کورتەچیرۆکی ژینم

قاسم چیرە
کورتەچیرۆکی ژینم

ئەوا شێست ساڵم پڕ کــرد
مانگێکیشی بێـــتە ســــەر

ڕابــردووم وەکـــوو فیلمێک
بە مێشـــک دەکـــا گــوزەر

پێـــکـــەنیــــنی پێ‌نـــاوێ
هۆ هەڤـــاڵ، ئەی بــرادەر

ئەگــەر ئەو سەربەهـوردەم
مێـــعرێکـــە بێ ســەروبەر

خـۆ من ‘ کاکە هێرش’ نیم
خـــاوەن زەوق و باهــونەر

مـــــرۆڤێــــکی ئاســـایــیم
نە شــــاعیر و نە نووسـەر
……..
سەردەمێــك فوتبۆلیست بووم
گوشی راســــت و هێرشــــبەر

جــــاروبــــــار گۆڵم دەکــــرد
لە تیــــمەکــــەی بەرانبـــــەر
………
زەمـــانێکیش دارتاش بـــووم
بـــۆ بـــابم یارمەتیـــــــدەر

تــەک بـــرا و ئامــــۆزایـــان
چێــم دەکرد پەنجــەرە و دەر

‘کـــاک عوسمان’ی براگەورە و
‘ کاکـــە مەحموود’ نان‌ئاوەر
……..
لەدایکـــبــــووی ‘ هــــەمزاوا’ م
خاکــــوخۆڵی وەک گەوهـــــەر

نێعـــــمـەتی بەهــــــــارانــــی
کـــــــارگ و کـــوڕادە و کەوەر

قاوەڵتــــونان چەن خۆش بوو
یــــــادی لە دڵ ناچتــــــــە دەر

بێــــریی جــــوان بۆ مەڕدۆشین
لــــە مـــاڵان دەهــــاتنــــە دەر

ئـــەدی ‘ گەڕەکی شــوانان ‘ ؟
منــداڵیـم لێی بــوو تێپــەر

قــەراغ شـــاری ‘ مەهــابـــاد’
لەسەر رێگەی ‘ پیرانشــــەر’

‘چاکـەچکۆلە’ و ‘ رەزگــەیان’
‘ گومــرگ’ یشی بێتـە سـەر

دەگــــەڵ بـــرا و رەفیـــــقان
رۆۆژمـــان دەبـــردە ســــەر

بە شێـعر و بەستـە و مەقام
شــەومان دەکردە ســـەحـــەر

‘ کاکــە هێرش’ دەیخـوێندەو
بە دەنـگی هەســــت‌بزوێنەر،

شێعری ‘ هێمن’ و ‘وەفایی’ و
‘ حەریق’ و ‘ نالی’ و ‘زیوەر’

ئـــەو رۆژگــــارە خــۆشــــە
یـــادی لە دڵ دەچتـــە دەر؟

مێهـــرەوانــــی دایـــکــان و
ســـۆحبەتی جیـــران و دەر؟

ژیـــــان کۆمینــــالی بـــوو
هەمـــــوو هەر بەرهەمهێنەر

‘ ئامــــۆژنــە ســــەیزادە’ م
کــابان و چێشــــت لێنــــەر

دیــــزە و دەرخـــۆنەی دەکرد
‘دایــــە بەگم’ی سەنعەتگـەر

‘دایــــە’ش دەگەڵ پەروەردەم
بەڕە و مــافــــوورە چێکـــەر

هەر هەمـــووشیان پێکــــەوە
مەڕومـــاڵات بەخێوکــــــــەر
……..
بە گەنجی سـەربزێو بـووم
دژی زاڵم و ستـــەمـگــــەر

تەک ‘ حوسێن ماوەڕانی’ و
‘ یـــک دو جـــوانی دیگـــر’

گـــروپێـــکمان پێکهێنـــــا
گـــرووپی کتێبـــخوێنـــــەر

زیندەیاد ‘ کاک عــەزیز’ و
‘ حەسـەن قزڵجی’ نووسەر

لەلام زۆر خۆشەویست بوون
لەسەر من کردیان ئەسەر

بــوومــــە لاوێـــکی چــەپـی
لاگــــری چینــی کارگـــەر

تەک ‘ کاک مینە’م لە ‘ ورمێ’
زیندانـی ئو دەسـبەســەر!
……..
بەهـاری ژین تێپــــەڕ بـــوو
کــــەوتمە وەرزی خەزەڵوەر

ئیدامــــەی ســەرگوزەشـــــتم
گوێ بگـــرە خــاوەن نەزەر!

زوڵمم قەبــــوڵ نەدەکـــــــرد
عیزرەئیـــلم هاتبــــا ســـەر

بۆ جـاری دوهـــەم گیــــرام
دەگــــەڵ برا و هـــاونـەزەر

شــــۆڕشی گەل بوو بە هــۆ
لـــــە زینـــدانێ بێـــمە دەر

لــــە دانیشگای ‘ سەنعەتی’
دانیشــــجو بووم و خوێنەر

کوتییان : تۆ کوردی و چەپیی
لە زانکۆ کـــردیــانمـــە دەر

رۆژی یــــەکی ئــــەیــــارێ
رۆژی جیـــهانی کــــارگـــەر

شــــوعاراتم دەنــــووسی و
هەڵم دەواســـی پۆستـــــەر

پاســــدار هاتن گرتیـــــانم
پێنج مانگان بووم دەستبەسەر
……..
گــــەڕامەوە کــــوردســـتان
قیامـــەت بــوو و مەحشــەر

دەوڵــەت هێرشی هێنـــابوو
یەکجـــــار گــەرم ببوو شەر

لەســـەر شێـوەی خەبــاتێ
جــودا بـــوو بــیر و بـــاوەر

هــــەڵوێستی من هەڵە بوو
ئەگەرچـــی پاک بوو نــەزەر
……..
هــەمدیســـان بۆ گــرتنمان
هێرشـــمان کـرایە ســــــەر

بۆوەی نەکــەومە دەســتیان
رێی ‘باشـــوور’م گرتە بــەر

چوومـە ناوچەی پێشمەرگە،
بـــۆ لای ‘ حــیزبــی برادەر’

کـــارم کتێبخـــوێندنــەوە و
گوێدانە رادیۆ و خــەبــــەر

مانگێ جـارێک ‘خـەببازی’ و
حەفتەی جارێکیش ‘ خەفەر’

زۆر جار’ ئینتیشار’ دەبووین
تۆپبـــارانیشــمان لەســـەر

هەموو رۆژێش حەرەســیات
دەگــەڵ کــەشفی دەوروبــەر
……..
لە ‘ کـــافێ’ ی زێبـــــارەتی
دەگــەڵ کـیژێــکی ئەســـمەر

کە هەم هاوشاری خۆم بـوو،
هەمیش هاوڕێ و هاوسەفەر

لەیەکـــدی مــــارە کــــراین
بووینە هاوژین و هاوســـە

چەندە باش بوون دەگەڵمان
هــاوڕێ و خەڵکی ئەوێندەر!
……..
پێنج سـاڵ ئاوا دەرباز بوو
لەم مەقــەر بۆ ئەو مەقـەر

ئەم جــار بە بۆمبی شیمیا
هێرشـــمان کــرایەســــــەر

زۆر ناوچـــــە گــیراونـەوە
بەدەست جەیشی داگـیرکەر

ناچــار پاشەکشــەمان کرد
هەندێجار بە قــوونەشــەر

‘باشـــوور’مان درباز کرد و
کــەوتینە ناوچەی ‘ گەوەر’
……..
بەهــاری تەمـەن رۆییشت
هـــات خەزانی خـەمهێنەر

موودەتێک ئاوارە بووم…
ســەردەمێکــیش دەربەدەر

بە قەولی ‘حەسەن زیرەک’،
بەســتەوێـژی هـــونەروەر:

” ئێمەش بە مــراد دەگـەین
پەنـام بە سەیدی سەروەر”

هــەروەک لە پێشدا گــوتم
کــەوتینە ناوچەی ‘گەوەر’

بــارودۆخ و کـــارەســـات
جەرگبڕ بوو وەک خەنجەر

چـەند دزێو بوو ئاکاری…
ئەو دوژمنی قەستەســـــەر

وەحــشیـــــەتی ‘ قەرەقۆڵ’
دژ بە ئێمـــــەی پەنــابـەر

بەڵام لەولاش چــالاکیی…
گــەریلاکـــانی ‘ تەڤـگــــەر’

هیــــوای وەبەر دەهێنــاین
لای‌‌دەبــرد کوڵ‌وکـــەســـەر
……..
گوزەرانمان ئەستـەم بـــوو
لە وەرزی ســارد و سەقەر

ناعیــــلاج ڕایانگواســـــتین
بۆ نزیک شاری ‘ قۆســەر’

یەکــەم کـــاری کە کــردمان
بــۆ زارۆکـــی پەنــابـــــەر

کردنەوەی مەدرەســـــە بوو
بەبێ کتێـــب و دەفتـــــــەر

‘عــەلی’ و ‘نزار’ موعەللیـــم
دەگەڵ ‘گـوڵاڵە’ و ‘ئەسمەر’
……..
تەمــای خاریجەم نەبــوو
کــە لێی ببمـــە پەنــــابەر

هیــــــوام گەڕانەوە بــوو
بۆ خـــــەباتی پڕخــەتـــەر

هەر بۆیـــە بە قاچــــاغی
رێی ‘رۆژئاوا’ م گرتە بــەر

لە ‘ خابـــوور’ پەڕیمەوە
لە ‘سەرخەتت’ێ بۆ ئەوبەر
……..
بەخێر بێ یادی ئەو کـــات!
لە قامیشلۆ بردمە ســــەر

‘قدووربەگ’ و ‘ قووەتلی’ و
‘حارە غەربی’ و ‘ حەی زوهەر’

شاری ‘ محەممەد شێخۆ’ و
‘جگەرخوێن’ ی کوردپەروەر

گـــڕوگــــاڵی ‘ رۆژیـــن’ی
یەکدنیــــا شــــادیهێنــــەر

قەڵەم عــاجز لە وەسفی…
چــاکەی خەڵک و جەماوەر
……..
بـــەڵام داخم چ کـــەردەن
لەوێشن بۆ نەچوە سەر

‘ رێبەریەکەی مۆسکـۆیە’
خەمی مەی نەبوو لەبەر

زانیمان کە کــــوردەکان
لە حیزب هــاتوونە دەر

منیش حیزبم جێهێشت و
کردم ‘ تەجدیدی نەزەر’

چون لەوێش هەر قاچاغ بووم
دەژیام با نـــام دیگر،

رۆژئاواشـــم بەجێ هێشت
رێی خاریجەم گرتە بەر

ئێستا لەوێ چەسپــــاوە
س‌سێ کانتۆنی خۆســەر

دەک رەببی پیرۆزیان بێ
بەناوبانگن ل هـــەر دەر

ملکـــەچی دەوڵەتـــان نین
خۆیانن خۆڕێوەبــــەر

بەڵێ، چارەنــووس وابوو
لە سوئێد سەر بێنمە دەر

ژیـــانێـــکی ئاســــایی و
لە کوردســـتان بێخەبــــەر

‘رۆژان’ یش هـــاتە دونیـــا
خێزان بوو بە چوار نەفــەر

ساڵگەلێک لە دانیشگایان
دەرســـم دەکـــردن ئەزبەر

مەدرەکــــی موهـــەندیسی
نەیبوو بۆم سودو سـەمەر

‘ چۆخ موهوم دایل قارداش’
تەمەن واش دەبێ تێپــەر
……..
سەردەمێک تاکسیم ئاژۆت
لە ‘ستۆکهۆڵم’ و دەوروبەر

موســــــافیرم ڕادەگواست
لەم‌سەر شاری بۆ ئەو سە

ئاکـــامی ئەو دەورەیـەش
پشت‌ئێشە و دیســکی کەمەر
……..
پاش کۆمپلۆی دەوڵەتان
دژی ‘ سەرۆک و ڕێبــەر’

هەســت و دەروونم هەژا
فکرم گۆڕا ســـــەرو بەر

تێکۆشــــــانی ‘زانا’ یان
دەگەڵ ‘هێرشی حەیدەر

تەئسیریان لەسەر دانام
ئـــاهێکم هاتـــەوە بـەر
……..
ئێستا لە ‘ نەورۆز تێ ڤێ’
دەخەبتم ‘پیــــرانەســەر’

بۆ ئەقسا نوقتەی جیهان
دەشێنم ‘نوچە’ و ‘خەوەر’

ئــــاواتی لەمێـــژینـــەم
ئـــازادی گەل و ‘رێبــەر’
……..
ئەوەش سەرگوزەشتی من
بەڵێ ، هۆ گەلی گوێدەر،

بە بۆنەی شێست‌ساڵەییم
زۆر بەکورتی و موختەسەر

‘لێفەم لەسەر هەتیوان…
هــەڵدەدایەوە’ ئـەگــــەر

قەڵەمی چــــاکم هەبا و
قافیــە نەبا تەنگــەبــــەر

داوای لێبـــوردن دەکـــەم
‘من‌من’ م زۆر کرد ئـــەگەر

با جـــددی بین پێـکــــەوە!
لە شــــۆخی بچێتــــە دەر:

– گەر دەتهەێ ژیان کــەی
ســـــەرفراز و بەختــەوەر!

ژینـــگـــــەمان ڕازاوە بــێ
ئیــنێرژی نـــەڕوا هەدەر!

بۆ پـــەیدا کــــردنی نــان
چیـــدی نەکوژرێ کۆڵبەر!

زوڵمی ســـەر ژنان لاچێ
نێـر و مێ بن بــەرانبــــەر!

منال ســاغو سڵامــــەت بن
شاد و خۆش و بەختەوەر!

لە جیاتی شێعری فارسی
شێعری ‘ هێمن’ کەن لەبەر!

زیندانیـــمان نـــەمێــنــــێ
ئـــازاد بێ ئۆڵ و بــــاوەر!

گــــەلان بە ئاشتی بژیـــن
سەربەست و بێ‌دەردیسەر!

نەجاتی بێ گەلی کــــــورد
لە چنگ زوڵمی داگیرکــەر!

هەر وەهــا و هەروەهــا…
لەبەر زۆر هۆیی دیگەر! –

پشت بە گەلی خۆت بەستە!
هــەر ئەوە یـــارو یــاوەر

بە سیاســەتی ‘ کلاسیـــک’
خـــەڵک هەر دەکــا زەرەر

بە تەنها خــــەبات نـــابێ
تێکــەڵ ببە بە ‘تەڤــگـــەر’!

تاکڕەوێتی دەربــــاز کـــــە!
ڕێی شەهــیدان بگرە بــەر!

رێگــای ‘ شیرن’ و ‘ فەرهاد’ ان
رێی ‘ فەرزادی کەمانگەر’

خـــۆت تەیـــار و پۆشتە کە!
بە فکری نوێ و بێهتـــەر

‘پارێزنـــامــە’ وەخـــوێنـــــە!
باشـــترین رێنیشــاندەر

ئێستـــاکــەش ئاخر قســـەم
کـــــەوا لە دڵ دێتــــە دەر:

‘ خۆســــەری دیمۆکراتیە
تەنیا رێگای چارەســەر’ .
$$$$$$$$$$$
2016-07-22

Related posts