مانگی گوڵان مانگی پێشەنگانى دۆزی ئازادی و گەلانى بندەستە
لە ٨هەمین ساڵیادی شەهادەتی هەڤاڵان و تێکۆشەران و پێشەنگەکانى دۆزی ئازادیى گەلەکەمان، فەرزاد کەمانگەر، شیرین عەلەم هولی، فەرهاد وەکیلی، عەلی حەیدەریان و تێکۆشەر مەهدی ئیسلامییان دا، یادی هەموو شەهیدانى مانگی گوڵان بەرز رادەگرین. ئەو تێکۆشان و بەرخودانە، کە ئەو هەڤاڵان و شۆڕشگێڕانە ئەنجامیاندا و گەیاندیانە بەرزترین ئاست، ئێمە بە بڕوا و پێداگرییەوە بە جۆش و خرۆشێکى گەورەوە بەرەو سەرکەوتنى دەبەین و تاوەکو دوا هەناسەمان درێژەپێدەری هێڵی تێکۆشانیان بۆ ئازادی دەبین. لەسەر ئەو بنەمایەش ئێمە رژێمى سێدارەی ئێران و کردەوەکانى ئیدانە و شەرمەزار دەکەین.
مانگی گوڵان لە تێکۆشانی گەلان بە تایبەتى لە تێکۆشانی کوردستاندا، لە سەرەتاە تاوەکو کۆتایى بووەتە ناوەند و چەقی تێکۆشان لە دژی داگیرکەری، پاکتاوکردن و سڕینەوە، فاشیزم و دەسەڵات. لەم مانگەدا ژمارەیەکى زۆر لە تێکۆشەران گەیشتنە ئاستى شەهادەت. شۆڕشگێڕانى ئینتەرناسیۆنالیست، سۆسیالیست و کورد بە رۆحی فیداییانە ئەم مانگەیان رازاندووەتەوە. لە دەنیز گەزمیش-ەوە تاوەکو حەقی قەرارەکان و تاوەکو خوسرەو روزبەکان، لە ئیبراهیم بیلگەن تاوەکو محەمەد قەرەسونگور، لە لەیلا قاسمەکانەوە تاوەکو هۆزان مزگینەکان، سەدان شەڕڤانی حەقیقەت و ئازادی لە مانگی گوڵان دا بەو دەستکەوت و بەها و نرخانەى ئافراندوویانە، رازاندویانەتەوە و لە کەسایەیتى خۆیاندا گەلانى بندەستیان سەرلەنوێ زیندوو کردەوە. ئەو شۆڕشگێڕانە بە تێکۆشانی خۆیان، هەڵوێستى بەرخودێرانە و خۆڕگرانەیان لە ناو گەلەکەى خۆیاندا خوڵقاند.
دەوڵەتى ئێرانی داگیرکەر هەموو کات بە یاسا بەدەر لە مرۆڤایەتییەکانى، بۆ پێشگرتن لە تێکۆشانی ئازادیى گەلان رێباز و شێوازى لەسێدارەدان و هەڵواسین و کوشتار بەکار دەهێنێت و بەو شێوازە دەیەوێت لە پێش هەموو شتێکەوە پێشەنگەکانى رێکخستن و بزاوتەکان، کە بۆ ئازادی تێدەکۆشن، کۆتایى بە هەموو خەباتەکانى هێزە دیموکراتیکەکان بهێنێت. بە تایبەتى لە کەسایەتیى خۆسرەو روزبە، کە لە ٢١ی بانەمەڕی ١٣٣٧ی هەتاوی / ١١ی ئایاری ١٩٥٨ دا گولـلەبارانکرا، کوشتارکردنى ٥٤ گەنجی کورد لە ١٣ی گەڵاڕێزانی ١٣٥٩ی هەتاوی / ٤ی تشرینى دووەمی ١٩٨٠ لە زیندانى تەبریز، لەسێدارەدانى عەبدولمالک ریگی سەرۆکى رێکخستنى حیزبی گەلی بەلوچ لە ٣٠ی جۆزەردانی ١٣٨٩ ی هەتاوی / ٢٠ی حوزەیرانى ٢٠١٠ و داواى دەیان تێکۆشەری کوردیش بۆ ئازادی بە تاوان لێکداوەتەوە و لەسێدارەى داون و کوشتاری کردوون. بۆ سەپاندنی ئەو سیاسەتە لە ١٩ی بانەمەڕی ١٣٨٩ ی هەتاوی بەرامبەر بە ٩ی گوڵانى ٢٠١٠ دا بە لەسێدارەدانى مامۆستا فەرزاد کەمانگەر، شیرین عەلەم هولی و هاوڕێکانیان، دەیانخواست هەموو رێباز و شێوازەکانى کوشتن و سەرکەوت لە کوردستان دووبارە بکەنەوە. هەوڵیاندا بەو لەسێدارەدانانە ترس و تۆقاندن لە ناو گەلی کورد و هەموو بەشە دیموکراتیکەکانى کۆمەڵگەی ئێران دا دروست بکەن.
مانگی گوڵان مانگی قارەمانی، بەرخودانی و شەهیدانى قارەمانە لە چیاکانى رۆژهەڵاتی کوردستان لە ماکۆ بگرە بۆ ورمێ و لەوێیەوە بۆ قەندیل و لەوێشەوە بۆ جوانڕۆ و داڵاهۆ و هەموو چیاکان، شارەکان و زیندانەکان، کە بە بەشداریکردن و هەڵوێستى میلتانی حەقیقەت و راستی و ژیانى ئازاد کردیان بە گۆڕەپانى تێکۆشان و بەرخودان. وەک بزووتنەوەش لە ١ی ئەم مانگەوە بەهۆی شەهادەتى ٦ هەڤاڵی چاپەمەنی و میدیاى ئازادمان، کە لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى فاشیستى تورک دا شەهید بوون، پێشوازیمان لەم مانگە کرد. لە رۆژی ١٦ی بانەمەڕی ١٣٨٩ی هەتاوی بەرامبەر بە ٦ی ئایار (گۆڵان)ی ٢٠١٠ دا تێکۆشەرانى دۆزی ئازاد لە چیاى داڵاهۆ بە کردەوەى بەدەر لە مرۆڤایەتیى دەوڵەتى سێدارەى ئێران شەهید بوون، هەروەها شەهید ژیان سوروچ ئەندامى ئەنجوومەنى پارتی ژیانى ئازادی کوردستان (پەژاک) و ٥ هەڤاڵمان لە دەشتى سۆمای ورمێ شەهید بوون. هەروەها فەرماندە شەهید کاوەندا لەگەڵ ٣ پێشەنگی بزووتنەوەکەمان لە چیاکانى جوانڕۆ… و دەیان هەڤاڵی تر لەم مانگە پیرۆزەدا شەهید بوون. پەژاک لەم مانا و واتایەدا پارتی شەهیدانە. لە هەموو گۆڕەپان و ئاستەکاندا خەباتی بە باجدان بەرەوە پێشبرد و تێکۆشانى ئەنجامدا. هەر یەک لەو شەهیدە قارەمانانە بە بەشداربوونیان دەستکەوتى گەورەیان خۆڵقاند.
ئەو ٤ قارەمان و لەهەنگە بەرخودێرە لە زیندانی داگیرکەراندا بە ورە و ئیرادە و پێبەندبوون و گرێدانى خۆیان بۆ دۆزی ئازادی دیوارەکانى زیندانەکانى ئێرانیان تێکشکاند و جارێکیتر رووی رەش و فاشیزمی رژێمى ئێرانیان خستەوە بەرچاوى هەموو جیهانیان. شەهیدانى ٩ی گوڵان سەلماندیان کە هیچ گوشار، ئەشکەنجە و تەنانەت سێدارەش ناتوانێت رێگا لە تێکۆشانى ئازادی بگرێت. ئەوەش هەمان ئەو کولتور و رۆشنبیرییەى هێڵی مەزڵومەکانە، کە لە زیندانى ئامەد دا سیاسەتى خۆبەدەستەوەدانیان تێکشکاند. ئەمڕۆش لە کەسایەتیى لەیلا گیوڤەن دا بە دروشمی “فاشیزم هەڵدەوەشێنین، گۆشەگیری تێکدەشکێنین و کوردستان ئازاد دەکەین” هەزاران کەسی ئازادیخوازی دیلکراو لە زیندانەکانی دەوڵەتى فاشیستى ئاکەپەدا چەندین مانگە لە چالاکیى مانگرتندان و ١٥ شۆڕشگێڕی دۆزی ئازادی ئێستا لە چالاکیى رۆژووی مردندان و ئەوەش دوژمنانى کورد ناچار بە چۆکدادان دەکات. ئەوە کولتور و رۆشنبیریى بەرخودێرانە لە فەرهاد کورتای، نەجمی عومەر، محەمەد زەنگین و ئەشرەف ئانیک- ە کە تاوەکو ئەمڕۆ هەزاران شۆڕشگێڕ بە بەردەوامی درێژەى پێدەدەن و لەسەر هەمان هێڵ و لە هەمان شوێن دا. ئەو کولتور و رۆشنبیری و بەرخودانە لە زیندانەکاندا ئەوینى زیندوو کردەوە و کولتور و رۆشنبیریى بەرخودانی بە سەرتارسەری رۆژهەڵاتى کوردستان دا بڵاوکردەوە.
رژێمى سێدارەى ئێران بە هەڵسوکەوت و رەفتارە دژە دیموکراتیکەکانى بەرامبەر بەگەلان و پێکهاتە جیاجیکانى کۆمەڵگە گوشاری فرە لایەن و فرە رەهەند بەکار دەهێنێت. تاوەکو ئێستا هیچ هێز و کردارێکى دیکتاتۆرەکان لە مێژوودا نەیانتوانیوە رێ لە تێکۆشانی ئازادی بگرێت و هێزی گەلان ژێر بخات. بەرخودان و تێکۆشانی رەوا و مافدارانەى گەلەکەمان و گەلانى ئێران کۆتایى بە رژێمى سێدارە دەهێنێت و ژیانێکى یەکسان و دیموکراتیک بونتات دەنێت. ئەوەش باشترین وەڵامى شکۆمەندایە بۆ شەهیدان کە نرخ و بەهای گرانبەهایان بۆ ئێمە ئافراندووە.
لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە لە ساڵیادی شەهادەتى شەهیدانى ٩ی گوڵان دا بانگ لە گەلەکەمان و رای گشتیى دیموکراتیک دەکەین، کە بەرامبەر هێرشەکانى رژێمى سێدارە بێدەنگ بنەبن، دەوڵەتى ئێران لە هەموو کات زیاتر بەرامبەر بە تێکۆشان و بەرخودان لاواز بووە، بۆ ئەوەش ئێستا لە هەموو کات زیاتر کاتی یەکگرتنی گەلان و تێکۆشانی هاوبەشە لە ئێران. ئێمە دەتوانین ئەو سیستمە دیکتاتۆرییە بگۆڕین و هەموو گۆڕەپانەکان بکەینە شوێنى بەرزکردنەوەى تێکۆشان و تۆڵەى شەهیدانى خۆمان بکەینەوە.
بژی شەهیدانى ٩ی گۆڵان
بژی بەرخودانى زیندانەکان
بژی ئازادی و یەکسانیى گەلان
ئەنجومەنى پارتى ژیانى ئازادی کوردستان (پەژاک)