ترامپ دەڵێت پ ک ک لە داعش خراپترە، من دەڵێم هەڵەیە، خۆم تورکم!

ترامپ دەڵێت پ ک ک لە داعش خراپترە، من دەڵێم هەڵەیە، خۆم تورکم!

تونا بەکلاڤیچ نووسیویە
٢٢/١٠/٢٠١٩
تونا باکلەڤیچ تورکێکی سیاسەتمەدار و چالاکوانە، لە ئێستادا لە واشینگتۆن دەژی.
ڕێبوار ڕەشید لە ئینگلیزیەوە کردوویە بە کوردیی
…..
من تورکێکی خەڵکی ئیدرینە ـم. ژیانم بۆ سیاسەتی وڵاتەکەم تەرخان کردووە. چەندین ساڵ، لە حکومەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دا خزمەتم کردووە، و پێموابوو کە حیزبی داد و گەشەی حاکم دەتونێت ئامانجەکانی سەرەتای سەبارەت بە ریفۆرمی سیاسیی و گەشەی ئابووریی بپێکێت.

ئەو سیاسەتانەی ئەمڕۆی حکومەت کەوتوونەتە قاڵبێکەوە کە ناتوانم چاوپۆشیی لێ بکەم. ئەردۆغان لە ڕێگای زەبرگیریی و چەساندنەوەوە، لە سەر حیسابی خەڵکانی گشتیی، دەسەڵاتی خۆی قایم دەکات. ئەردؤغان نەک هەر بۆ بەرژەوەندیی گەلی تورک، تەنانەت بۆ بەرژەوەندیی حکومەتیش کار ناکات – بەڵکو تەنیا بۆ بەرژەوەندیی خۆی کار دەکات. ئەو گۆڕانکاریانەی ساڵانێک پێش ئێستا کە من پێم وابوو دەتوانن بکردرێن بە ڕەفتاری ئەو لە بار بردراون.

ئەمە لە هەر شوێنێک زیاتر لەو هێرشە زەبرگیرییە بێ مانایەی سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڵگەدارە. ڕووبەڕوو بەرامبەر ئابوورییەکی بە لەرزکەوتوو و ئۆپۆزیسیۆنێکی بە وردە ورەدا ، ئەردۆغان دووبارە هەلیبژاردووە کە دەسەڵات لە ڕێگای شەڕەوە وەدەستبهێنێت. ملنانی سپای تورک، بێ لە کوشتنی سەدان کەس و زۆرهێنان بۆ هەزارانی دیکە کە زێدی خۆیان لە ژێر بۆمبارانکردنی دەست نەپارێزەدا جێبهێڵن، زۆر کەمی وەدەست خستووە.

ئەوانەی لە ناوخۆی تورکیادا دژ بەمە دەوەستنەوە زیندان کراون چون ناوە دروستەکەی خۆیان هێناوە: شەڕێک.

ئاکامەکانی ئەم شەڕە، هەتا چەندین دەیەی پێشەڕۆژمان، لەسەر ئاشتیی و سەقامگیریی و دیموکراسیی لە سەرانسەری ناوچەکەدا هەڕەشە دەبن.

هەمیشە باوەڕم بەوە بووە کە دەبێت دەنگمان دژ بەم دەستدرێژییە بەرز بکەینەوە. لە ساڵی ٢٠١٨ دا، زیاتر لە هەزار کیلۆمەترم لە ئانکاراوە بۆ دیاربەکرد بە پێ بڕی، داوای بە ئاشتیی چارەسەرکردنی ململانێی نێوان دەوڵەت و خەڵکی کوردم دەکرد. بە دووبارە وەبیرهاتنەوەی ئەو ئەزموونە، دەزانم کە زۆر شت هەن کە دەتوانم بیانکەم بۆ ئەوەی ئەو باوەڕانە بشکێنم کە ئەم شەڕەی لە سەر هەڵبەستراون.

من توکرم. حکومەتمەدارێکی پێشوو بووم. باوەڕم ئەوەیە کە پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) کە لە لایەن سەرۆککۆمار ترامپ ـەوە بە خراپتر لە داعش پەسن کراوە، ڕێکخراوەیەکی تێرۆریستیی نییە.
چەندین دەیە، سەرۆکە تورکەکان چەمکی ̎تێرۆریزمی پ ک ک̎ ـ ـیان بۆ ئەو کۆمکوژیانەکە دەوڵەت دژ بە خەڵکەکە ئەنجامی دەدان، و هەروەها بۆ بە ڕەواییکردنی هەموو ئەو پێشێلکاریانەی مافی مرۆڤ و یاسا نێونەتەوەییەکان بەکار دەهێنا کە دەوڵەت خۆی دەیکردن. ئێمە فێرکراوین کە کوردان هەموو لەبەر هەبوونی پ ک ک هەڕەشەن، ئەوجا لەبەرئەوە ئەگەر پ ک ک نەبێت، ئەوا کێشەی کوردیش هەبوونی نابێت.

ئەوەی کە هەرگیز پێمان نەگوتراوە ئەوەیە کە بزووتنەوەکەیان کاتێک سەری هەڵداوە کە سیاسەتی دەوڵەت ئەوە بوو کە کوردان هەموو وەکوو خەڵکێک، ملوێنەها لە ژنان و پیاوان و منداڵان، هیچ ناسنامەیەکیان نییە. هیچ کاتێک پێیان نەگوتین کە کوردان خەباتی چەکداریان کاتێک دەست پێ کرد کە سەرۆکەکانیان دەگیران و زیندانیی دەکران و ئەشکەنجە دەدران. هەروەها کە بڕیاری دامەزراندنی ڕێکخراوەیەکی سیایی لە ڕاستییدا پاش چەندین سەدە لە کۆمەڵکوژیی و چەوساندنەوەی دەوڵەتیی درا. ئێمە هەرگیز حاڵیی نابین کە هەموو هەوڵێکی زەبروزەنگگیر بۆ تێکشکاندنی سەرهەڵدانێکی کوردیی بووە بە هۆی ئەوەی کە بزووتنەوەکەیان زیاتر هێز و پشتیوانیی پەیدا بکات، نەک لاوازتر بێت.

حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی تورک چارەسەری سەربازیی و ترساندنی خەڵکیان هەڵبژاردووە چونکە نایانەوێت ئەو هێزە سیاسیانە بیسەلمێنن کە دەبن بە هۆی سەرهەڵدانی حەتمیی ململانێ. جەوانانی کچان و کوڕان ماڵی خۆیان بەجێناهێڵن بۆ ئەوەی لە شەڕێکی دڕندانە و درێژدا بن کە دەزانن هیچ ئەلتەرناتیڤێکی دیکەیان نییە. ئەو جەوانانە کاتێک دەڕۆن کە بە چاوی خۆیان دەبینن گوندەکانیان دەسووتێنرێن، نوێنەرە هەڵبژێردراوەکانیان وەلا دەنرێن و دەخرێنە زیندان، کاتێک کە زمان و کولتوریان بە تاوان لە قەڵەم دەدرێت. لەم بارەوە، هیچ لایەک نییە زیاتر لە دەوڵەت خۆی، کە لەم کاتەدا بە هەزاران لە هاووڵاتیی خۆی بە بیانووی ̎ پروپاگەندەی تیرۆر̎ لە زیندان هاویشتووە، کە هەر خۆی لە خۆیدا دەبێت بە گەورەترین پروپاگەندە و لایەنگرگیریی بۆ پ ک ک.

لەم لایشەوە، ڕێکخراوەی پ ک ک، بە بەردەوامیی بانگی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە کردووە. لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکانەوە بانگەوازیی چەندین ئاگربەستی کردووە، و بە دووبارەکردنەوە داوای لە حکومەتەکەمان کردووە کە ڕێگای دیالۆگ لەبەر چاو بگرێت. سەرۆکەکانی پ ک ک لەو خاڵە تێ دەگەن کە سەرۆکەکانی ئێمە لێی حاڵیی نیین: ئەم کێشەیە کە هەیە سەبارەت بە ماف و سەلماندنە و بە هێزی سەربازیی چارەسەر ناکرێت.

فێریان کردووین کە لە کوردەکان بترسین و ڕکمان لێیان بێت چون ̎ جوداخوازن̎ . ئێستا وەکوو تورکێک دەتوانم بە خۆباوەڕییەوە بڵێم کە ئەوە سیاسەتی دەوڵەتە کە لە ناو نەتەوەکانی ناوچەکەماندا سەرچاوەی ڕک و جیاوازیی دانانە. ئامانجەکانی بزووتنەوەی کوردستان کە پلورالیزم و دیسەنترالیزەکردنە تەنیا شتێکە کە دەتوانێت وڵاتمان یەک بخاتەوە.

کۆمەڵگای نێونەتەوەیی هەتا ئێستا زیاتر بەشێک بوون لە کێشەکە وەک بەشێک لە چارەسەر بن. چەندین ساڵ، دژ بە بزووتنەوەی کوردیی پشتگیریی شەڕیان کردووە بێ ئەوەی بپرسن. هاوپشتیی نێونەتەوەیی بۆ شەڕی تورکیا دژ بە بانگی خەڵکی کورد، بەتایبەتیی لە ئەمریکا، هیچ شتێکی لێ ناکەوێتەوە زیاتر لەوەی کە جێگەوپێگەی ئەوانە قایمتر دەکات کە شەڕ بۆ ئەوە دەکەن لە سەر دەسەڵات بمێننەوە و ئەوانەیش لاواز دەکات کە بۆ ئاشتیی تێ دەکۆشن. لەبەر ئەم هۆیەیە کە من بانگی حکومەتی ئەمریکا دەکەم کە پ ک ک لە لیستی ڕێکخراوەی تیرۆریستی دەربهاوێت.

دەستهەڵگرتن لەم چوارچێوەگیرییە بەرتەسکەی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزم، و لە بریتیی ئەوە پێداگرتن لە سەر تێگەیشتنێکی دروستی هۆیەکانی کێشەکە، تەنیا ڕێگایەکە بۆ بەرکەماڵکردنی دیموکراسیی، بۆ ئاساییش و کۆتاییهێنانێکی ڕاستەقینەی ئەم شەڕە.

ئەگەر من بتوانم داستانی ئەو کۆمەڵگایە کە تیایدا لە دایکبووم و ئەو حکومەتە کە ڕۆژێک لە ڕۆژان کارم بۆ کردووە ڕەت بکەمەوە، هیچ هۆیەک نییە کە خەڵکانی دیکەی جیهان نەتوانن ڕەتی بکەنەوە. دەنا نە وڵاتەکەم و نە خەڵکەکەی ئیتر لەوە زیاتر نایکێشن.

https://www.washingtonpost.com/…/us-president-says-pkk-is

Related posts