به رز و به رێز بێت یادی شە هیدانی ٩ی گوڵان
مانگی گوڵان بۆ گەلی كورد و تەفگەری ئازادی کوردستان شوێنێکی تایبەتی هەیە. مانگی ناوراستی به‌هار بۆیه ناو نراوه گوڵان چونكوو سرووشتی نیشتمان به گوڵ دهخهملێت، هه‌ڵاڵه‌ی به‌هاران سووری خوێنی شه‌هیدان به بیر دێننه‌وه. بههارههموو كات موژده‌ی نوێ بوونه‌وه و زیندوو بوونه‌وه‌ی سرووشت له گه‌ڵ خۆیدا دێنێت و هێمایه‌كه بۆ سه‌ركه‌وتن به سه‌ر هێزی تاریكییدا. مانگی گولان لە هەمانکاتدا پڕە لە مێژووی گیانفیدایی تێکۆشەرانی ڕێگای رزگاری گەلی کوردستان. بۆیە ئەم مانگە بە مانگی شەهیدان ناوزەد کراوە.
٩-ی گوڵانی ساڵی ٢٠١٠ بۆ هه‌موو گه‌لانی ئازادیخوازی جیهان و گه‌لی كورد به‌بیر هێنه‌ره‌وه‌ی خه‌می له ده‌ستدانی چوار تێكۆشه‌ری ڕێگای ئازادییه، چوار مرۆڤی ئازا كه زیندانی رژێمی جمهوری ئیسلامی ئیرانیان کرد بە گۆرەپانی تیکۆشان و بەرخۆدان و گیانی خۆیان له پێناو گه‌یشتن به ئازادی گه‌له‌كه‌یان به‌خت كرد. شه‌هیدان: فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر، شیرین عه‌له‌م هولی، فه‌رهاد وه‌كیلی، عه‌لی حه‌یده‌ریان و مێهدی ئیسلامیان چالاکی ئێرانی له به‌ره‌به‌یانی ٩ی گوڵاندا له لایه‌ن هێزه سه‌ركوتكار و داپڵۆسێنه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه له زیندانی ئه‌وینی تاران‌دا له سێداره‌دران و بۆ هه‌تاهه‌تایه بوون به مه‌شخه‌لی ڕووناكی ڕێگای ئازادی گه‌لانی ئێران به گشتی و گه‌لی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به تایبه‌تی.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه پلاتفۆرمی زاگرۆس به‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ساته دڵته‌زێنه، هاوسۆزی خۆی بۆ بیر و باوه‌ڕی ئه‌و قاره‌مانانه دووپاتده‌كاته‌وه و ڕایده‌گه‌ینێت. ئێمه له سالیادی ئه‌و كرده‌وه نامرۆڤانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا سه‌ری ڕێز و نه‌وازش له به‌رانبه‌ر یادی شه‌هیدانی ٩ی گوڵاندا داده‌نه‌وێنین و ڕای ده‌گه‌ینین كوشت و بڕی كۆماری سه‌ركوتكاری ئێران هه‌رگیز ناتوانێت هیوای ئازادی گه‌لانی ژێرده‌ست له ئێران‌دا لاواز بكات، به‌ڵكوو به پێجه‌وانه‌وه گیان فیدایی ئه‌م قاره‌مانانه، گوڕ و تینێكی زۆرتر ده‌دات به بزووتنه‌وه‌ی ئازادی خوازی گه‌لانی بنده‌ست له ئێران‌دا.
ڕژیمی ئێران ده‌بێت ئه‌وه بزانێت كه به په‌ره پێدان به ڕێبازی كوشتن و تۆقاندن ئیدی ناتوانێت به‌رده‌وامی به ده‌سه‌ڵاته داگیركا‌ر و دژه مرۆڤییهكه بدات و پێشی به خه‌باتی گه‌لانی بنده‌ستی ئێران بگرێت بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانیان، سوور بوون له ئینكاری ئه‌م مافانه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئێرانه‌وه ته‌نیا ده‌توانێت گه‌یشتن به ئامانجه‌كان به خوێنی ئازادیخوازان سوورتر بكات، به‌ڵام به‌هار له ڕێدایه و پێشی پێ ناگیردرێت.
ئێمه وه‌ك پلاتفۆرمی زاگرۆس یادی ئه‌م قاره‌مانانه به‌رز ڕاده‌گرین و ده‌ڵێین: خه‌باتیان له پێناو ئازادی‌دا و به‌رخوه‌دانیان له زیندانه‌كاندا ترسێكی هه‌تاهه‌تاییه له دڵی زۆرداراندا و هیوایه‌كه له دڵی ئازادیخوازاندا.
پلاتفۆرمی زاگرۆس / سوید
2017-05-06