هەڵسەنگاندنێکی کورت لە رەوشی کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوین

هەڵسەنگاندنێکی کورت لە رەوشی کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوین

حامید علیالی
لەم وتارە دا حەول دراوە بە کورتی باس لە رەوشی کوردستان و رۆژهەڵآتی ناوین بکری و رێکاری دەرچون لە قەیران و ناکۆکیەکان هەلسەنگێندراوە.
لە هەلسەنگاندنی رەوشی جیهان بە گشتی، هەبوونی قەیران و کائوسێکی مەترسیدار لە ئاستی دونیادا زۆر بەرچاوە کە دەکرێ بڵێن ناوەندەکەشی رۆژهەڵاتی ناوینە. نابێ لە بیر بکرێ کە لە رەوشی وەهادا، لێگەڕین بۆ چارەسەری زیاتر دەبێت و دەتواندرێت کە شۆرش و ئینقیلابێک ساز بکرێت کە شەرتی وی هەبوونی پارادیگما و ویزیۆنە.

دەوڵەت نەتەوەکان لە ژێر گوشار دان. دەولەت نەتەوە بە هۆی بنەمای وجودی خۆی و هەروەها سیاستی ئینکار و سانترالیزمێک کە لە رۆژەوی دایە توشی قەیرانە و هیچ پرۆژەیەکی بۆ چارەسەری نییە کە بۆتە سەبەبی بەرەنگاری لەگەڵ هەردولای دەستەڵاتی جیهانی و کۆمەڵگای ناوخۆ. بەڵام سەرەڕای وەیکە دەوڵەت نەتەوە لە ژێر هێرشدایە تاکو ئێستا ئالترناتیوێک وەکو جێگر نەبۆتە رۆژەڤ و تەنیا چاوەڕوانی، رێفۆرم و ئیسلاحات بووە. لە رآستی خۆیدا سەدەمی شکستی ” بەهاری عەرەبی”ش هەر نەبوونی پارادیگمایەکی چارەساز بوو. بەو پێیەوە دەبینین کە دەولەت نەتەوەکان بۆ پاراستنی خۆیان رۆژ دەگەڵ رۆژ شیدەت و گوشار بۆ سەر گەلان زیاتر دەکەن و لە ڕاستیشدا خۆیان زیاتر دەبەنە نێو گێژاوی قەیرانەوە.
.
نەبوونی پارادیگمایەکی تایبەت و چارەساز بۆتە هوی زیاتر بوونی کێشەکان. پێشوەچۆنی ناسیۆنالیسسم و فاشیزم و ڕادیکالیزمی توندرەوی دینی ئاکامی ئەم کەماسیەیە. کۆمەڵگا لە رەوشی هەیی دەترسێ هەربۆیە خۆ دەسپێرێتە ئەم چەمکانە. ناسیۆنالیزمی تورکی و ناسیۆنالیزمی شیعی لە تورکیا و ئێراندا بە شوعآری دژایەتی لەگەل پارچەکردنی کوردان حەول دەدەن کۆمەلگا بۆ لای خۆیان راکێشن.

جێی ئاماژەیە کە کۆمەلگا لە رەوشی کائوسدا لە لێگەرینی رێگاچارەدایە، وە هەر لەو لێگەڕینەدا کۆبانی دەبینێت. ئەو لێگەڕینانە دەتوانێ شۆرش و ئینقیلابێک بەدوای خۆیدا بێنێت. تەڤگەری ئازادی کورد پارادیگمای خۆی پێشنیار دەکات. دەوڵەت نەتەوەش سانترالیزم و یەک یەک یەک پێشنیار دەکات و دێمۆکراسییەکی تەمسیلی، هەمان دێمۆکراسی زۆرینە و کەمینە کە دەتوانی ببێتە هوی نەمانی زۆر لە کەمینەکان. پێشنیاری ئێمە خەتی سێهەمە و پێکەوە ژیانی گەلان. ئەوە پێشتر وەکو ئۆتۆپیایەک دەهاتە بەرچاو بەڵام بە دوای پراکتیزە بوون لە کوبانی و شەنگال و رۆژئاوای کوردستان دەبیندرێ کە هەر ئەم ئۆتۆپیایە دەکەوێتە بواری کرداری . لە راستیشدا ژیانی مرۆڤ بێ خەیال و ئۆتۆپیا مانایەکی نییە و دەبێتە ژیانێکی رۆبۆتیک. لە رەوشی وەهادا ئێمە بە هەبوونی پارادیگمای خۆمان پێویستیمان بە حەملەیە. نابیت ساکین بین و پیێویستە حەملە بکەین، ئاکتیڤ بین و ریسک بکەین.

وەکو دەزاندرێ، رۆژهەڵاتی ناوین و کوردیش لە ناوەڕاستی ئەو ناوچەیەدا، ئێستا ناوەندی شەر و قەیرانی جیهانە. گەلی کورد لە ستاتۆی راستەقینەی خۆی دورخستراوەتەوە، هەر بۆیە پێویستە کورد بۆ وەچەنگ هێنانی ستاتۆ حەول بدات. ئەگەر بە دوای شەری جیهانی یەکەمدا کورد چآوەڕوانی وەیکرد کە دەولەتەکانی فەرانسە و بریتانیا مافی وی دابین بکەن، ئێستا نابێ ئەم هەڵەیە دوبارە بکرێتەوە و چآوەڕوانی ئامریکا و روسیە بین تا ئێمە بگەیێننە مافی خۆمان. پێویستە کاراکتەری رەوشی هەیی بە باشی بناسین تا بتوانین لە هەمبەریدا بە باشی بەرخۆدان بکەین. پێشتر ناسیۆنالیزم و لائیسم لە تورکیا شەری ئێمەیان دەکرد بەڵام ئێستا ئیسلامی سوننی و ناسیۆنالیزم شەری ئێمە دەکەن، بەرهەمی ئەم کۆوالیسیۆنە فاشیزمە کە مەترسی ژینۆساید بە خۆیەوە دێنێ. بۆیە پێویستە کە ئێمە دژ بە ئەم سیاستە حەرەکەت بکەین کە ناوەندەکەی تورکیایە. ئێمە لە بەرامبەر ئەم پرۆژەی دوژمن، پێکەوە ژیانی گەلان و سازکردنی سیستمی دیفاعی هاوبەشی گەلان دەخەینە رو. ئێڕان و بە تایبەت تورکیا لە هەر جێیەکی کوردی لە بێت، حزوریان هەیە و لە رەوشێکی وەهادا خەباتی ئێمە دژ بە تورکیا گرینگێکی هەری زۆری هەیە. ئێمە ئەگەر لە خەبات دژ بە تورکیا سەرکەوین دەتوانین دەسکەوتەکانی خۆمان بپارێزین. ئێرانیش لەم شەرەدا لە تورکیا حیمایەت دەکات. پێوویستە کە سیاسەتەکانمان بە گوێرەی تواناییەکانمان بێت. تەزاددو بەرەنگاری، وە بە دوای ویدا لێگەڕین بۆ چارەسەری، دەبێتە هوکاری سازبوونی قودرەت و توانایی. ئێمە بۆ هەمووی ئەو تەزاددانە پرۆژە و پێشنیارمان هەیە و لە فێعلیشدا کرداری دەکەین. دەرئەنجامی لە پێشگرتنی سیاسەتێکی دوروست دەبێتە سازکردنی ناوەندێکی دێمۆکراتیکی گلۆبال، یا خود ساز کردنی قودرەتێکی گلوبالی کۆمەلایەتی. ئێمە جگە لە راسیست و فاشیستەکان دەتوانین لە گەڵ هەر ئالییەکی دیکەدا دانوستان بکەین. نابێ لەبیر بکەین کە جیهان لە حالەتی دو قوتبی دەرکەوتووە و بۆتە چەند قوتبی، کە بۆ ئێمە باشترە و دەتوانین خەتی سێەم ببەینە پێش.

تورکیا لە قەیراناویترین دەورانی خۆیدایە. لە هەموو بوارەکانی سیاسی، ئابوری، کۆمەڵایەتی، نیزامی و هتد… ئەو وڵاتە لە نالەبارترین رەوشی خۆی بە تایبەت لە ١٥ ، ٢٠ ساڵی ڕابردودایە. حەولی دەولەتی تورک بۆ گۆڕانکاری لە یاسای بنگەیی وڵاتەکەدا لە هەر سورەت شکستی پێوەیە . تەنانەت بە واژۆ کردنی گۆڕانکارییەکان لە پارلمانیشدا چاوەڕوان ناکری کە دەنگی ڕاپرسی گشتی بۆ لای خۆی ڕاکێشێ کە دیسان دە هەردو حالەتدا ناتوانی ببێتە چارەسەری قەیرانەکانی ئەم وڵاتە. بە واتایەکی تر تورکیا یەک لە وڵاتانی هەرە ناسەقامگیر لە رؤژهەڵآتی ناویندایە. خەبات و تێکۆشان و شەری ئازادی و دێمۆکراسی لە باکوری کوردستان بۆتە بەشێکی نابڕاو لە ژیانی گەلی ئیمە لە باکور و تورکیا، هەر بۆیەش چاەسەری پرسی کورد لەم بەشەدا، تەنیا رێگای دەرچونی تورکیا لەم رەوشەیە.

ئێران وەکو وڵاتێکی دەوڵەمەند بە هۆی هەبوونی سەرعەرز و بن‌عەرزی زۆر، بەڵام بە سەبەبی نەبوونی دێمۆکراسی لە رۆژی ئەمرۆدا دوچاری قەیرانی زۆر گەورەیە و رەوشی زۆر لە تورکیا باشتر نییە. هەبوونی کێشەی گەلان، قەیرانی ئابوری و فەسادی دەولەتی کە بۆتە مایەی زیاتربوونی هەژماری فەقیران و پەک کەوتنی زۆربەی کارگەکانی بەرهەمهێنەر کە ئەویش بۆتە هۆی چونە سەری ئاماری بێکاران، فەسادی ئەخلاقی، ئیعتیاد، نەبوون وگرانی ئیمکاناتی بێهداشتی و دەرمانی، خەراپی و نالەباری رەوشی پەروەردە و بارهێنان کە بێسەوادی و تەرکی تەحسیلی بە خۆیرا هێناوە و … . ئەگەر بە سەر وانە نالەباری و قەیران و شەری ناوخۆی حکومەتی زیاد بکەین، شیمایەک دەداتە دەست کە دیار دەکرێ رەوشی ئێران چەندە روبە تاریکتر بوونە. لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەرچەندە زانست و سیاست بەرەو پێشەوەیە، بەڵام هاوتەریب شەری تایبەتی رژیمیش رو بە زیادبونە. شەری تایبەت و پرۆژەکانی دەولەت لە بە جاشکردنی خەلک و، بەزانابوون پەرەپێدانی مادە هۆشبەرەکان لە ناو گەلدا، هەر دەوامیان هەیە و بە تایبەت دژایەتی لە هەمبەر تەڤگەری ئازادی کورد بە شوعارەکانی پارچەکردن و دژە ئیسلام بوون بەردەوامە. سەرەرای هەموو ئەم ئاکارانە بەڵام بە تایبەتی بە دوای کۆنگرەکانی سەرکەوتوی کۆدار و پژاک و کژار، هاوکات لەگەڵ سازبوونی حەرەکەت و هەنگاوێکی نوێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێڕان، ئومێد و هیوایەکی زۆریش لە ناو گەلدا ساز بووە.
جگە لە کێشەی سەرەکی ئێڕان سەبارەت بە چارەسەر نەکردنی پرسی گەلان و پرسی دێمۆکراسی لەو وڵاتەدا، لە دوایین گۆڕانکارییەکان کە دەتوانی کاریگەری لە سەر ئێران هەبێ، دەبێ ئاماژە بە هیندێک خال بکرێت وەکو: نارون بوونی سیاسەتەکانی ئامریکا و ترامپ لە داهاتوو، زیادبوونی مەترسییەکان بەهۆی قەوەتگرتنی جیناحی دژە ئێران و کەسایەتییەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی لە دەولەتی ئامریکادا، مردنی گوماناوی هاشمی رەفسەنجانی کە کاریگەری لە سەر هاوسەنگییەکانی ناو باڵەکانی حکومەت دادەنێ، و هەلبژاردنی ئایندەی سەرۆک کۆماری لە ئێڕان.

لە باشوری کوردستان دەستەڵاتی هەیی نیشانی داوە کە ناتوانێ وڵامدەرەوەی ویستەکانی گەلی باشوربە تایبەت و گەلی کورد بە گشتی ببێت. دەسەڵاتی باشور و بە تایبەت پارتی دێمۆکراتی کوردستانی عێراق و بنەماڵەی بارزانی بە دەست خستنە ناو دەستی ئەردوغان و لە ڕاستیدا بە تسلیم بوون بە دەولەتی تورکیا و بە دوای ویدا فرۆشتنی سەرعەرز و بن‌عەرزی باشوری کوردستان بە گەورەترین دوژمنی کورد، نرخ و بەهای خۆیان لە ناو گەلدا بە تەواوی لە دەستداوە. قەیرانی ئابوری، نەدانی موچە، نەبوونی دێمۆکراسی و سازکردنی دیکتاتوریەت لەو بەشەی کوردستان وای کردووە کە هەر ئێستا دەستەڵاتی کوردی لە باشور بۆتە یەک لە گەوەترین لەمپەرەکان لە سەر رێی چارەسەری مەسەلەی کورد. حکومەتی هەرێم بە تەواوی دژبە شۆرشی رۆژئاوا راوەستاوە و تەنانەت ئەو کارانەی کە دەولەتی تورکیا ناتوانێ بەدەستی خۆی ئەنجامیان بدات، بە دەستی حکوەتی هەرێم پێکیان دێنێ. داخستنی دەروازەی سێمالکا، خستنی گەمارۆی ئابوری لەسەر رۆژئاوا و دژایەتی لە گەل شەنگاڵی ئازاد دو نمونەی هەری بچوک لەو کردەوانەن. لە لایەکی ترەوە حکومەتی هەرێم لەگەل حکومەتی ناوەندی عێراقیش ناتەبایە و مەسەلەی فرۆشی نەوت و بودجەی هەرێم و ئایندەی ناوچە ئازادکراوەکان و ناوچە دابڕیندراوەکانی باشوری کوردستان هەروا بێ چارەسەر ماونەتەوە. لە کۆ کردنەوەیەکی گشتیدا، دژایەتی لە گەڵ شۆرشی رۆژئاوای کوردستان، دژایەتی لەگەڵ بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد، دژایەتی لەگەڵ تەڤگەری پ ک ک، و دەست خستنە ناو دەستی دوژمنی گەورەی کورد تورکیا، بۆتە سەدەمی وەیکە پارتی و بارزانییەکان ئێستا کەمترین حیمایەتی گەلیان لە پشت بی کە ئەوەش شکستێکی گەورەیە بۆ وان.

رۆژئاوای کوردستان سەرەرای شەری داعەش، گەماروی ئابوری، شەری جارناجاری دەولەتی سوریا، شەری ئەرتەشی تورکیا و گروپە بەکرێگیراوەکانی وان، بەڵام دەسکەوتی زۆر مەزنی هەبووە. سیستمی خۆبەڕیوەبەری هەر دێت و سەقامگیرتر دەبێت و کۆمەلگا لە بەڕێوەبردنی خۆی و دابینکردنی پێداویستییەکانیدا رۆژبەرۆژ سەرکەوتوتر نیشان دەدات. پروژەی ئیعلامی فدراسیۆنی دێمۆکراتیکی باکوری سوریا بەوردی لە ناو ئەدەبییاتی جیهانی و سیاسەتمەداران دا جێدەگرێت و ستاتۆی فدراسیونی باکوری سوریا لەناو رای گشتی جیهان و سیاستدا قەبوڵ کراوە. هەبوونی پەیوەندییەکانی دیپلوماتیک و سیاسەتێکی دێمۆکراتیک لەم بەشەدا توانیوێتی خۆی وەکو ئەزمونێکی نوێ لە جیهاندا مەترەح بکات و بە تایبەت رۆلی ژن و سەرەکی بوونی چارەی پرسی ژن بۆ پێشوەچونی کۆمەڵگا لەم بەشەی کوردستان توانیوێتی ببێتە ئۆلگویەکی جیهانی . بەرهەمی پارادیگمای چارەساز و سیاسەتی دروست بۆتە هوی پێکهاتنی دوبەرەکی و چەندبەرەکی لە ناو ئۆردوگای جیهانی و وڵاتان و زلهێزانی ناوچە ، کە دەرفەتی باشی رەخساندووە بۆ دەوام و پەرەگرتنی خەتی سیهەم. بە دەوامکردنی سیاستی دروست و کارساز و هەروەها بە لەپێشگرتنی دیپلۆماسی گەل دەتواندرێت کە گوشاری گەلان بە سەر دەولەت و دەستەلاتکانی جهیانی بە تایبەت ئوروپاییدا زیاد بکریت و لە مافی چارەنوسی و خۆبەرێوەبەری گەلان بە تایبەتی گەلی کورد داکۆکی بکریت.

Related posts