بانگەوازی پڵاتفۆرمی زاگرۆس بۆ بەشداری لە چالاکی دژی سیاسەتی پاکتاوکردنی گەلی کوردستان
ئازادیخوازان!
ولاتپاریزانی رزگاریخواز!
گەلی ئێمەی وڵاتپارێز لە رۆژهەڵاتی کوردستان و دیاسپۆرا!
هێرش و هەرەشەی داگیرکاری دەولەتی فاشیستی تورک و ئەردۆغانی تێرۆریست بۆ سەر گەلی کوردستان بە تووندی درێژەی هەیە و کەوتۆوەتە قۆناغێکی زۆر مەترسیدار. ئامانجی سیاسەتی داگیرکاری دەوڵەتی تورک لەناوبردنی تەفگەری ئازادیخوای گەلی کوردستان ودەسکەوتەکانی گەلی ئێمە، و هەروەها پاکتاوکردنی کوردی ئازاد و مرۆڤی سەربەست لە هەموو پارچەکانی کوردستان و دەرەوە بە گشتی یە.
ماوەیەکی دوور و درێژە کە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا هێزە سەربازییەکانی لە سەر سنووری رۆژاوای کوردستان مۆڵ داوە و ئامادەکاریی هێرشێکی بەرفروان بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەکات. مەترسی هێرشی داگیرکارانەی دەوڵەتی تورک بە مەبەستی کۆمەڵکوژی گەلی ئێمە لە رۆژئاوا جیدییە و دەبێت پێشی لێ بگیردرێت.
ئێمە وەک پڵاتفۆرمی زاگرۆس هەرەشە و هێرشی دەوڵەتی فاشیستی تورک و ئەردۆغانی تێرۆریست بۆ سەر گەل لە رۆژئاوای کوردستان بە تووندی شەرمەزار دەکەین. ئێمە داوا لە هەموو ئازادیخوازان، بەتایبەت کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دیاسپۆرا دەکەین کە لە دژی سیاسەتی داگیرکاری دەوڵەتی تورک هەڵوێست بگرن و لە هەر چەشنە چالاکی دژی داگیرکاری لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات بەشدار بن.
رۆژئاوای کوردستان سیمبۆڵ و رەمزی بەرخۆدانی بێوێنەی مرۆڤی ئازاد و سەربەست لە دژی داگیرکاریە. بەرگری لە رۆژئاوا ئەرکی نیشتمانی و ئینسانی هەموو تاکێکی ئازادیخوازە.
سەرکەوتن هی گەلی کوردستانە.
پلاتفۆرمی زاگرۆس
٢٠١٩/١٠/٩