کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان
دهكلاراسیۆنی
جڤاتی گشتیی ١٩همینی كۆنگرهی نهتهوهیی كوردستان ـ ك ن ك
١٨، ١٩ و ٢٠ ئوكتۆبهر ٢٠١٩
جڤاتی گشتیی ١٩ـى ك ن ك ـه له كاتێكی وا دا كۆبووهوه، كه دهوڵهتی توركیا خووی ههمیشهیی كه قڕكردن و لهناوبردنی گهلی كورد و كۆردستانیانه، دهستیپێكردوه و له هێرشكردندایه. رۆژئاوای كوردستان دیسانهوه كهوتۆته بهر شاڵاوی دوژمنانهی دهوڵهتی توركیا. ئهو دهوڵهتهی به جهرابلوس تێری نهخوارد، عهفرینیشی داگیركرد و بهویش نهوهستایهوه، ئێستا دهیهوێ سهرێكانی و گرێ سپیش داگیربكات و له ئهرز و ئاسمانهوه بۆمبه و ئاگر بهسهر خهڵكی كوردستاندا دهبارێنێ. بهو پێیه توركیا ئامانجهكانی خۆی بهرفراوانتر كردووه و چاوی بڕیوه كه به تهواوهتی بنخهت واته رۆژئاوای كوردستان به گشتی داگیربكات.
ئهگهر گهیییه مهبهستی خۆی، گومانی تێدا نییه كه پلانی دووههمی ئهم دهوڵهته دڕندهیه، داگیركردنی تهواوی باشوری كوردستان دهبێت. خۆی له خۆیدا توركیا گهلێك بنكهی سهربازی له باشوری كوردستان به تایبهتی له دهڤهری بههدینان جێگیركردووه و له ناوچهی برادۆستیش ههنگاو به ههنگاو دهستی به داگیركردن كردووه. نیازی دهوڵهتی توركیا تێكدانی دهستكهوتهكانی گهلی كوردستانه و ئهم نیازه چڵكنهی ئیدی ناشارێتهوه و به دهنگێكی بهرزو به ئاشكرا هاوار دهكات و به كردهكی وا ئهنجامی دهدات.
دهوڵهتی توركیا به رێبهرایهتی ئاردۆگان و بهرهی كۆنهپهرست و فاشستی AKP / MHP ، ههم له ناوهخۆ و ههروایش له دهرهوه به تهواوهتی سیاسهتێكی عهسكهرتارێتیی و داگیركاری پهیڕهو دهكهن. ئاردۆگان و بهرهكهی سهرانسهری توركیایان كردۆته زیندان و ئێستا دهیهوێ ئهو جێگایانهی كه داگیریكردوون تهسلیمی هێزه كۆنهپهرست، جیهادیست و تێرۆرستهكان بكات و بیخاته ژێر كۆنتڕۆڵی خۆی. ئاردۆگان، هێرشهكانی بۆ سهر سهرێكانیێ و گرێ سپی به كراوهیی و ئاشكرا به فتوحاتی ئیسلامی نیشان و ناوزهند كرد.جارێ له سهرهتادا پێویست بوو سازی و رێكخستنه ئیسلامیهكان له دژی دهركهوتنایه و مهحكوومیان بكردایه. ئاردۆگان لهگهڵ هاوپهیمانهكهی باخچهلی بۆ ئهوهی دۆخی نالهباری ناوهخۆی توركیا، قهیرانی ئابوری، سیاسی و كۆمهڵایهتیی دابپۆشن، داڕزاندنی سیستهمهكهیان له بهر چاوی خهڵكی توركیا بڕهوێنن، چارهسهریهكهی له شهڕدا دهبینن و له دهرهوه و ناوهخۆی توركیادا سیاسهتی شهڕ وهكو بزووتنهوهیهكی پیرۆزیی ئایینی و نهژادپهرستی دهخهنه ڕوو، كه خهڵكی پاشكهوتوو و نهژادپهرهست پاڵپشتیان بن.
ئهوان وڵاتی توركایان ئاراستهی دونیای تۆتالیتهر، ئۆتۆكراتیك و دیكتاتۆری كردووه. ههر دێ و له دونیای دیمۆكراتیك و ئاشتیخواز دوور دهكهوێتهوه و خۆی نزیكی دونیایهكهی خۆی كه دونیای ئهنتی دیمۆكراتی دهكات وسیاسهته رهش و تاریكهكهی پیاده دهكات.ههروهها تهمهنی دهسهڵاتداریه خوێناوی یهكهی خۆی درێژ دهكاتهوه. ئاردۆگان و باخچهلی به رق و قینیی كۆنهپهرستیی ئیسلامی رادیكاڵ و نهژادپهرستیی توركیزم دهستیان داوهته ناو دهستی یهكتریی و كورد و كوردستانیان كردۆته نیشانهی خۆیان و وێران و كاوڵی دهكهن. لهو بوارهدا هەموو ئیراەکانی وڵاتی تورکیایان پێشکەشی دەوڵەتە زلهێزەکان کردووە و لە دویتۆی بازاڕێکی چڵکندا دەیانەوێ کورد لە ناوچەکە دابماڵرێ.
دەوڵەتی تورکیا ی ژێر ئیدارەی ئاردۆگانی ئیخوان لموسلمین و باخچەلی فاشیست ئەوەی نیشان دا کە ئەوان دوژمنی سەرسەختی گەورەی کورد و کوردستانیانن. لە سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی تورکیا دا کەمالیستەکان چی زوڵم و زۆر و جینۆسایدێکی بە سەر کورد دا نەهێنا، ئەمڕۆش بەناوی ئیسلام و فاشیزم دە ئەوەندە زیاتر دەردەسەری و نەهامەت بە سەری کارد دێنن و لە دوارۆژیشدا دەیهێنن. ئەویش بە قڕکردنی کوردانی ناو سنوورەکانیان و هەروەها هێرشی بڕاندن و تێکدانی دەستکەوتەکانی کورد و کوردستانیان لە بەشەکانی تری کوردستان لە باشور و رۆژئاوا دا دەکەن. بەڵام لە پڕاکتیکدا نە لە دوێنی و نە ئەمڕۆ و ئایندەدا بە هۆی بەرهەڵستکاری و قارەمانێتی بزووتنەوەی نەتەوایەتی و نیشتیمانی کوردستانیان دەررکەوت و دەردەکەوێت کە ناتوانن بگەنە ئەو ئمانجانەیان کە سەرتاپا دژی مرۆڤایەتین. لە رۆژئاوای کوردستان کورد لەگەڵ هاوسەنگەرە کوردستانیەکانیان و ناونەتەوەیی بەرخۆدانەکانیان بەرز و بە هێز کردووە و پەرەی پێ دەدەن. لەو بەرخۆدانەدا کورد لەگەڵ پێکهاتەکانی تری کوردستان دا چۆن داگیرکەری و هێزە کۆنەپەرستەکانی ئیسلامی رادیکاڵی وەک داعشیان کۆتا پێ هێنا، لە کۆتاییشدا ئەم داگیرکاریەی دەوڵەتی تورکیایش کۆتا پێدێنن، وڵاتی خۆیان رزگار دەکەن و هەم خۆیان و هەروەها خەڵکانی هاوقەدەری کوردستانیش لەو بەڵایە نەجات دەدەن.
کورد و کوردستانیان، سەرەتا بە هێزە رێکخراوەکان بە پشتیوانی و یارمەتی خەڵک و دونیای دیمۆکراتیک و مرۆڤدۆست هێرش و داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا بشکێنن و لەسەر خاکی کوردستان وەدەرنێن. لەم رۆژگارە ناهەموار و خەمبارەی رۆژئاوای کوردستان دا، تەواوی خەڵکی کوردستان لە هەر شوێنێک هەبن و هەروەها تەواوی خەڵکانی جیهانی دیمۆکراتیک و مرۆڤدۆست بەرخۆدانی رۆژئاوای کوردستان بەتەنیا جێنەهێلدرا، بەڵکو و بەهێزترەوە پشتگیریان لێ پیشان دا. بەتایبەتی لە باشوری کوردستان ، لە پەڕلەمانەوە تا حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێم، لە پارت و رێکخراوە سیاسی و مەدەنیەکان و تەواوی هاوڵاتیان و مەدیا و راگەیاندنەکان پشتیوانیەکی بە هێزی رۆژئاوایان کرد. ئێمە نرخ و پێزانینێکی مەزن دەدەینە ئەم هەلوێستە نەتەوەیی و نیشتیمانیەی خەڵکی کوردستان و ئەمە رێگای رێککەوتن و یەکڕایی نەتەوەیی و نیشتیمانی بەهێز دەکات. بەم رێکەوتن و یەک سەنگەریەی گەلی کورد و کوردستان دەبێ لەبەرامبەر نەیارانمان بوەستینەوە.
گەلەکەمان لە رۆژهەڵات و باکوری کوردستان و هەموو مەیدان و سەکۆکانی تاراوگە، شان بەشانی هێزگەلی دۆست، ناڕەزاییێکی نیشان دا، ئەم هێرش و داگیرکارییەی دەوڵەتی تورکیایان بە توندی شەرمەزار و ریسوا کرد. ئەمە جێگای پێزانین و دەستخۆشی یە. دەبێ خەڵکی کوردستان لە چوارلای وڵات و لە شوێنێک هەن، ئەم هەلوێستە یەکگرتووە نەتەوەیی و نیشتیمانیەی خۆیان بە هێزتر و گەورەتر بکەن. ئەگەر کورد و کوردستانیان بە گوتن و ئاخاوتن نەوەستنەوە و دەست بکەنە کاری پراکتیکی و لە خاڵە هاوبەشەکانی نێوانیاندا رێککەوتنی ناوەخۆیی و نیشتیمانی یەکگرتوو پێکبهێنرێ و نیشانی جیهانی بدەن. ئەو کاتە بەیەکەوە دەتوانن هەموو پلان و پڕۆژەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیای دژە کورد و کوردستان لەگۆڕبنێن.
لێرەدا بە روونی و کراوەیی و بە دەنگێکی بەرز، ئێمە خوازیارین بە دەستنیشانکردنی رەفتار و هەلوێستی نەتەوەییش دیار بکەین. لە سەروودا ئێمە ئاگربەست لە رۆژئاوای کوردستان بە هەنگاوێکی ئەرێنی دەبینین. بەڵام، پێویستە هێزە نێونەتەوەییەکان فەرزی ئەوە بکەن کە دەوڵەتی تورکیا هەموو ئەو ناوچانەی کە داگیری کردوون، هێزەکانیان پاشەکشەبکەن و بە گشتی هێرشەکانیان بوەستێنن. داواکاریمان ئەوەیە کە میکانیزمێکی نێونەتەوەییش لەم بوارەدا رۆلێکی کۆنترۆڵیی و چاودێریکردن بگێڕێت. یەکێتی ئەوڕۆپا یش لە ناو دا بە تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەم ئەرک و مسیۆنە بەجێ بێنێ. پێویستە لە تورکیا داوابکرێ، کە بێ قەید و شەرت هێزەکانیان لە کوردستان وەدەرخات. لەم پرۆسەیەدا بۆ ئەوەی هێرشیان بەرامبەر نەکرێت، هێزەکانی سوریای دیمۆکرات ( ق س د) بە ئاگربەستەوە پابەند دەبن. لە هەمان کاتدا ئێمەیش بۆ پرۆسە و بڕیارەکە یارمەتیدەر دەبین.
دەوڵەت و رایەدارانی یەکێتیی ئەوڕوپا و کۆنسەی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوایان لە دەوڵەتی تورکیا کردووە کە ئەم هێرش و داگیرکارییە بوەستێنن. ئەم هەوڵ و تێکۆشانانەیان بۆ خەڵکی رۆژئاوای کوردستان ، هێز و هەلوێستێکی یارمەتیدەربوون و سوپاسیان دەکەین. بەو هیوایەین کە زیاتر ئاکتیڤ بن و یارمەتیدەرتربن بۆ رۆژئاوای کوردستان و فشاری ئابوری و سیاسیی بۆ سەر دەوڵەتی تورکیا توندتر و زیاتر بکەن، بۆ ئەوەی ئەنجامگیرتر بێت.
کۆمکاری عەرەبی لە هەموو مێژووی خۆیدا، یەکەمجاریەتی کە لە دژی دەوڵەتی تورکیا هەلوەستەیەکی ئاوا ئاشکراو روون دەربگرێ و نیشان بدات، لەم کاتەدا داگیرکاری تورکیای شەرمەزار کرد و هەروەها چەند بڕیارێکی فشارخستنە سەری وەکو ئابلۆقەی ئابورییان وەرگرت. بۆیە ئەمیەیان جێگای پێزانین و سوپاسە.
هەروەها رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ناتۆ یش، هەلوێستێکی ناڕەزایی وەرگرت و وشیاری گرنگیان دا بە گێی دەوڵەتی تورکیا کە دەست لەم هێرش و داگیرکەرییە بەردەن. ئێمە بە دڵگەرمی سوپاسیان دەکەین و بەو هیوایەین کە پشتیوانی و هاوکاری خۆیان توندتر بکەن و بە تایبەتی داوا لە نەتەوە یەکرتووەکان بکەن کە بەرامبەری هەموو داگیرکارەکان بۆ کوردستان رۆل و مسیۆنێکی پارێزەر بە جێبێنێ.
بۆ هەمان مەبەست زۆر لە وڵاتانی تر ئەو هێرشکاریی و داگیرکاریەیان شەرمەزار و پرۆتەستۆ کرد و پشتیوانی خۆیان بۆ خەڵکی کوردستان نیشان دا . بە تایبەتی بۆ رۆئاوای کوردستان، بۆیە ئەم هەڵوێست و پۆزیسیۆنەیان جێگای پێزانین و سوپاسە. ئێمە بە بها و نرخەوە سەیری دەکەین.
بانگی دەوڵەتی ئەمەریکا دەکەین کە هەلوێستی خۆیان لە دژی داعش و بە هەمان قورسایی و گرانی خۆیەوە پیشانی دەوڵەتی تورکیا بدات و بزانێت کە ئەمڕۆیشی لەگەڵدا بێت ئاردۆگان دەستی یارمەتی بۆ گروپە تیرۆرستیەکان درێژ دەکات و هەروەها خۆیشی لە جەوهەردا پێکهاتەیەکە لە داعشیەت. هەر سستیەک بەرامبەر دەوڵەتی تورکیای ئێستا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بکرێ، فەلاکەت و مەترسیی لە دوای خۆی دێنێ. بۆیە داواکاریمان بۆ کۆنگرێس و سێناتۆ و رایەدارانی ئەمەریکا ئەوەیە، کە هاوکاریەکانی بۆ خەڵکی کوردستان کەمنەکاتەوە و رێ نەداتە وەحشیەتگەری ئاردۆگان، ئەو ئاردۆگانەی کە تەمسیلی نەهامەتی و تاریکی و کۆنەپەرستی جیهان دەکات. کورد لە شەڕی دژی داعش دا، بە هاوپەیمانی لەگەڵ ئەمەریکا بوونە قەڵغان بۆ وەستاندن و لەناوبردنی داعش و دێوزمە و نیازەکانی ئاردۆگانیان خستە ژێر گڵەوە. ئەویان نیشانی دونیا دا کە ئەوان تێکۆشان بۆ ئامانجەکانی مرۆڤایەتی دەدەن و کورد تەمسیلی دیمۆکراتی و روناکیی دەکەن.
بانگی رووسیا دەکەین کە کاردانەوەی خۆی لەسەر تورکیا بە گرنگی نیشان بدات و کۆتایی بە هێرش و داگیرکاریی رۆژئاوای کوردستان بهێنێ.
ئێمە بەرخۆدان و بەرەنگاری هێزەکانی سوریای دیمۆکرات ( ق س د، پ ی د و ی پ ژ ) و هەموو خەڵکی رۆژئاوای کوردستان بە پیرۆز و بەهادار دەبینین و پشتیوانیانین و هاوکارین لەگەڵیاندا. خەبات و بەرخۆدانەکەیان سەمپاتیی و یارمەتیدەرێکی مەزنی لە سەرانسەی جیهان دا پەیدا کردووە. بۆ ئەوەی رێ لە بەر داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا بگرین، ئێمە هاوکاری دەدەینە هەموو ئەو هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسی و لەشکریانەیان.
لەم چوارچێوەیەدا پێکهاتنیان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی شامی دووسەرە، کە بە یەکەوە بەرگریی لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا بکرێت و لەناو ئەم شەرت و مەرجە دژوارەدا راستیەکە. هیوادارین کە ( ق س د ) و حکومەتی شام لە سەر ئەساسی بەیەکەوە ژیانی هاوبەش و دیمۆکراتی بگەنە رێکەوتنێکی گونجاو.
لە ئەنجام دا کورد و کوردستانیان ئەمڕۆ لە بەرامبەری دوژمنی سەرسەختیی کە تورکیا یە، شەڕی مان و نەمان دەکات. لەم تێکۆشانەی مان و نەمان دا ، یەکێتیی ناوخۆیی مانە، بەربڵاوی ناوخۆییش نەمانە! بۆیە جارێکی تر و بە بەرزەوە بانگی هەموو دینامیکە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانی کوردستان دەکەین کە یەکێتیی مەزنی کوردستان پێکبێنن. بۆ ئەم ئامانجە گەورە و مێژوییە ،ئێمە داوا لە هەموو سەرۆک و بەرپرسەکانی رێکخراوە سیاسیەکانی کوردستان دەکەین کە بە پەلە و بە یەک کارنامە و رۆژەڤەوە لە ناو کۆنفرانسێک دا کۆببنەوە و ئەو پرسەی کە ئەمڕۆ لە ئارادایە گفتوگۆی لەسەر بکەن و دیمەنێکی یەکگرتووانە و پیشانی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان و هەموو جیهان بدەن.
جڤاتی گشتیی ١٩ ەی ک ن ک بە بەشداری ئەندام و میوانان، بە یەک دەنگیی هەم هێرش وداگیرکاری دەوڵەتی تورکیای سەر رۆژئاوای کوردستان و هەروەها بە گشتیی نەیاری ئەوان لە بەرامبەر خەڵکی کوردستان رووڕەش و ریسوا دەکەن. ئێمە بانگی ئەوان دەکەین کە بە زووترین کات ، هێزە لەشکریەکانیان لە رۆژئاوا و باشووری کوردستان بکێشنەوە.
جڤاتی گشتیی ١٩ ەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – ک ن ک
١٨ – ١٠ – ٢٠١٩