به تێکۆشان پیلانگێڕى پوچه‌ڵکرایه‌وه‌و سه‌رکه‌وتن مسۆگه‌ره
له کاتێکدا پێ ده‌نێینه 19 ساڵى پیلانگێرى نێوده‌وڵه‌تى سه‌ر رێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجالان که له که‌سایه‌تى ئه‌و دا پیلانگێرى کرایه سه‌ر ته‌واوه‌ى گه‌لى کورد، ئه‌م پیلانگێڕییه به توندى شه‌رمه‌زار‌و ریسوا ده‌که‌ین. وه‌ک ته‌ڤگه‌رى ئازادى بۆ ئازادى رێبه‌ر ئۆجه‌لان ئاستى تێکۆشان بڵند ده‌که‌ین.
له 19 ساڵه‌ى پیلانگێڕى نێوده‌وڵه‌تیدا که له مێژوودا وێنه‌ى نییه‌و زۆربه‌ى وڵاته زلهێزه‌کانى جیهان، له سه‌روى هه‌مویانه‌وه ئه‌مریکا‌و به‌ریتانیا رۆڵیان تێدا بینى، به‌شدارى زۆر هێزى هه‌رێمى‌و ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کانى کوردستان‌و هه‌روه‌ها هێزه به‌کرێگیراوه ناوخۆییه‌کانى کوردستان، وێراى رسوا کردنى ئه‌م پیلانگێڕیه که رێبه‌ر ئاپۆى تێدا به بارمته گیرا، ده‌ڵێین پیلانگێڕى به تێکۆشانى گه‌له‌که‌مان‌و به پێشه‌نگایه‌تى ژنان‌و گه‌نجان پوچه‌لکراوه‌ته‌وه‌و سه‌رکه‌وتن‌و ئازادى رێبه‌ر ئاپۆش مسۆگه‌ره، بۆیه‌ش ته‌واوى تێکۆشه‌رانى رێگاى ئازادى رێبه‌ر ئاپۆ که رێگاى ئازادى گه‌لى کورد‌و گه‌لانى رۆژهه‌ڵاتى ناوینه به بیر دێنین به‌تایبه‌ت ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌ى که به ئاگرى جه‌سته‌یان پیلانگێڕیان پوچه‌ڵکرده‌وه‌و رێگاى تێکۆشانێکى بێ وێنه‌یان بۆ گه‌له‌که‌مان ئافراند.
هۆکارى سه‌ره‌کى گه‌له‌کۆمه‌ى 1999 و به‌شدارى ته‌واوى هێزه هه‌گه‌مۆنه جیهانى‌و هێزه داگیرکه‌ره‌کانى هه‌رێمى‌و هێزه به‌کرێگیراوه ناوخۆییه‌کان، ئه‌و ترسه بوو که له فکر‌و بیرى بیرمه‌ند رێبه‌ر ئۆجه‌لاندا هه‌یانبوو که به‌دیلى سیسته‌مى داگیرکارى‌و له‌ناوبردنى گه‌لى کورد‌و گه‌لانى ئازادى خوازبوو. پیلانگێڕان له خه‌یاڵى ئه‌وه‌بوون که به دیلگرتنى رێبه‌ر ئۆجه‌لان جارێکى تر گه‌له‌که‌مان بێ پێشه‌نگ‌و بێ سیسته‌م بهێڵنه‌وه‌و کۆمه‌ڵکوژى‌و پاکتاوکردن بسه‌پێنن‌و رێگرى له بونیادنانى سیسته‌مێکى چاره‌سه‌رى به‌دیلى ئه‌و سیسته‌مه ده‌سه‌لاتدار‌و پیاوسالاریه‌ى داگیرکارى بکه‌ن.
ئه‌وه‌ى دواى پیلانگێڕى ده‌رکه‌وت پیلانگێڕى پوچه‌ڵکرده‌وه.
ئه‌و تێکۆشان‌و پێشکه‌وتنه‌ى به‌تایبه‌ت له دواى قۆناخى ئیمراڵى به به‌رخۆدانى رێبه‌ر ئاپۆ‌و ته‌واوى گه‌له‌که‌مان‌و گه‌لانى ئازادى خواز به پێشه‌نگایه‌تى ژنان‌و گه‌نجان پێشکه‌وت له چوارچێوه‌ى سیسته‌مى کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیدا ته‌واوى پیلانه‌کانى سه‌راوبن کرد‌و هه‌ڵیوه‌شانده‌وه، به‌تایبه‌ت له ئه‌مڕۆدا که له که‌سایه‌تى تێکۆشان‌و شۆڕشى رۆژئاواى کوردستان که خۆفێکه له دڵ‌و زیهنى داگیرکه‌ران‌و دوژمنان، هه‌روه‌ها تێکۆشان‌و ده‌ستکه‌وته‌کانى باکورى کوردستان‌و به‌شدارى گه‌لى باشور له کچان‌و کوڕان له تێکۆشانى نه‌ته‌وه‌یى به‌تایبه‌ت له تێکۆشان به دژى هێرش‌و په‌لاماره‌کانى هێزى تیرۆریستى داعش، که له هه‌مان چوارچێوه‌ى پیلانگێڕیدا بۆ تێکشکاندنى ئیراده‌ى گه‌له‌که‌مان پێشخرا ئه‌و راستیه ده‌رکه‌وت که دیلگرتنى رێبه‌ر ئۆجه‌لان له دورگه‌ى ئیمراڵى نه‌ک نه‌بووه دابڕانى گه‌له‌که‌مان له رێبه‌ر‌و دواکه‌وتنى تێکۆشان به‌ڵکو ئه‌مڕۆ سیسته‌مى کۆنفیدرالیزمى دیموکراتى‌و تێکۆشان‌و پێشه‌گایه‌تى گه‌له‌که‌مان له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بۆته ئیلهامى تێکۆشان‌و شۆڕشى دیموکراتى بۆ ته‌واوى گه‌لانى ئازادییخواز له جیهاندا. ئامانجه‌کانیان نه‌ک هه‌ر به‌ده‌ست نه‌هات، به‌ڵکو پێچه‌وانه کرایه‌وه.
وه‌ک ته‌ڤگه‌رى ئازادى کۆمه‌ڵگاى کوردستان ده‌ڵێین ته‌واوى ئه‌و هێزانه‌ى که پیلانگێڕى نێوده‌وڵى 15 ـ 2 ـ 1999یان ئه‌نجامدا به‌رپرسیارى سه‌ره‌کى‌و یه‌که‌من له‌و گۆشه‌گیریه‌ى که زیاتر له دووساڵه له‌سه‌ر رێبه‌ر ئۆجه‌لاندا به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌و هۆشیاریه‌وه ته‌واوى ئه‌و هێزانه ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه‌و داوا ده‌که‌ین که به‌م سیاسه‌تانه‌یاندا بچنه‌وه‌و هه‌رچى زووتره گۆشه‌گیرى سه‌ر رێبه‌ر ئۆجه‌لان هه‌ڵگرن‌و ئازادى بکه‌ن.
سڵاو له رێپێوانى دریژمه‌وداى گه‌نجانى باشور که به‌ره‌و هه‌وڵێر به‌رێگاوه‌ن.
وێراى ئه‌وه‌ى رێپێوانى درێژ مه‌وداى گه‌نجان سلاو ده‌که‌ین، هه‌روه‌ها سڵاو له رێپێوان‌و چالاکیه‌کانى که ئه‌مڕۆ له ته‌واوى جیهان به‌رێوه ده‌چێت به‌رز ده‌نرخێنین‌و پشتیوانى ده‌که‌ین. هر لێره داوا له گه‌له‌که‌مان له باشورى کوردستان ده‌که‌ین که چۆن هه‌میشه له سه‌ر شه‌قامه‌کان بووه بۆ به‌ده‌ستخستنى ماف‌و ئازادییه‌کانى به هه‌مان هێز‌و رۆحه‌وه له رۆژانى شه‌رمه‌زاری ئه‌م پیلانگێڕیه‌دا بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان‌و وه‌ک ته‌واوى گه‌له‌که‌مان له پارچه‌کانى تر‌ى کوردستان‌و ته‌واوى گه‌لانى ئازادییخوازى دونیا که ئه‌مرۆ له هه‌موو جیهاندا بۆ ئه‌مه له‌سه‌ر پێیه ناڕه‌زایه‌تیه‌کان به‌رز بکه‌نه‌وه‌و ئازادى گه‌له‌که‌مان‌و رێبه‌ر ئۆجه‌لان مسۆگه‌ر بکه‌ین.
هه‌ر لێره‌وه داوا له ته‌واوى لایه‌نه سیاسیه‌کانى باشورى کوردستان ده‌که‌ین که وێراى ئه‌وه‌ى به‌شدارى له چالاکیه‌کانى شه‌رمه‌زارى پیلانگێڕى 15ى شوبات بکه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دژى ته‌واوى ئه‌و پیلانانه‌ى داگیرکردنى باشورى کوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى فاشتى تورک‌و ته‌واوى داگیرکه‌ران که پارچه‌یه‌کى دانه‌بڕاوه له پیلانگێرى 15ى شوبات هه‌وڵه‌کان بخه‌ینه گه‌ڕو بکه‌ینه یه‌ک بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و به‌ستنى کۆنگره‌ى نه‌ته‌ویى گه‌لى کورد‌و کۆتایى هێنان به هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ى که به‌سه‌ر گه‌له‌که‌مان دادێنن‌و هێناویانه. چونکه تاکه رێگه‌ى چاره‌سه‌رى ته‌واوى کێشه‌و کۆتایى هێنان به هێرش‌و پیلانگێڕیه‌کان ته‌نیا به‌ستنى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌ییه.
له کۆتاییدا وێراى جارێکى تر به توندى شه‌رمه‌وارکردنى پیلانگێڕى 15 ـ 2 ـ 1999 که له‌سه‌ر رێبه‌ر ئۆجه‌لان‌و له که‌سایه‌تى ئه‌ودا له‌سه‌ر ته‌واوى گه‌لى کورد‌و به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ژنان‌و گه‌نجان به‌ڕێوه چوو، بانگه‌وازى خۆمان جارێکى تر له ته‌واوى گه‌له‌که‌مان و گه‌لانى ئازادییخواز ده‌که‌ین که ئاستى تێکۆشان بڵند بکه‌ین بۆ به‌جێکردنى سیسته‌مى کۆنفیدرالیزمى دیموکراتى‌و زامنکردنى ئازادى رێبه‌ر ئۆجه‌لان، که ئازادى گه‌لى کورد‌و گه‌لانى رۆژهه‌لاتى ناوینه. بۆ ئه‌وه ئاستى تێکۆشان بڵندتر ده‌که‌ین‌و پیلانگێڕى به ته‌واوى پوچه‌ڵ ده‌که‌ینه‌وه‌و سه‌رکه‌وتن مسۆگه‌ره.
ته‌ڤگه‌رى ئازادیی کۆمه‌ڵگه‌ى کوردستان
14 ـ 2 ـ 2017