سوکنایی دڵ !

سوکنایی دڵ !
رەشاد – مستەفا سوڵتانی
چواردەی گوڵانی ٢٠١٨

نرخی ئازادی و ڕزگاری چەندە گرانە ؟ هیوا دژی بێ عەدالەتی ، سوکایەتی و ئیهانە لە ڕۆژهەڵات و شاری سنە خەباتی دە کرد . نەکەوتە تۆڕ و داوی بەر بڵاوی کۆنەپارێزان و تەنیا ژیان و خەباتی شاراوە و نهێنی ئیمکانی هەبوو کە هەڵیبژارد . ئازادی باسی سەر و سێدارە بوو . بەرە بەرە کۆنەپارێزان زیندانەکانیان لە ئازادیخوازان پڕ کرد و بەم جۆرە ڕٶژهەڵاتی کوردستانیان کرد بە زیندانێکی فرە گەورە. هێلانەی زۆر کەس و هیوایش شێوا . زۆر کەس شاریان بە جێهێشت . و بەرەو هێلانەی دووهەم سنووری دەستکردیان تێپەڕاند و دەرباز بوون و لە باشوری کوردستان و شاری سلێمانی گیرسانەوە. وەک هەمیشە ولەگەڵ دانیشتوانی هەرێم بومبا باران کرا . هیوا ماوەیەک لەم شار بۆ ئەو شار و لەم گوند بۆ ئەو گوند خۆی حەشار دا و، ئاوارە و سەرگەردان بوو . دیسانەوە هەموو شارۆمەندانی باشور هێلانەیان لێ شێوا و لوتکەی هیواکانیان ڕووخا و ، هیوایش لەم دیاردەیە ئاوارتە نەبوو . لە گەڵ کۆڕەوی سامناکی مێژوو ، بەرەو هێلانەی سێهەم و باکوری کوردستان سەفەریی مان و نەمان و تژی لە مەینەت و ڕەنجیان ، کەوتە بەر و خەڵکی بێتاوان و بە تایبەت ژنان و منداڵان بەر گەی برسیەتی ،سەرما و سۆڵە و هەوراز و نشێویان نە گرت . لەم سەفەرەدا ژمارەیەکی زۆر منداڵی کۆرپە و پیر و بەساڵا چوو گیانیان لە دەس دا و، بە دەستی کۆ ڕەوەکان و دایک و باوکیان لە گۆڕ نران . تەنانەت ماسمێدیای بێ شەرمیی جیهانی نەیانتوانی سکوت کەن . هەر کەس و بنەماڵەیەک چارەنوسی نادیار بوو . پەنا بەران لە سنوور ، شارۆچکە ، گوندەکان و ئوردووگای زۆرە ملی نیشتەجی بوون . هیوایش گەیشتە باکووی کوردستان. هیوا لە شاری ئامێد گیرسایەوە . ترس لە پولیس و ژاندرمە و تۆمەتی پەڕینەوە لە سنووری دەستکرد ژیانی لێ تاڵ کردبوو . پولیس و شۆڤارەکان لە کازیوەی بەیانیەوە تا زەردە پەڕ و خۆرئاوا مرۆڤیان گرت . هیوا چاری نەما و بۆ ئەوەی دیل نەکرێت ، تەنیا هێلانەی ژمارە چواری شک دەبرد. ناچار بوو بەرەو ڕۆژ ئاوا سەفەر کا و لە گەڵ هاو چارەنووسەکانی سنووری دەستکری تێپەڕاند و دەرباز بوو وگەیشتە ڕۆژئاوا ، شەڕ و بەرخودانی قارەمانانە لە باژێڕەکانی قامیشڵو، ئەفرین وئاموودە وحسکە بەردەوام بوو . بار و دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی شارەکان و گوندەکانی ڕۆژهەڵات بۆنی ئازادی و دیموکراسی لێدەهات ! هات و چوو و سەفەر بۆ شارۆمەندانی کوردستان کە چوار دەوری وڵاتەکەیان لە لایەن پۆتین و ڕیش و عەگاڵەوە پەرژین کراوە وهاوکات سنووری دەستکردیان بۆ داتاشیوە فرە سەخت و دژوارە . نرخی سنووری دەستکرد لە ڕوانگەی داگیرکارانەوە بەرزو بێ هاوتایە . دەبوا ئەم دیاردەیە کە بە سەر شارۆمەندانی کوردستان داسەپاوە، ویجدانی مرۆڤایەتی ئازار بدات ؟ بێ عەدالەتی و ستەمی نەتەوایەتی شەپۆل دوای شەپۆل هەموو وڵاتی کوردستانی داگیر کردووە . دیداری شارۆمەندانی ئەم وڵاتە لە یەکتر ، کە لە زیندانێکی گەورە خراون بە چڵە پۆپەی بیزاری خۆی گەیشتوە . تاسەکان هیشتا هەر نە شکاون . هیوا بەرهەمی خەباتی مەدەنی دانێشتوانی ڕۆژئاوای کوردستانی لە شێوازی ” کانتون ” ه کان بینی . هیواخاتر جەم بوو کە دەسکەوتێکی بە نرخ ، سیستەمێکی نوێ، مودێرن و دیموکراتیک بوو . بە چاو پێکەوتنی ئەم شێوازە لە حوکمڕانی سوکنایی دڵی هات .

وێنەی وتار: کچ و باوک لە کۆڵانەکانی شاری ئەفرین ، کە ماوەیەک تاسەباری دیداری یەکتر بوون بەیەک گەیشتن و دڵیان سوکنایی هات.

Related posts