بڕیارەکانی دووه‌مین کۆنگره‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادی راگەیاندرا‌

بڕیارەکانی دووه‌مین کۆنگره‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادی راگەیاندرا‌


تەڤگەر – سلێمانی

ته‌ڤگه‌ری ئازادی بڕیارەکانی دووه‌مین کۆنگره‌ی راگەیاند: بارودۆخه‌ی ئه‌مڕۆی ‌باشوری کوردستان و عێراقی پێدا تێده‌په‌ڕێت، نیشانیدا که‌ فه‌شه‌لی سیسته‌م راگه‌یندراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر قوتی خه‌ڵک به ‌تاڵان نه‌بردرێ و رێگری له‌ دزی و گه‌نده‌ڵی بکرێ و سیسته‌م حوکم دیموکراتیزه‌ بکرێ، پێشه‌نگایه‌تی بۆ ناڕه‌زایه‌تیه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کان ده‌که‌ین و په‌ره‌ به‌چالاکیه‌ نافه‌رمانیه‌ مه‌ده‌نیه‌کان ده‌ده‌ین.

ئەمڕۆ هەینی لە شاری سلێمانی، کۆتایی بە دووەمین کۆنگرەی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان هێندرا و بڕیارەکانی دووەمین کونگرە خوێندرایەوە.

تارا حسێن، وتەبێژی تەڤگەری ئازادی، بڕیارەکانی دووه‌مین کۆنگره‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادی خوێندەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە کاردەکرێت بۆ به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی سه‌رتاسه‌ری کوردستان، “خه‌بات ده‌که‌ین له‌پێناو رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و داگیرکه‌ریه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا که‌ له‌سه‌ر باشور کوردستان به‌ڕێوه‌ی ده‌بات” هەروەها کاردەکەن :تاکو شه‌نگال وه‌ک هه‌رێمێکی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموکراتی و هێزه‌ پاراستنه‌که‌ی، له‌چوارچێوه‌ی حکومه‌تی باشوری کوردستان په‌سند بکرێت و کۆتای بهێنرێت به‌و ناکۆکی و ئاڵۆزیانه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غداد تاکو به‌زووترین کات کێشه‌ی بودجه‌ی هه‌رێم و مووچه‌ خۆران و باش کردنی گوزه‌رانی سه‌رجه‌م هاوڵاتیان.

لە بڕیارەکانی دووەمین کۆنگرە، ئەوەشی خستەروو:باشوری کوردستان له‌ناو قه‌یران و چه‌قبه‌ستبوونێکی سیاسی گوزه‌ر ده‌کات، له‌لایه‌کیتریش هێزه‌ سیاسیه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کان خۆیان سپاردۆته‌ ده‌وڵه‌ته‌کانی ده‌وروبه‌ر و به‌ره‌کانی سوونی و شیعی، بۆیه‌ش ماوه‌ی زیاتر له ‌ساڵێکه‌ په‌رله‌مان له‌کار خستراوه‌، حکومه‌ت له‌لایه‌ن حیزبێکه‌وه‌ تاکڕه‌وانه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێ، دادگا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبێکدا کارده‌کات و پایته‌ختی هه‌رێم قۆرخکراوه‌، له ‌پێناو ئه‌وه‌ی سیاسه‌ت له ‌سه‌ربنه‌مای دیموکراتی به‌ڕێوه‌بچێ و هێڵی سێیه‌مین له‌ سیاسه‌تدا په‌یڕه‌و بکرێت، کۆتای بهێنرێ به ‌سیاسه‌تی خۆسپاردنه‌ زلهێزه‌ جیهانیه‌کان و ده‌وڵه‌ته‌ داگیرکه‌ره‌کانی سه‌ر کوردستان،

تارا حسین، لە بریارنامەکەدا جەختیشیکردەوە: ئازادی بێ قه‌ید و شه‌رتی سه‌رجه‌م زیندانیه‌ سیاسیه‌کان له‌تورکیا و ئێران ده‌خوازین، له‌پێناو چاره‌سه‌ری پرسی کورد و گه‌لانی ژێر ده‌ست پێویسته‌ به‌زووترین کات رێبه‌ر عەبدوڵڵا ئۆجالان ئازادبێت وپه‌رتوک و نوسراوه‌کانی رێبه‌ر ئۆجالان وه‌ک مه‌نهه‌جی خوێندن سودیان لێ وه‌ربگیردرێت له‌ناوه‌نده‌کانی خوێندنی.

ئەوەش لە بڕیارکاندا ئاماژەی بۆ کراوە: هه‌رچی زووه‌ هێزه‌کانی پاراستن” پێشمه‌رگه‌، گه‌ریلا، یه‌ژه‌ئا ستار، یه‌به‌شه‌، یه‌ژه‌شه” له‌ فه‌رمانداریه‌تیه‌کی هاوبه‌ش کۆبکرێنه‌وه‌و ئاراسته‌ بکرێن، هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ له‌ژێر قۆرخکاری حیزبی ده‌ربهێندرێن و وه‌ک هێزی نیشتیمانی به‌ڕێکخستن بکرێنه‌وه‌.

هەروەها جەخت لەوەشکراوەتەوە کە: پێویسته‌ رێکه‌وتنی نه‌وتی په‌نجا ساڵه‌ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورکیا هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌، ئاڵۆزیه‌کانی سه‌باره‌ت به‌هه‌نارده‌کردنی نه‌وت له‌گه‌ڵ به‌غداد چاره‌سه‌ر بکرێن و داهاته‌که‌شی شه‌فاف بێ.

وتەبێژی تەڤگەری ئازادی ئاماژەی بەوەشکرد: بۆ تێپەڕاندنی زیهنیەتی پیاوسالاریو رەگەزگەرا، بیرۆکە‌و سیستەمی هاوسەرۆکایەتی، هاوژیانی ئازاد‌و هاوسەنگی رەگەزی لە هەموو ئاستەکانی بەڕێوەبەرایەتیدا پێش بخرێت‌و بە بنەما بگیردرێت.

دەقی بڕیارەکان:

بڕیارەکانی دووه‌مین کۆنگره‌ی جڤاتی گشتی
ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان

به‌ڕێزان دیوانی جڤاتی گشتی
به‌ڕێزان ئه‌ندامانی جڤاتی گشتی
سڵاوی کاروخه‌باتان لێبێ

دوو رۆژ گفتوگۆی چڕوپڕی کۆنگره‌ی دووه‌مینی ته‌ڤگه‌ری ئازادی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتنێکی به‌رچاوه‌، هه‌مان کات به ‌سیسته‌م بوون و گۆڕانکاریه‌کی ئه‌رێنیه‌، له‌پێناو ئه‌وه‌ی خه‌باتی دوو ساڵی داهاتوو بتوانرێ به ‌گوێره‌ی رێنمایه‌کانی کۆنگره‌ به‌ڕێوه‌ بچێ و ته‌ڤگه‌ری ئازادی وه‌ک هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ئه‌خلاقی بتوانێ رۆڵی به‌سیسته‌م کردن و هۆشیار کردنه‌وه‌و رێکخستنی کۆمه‌ڵگه‌ ببینێ، هه‌مانکات گفتوگۆکان له ‌چوارچێوه‌ی بڕیار بکه‌ونه‌ به‌رده‌ستی ئه‌ندامان و دۆستان و لایه‌نگران و رای گشتی کوردستان، به‌ پێویست ده‌بینین ئه‌م پرۆژه‌ بڕیاره‌ پێشکه‌ش جڤاتی گشتی بکه‌ین.

• ته‌وه‌ره‌ی یه‌که‌م: سه‌باره‌ت به ‌سیسته‌م کردنی کۆمه‌ڵگه‌ و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌کان:
ئه‌و بارودۆخه‌ قه‌یراناویه‌یی ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ له ‌باشوری کوردستان و عێراقی پێدا تێده‌په‌ڕێت، له‌ بنه‌ڕتدا قه‌یرانی سیسته‌می سیاسی و کارگێڕی و حکومیه‌، ئه‌مه‌ش نیشانیدا که‌ فه‌شه‌لی سیسته‌م راگه‌ینراوه‌، بۆیه‌ گرنگه‌ رێکخسته‌ کردنی کۆمه‌ڵگه‌ و جومگه‌کانی به‌ڕێوه‌بردن سه‌رله‌نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی رێک بخرێنه‌وه‌، بۆ ئه‌مه‌ش:
1- کارده‌که‌ین تاکو جیهانبینی کۆمه‌ڵگه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای مۆدێرنیته‌ی دیموکراتی ئاراسته‌ بکرێ و په‌ره‌ به‌ شێوازی ئه‌کادیمیا بدرێ بۆ په‌ره‌وه‌رده ‌و هۆشیار کردنه‌وه‌ی خه‌ڵک.
2- کارده‌که‌ین تاکو رێکخستنکردنی کۆمه‌ڵگه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای سیسته‌می هه‌رێمایه‌تی پێشبخرێ، تاکو کۆمه‌ڵگه‌ بتوانێ بڕیار له‌سه‌ر پرسه‌ ژیانی و چاره‌نوسازیه‌کانی بدات.
3- بۆ ئه‌وه‌ی چیتر قوتی خه‌ڵک به ‌تاڵان نه‌بردرێ و رێگری له‌ دزی و گه‌نده‌ڵی بکرێ و سیسته‌م حوکم دیموکراتیزه‌ بکرێ، پێشه‌نگایه‌تی بۆ ناڕه‌زایه‌تیه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کان ده‌که‌ین و په‌ره‌ به‌چالاکیه‌ نافه‌رمانیه‌ مه‌ده‌نیه‌کان ده‌ده‌ین.
• ته‌وه‌ره‌ی دووه‌م: سه‌باره‌ت پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ی و نیشتیمانیه‌کان:
خه‌ڵکی کوردستان له‌ دوو ساڵی رابردوو به‌ ئیراده‌یه‌کی گه‌وره‌ رووبه‌ڕووی شه‌ڕی داسه‌پاوی چه‌ته‌کانی داعش بوویه‌وه‌، له‌وپێناوه‌شدا به‌هه‌زاران شه‌هید و برینداریدا، له‌پێناو ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌مان له‌ده‌ست نه‌چێ و له‌ دووباره‌ دیزاینکردنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین گه‌له‌که‌مان له‌ ده‌ره‌وه‌ نه‌مێنێته‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌:
1- کارده‌که‌ین بۆ به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی سه‌رتاسه‌ری کوردستان.
2- هه‌روه‌ها له‌ئاستی باشوری کوردستانیش، کارده‌که‌ین بۆ به‌ستنی کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌ی کورد و نه‌ته‌وه‌و باوه‌ڕیه‌کان.
3- خه‌بات ده‌که‌ین له‌پێناو رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و داگیرکه‌ریه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا که‌ له‌سه‌ر باشور کوردستان به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و زیاتر په‌ره‌ به‌که‌مپین و چالاکیه‌کانمان ده‌ده‌ین.
4- به‌هه‌موو هێزمان کاره‌که‌ین تاکو هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا له باشیک و ‌ته‌واوی باشوری کوردستان ده‌رده‌خرێن.
5- خه‌بات ده‌که‌ین تاکو شه‌نگال وه‌ک هه‌رێمێکی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموکراتی و هێزه‌ پاراستنه‌که‌ی، له‌چوارچێوه‌ی حکومه‌تی باشوری کوردستان په‌سند بکرێت و هاوکاری بکرێ بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی.
6- تێده‌کۆشین له‌پێناو ئه‌وه‌ی که‌رکوک و ناوچه‌ کێشه‌ له‌سه‌ره‌کان بگه‌ڕێندرێنه‌وه‌ سه‌ر باشوری کوردستان و له‌ نه‌ته‌وه‌و باوه‌ڕیه‌کانی له‌سه‌ربنه‌مای هێلی نه‌ته‌وه‌ی دیموکراتی به‌ڕێکخستن بکرێن.
7- کۆتای بهێنرێت به‌و ناکۆکی و ئاڵۆزیانه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غداد تاکو به‌زووترین کات کێشه‌ی بودجه‌ی هه‌رێم و مووچه‌ خۆران و باش کردنی گوزه‌رانی سه‌رجه‌م هاوڵاتیان
• ته‌وه‌ره‌ی سێیه‌م: سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌تی دیموکراتی و هێڵی سێیه‌م له‌ سیاسه‌تدا:
باشوری کوردستان له‌ناو قه‌یران و چه‌قبه‌ستبوونێکی سیاسی گوزه‌ر ده‌کات، له‌لایه‌کیتریش هێزه‌ سیاسیه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کان خۆیان سپاردۆته‌ ده‌وڵه‌ته‌کانی ده‌وروبه‌ر و به‌ره‌کانی سوونی و شیعی، بۆیه‌ش ماوه‌ی زیاتر له ‌ساڵێکه‌ په‌رله‌مان له‌کار خستراوه‌، حکومه‌ت له‌لایه‌ن حیزبێکه‌وه‌ تاکڕه‌وانه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێ، دادگا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبێکدا کارده‌کات و پایته‌ختی هه‌رێم قۆرخکراوه‌، له ‌پێناو ئه‌وه‌ی سیاسه‌ت له ‌سه‌ربنه‌مای دیموکراتی به‌ڕێوه‌بچێ و هێڵی سێیه‌مین له‌ سیاسه‌تدا په‌یڕه‌و بکرێت، واتا سیاسه‌ت ته‌نها له ‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و ئامانجه‌ نیشتمانیه‌کان بێ، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته‌:
1- کۆتای بهێنرێ به ‌سیاسه‌تی خۆسپاردنه‌ زلهێزه‌ جیهانیه‌کان و ده‌وڵه‌ته‌ داگیرکه‌ره‌کانی سه‌ر کوردستان، هه‌مانکات ده‌سبه‌رداربوون له‌ هه‌ردوو به‌ره‌ی سوونی و شیعی له‌ ناوچه‌که‌دا، هێڵی سێه‌م له‌ سیاسه‌ت به‌بنه‌ما بگیردرێت.
2- کارده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی کۆتای به ‌پارچبوون و ئاڵۆزی و چه‌مکی حیزبگه‌رای ته‌نگ و قۆرخکاری بهێندرێت‌ و چه‌مکی سیاسه‌تی دیموکراتی به‌بنه‌ما بگیردرێت و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و پێکه‌وه‌ ژیانی دیموکراتیانه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ ببێته‌ کاری سه‌ره‌کی لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان.
3- له‌پێناو ئه‌وه‌ی کورد و نه‌ته‌وه‌و باوه‌ڕیه‌کان بتوانن له ‌داهاتووی موسڵ به‌ئازاد و یه‌کسان و له‌سه‌ر بنه‌مای دیموکراتی پێکه‌وه‌ بژین، خه‌بات ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی موسڵ له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌رێمایه‌تی دیموکراتی رێکبخرێته‌وه‌.
4- خه‌بات ده‌که‌ین له‌پێناو رێکه‌وتن و خه‌باتی به‌ره‌ی و پلاتفۆڕمی سیاسی دیموکراتی ده‌که‌ینه‌‌ پره‌نسیپ بۆ یه‌کخستن و فره‌وان کردنی تێکۆشانی هێزه‌ نه‌ته‌وه‌یی و دیموکرات و چه‌پ و سۆسیالیسته‌کان، هه‌مانکات په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندیه‌کانمان له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه‌ عێراقیه‌کان ده‌ده‌ین.
• ته‌وه‌ره‌ی چواره‌م: سه‌باره‌ت به‌ ئازادی رێبه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجالان و ته‌واوی زیندانیانی سیاسی:
له‌ئه‌نجامی تێکۆشانی ئازادیخوازی و حه‌ق و ره‌وای گه‌له‌که‌مان به‌تایبه‌ت ئه‌مڕۆ به‌هه‌زاران شۆڕشگێڕ و خه‌ڵکی وڵاتپارێز و رۆژنامه‌نوس له‌زیندانه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا و ئێران دان، له‌سه‌روویانه‌وه‌ رێبه‌ر ئۆجالان وه‌ک بیرمه‌ند و رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌له‌که‌مان ئه‌وا ماوه‌ی 18 ساڵه‌ له‌زیندانی تاکه‌ که‌سی وه‌ک بارمته‌ له‌ دوورگه‌ی ئیمڕالی زیندانی کراوه‌، بۆیه‌ پێویسته‌:
1- ئازادی بێ قه‌ید و شه‌رتی سه‌رجه‌م زیندانیه‌ سیاسیه‌کان له‌تورکیا و ئێران ده‌خوازین.
2- له‌پێناو چاره‌سه‌ری پرسی کورد و گه‌لانی ژێر ده‌ست پێویسته‌ به‌زووترین کات رێبه‌ر ع.ئۆجالان ئازادبێت.
3- په‌رتوک و نوسراوه‌کانی رێبه‌ر ئۆجالان وه‌ک مه‌نهه‌جی خوێندن سودیان لێ وه‌ربگیردرێت له‌ناوه‌نده‌کانی خوێندنی.
4- کار ده‌که‌ین له‌پێناو ئه‌وه‌ی په‌ره‌ به‌چالاکیه‌کانی شه‌رمه‌زارکردنی رۆژی ده‌سگیرکردنی رێبه‌ر ئۆجالان 15ی شوبات و سه‌رجه‌م که‌مپین و چالاکیه‌کان له‌ئاستێکی به‌رفره‌وان به‌ڕێوه‌ببه‌ین.
• ته‌وه‌ری پێنجه‌م: سه‌باره‌ت هێزه‌کانی پاراستنی باشوری کوردستان:
له‌پێناو ئه‌وه‌ی هیچ داگیرکه‌رێک و هێزێک نه‌توانێ بیر له‌ داگیرکردن و له‌ده‌ست دانی ده‌سکه‌وته‌کانمان بکاته‌وه‌و هێزه‌ چه‌کداره‌کانیش له‌ژێر هه‌ژمونگه‌رای و قۆرخی حیزبی ده‌رکه‌ون، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته‌:
1- هه‌رچی زووه‌ هێزه‌کانی پاراستن” پێشمه‌رگه‌، گه‌ریلا، یه‌ژه‌ئا ستار، یه‌به‌شه‌، یه‌ژه‌شه” له‌ فه‌رمانداریه‌تیه‌کی هاوبه‌ش کۆبکرێنه‌وه‌و ئاراسته‌ بکرێن.
2- هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ له‌ژێر قۆرخکاری حیزبی ده‌ربهێندرێن و وه‌ک هێزی نیشتیمانی به‌ڕێکخستن بکرێنه‌وه‌.
3- له‌ هه‌ر شارێک مه‌زارێکی تایبه‌ت به‌شه‌هیدانی کوردستان دروست بکرێ بۆ شه‌هیدانی” گه‌ریلا و شه‌رڤان و پێشمه‌رگه‌”، کاربکرێ بۆ یه‌کخستنی ته‌واوی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی کوردستان.
4- کارده‌که‌ین له‌پێناو ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ بتوانێ خۆی خۆی بپارێزێ، به ‌شێوازێکی مه‌ده‌نیانه‌ خۆی رێکخستن و ئاماده‌ بکات.
• ته‌وه‌ره‌ی شه‌شه‌م: سه‌باره‌ت پرسه‌ ئابوریه‌کان و ژیانی هاوڵاتیان:
باشوری کوردستان و عێراق به‌ یه‌کێک له‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین شوێنه‌کانی جیهان ئه‌ژمێردرێن چ له‌ سامانی ژێر زه‌وی چ سامانه‌کانی سه‌ر زه‌وی، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵه‌ی سیاسی و نه‌بوونی سیسته‌مێک که‌ پاراستنی شکۆی هاوڵاتی و ژیانێکی شایسته‌ دابین بکرێ بۆیان، هه‌مان کات داهاتی وڵات بۆ خزمه‌تکردن و ئاوه‌دانکرنه‌وه‌بێ به‌بێ جیاوازی، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته‌:
1- پێویسته‌ رێکه‌وتنی نه‌وتی په‌نجا ساڵه‌ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورکیا هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌، ئاڵۆزیه‌کانی سه‌باره‌ت به‌هه‌نارده‌کردنی نه‌وت له‌گه‌ڵ به‌غداد چاره‌سه‌ر بکرێن و داهاته‌که‌شی شه‌فاف بێ.
2- خه‌بات ده‌که‌ین له‌پێناو پێشکه‌وتنی ئابوری نیشتیمانی و رێگری کردن له‌ به‌ که‌رتی تایبه‌ت کردنی بواره‌کانی، په‌روه‌رده‌، ته‌ندروستی، ئاو و کاره‌با و سامانه‌کانی ژێر زه‌وی.
3- پشت به‌ به‌رهه‌مه‌ خۆماڵیه‌کان ببسترێ و که‌رتی کشتوکاڵ و بوژاندنه‌وه‌ی گونده‌کان رێکبخرێنه‌وه‌، هه‌روه‌ها که‌رتی پیشه‌سازیش له‌سه‌ر بنه‌مای ژینگه‌پارێزی په‌ره‌ی پێبدرێت.
4- کارده‌که‌ین له‌سه‌ر بنه‌مای سیسته‌می ئابوری ئه‌لته‌رناتیف و سه‌رده‌میانه‌ ببێته‌ جێگره‌وه‌ بۆ ئه‌مه‌ش له‌ ‌سه‌ربنه‌مای پێشخستنی سیسته‌می ئابووری هه‌ره‌وه‌زی کۆمه‌ڵگه‌ په‌ره‌ به‌خه‌باتی ئابوری ده‌ده‌ین‌.
• ته‌وه‌ره‌ی حه‌وته‌م: هێزه‌کانی پێشه‌نگی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکرات” ژن، گه‌نج”:
شۆڕشی باشور شۆڕشی ژنه‌ و به‌بێ ئازادی ژن کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک ئازاد نابێ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ زۆرترین توند و تیژی و ئازاردان و ئه‌شکه‌نجه‌ له‌سه‌ر ژنانه‌، بۆ ئه‌وه‌ی رێگا له‌و کۆمه‌ڵکوژیانه‌ بگرین و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئازاد و هاوسه‌نگ بونیادبنێین، هه‌روه‌ها گه‌نجانیش وه‌ک داینه‌مۆ و خوێنی تازه‌و هێزی سه‌ره‌کی له‌ گۆڕانکاری و پێشکه‌وتنه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا، رێگری بکه‌ین له‌ کۆچی به‌کۆمه‌ڵ و ئاڵوده‌بوون به‌ماده‌هۆشبه‌ره‌کان و بێکاری و سه‌رگه‌ردانیان، پێچه‌وانه‌ وه‌ک دوو هێزی سه‌ره‌کی بۆ پێشه‌نگایه‌تی تێکۆشانی دیموکراتیانه‌ له‌کۆمه‌ڵگه‌دا، پێویسته‌:
1- بۆ تێپەڕاندنی زیهنیەتی پیاوسالاریو رەگەزگەرا، بیرۆکە‌و سیستەمی هاوسەرۆکایەتی، هاوژیانی ئازاد‌و هاوسەنگی رەگەزی لە هەموو ئاستەکانی بەڕێوەبەرایەتیدا پێش بخرێت‌و بە بنەما بگیردرێت.
2- لەپێناو کۆتایی هێنان بە هه‌رجۆرە دەستدرێژیو توندوتیژیەکی سیاسی، ئابوری، کۆمەڵایەتی، شێوازەکانی (دەرونی، جەستەییو سێکسی)، خاوەنداری لە تەواوی ژنان بکرێت‌و پەرە بە هۆشیارکردنەوە‌و رێکخستەکردنیان بدرێت.
3- بۆ ئەوەی سیاسەتی نادیموکراتیو پیاوسالاری تێپەڕێنرێت، بەشداریو پێشەنگایەتی ژن لە کایەی سیاسیدا پێشبخرێت‌و مەرجی سەرەکی بێت. ئیرادە و هەڵوێستی رێکخستنەکانی ژنان بناسرێت‌ و بەهەند وەربگیردرێت.
4- کاری زیاتر بکرێت بۆ ئازادی ژنانی ئێزیدی ده‌ستی داعش و داڵده‌دان و خاوه‌ن لێده‌رکه‌وتنیان.
5- لە پێنا‌و بەرزکردنەوەی ئاستی تێگەیشتنی گەنجان لە هەموو بوارەکانی سیاسی، کۆمەڵایەتیو ئابوری، دامەزراندنی ئەکادەمیایەکی هەمیشەیی مەرجی سەرەکیە.
6- بە مەبەستی دیاریکردنی دواڕۆژی گەنجان بۆ خۆیان، بەرێکخستنکردن‌و چالاککردنیان‌و ناسینی ناسنامەی رێکخستنیان مەرجی سەرەکیە.
7- بۆ تێپەڕاندنی سیاسەتی پیرسالاریو رزگاربوون لە چەقبەستویی سیاسەت، پوچەڵکردنەوەی کاریگەریەکانی سیستەمی سەرمایەداری، لاسایکردنەوە، بەشداریو پێشەنگایەتی گەنجان ئەرکێک‌و ئامانجی سەرەکیە.
• هه‌شته‌م: سه‌باره‌ت به‌کاری رێکخستنی و په‌روه‌رده‌ی:
بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر په‌ره‌ به‌خه‌باتی رێکخستنی و کاروباره‌کانمان بده‌ین و شۆڕبینه‌وه‌ بۆ ناوه‌ ته‌واوی کۆمه‌ڵگه‌ و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کان، هه‌مانکات بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خه‌باتی پێشکه‌وێ و هه‌موو ئه‌نداما و کادیرانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی به‌شداری خوله‌کانی په‌روه‌رده‌ ببن، بۆ ئه‌مه‌ش :
1- کارده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خه‌باتی خۆمان له‌ناو سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کان په‌ره‌پێبده‌ین.
2- کارده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خه‌باتی هه‌رێمه‌کان به‌رفره‌وان بکه‌ین و په‌ره‌ به‌خه‌باتی کۆمیته‌ و ئه‌نجومه‌ن و کۆمسیۆنه‌کان بده‌ین و رێکخستن بگێنینه‌ هه‌موو شوێنێک.
3- په‌روه‌رده‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌کادیمیا به‌ڕێکخستن ده‌که‌ینه‌وه‌و گرنگی زیاتری پێده‌ده‌ین.
4- کارده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندامان به‌شداری خوله‌کانی په‌روه‌رده‌ ببن.

بڕیارە پەسەندکراوەکانی
دووه‌مین کۆنگره‌ی جڤاتی گشتی
ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان
3/شوباتی 2017
سلێمانی

Related posts