پلاتفۆرمی زاگرۆس: هێرشی چەتەکانی ئەردۆغان بۆ سەر جەرابلۆس هێرشە بۆ سەر گەلی کوردوستان
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و کوردستان بە قۆناغێکی زۆر هه‌ستیار دا تێپەر دەبێت. لە لایەک گەلان به‌ده‌ست سیاستی تێرۆر، ته‌جاوز، کۆمه‌ڵکوژی و کۆچبه‌رکردن له لایەن دوڵه‌تانی تورکیه، ئێران، سوریه، داعش و تێرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه روبەروون و له لایه‌کی دیکه سه‌رهه‌ڵدان و تێکۆشان و به‌رخۆدان بۆ ئاواکردنی ژیانێکی ئازاد و ئافراندنی سیسته‌مێکی ئازاد و دمۆکراتیک به پێشه‌نگایه‌تی کوردی ئازاد به‌رێوه ده‌چێت.
شکستی سیاسەتی داگیرکەران لە دژی گەلی کورد، سەرکەوتنەکانی بەرچاوی گەلەکەمان بە هاوخەباتی گەلانی ناوچە لە رۆژاوای کۆردوستان و سوریە بە تایبەت له‌دوای ئازادکردنی شاری منبج له لایان هێزه‌کانی پاراستنی منبه‌جه‌وه و تێکشکانی پیلانی داگیرکەران لە حەسەکە ترس و دڵه‌راوکێ که‌وته نێو ده‌وڵه‌تانی تورکیه و ئێران و سوریه به تایبهتدەولەتی تورکیه و رژیمی ئەردۆغان که‌وته بادانەوە و پارانه‌وه له ئیسرائیل، ئێران، روسیا و سوریه بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری بکه‌ن له شهر له‌گه‌ڵ ته‌ڤگه‌ری ئازادی کوردستان. داگیرکردنی جەرابلۆس نە بۆ شەر لە دژی داعەش، بەلکە درێژەی شەری دەولەت و حکومەتی تورکە لە دژی تەفگەری ئازادی کوردوستان و هەموو گەلی کورد.
سیاسەتی ئاکەپە و ئەدۆغان لە سەرەتای شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان بە ھاوکاری لەگەڵ چەتەکان و تێرۆریستان، دژایەتی ھەمەلایەنە لەگەڵ دۆزی گەلی کورد لە باکور و ڕۆژئاوا و هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان بووە. تورکیه دوای کودتایهکهی 15ی ته‌موز که‌وته ره‌وشێکی ئاڵۆزه‌وه. کینه و نفره‌تی ئاکه‌په له کوردان له کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی گه‌ڤه‌ر، نسیبین، جوله‌مێرگ، وان، رۆحا، پرسوس و ئامه‌د و ههرهدواییش له ئاهه‌نگی زه‌ماوه‌ندی کوردانی دیلۆک ده‌رکه‌وت.
هەر وەها رژێمی ئێران لە سەرەتای شۆرشی رۆژئاواوە،یەکێک له ده‌وڵه‌تانە بووه له دژی چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی کورد له سوریا لە رێگای ئاژاوه‌گێری دژ به گه‌لی کورد و هێناتی چه‌کدارانی حیزبالله و سوپای قودسی سه‌ر به سپای پاسداران بۆ کوشتاری کوردانی رۆژئاوای کوردوستان.
لە چه‌ندین رۆژی رابردوودا سەردانە یەک لە دوای یەک و بەپەلەکانی سەرۆک کۆمارانی ئێران و تورکیا بۆ رووسیا و پاشان سەردانی دوولایەنەی وەزیرانی ئێران و تورکیا بۆ لای یەکتر، لەهەمان کات دا سەردانی وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ تاران، سه‌ردانه‌کانی له‌ناکاوی مه‌سعود بارزانی بۆ تورکیه و تاران سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی قۆناغێکی نوێی شهر و پیلانگێری دژبه‌گه‌لی کورد بوو. ئاشکرابوو که تورکیا و ئێران و سوریا هاوپه‌یمانیه‌کی نوێیان دژی گەلی کورد پێکهێناوه. سه‌ره‌رای ئه‌وهه‌مو ناکۆکیه ریشهیانهی که هه‌یانه، به‌ڵام له‌به‌رانبه‌ر گه‌لی کورد زۆر به ئاسانی ده‌بنه یه‌ک و ده‌یانهه‌وێت ده‌ستکه‌وته‌کانی کوردان لە سوریا و لە به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان له‌ناو به‌رن.
داگیرکەرانی کوردوستان بۆ دژایەتی کوردی ئازاد لە هەولی بەردەوام دان کە لە کوردی کۆیلەش کەلک وەرگرن. بە بانگهێشت كردنی شاندی حكومەتی هەرێمی باشووری كوردستان بۆ ئه‌و کۆبوونه‌وه نهێنیانه دەیانەوێت بەشێكی سەرەكی لەپیلانەكانیان بە رێگای كاربەدەستانی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە جێبەجێ بكه‌ن.
له‌و هه‌ل و مه‌رجه دا پێویسته هه‌موو پارته سیاسیه‌کانی کوردستان و هه‌موو ئازادیخوازان له به‌رانبه‌رئه‌و شه‌ره ههمهلایەنهی که دژ به‌گه‌لی کورد ده‌ستی پێکردووه، خاوه‌ن هه‌ڵوێست بن و داوا ده‌که‌ین هیچ لایه‌نێکی کوردی نه‌که‌وێته به‌ره‌ی داگیرکه‌ران. پێویسته له به‌رانبه‌ر ئه‌و مێدیایانه‌ی که ئه‌و ره‌وشه به پێچه‌وانه باس ده‌که‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن هێرشه‌کانی دوژمنانی گه‌له‌که‌مان تورکیه، ئێران، سوریه و داعش بۆسه‌ر کوردان ره‌وایی پێبده‌ن رسوا بکەن و به‌هه‌موو توانای خۆیان له پشتی به‌رخودانی گه‌له‌که‌مان له رۆژئاوا و باکور و هەموو کوردستان بۆ خۆسه‌ری دمۆکراتیک راوه‌ستن.
بە بەرخۆدانی گەلەکەمان و هاوخەباتی ئازادیخوازان پلانی داگیرکەران تێک دەشکێت.
پلاتفۆرمی زاگرۆس
2016-08-25