دەقی پەرسپەکتیوی رێبەر ئاپۆ: ناسنامەی نەتەوەیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا
ناسنامەی نەتەوەیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا
دەقی تەواوی پەرسپەکتیوی رێبەر ئاپۆ کە لە یەکەمین کونگرەی پژاک لە ئوروپا خوێندرایەوە: وەک دۆستان ئاگادارن لە چەند رۆژی رابردوو دا یەکەمین کونگرەی پژاک لە ئوروپا بەڕێوە چوو و دواتر لە رۆژی ٨/٦/٢٠٢٢ راگەیندرا. لەو پەیوەندییەدا ویدۆیەکی کورت لە رۆژەڤەکانی کونگرە بڵاوکراوەتەوە کە بەهۆی ئەوەی ناتوانرێت درێژەی بابەتەکان لە ویدۆیەکی کورت دا جێگە بکرێتەوە، تەنیا چەند رستە لە پەرسپەکتیوەکەی رێبەر ئاپۆی تێدا جێکراوەتەوە، ئەوەش پرسی لای هەندێ کەس دروست کردووە و هەندێ کەسیش دەیانەوێت مژارەکە بەرەو چەواشەکاری ببەن. بۆیە لێرە تەواوی دەقەکە دەخەینە بەرچاوی هەمووان. هاوکات ئەم پەرسپەکتیوە لە بەرگی پێنجەمی مانیفستی شارەستانیەتی دیموکراتیک وەرگیراوە کە ساڵی ۲۰۱۰ لە لایەن رێبەر ئاپۆوە سەبارەت بە چارەسەرکردنی پرسی کورد لە روانگەی نەتەوەی ـ دیموکراتیک، کونفدرالیسمی دیموکراتیک و خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکەوە نووسراوە. بە پێ شێوازی چارەسەری نەتەوەی دیموکراتیک، کونفدرالیسمی دیموکراتیک و خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک ئەگەر هەموو نەتەوەکانی ژێر ستەمی دەوڵەتی ئێران لە وڵاتی خۆیان مافی چارەی خۆنووسینیان مسۆگەر بێت، دەتوانێت واحدێکی یەک پارچە بە ناوی ئێران کە ئیدی بە واتای یەک وەڵات و یەک نەتەوەو و یەکە دەوڵەت نییە، بە مەرجی گەیشتنی هەموو نەتەوەکان بە مافی خۆیان ئەوجار بپژرێندرێت. ئەڵبەت ئەوە دەتوانێت وەک قۆناخێکی گواستنەوە (مرحلە گذار) بێت، دەتوانێ دەمدرێژ و مایەندەش بێت. ئەوە ئەو نەتەوانە خۆیان بڕیاری لەسەر دەدەن. واتە: یەکیەتی دڵخوازانە (اتحاد داوطلبانه) کنفدرالیسم ـ دیموکراتیک ئالترناتیوی فیدرالیسم و خودموختاری لە ناوەندەوە فورمولە کراوە. مودلێکە لە بەینی سیستەمی یەکدەست و حاشاکەر لە مافی نەتەوە جۆراوجۆرەکان و دابڕانی یەکجارەکی نەتەوەکان لە یەک. ئەڵبەت کونفدرالیسمی ـ دمکراتیک لە کۆتا بژاردە دا، بژاردەی دابڕانی یەکجاری بە مەبەستی مافی چارەی خۆناسین رەد ناکاتەوە، ئەگەر بە هیچ شێوەیەک رێگە لەبەر پێکەوە ژیان ئاواڵە نەکرێتەوە. هیوادارم دۆستان کات دابنێن هەمووی دەقەکە بخوێننەوە و هاوکات هیوادارم دەرفەتی خوێندنەوەی هەر پێنج بەرگی مانیفستی شارەستانیەتی دیموکراتیک، نووسراوی رێبەر ئۆجەلان، بەتایبەت بەرگی پێنجەمی کە بەتەواوی لەسەر چارەسەری پرسی کوردە، بۆ یان بڕەخسێت. شەرت نییە دۆستان هەموو ناوەڕۆکی دەقەکەیان بەدڵ بێت، بەڵام خۆ لە راستییەکە تێدەگەن و ئەوجار قەزاوەتی دروست دەکەن! دەقی پەرسپەکتیوی رێبەر ئاپۆ:
ناسنامەی نەتەوەیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا:
ئێران وەکو وڵات رۆڵێکی گرینگی هەبوو لە پێکهاتن و نەشونماکردنی ناسنامەی کورددا. لێکنزیکی زمان و کلتووری نێوان کورد و فارسەکان جێگایەکی گرینگ لەو پێکهاتنەدا دەگێرێت. ناوی ئێران سەرچاوەی خۆی لە دەستەواژەی ئاریان وەردەگڕێت. کە رەگەکەی بۆ کۆمەڵگای نیولتیک دڕێژ دەبێتەواو واتای وڵات و کۆمەڵگای ئاریانەکان دەبەخشێت. هەرچی کۆمەڵگای ئاریانە، وەکوو کۆمەڵگای مەزن و قەبیلە، جووتیار و شوانکارەکانە کە شۆرشی نیولیتیکیان ئەنجامداوە. ئەوانە یەکەمین گروپی پێشەنگن کە وەکو کوردە یەکەمینەکان لە بواری کلتووریدا هاتنە سەر شانۆی مێژوو. لە بنەرەتدا دەستەواژەی ئاری بە ئامانجی پێناسە کردنی ئەو گروپانە بەکار دەهێنرێت. واتای ئەرد یان (عەرد) بەرامبەر بە خاک، واتای ئار بەرامبەر بە ئاگر بە هەردوو واتا گوزارشت لە هەمان راستی دەکات. پیرۆزی ئەرد و ئار لە دەستەواژەی ئێراندا شاراوەیە. لە بناری شاخەکانی زاگرۆس زستانان ئاگر، هاوینانیش کشتوکاڵ فاکتورە سەرەکیەکانی ژیانن. شارستانیەتی سۆمر و ئێران، بەرهەمی کلتووری کۆمەڵایەتی ئاگر، کشتوکاڵ و ئاژەڵداری بنارەکانی چیای زاگرۆسن. دەشێت لە قەوارە و پێکهاتەکانی سۆمەر، گۆتی، ماد، پارس و ساسانیەکان بە دڕێژایی مێژوو تا ئێرانی رۆژی ئەمرۆ ئەو راستیە تێبینی بکرێت. یەکەمین ناسنامەی نەتەوەی لەسەردەمی کۆنفیدڕاسیۆنی میدیا بەڕیبەڕایەتی کاهینەکانی زەردەشت هەلمەتێکی گرینگی ئەنجامداوە و قۆناغێکی ئەو ناسنامەیە بریووە. سەبارەت بە ناسنامەی کورد مادەکان (میدیایەکان) خاوەنی ناسنامەی یەکەمی باپیرە ناسراوەکان لەسەر مێژووە نوسراوەکانی نەتەوەی کورد پێکدەهێنن. ناسنامەی پارسیش سەبارەت بە بوونی خۆیی لە بنەرەتدا قەرزداری مادەکانە. لە مێژوویی هێرۆتۆددا مادەکان وەک پێشکەوتوترین قەومی قۆناغی خۆی هەڵدەسەنگێنڕێت. پارس و گریکەکانیش لە پێگەی ئەو شاگردانن کە لە مادەکانەو فێری کلتوور دەبن. مادەکان بەلانیکەم هێندەی سۆمریەکان رۆلیان لە قۆناغ برین و قەڵەمبازی سیستەمی شارستانی ناویندا هەبووە. کلتووری میدیایە کە بناغەی شارستانیەتی پارس، ئێجە، هێلین و رۆمای داناوە و دەرفەتی بۆ رەخساندووە. هەمان میراسی مێژووی رۆڵیکی گرینگی لە پێکهاتنی کلتووری ئیسلامی چاخی ناویندا دەبینێت.هەروەها بەشێکی زۆری قورئان لە باوەری زەردەشتی وەرگیراوە و کۆکراوەتەوە.هەر بوویە بەشێکی گرنگی پۆلینە ئەخلاقی و باوەڕیەکان سەرچاوەی خۆی لەم نەریتە وەردەگڕێت. ئێزیدی بەشێکی بچوکی ئەو نەریتەیە کە تا ئێستاش زیندوو دەژیت. بەشێکی دیکەی ئەو میراسە لە نەریتی لۆر، سۆران و کوردە عەلەویەکاندا هەیە. ئێرانی شیعە بە شیوەیکی ئاشکرا لەسەر بنەمای رێککەوتنی بوونی نەتەوەی کورد، فارس و تورکمان لەبەرامبەر ئیسلامی سونی دەسەڵاتگەرا ئاوا کراوە. کوردێکی خاوەن ئۆجاخ یان ( ئاتەشگاه) کە ناوی شێخ سەفوەدینی ئەردەبیلیە بناغەی مەزهەبی یەکەمین خاندانی شیعەی سەفەویەکانی داناوە. خاندانە تورکمەنەکان بە قورسایی شیعەبوون و لە دژی خاندانەکانی عوسمانیە سونیەکان بوون، ئەوانیش لە تووشبوون بە نەخۆشی دەسەڵات رزگاریان نەبوو. لە کۆنفێدراسۆنێکی سیاسی کە نەریتی دیموکراتیکی لە پێشبوو، بۆ سیستەمێکی دەولەت وەرچەرخان، کە لایەنی بروکراتی ناوەندی لەپێشە. لەو چوارچێوە شێعەگەریش بۆ بە بەشێکی ئایدیۆلوژیای فەرمی دەسەڵات. هەرچەند لە بەشێکی گرینگدا تا ئێستاش لە نەریتی ئاتنی دەسەڵاتگەرای زیندووە. بەڵام ئیسلامی شیعەش وەک ئیسلامی سوونی دەسەڵاتگەرا و دەولەتگەرایە. بەشێکی زۆری کوردانی رۆژهەڵات بە شێوەیەکی سەیر لە میانەی نەریتێکی ئیسلامی سوونی دور لە بیروشک بەرامبەر دەسەڵاتەکانی شیعەگەرا نوێنەرایەتی ئۆپۆزیسیونی دیموکراسیخواز دەکەن، لەو سۆنگەیەوە نوێنەرایەتی راستی دەکەن. کوردایەتی هاوچەرخی ئێران لەسەرەتای سەدەی نۆزدەهەمەوە لەبەرامبەر دەسەڵاتی شیعەگەری هەوڵی شێوەگرتنی داوە. سەرهەڵدانی ١٩٢٠ سمکۆ و ئەزموونی کۆماری کوردستان لە مەهاباد ١٩٤٦ گوزارە لەو راستیە دەکەن. ئەو راستیەو بەرخۆدانی هەرەدوای بە هەڵوێستی بەرەنگاربوونەوەی کۆماری ئێسلامی ئێرانی بەڕیبەرایەتی خۆمەینی دەسەلاتدار و زۆرداری ئێران، خوویی سەلماندووە. کلتوورە ئیسلامی دەسەڵاتخوازەکان جا ئەوەی سونەگەرای بێت یان شیعەگەرایی وەک پۆشاکێکی قیزەوەن و ناشایست بەسەر کوردانەوە دیارە کە بەزۆرەمڵی بە باڵایاندا پۆشراون. هەرکات کوردان دەرفەت و هەلی ئازادییان دۆزیوەتەوا ئەو پۆشاکە قێزەوەنەیان فڕێداوەو پۆشاکی کلتووری راستەقینەی خۆیان پوشیوە. رێکەوتننامەی قەسری شیرین ١٦٣٩ کە لە نێوان سەفەوی و عوسمانیەکاندا واژوکرا لە دابڕاندنی کوردانی رۆژهەڵات لە یەکپارچەی کوردان و کوردستان رۆڵێکی گەورەی هەیە. ئەو ڕێکەوتننامە واتای دابڕاندنی کوردانی زاگرۆسە لە یەکێتی و یەکپارچەی کوردان. کوردانی رۆژهەڵات رۆڵی خانەی بنەرەتی ناسنامەی کوردیان دەبینی. نوێنەری راستەقینەی نەریتی زەردەشتی بوون. هەروەها پێگەی ئێسلامیان لەبەرامبەر دەسەڵاتە شیعەگەراکان دیموکراتیک ترە. هاوشێوەی خەباتی خۆبەرێوەبەری دیموکراتیکی کوردە عەلەویەکانی باکوری کوردستان بەرامبەر نەریتی دەسەلاتی سونیە، بە شێوەیەکی سەرەکی کوردە سونیەکانی رۆژهەڵاتیش بەرامبەر بە دەسەڵاتی شیعە ئەنجامی دەدەن. ئەو دۆخەش گرێدراوی سەرچاوە کلتووری و ئایدۆلوژیەکانی دەسەڵاتە. کلتووری زاڵ لە راستینەی کوردانی رۆژهەڵات لە ئایین و مەزهەب زیاتر ماهیەتێکی ئەتنیکی و نەتەوەیی هەیە. لە هەمان کاتدا خسڵەتی نەتەوەی فارس و ئازەریەکان لە ناو کلتووری شیعەدا ڵاوازتر دەبێت. بەڵام لەبەر ئەوەی کوردان بەرهەڵەستکاری کلتووری شیعەن زۆربەی زۆری خسڵەتە نەتەوەیەکانی خۆیانیان پاراستووە. لەبەرامبەر ئەوەشدا کوردە شیعە و لۆرەکان تایبەتمەندیە نەتەوەیەکەیان ڵاوازتر بووە. هەر بوویە توانەوەی خێرایان لە ناو کلتووری شیعەدا جێگای باسە. هەروەها کوردانی خوراسانیش کە ژمارەیەکی بەرچاوی کوردان پێکدەهێنین کرمانجی شیعەن، وێرای هەوڵە بەردەوامەکان بۆ ئاسمیلەکردن و بێکاریگەر کردنیان لەبواری سیاسیدا، بەڵام پێداگریان لەسەر پاراستنی ناسنامەو کلتووری خوویان کردووە. ئەو بەرخۆدانەی کەلە سالی ١٨٠٦ بەرێبەرایەتی بابانیەکان دەستی پێکرد و تا رۆژی ئەمرۆشمان بەردەوامە کاریگەرێکی زۆری لەسەر پێکهاتنی ناسنامەی هاوچەرخی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستان هەبوو. ئەو سەرهەڵدانەی لەسەرەتاکانی سەدەی نۆزدەهەم روویاندا کاریگەریەکانی گشتییە. بزاوتەکانی بەهێزکردنی دەسەلاتی ناوەندی کە ئامانجیان لەناوبردنی دەسەلاتی خێل و مێرنشینەکان بوو وێرای ئەوەی دەسەڵاتە بەکرێگیراوە باوەکانیان لەناو برد. بەڵام کاریگەرێکی ئەوتۆی بەسەر کلتووری کۆمەڵگا نەبوو. جۆرێکی دەسەڵاتی کوردایەتی لەنابراوە. هەرچەندە کوردایەتی کۆمەڵگایی بە قۆناغی نوێتر گەیشتووە یاخیبوونەکانیش زۆرتر بە ئامانجی بەدەستهێنانەوەی دەسەڵاتی لەدەستدراو پەرەی سەندووە. لە خوویدا ئەمە لە ئامانجی پاراستنی بوونی نەتەوەیی کوردان و پەرەپێدانی دور بوو.پێویستە زۆر بە باشی دەرک بەو تایبەتمەندیەی ئوتۆنۆمی ئاریستوکراتەکان بکەین و جیاوازیەکانیان لەگەل بزۆتنەوەکانی بەرگریکردن لە بوون و بەدەستهێنانی ئازادی دەستنیشان بکەین. شەڕو پێکدادانی ئوتۆنۆمیە نادیموکراتەکان بە هۆی پێکاتەی چینایەتی پێشەنگەکانیان زۆربەیان بە شکەست کووتایان هاتووە. ئەوەش وێرانکاریەکی قووڵی لەسەر بوونی نەتەوەی کورد و ئازادیەکانی دروست کردووە. هەر شکەستێک رێگای بۆ کۆمەڵکۆژی کردوەتەوە. هەر کۆمەڵکۆژیەکێش هەنگاوێک زیاتر ژینۆسایدی کلتووری بەرەوپێشەوە بردووە. بزۆتنەوەکانی شیخ عوبەیدۆڵڵای نەهری ١٨٧٨ ، سمکۆ ١٩٢٠. قازی محمەد ١٩٤٦/١٩٤٥ لە رۆژهەلاتی کوردستان رێگای لە پێش ئەنجامێکی هاوشێووە کردوەتەوا. ئەزمونی کۆماری کوردستان لە مەهاباد کە قازی محمەد ڕێبەرایەتی دەکرد وێرای خسڵەتی مۆدێرن جەماوەریبۆونی، بەڵام لە بەردەوامکردنی چارەنووسی سەرهەڵدانەکانی دیکە زرگاری نەبووە، ئەو رێکەوتنەی لەساڵی ١٩٣٧ بەناوی پەیمانی سەعد ئاباد لەنێوان فاشیزمی تورکی سپی و فاشیزمی رەزا پەهڵەوەیدا واژو کراوە، لەناوەرۆکدا شێوەی هاوچەرخی رێکەوتنامەی قەسرین شیرین بوو. ئامانجی قۆڵکردنەوەی دۆخی پارچەبوونی کوردان و لەناوبردنی بزۆتنەوەی ئازادی بوو. لە رۆژی ئەمرۆشماندا چەندین رێکەوتنی نهێنی لەنیوان دەسەڵاتی فاشیزمی سەوزی تورکیە و دەسەڵاتی فاشیزمی ئیسڵامگەرایی ئیران دژی پاراستنی نەتەوەی کوردستان و بەدەستهێنانی ئازادی لە ئارادایەو پەیرەو دەکرێت. ئەو کوردانەی لە ئەوروپا و فێدراسیونی سۆڤێتی جاران و چەندین وڵاتی رۆژهەڵاتی ناویین بلاوبوونەتەوە دەتوانین بەڕاستی رەوەندی کوردی ناویی بۆ دابنین، کە هوشیاری نەتەوەییان لە پەرەسندندایە و دەبن بە بەشێکی گەورەی ناسنامەی نەتەوەیی. ئەو توێژانە بەتایبەتی بۆ فاکتوری هوشیاری نەتەوەیی کراوەن پێویستە لەدەستەبەرکردنی یەکپارچەی ناسنامەی نەتەوەیشدا رەۆڵی بەرچاوو ببینن. لێرەدا بە شیوەیکی روون و ئاشکرا دەرکەوت کە بە سیڤەتی راستینەی نەتەوایەتی لەسەردەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا کوردایەتی زەبرێکی کوشەندەی بەرکەوتووە. لێرەشدا گەورەترین ئەنجامی هەبوونی نەتەوەی کوردان لە میانەی ئامڕازە سەرەکیەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بەدەست ناهێنرێت و ناپاریزرێت. حیساب و لێکدانەوەی ئەندامە سەرەکیەکانی سیستەمی هەژموونگەرایی یان ئەندامە بەکرێگیراوەکانی سەرمایەداری کۆمپرادور و پێشەسازی، ئامانجی کاوڵکاری و ویرانکاری ژینگەێە. هەروەها لەسەر دابەش کردنی کوردستان و مانەوەی لە دۆخی پارچەکراویداو بە تەواوی ئاسمیلە کردنی هەبوونی نەتەوەی کورد و ژینۆسایدکردنی یاخود لە میانەی ئەو پەیرەوانەی تەواوکەریانن لەئارادایە، واتە لە رێگای پێکاتەکانی کوردایەتی ساختەو بیخەنە ژێر رکێفی خوویانەو. ئەگەر ئەو لێکدانەوانە بە شێوەیەکی راست و بە گوێرەی ئارەزووەکانیان جێبەجێ بێت نە کوردستان نە بوونی نەتەوەی کورد لە ئارادا نامینێت. رەۆڵی فاکتورە بەکرێگیراوەکانیش کە سیستەمی هەژمونگەرایی لە گشت پارچەکانی کوردستان دروستیان کردووە کوردایەتی ساختە وەک دەمامک بەکاردەهێنن. لە بنەرەتدا ئامانجی رەواکردنی ژینوسایدی کوردانە کە لە رێگای ئاسمیلاسیونەوا بە شێوەی درێژخایەن جێبەجێ دەکڕێت. یەکێک لەو خاڵانە کە رۆشنبیر ، سیاسەتمەدار هەروەها ئەو کەسانەی لەبواری ئەخلاقی و ئستاتیکیەوە کار سەبارەت بە بوونی نەتەوەی کوردان دەکەن، پێویستە بۆ ساتێکیش لەبیر نەکەن و لە دونیای هەست و سۆزەکانیاندا بە زیندوویی بیهێلنەوە، هەروەها ئەوەیە کە بزانن پێکهاتەکانی ئەو کوردایەتیە ساختە ، پەردەپۆش و دەمامێکراوە و هەر هەمویی پیلان و ساختەکارین.لەبەر ئەوە هەر نیازێکیان هەبێت رەۆڵیان رەواکردنی ژیۆنوسایدە، لە رۆخساردا بانگەشەی ئەندامیەتی راستینەی کورد دەکەن و هەوڵی واقێعکردنی دەدەن، لە ناوەرۆکیشکداش فاکتورە ریشەی و پۆتانسێلەکان کە بوونی نەتەوەی کورد دەقرتێنێن. ئەوانە ئەو کرمانەی ناو دارن کە رەگو ریشەی کوردایەتی دەخۆن. چەند جێگای داخە کە زۆربەشیان بەنەزانی لە پێناو بەرژەوەندییە رۆژانەکانیان و لەوەش مەترسیدارتر بەنیازپاکیەوە رۆلی کرمی ناودار دەگێرێن. لە رەوشێکی بەمجورەدا کە راستینەی نەتەوەی کوردی هاوچەرخ لە میانەی دومەیلی پێچەوانەی یەکترەوە هەوڵی بەدەستهێنان و ئازادکردنی هەبوونی خویان دەدەن. یەکەمیان مەیڵی لەناوبردنە ، کەلەمیانەی کردەوەکانی دەستبەسەرداگرتن، داگیرکردن، راگواستن، سەرکوتکردن، ئاسیمیلاسیون و ژینۆسایدکردنی زادەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریە کە لە ژێر ستاتۆی خراپتر لە کۆلۆنی هەوڵی لەناوبردن و بێناوەرۆک کردنی نەتەوە، و رێگیریکردنی لە گەیشتن بە کۆمەڵگایەکی نەتەوەیی ئازاد دەدەن.سەرەکیترین خاڵ لەو مەیلەدا کە تێبینی بکرێت ژینۆسایدە، هاوشیوەکانی هێندیە سوورەکان، یەهۆدی و ئەرمەنیەکان زیاتر لە لایەنی جەستەیان لەپێشە، رێبازی ژینۆسایدی کلتووری جێبەجێ دەکرێت کە لە رێگای گروپی کوردایەتی ساختەوا رەوا دەکرێت و لە رووکەشدا بەجۆرێک خوویان دەنوێنێن گوایە کوردایەتی زیندووەو ئەوان ناهێلێن کەس دەستی بۆ ببات. مەیلی دووهەم مەیلی ژیاندنەوەی نەتەوەی کورد و درێژەپێدانیەتی بەرامبەر بە مەیلی یەکەمە، ئەم مەیلە یان بە شێوەیەکی هەرەمەکی یان بە شێوەیەکی هۆشیار، رێکخراوەو بە کرداری بەرێوەدەچێت. مەیلی دووهەم بوونەی یەکیەتی و ئازادکردنی تەواوی بەشەکانی کوردستان و بونیادنانی کۆمەڵگایکی نەتەوەی و کوردی ئازاد بەبنەما وەردەگرێت. ئەو دوو مەیلە بە شێوەیەکی دژ لە ناسنامەی کوردی هاوچەرخ لە مڵملانەدان. تێکوشان و مڵمڵانەی نیوانیان دیاریدەکات کە ئەو مەیلەی کە بکۆژەو رۆژ لەدوای رۆژ ژیان لەئارادا ناهێلێت و بێواتای دەکات بندەکەووێت و مەیلی دووهەم سەردەکەوێت، ئەوە مەیلی دووهەمە رۆح بەبەر ژیان دەکاتەوا و یەکێتی دەستەبەر دەکات و ژیانی واتادار و ئازادی بەدیدەهێنێت. ئەو تێکوشانەی هێزەکانی ئازادی و دیموکراسی لە رێگای ستراتێژی و تاکتیکی تێروتەسەلەوە ئەنجامی دەدەن یەکڵاکەرەوە دەبێت. هێزەکانی ئازادی و دیموکراسی تاکو مردن بەرخۆدان بەبنەما وەردەگرێت. پرۆسەی بەرخۆدان دووسەد ساڵە لە ژێرناوی تێکوشانی پاراستنی بوونی نەتەوەی و بەدەستهێنانی ئازادی بەردەوامەو لە بوارەکانی ئایدۆلۆژی ، سەربازی، سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابۆری و دیپلۆماسییەوە بەرێوە دەچێت. کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەمیانەی پرسێکی نەتەوەیدا پێشوازیان لە قۆناغی ئیمڕالی کرد. لە کاتی ئەنجامدانی خۆپیشاندانەکان و نارەزایەتیەکان چەندین شەهیدیان پێشکەش کرد. هەروەها یارمەتی و پشتیوانی خوویان خستەڕوو. بە دامەزڕاندی پژاک هەڵوێستی خوویان دیار و بە بەدامەزراوەی کرد. ئەو بێ هیواییە و بێ چارەسەریە کە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە رۆژهەلاتی کوردستاندا هۆکاری بوو، هەوڵیاندەدا سەرلەنوێ لە رێگای پژاکەوا بۆ هیوا و ژیانەوە بیگەرێنەوا. ئەو هەوڵە لە ئاستی نەتەوەیی و نێودەولەتیدا دەنگی دایەوا و پشتگیری بەدەستهێنا . پژاک وەکو هێزی کاریگەر جێگای خۆی لەژێر چەتری کەجەکەدا دەگرێت . هاوکات ئەو تێکوشەرانەی پژاک کە لەسەر بنەمای پاراستنی رەوا تێکوشان دەکەن لەم رێگایە شەهیدێکی زۆریان پێشکەش کردووە. هەروەها بۆ گەل سەرچاوەی هیوا، هێز و باوەرین. ئەو تێکوشەرانە بتوانن دامەزراوە نەتەوەییە دیموکراتییەکان لە ژێر رۆشنای میراسی میژووی و کلتووری گەل بە رەهەندوو دەستەواژەکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک دابمەزرێنێن، ئەمە دەتوانێت بۆ گەلی رۆژهەلاتی کوردستان بە واتای قەڵەمبازێکی شۆرشگێری راستەقینە بێت. هەروەها لە نێوان مۆناسباتی سونەتی ئێران و مۆدیرنیتە، سەنتێزێکی نموونەیی پێشکەش بکات. پژاک لە چوارچێوەی مۆدیرنیتەی دیموکراتیکدا ئافرێنەری ئەلتەرناتیڤ دەبێت بۆ یەکێتی و یەکپارچەی ئێران و رۆڵی پێشەنگایەتی دەبینێت. وەک نموونەی ئەو ئاگرەی بە دریژایی مێژووی ئێران لە لوتکەو بنارەکانی چیاکانی زاگرۆس دەگەشایەوە.، هەڵمەتی پێشرەوانەی پژاک و کەجەکە وەکو گەرما و رووناکی داوێنی لۆتکەو چیا سەرکەشەکانی زاگرۆس تیشک دەخاتەسەر هەموو جۆغرافیای ئێران و وزەو گەرمای پێ دەبەخشێت. هەروەها پژاک وەکو یەکێک لە پایە سەرەکی و بەهێزەکانی کۆنگرەی نەتەوەی دیموکراتیک لە کوردستاندا دەمێنێتەوا.❑ انقلابــــ روژآوا