گه‌ل جیاوازه له‌گه‌ڵ دیموکراسى، چونکه ئه‌وه‌ى له‌باشور په‌یڕه‌وده‌کرێت دیموکراسى ته‌مسیلى و نوێنه‌رایه‌تیه و ئه‌و دیموکراسیه‌ى له‌باشورى کوردستان هه‌یه فه‌شه‌لى هێناوه، چونکه حزبه‌کان به‌ئاره‌زووى خۆیان یاری پێ ده‌که‌ن، پێویستمان به دیموکراسى ڕاسته‌وخۆ هه‌یه و پێویسته گه‌ل ڕاسته‌وخۆ بڕیاربدات، به‌ره‌ى دیموکراسى گه‌ل بڕواى به‌لامه‌رکه‌زیه‌ت هه‌یه و ئه‌نجومه‌نى خه‌ڵک هه‌بێت بۆ به‌رێوه‌بردنى خۆیان و چاودێرى ده‌سه‌ڵات بکه‌ن، ده‌بێت گه‌ل ژیانى خۆى بگرێته ده‌ست .
-ئێستا هێرشى تورک بۆسه‌ر ڕۆژئاواى کوردستان له‌ڕۆژه‌ڤدایه، بۆ ئه‌وپرسه تێڕوانینى ئێوه‌چییه؟
” تورکیا سیاسه‌تى تواندنەوه‌ى ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌یى په‌ره‌پێداوه”
کیانی: ئه‌گه‌ر سه‌یرى سروشتى ده‌وڵه‌تى تورکیا بکه‌ین له‌سه‌رده‌مى عوسمانى تائێستا ده‌بینین ده‌وڵه‌تێک بووه له‌سه‌ر بنه‌ماى شۆڤێنى تورکى ده‌ڕوات و سیاسه‌تى تواندنەوه‌ى ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌یى په‌ره‌پێداوه و نه‌ته‌وه جیاوازییه‌کانى تر‌ى قبوڵ نیه، ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌یه زیندووکردنه‌وه‌ى عوسمانییه و به‌نه‌فه‌سى شۆڤینزمى ده‌مێنێته‌وه، بۆیه دژى دروستبوونى هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌کن به‌تایبه‌ت کورد، ئه‌وه‌ى ئه‌ردۆغان ده‌یکات ده‌ستێوه‌ردانى ڕاسته‌وخۆیه و ته‌نها پرسى سه‌ربازى نیه، بۆیه ده‌یه‌وێت ئه‌زموونى کورد له‌ڕۆژئاوا له‌ناوببات و ده‌یه‌وێت بێته باشورى کوردستان و عێراق به‌تایبه‌ت دواى کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ى موسل ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ى زۆنى زه‌رده‌وه بۆیان ده‌کرێت له‌وحاڵه‌ته‌شدا سه‌روه‌رى عێراق نامێنێت، چونکه هه‌ندێ لایه‌نى کوردى له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى گه‌ل سودمه‌ندن له‌تورکیا و پڕۆژه‌ى تورکیا هیچ سودێکى نیه بۆ نه‌ته‌وه‌ى کورد .
رۆژ نیوز
ش.ف