بانگه‌واز!
سه‌رکه‌وتنه یه‌ك له دوای یه‌که‌کانی گه‌لی ڕۆژئاوای کوردستان خه‌وه‌ن و ئارامشی له دۆژمنان و داگیرکرانی کوردستان تێکداوه. ئه‌و حه‌ماسه که‌م‌وێنه‌یه، که له کۆبانی ده‌ستی پێ‌کرد، به ئازادکردنی ڕه‌قه‌ی به ده‌ستانی ته‌وانای ژنان و پیاوانی شه‌ڕوانی مه‌کته‌بی ئۆجه‌لان، که‌ش و هه‌وایه‌کی مه‌زنی خولقاند و له ئیستادا ڕووی له ئاخرین سه‌نگه‌ره‌کانی داعه‌ش له دێره‌زوور و ئه‌بووکه‌مال کردووه.
ئه‌ردۆغان و ا.ک.پ. دوای شکسته به‌رداومه‌کانی سیاسی و سه‌ربازی دوو ساڵی ڕابردوویان، سیاسه‌سه‌تی گۆشه‌گیری و ئه‌شکه‌نجه‌ی ڕه‌وانیان به‌رانبه‌ربه سه‌رۆک ئۆجه‌لان له به‌ندیخانه‌ی ئیمڕالی توندتر کردووه‌ته‌وه. سه‌ره‌ڕای هه‌وڵ و تێکۆشانێکی بێ‌وچان، ماوه‌ی دووساڵه ئێزنی دیدار و چاوپێکه‌وتن به بنه‌ماڵه و پارێزه‌رانی سه‌رۆک نه‌دراوه. له‌م ڕۆژانه‌ی دوایدا به ده‌رکه‌وتن و بلاو کردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و ده‌نگۆی مانادار له مێدیاکانی تورکییه‌وه، مه‌ترسی و نیگه‌رانیه‌کی زۆر له سه‌ر ژیانی ڕێبه‌رئاپۆ تێته ئاراوه.
ئۆجه‌لان نوێنه‌ری حاشاهه‌ڵنه‌گری ئیراده‌ی ئازاده و خاوه‌نداریه‌تی له‌و ئه‌رکی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای هه‌ر ئینسانێکی ئازادیخواز، دیمۆکرات و نیشتمانپه‌روه‌ره.
پلاتفۆرمی زاگرۆس له ئه‌ڵمانیا خۆی به‌رانبه‌ر به ژیانی ئیراده‌ی مه‌زنی زیندانی ئێمرالی به‌رپرسیار ئه‌زانێ و خاوه‌نداریه‌تی لێ‌ئه‌کا. ئێمه داوا له هه‌موو ژنان، پیاوان، کچان و کوڕانی کوردی دانیشتووی ئه‌ورووپا به تایبه‌ت ئه‌ڵمان ئه‌که‌ین ئه‌رکی خاوه‌نداریه‌تی خۆیان به‌جێ بێنن و له خۆپیشاندانی گه‌وره‌ی شاری دووسه‌لدۆرفی ئه‌ڵمانیا به‌شداری بکه‌ن.
ڕۆژ: شه‌ممه، ٤،١١،٢٠١٧
کاتژمێر: ١٠ی به‌یانی
دوو شوێنی ده‌سپێکی ڕێپێوانه‌که له شاری دووسه‌لدۆرف، ئه‌ڵمانیا:
Friedrich-Ebert-Str. یان Landtag/Kniebrücke
پلاتفۆرمی زاگرۆس، ئه‌ڵمانیا
٠١.١١.٢٠١٧