پەژاک و کەژار لە فینلاند ۲ی ڕێبەندانیان بەرز ڕاگرت

پەژاک و کەژار لە فینلاند ۲ی ڕێبەندانیان بەرز ڕاگرت

دوێنێ ڕێکەوتی ۲۱/۱/۲٠۱۷ کاتژمێر ۲ی دوانیوەڕۆ، لە شاری “تورکو”ی فینلاند بە ئامادەکاریی کۆمیتەکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان “پەژاک” و کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “کەژار”، ڕێوڕەسمی ۲ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان و ڕاگەیاندنی یەکەمین سیستەمی خۆبەڕێوەبەریی دیموکڕاتیک لە ڕۆژاوای کوردستان، بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی فینلاند بەڕێوە چوو.

ڕێوڕەسمەکە بە ڕاگرتنی ساتێک بێدەنگی و ڕاوەستان بۆ ڕێزگرتن لە یاد و ناوی گیانبەختکردوانی تێکۆشانی ئازادی و پێشکەشکردنی سرودی نەتەوەییی ئەی ڕەقیب دەستی پێکرد.

پاشان مامۆستا جەعفەر کەریمی و هەورامان عەلی ئەندامی بەڕێوەبەری پلاتفۆڕمی “هۆرام” وتاری تایبەتیان پێشکەش کرد.

دواتر لە لایان هەر یەک لە بەشداربووانی مەراسیمەکە عەبدوڵا حاجی، دایە فاتیمە و سنوور حوسێنی چەند پارچە شێعرێک، لە وەسفی ۲ی ڕێبەندان خوێندرانەوە.

ڕێوڕەسمەکە بە گۆرانی و موزیک و هەڵپەرکی هەتا کاتژمێر ۸ی شەو بەردەوام بوو.

Related posts