ڕاپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ مانگی نوامبر ۲٠۱٦ لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان

ڕاپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ مانگی نوامبر ۲٠۱٦ لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان

01.12.2016

ڕاپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ مانگی نوامبر ۲٠۱٦ بەرانبەر بە ۱۱ خه‌زه‌ڵوه‌ری تا ۱٠ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ۱۳۹٥ی هەتاوی کە بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە. شایانی باسەئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی حکومەتی جمهوری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیاوێنەیکی بچوکی لەژێر پێنانی مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پێ نیشان دراوە.

بەپێی بڕگەی ۱۹ ی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ هەر تاکێک مافی ئازادی ڕادەربڕینی هەیە هەروەهالەدێڕی یەکەمی بڕگەی ۹ بەشی نێونەتەوەیێ مافی مەدەنی وسیاسی داهاتوە؛ هەرکەسەومافی ئازادی وئەمنیەتی تاکەکەسی هەیە؛ هیچ کەسێک نابێت بەبۆنەی بیروباوەڕیەوەئازاربدرێتو سەرکوت بکرێت، لەبڕگەی دووی بەشی ۱۹ دادیسان دەڵێت؛ هەموو کەسسێک ئازادی ڕادەربڕینی هەیە، ئەومافانە ئەمانەلەخۆدەگرن، ئازادی گوتار ولێکۆڵینەوە و پەروەردەو بڵاوکردنەوەی زانیاری وبیروباوەڕ، هەر چەشن و جۆرێک بێ ئەوەی سنوری بۆدابنرێت جا ئیتر سەرزارەکی یا نوسراوە یان چاپی یابەشێوەی هونەری یا هەر چەشنێک کەمرۆڤ خۆی هەڵی بژێرێت.

هەروەهالە بڕگەی ۲۲ داداهاتوە هەرتاکێک وەکو کەسێک لەکۆمەڵگا مافی ئەمنیەتی کۆمەڵایەتی هەیە ولەڕێگەی تێکوشان لەپانتایی نەتەوەیی و هاوسۆزی نێو نەتوەیەوە بەڕێکخراوەیی کردنی سەرچاوەکانی هەر وڵاتێک، مافی لێ زەوت نەکراوی ئابوری، کۆمەڵایەتی و کلتوری خۆی بپارێزێت بۆ پەرە پێدانی ئازادانەی کەسایەتی تایبەتی خۆی بەدەست بێنێت؛ وهەروەهابەپێی بڕگەی ٥هیچ کەسێک نابێت ئەشکەنجە بدرێت یان سزابدرێت یان بەشێوەی نامرۆڤانەو دڕندانە وڕوخێنەرهەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت. بەپێی بڵاوکراوەفەرمیەکانی جیهانی لەمەڕ مافی مرۆڤ و مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و کۆمەڵگای بەشەری، هەر تاک و کۆمەڵگایک مافی خۆیەتی داوای مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و ئابوری وکلتوری خۆی بکات وبۆ وەدەست هێنانی تێبکۆشێت، هیچ کومەڵێک یان گروپێک لەسەرو کەسی ترەوەنییەوهەمو کەسێک دەبێت لەمافی سروشتی بەفەرمی ناسراوی خۆێی بەهرەمەند بێت.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان هەموو مانگێک کۆکراوە و گوزارشێکی پوخت لە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤی لە کوردستان دا بڵاو دەکاتەوە. لە گوزارشی ئەو مانگەش دا دەردەکەوێ کە رەوشی مافی مرۆڤ لە کوردستان خراپتر بووە و دەوڵەتی ئێران کردەوە دژە مرۆڤیەکانیان دژی گەلی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان زیاتر کردوە.

لەو مانگەش دا، ئێعدام، گرتن و ئەشکەنجەدان، خەسارەکانی ژینگە و هتد زۆر بەرچاون و رەوشێکی مەترسیدار نیشان دەدەن کە گەل کوردستان بە تایبەت لە رۆژهەلاتی کوردستان روبەرووی بۆتەوە.

له‌سێداره‌دان

چوارشەممۆ ۱۲ی خەزەڵوەری ۹٥ی هەتاوی سێ بەند کراوی کورد کەبە تۆمەتی مادە هۆشبەرەکان ودوێنێ گواسترابوونەوە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی زیندانی ورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان جێبەجێ کرا.

ناونیشانی زیندانی ئێعدام کراو (شوعەیب حاتەمی)، خەڵکی ورمێ و (دەروێش مونەزەمی گوڵکەنی) خەڵکی ورمێ و (فەرهاد مەنسووری) خەڵکی شاری سنە ڕاگەیەندرا.

دوو هاووڵاتی کورد لە زیندانی ناوەندی مهاباد ئێعدام کران.ناوی ئەم دوو هاووڵاتییە ڕەحیم موحەمەد پور و مێهدی (ناسناوە کەی نەزانراوە) بەتۆمەتی پەیوەندی بە مادە هۆشبەرەکانەوە لە سەرلەبەیانی ڕۆژی ۱۷ی خەزەڵوەردا لە لایەن هێزی تایبەتی جێبەجێ کردنی سزای ئێعدامەکانی کۆماری ئیسلامی لە مهاباد ئێعدام کران.

۱۷ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، شارۆمەندێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی شاری قەزوێن لە سێدارە درا. «حەسەن-خ» ۳۰ ساڵان، خەڵکی شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانه.

۲۴ی خەزەڵوەری ئەوساڵ شەش بەندکراوی مەحکووم بەئێعدام لەبەندیخانەی ناوەندی ورمێ لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئێعدام کران.

حوکمی ئێعدامی کەرەم قولی زادە، ناسر حسێنی، جەواد ئەسغەری، عارف ئیسماعیلیان وفەڕوچ عابدینی ومەحکوومی خدری بەماشێنی ئێعدامی کۆماری ئیسلامی ئێران جێبەجێ کرا. و بەگورجی تەرمەکانیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرایەوە.
ڕۆژی ٥ی سەرماوەزی ساڵی ۹٥ ی هەتاوی سزای ئێعدام بۆ لاوێک کە تەمەنی ژێر ۱٨ ساڵە و توشی کوشتنی کەسێک بووە، بڕایەوە.

شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی “جەمشید تەهامی” کە بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی مادەسڕکەرەکان سزای ئیعدامی بە سەردا سەپێندرابوو لە زیندانی شاری مەهاباد لەسێدارە دراوە.

دەسبەسەر كردن و به‌ندیخانه‌

«دەستبەسەركردن، بانگهێشت و سزا دەرکردن ،دۆسییە سازدان و گوشار»

لەم مانگەدا ڕێژەیەکی بەرچاو لەهاوڵاتیانی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەرکران یان ڕەوانەی دادگا و ناوەندە ئەمنییەکان و بانگهێشت و یان بۆ ئەم هاوڵاتییانە حوکم بڕدرایەوە و یان گوشار خرایه‌ سه‌ریان.

پای بەندکراوی سیاسی کورد «مۆراد ئێحسانی» لە لایەن پزیشکانەوە بە هۆی کۆن کەوتن وچڵک کردنی برینەکەوە به‌ڕایه‌وه‌.مۆراد ئێحسانی ڕۆژی ٦ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹٤بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پای بە گرانی بریندار دەبێت و دەستبەسەر دەکرێت.هێزە ئەمنیەی و ئینتزامیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ناوبراو سەرەڕای بریندار بوون و دۆخی نالەباری جەستەی بە بێ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی بەندیخانەی ورمێ دەکەن، دوای تێپەڕ بوونی چەند مانگێک بە هۆی تیمار نەکردن و پێڕانەگەیشتن لە لایەن پزیشکان و بەرپرسانی بێهداری ناو زیندانەوە، پای (لاق) «مۆراد ئێحسانی» چڵک دەکات و لە کۆتایدا پزیشکانی نەخۆشخانەی ورمێ ناچار بە بڕینەوەی پای ناوبراو دەبن.

هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بۆکان سەرلەبەیانی ۱٥خەزەڵوەر هێرش دەکەنە سەر ماڵی بنە ماڵەی شێخی و مستەفا و دیاکۆ شێخی دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیاریان دەکەن.

ڕۆژی ۱٤ی خەزەڵوەری ساڵی ۹۵ی هەتاوی ئەفسانە بایزیدی زیندانی سیاسی کورد گواسترایەوە بۆژووری تاکەکەسی.

لاوێن کەریمی زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی هەمەداندا توشی خوێن بەربوونی گەدە بوە و بەرپرسانی زیندان پێیان ڕاگەیاندوە کە ڕەوانە کردنت بۆ چارەسەری فرمانێکە کە لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەرچوە هەربۆیە بۆ چارەسەری هەناردەی دەرەوه‌ ناكرێیت.

دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری سەردەشت لەڕۆژهەڵاتی کوردستان،۱۲هاوڵاتی دانیشتووی ئەوشارەی بەتۆمەتی بەشداری لە لێدان وتێهەڵچوون لەگەڵ هێزە ئینتزامییەکان بەزیندانی کردنی ودانی سەربەها(دیە )مەحکووم کران.
سەردار ئیسماعیلی،ڕامین حەسەنزادە،سەفا حەسەن پوور،سوهەیلا زوبەیری،هێمن جەنەت یار،سامرەند ئەحمەدزادە،ئامانج شێخەپوور،سامان مێلکاری،حسێن پەری ئاقایی،محەممەد قادریان،کامیل ڕەسووڵپوور و فەرهاد شێخانی ،بەتۆمەتی بەشداری لە تێکدانی ئاسایشی گشتی شاری سەردەشت هەرکامیان ۶مانگ زیندانیان بەسەردا سەپێنرا هەروەها بەهۆی گوێنەدان بەیاسا وبەرهەڵست بوونەوەی هێزە ئینتزامییەکانی ئیپان هەرکامیان ۶مانگی دیکەیشیان بەسەردا سەپێنرا.

هەروەها سەید ئەبولفەزلی دەشتبان،بەختیار درەخشان،ئومێد زەحمەت دوست ونەوید ئەسلان زادە، هاوڕێ لەگەڵ ئەو ۱۲کەسەی دیکە بەهۆی نادیاربوونی دۆسیە وهێنانە ئارای خەسار ولەتمەی پێگەیشتوو بەسامانی گشتی تێکڕا دیە(سەربەها)ی ۱٦٫۲۱۰٫۰۰۰تمەنیان بۆدیاری کراوە.جێگەی باسە ئەم تۆمەتانە لەلایەن ڕێخراوە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە نراوەتە پاڵیان.

لە درێژەی گوشاری سەر بەندکراوانی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ورمێ، ئەحمەد تەمویی بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ورمێ بە ساز کردنی فایلێکی نویی لە لایەن ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لقی ۳ی دادگای شۆڕشی ورمێ لێپرسینەوەی لێدەکرا.

ئیداڕی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دژی گواستنەوە یان ئازادی مەرجداری محەممەد نەزەرییە.بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەهەمبەر داواکاری محەممەد نەزەری بەندکراوی سیاسی کورد بۆ ئازادی مەرجدار یان گواستنەوەی بۆزیندانی مەهاباد دژایەتی دەنوێنێ.

هاجەری پیری بەندکراوی سیاسی کورد کەلەڕەزبەری ۱۳٨٦ بە ۱۷ ساڵ زیندان وهەروەها مەنفای واتە دوورخستنەوە بۆ زیندانێکی دوور مەحکووم کراوە و لە بایەخمەندبوونی لە پێویستییە پزیشکییەکان بۆچارەسەری ڕێگیری دەکرێ.

کاوە ئەحمەدزادە زیندانی سیاسی کورد کە نەخۆشی فەقەراتی (دیسک کەمەر) لەگەڵدایە و ئازاری پێوە دەچێژێت، لە لایەن دایرەی زیندانی بۆکان و بەرپرسانی قەزاییەوە هیچ هەوڵێک بۆ چارەسەری پزشکی ئەو زیندانییە لە دەرەوەی بەندیخانە ئەنجام نادرێت.

ڕۆژی سێ شەممۆ ۲۵ یخەزەڵوەری ۹۵ی هەتاوی لە کۆبوونەوەی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی سەتارخان سەرداری نەتەوەیی مەشرووتە خوازەکان لەشهری ڕەی، ڕەسوڵ ئیرەجی چالاکی مەدەنی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەرکراوە وگواستویانەتەوە بۆشوێنێکی نادیار.

سازکردنی دۆسیەی نوێ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ دژ بە ئەحمەد تەمۆیی، بەندکراوی سیاسی کورد بەندکراو لە زیندانی ناوەندی ورمێ لقی ۳ی دادگای شۆڕشی ورمێ ناوبراوی لەو تۆمەتانەی بۆیان هەڵواسی بوو پاکانە کرد.

برایان دیاکۆ شێخی ومستەفا شێخی لەئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەبۆکان پاش ۱۱ڕۆژ لێپرسینەوە لەڕۆژی چوارشەممۆ ۲٦ی خەزەڵوەر گواستەوە بۆهەمان ئیدارە لەشاری ورمێ.

دوو هاووڵاتی کورد«ئەرکان سەعیدی دەکوژێت و بێهزاد مەحموودنژاد» کە لە دوای دەستبەسەر کردنیان لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە لە جادەی قەسرێک ،کەسێک بریندار کەسێکیش دەکوژرێت .

بێ ئاگایی لە دۆخی ژیانی سەیوان ڕەحیمی زیندانی سیاسی کورد لە کرماشان.
سیروان عەلیزادە ۲۷ساڵ تەمەن وخەڵکی شاری سەقز لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ۱۸مانگ زیندانی بۆبڕدرایەوە.

ئێقباڵ زارعی بە تۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران ، لە لایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامییەوە بە چوار ساڵ و چوارمانگ زیندانی سزا درا.

کەیوان کەریمی دەرهێنەری کورد کەبۆ نواندنی شرۆڤە وشی کردنەوە ڕۆژی چوارشەممۆ ۳ی سەرماوەز بانگهێشتی ناوەندی جێبەجێ کردنی حوکمەکانی لقی یەکی دادسەرای کۆماری ئیسلامی ئێران لەزیندانی ئەوین کرابوو، پاش دادگایی کردن،دەسبەسەر و بۆجێبەجێکردنی حوکمی یەک ساڵەی زیندان ولێدانی ۲۲۳زەبری قامچی گواسترایەوە بۆزیندانی ئەوین.

هێزە ئەمنییەکانی زیندانەکانی بەندەرعەباس وبیرجەند دوو بەندکراوی کوردیان داوەتە بەرپەلامار ولێدان وئەشکەنجە. ڕەزا حسێن زادە ٤٤ساڵ تەمەن بازرگانێکی خەڵکی ماکۆ لەلایەن بازپرسی لقی ۳ی بەندەرعەباس بەتۆمەتی قاچاخی کەلوپەل کەپتر لە دومانگی ڕابردووی لەزیندان وبەشێوەی هەڵواسری وڕوون نەبوونەوەی دۆخەکەی دایە لەلایەن ڕێدارانی ئەمنی پاراستنی ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر ولەحەوتووی ڕابردوو لەزیندانی ناوەندی بەندەرعەباس تووشی کێشەی مێشک بووە ولەدۆخێکی نەگونجاودایە.

هه‌روه‌ها فەرزاد شاهی ۳۷ساڵ تەمەن خەڵکی هێرسین لەپارێزگای کرماشان بەتۆمەتی ئەندام بوون لە تۆڕێکی دیاردە بزێوەکان،تێهەڵچوون لەگەڵ ڕێدارانی حکوومی وڕاگرتنی مادە هۆشبەرەکان ۳۰ساڵ زیندانی بۆ بڕدرایەتەوە.ئەم بەندکراوە کوردە هەنووکە لە قەرەنتینەی بیرجەند لەپارێزگای خۆراسانی باشووری بەشێوەی تەمبێ کردن ڕاگیراوە.
کۆماری ئیسلامی ئێران دەیەوێت بەندکراوی سیاسی کورد مستەفا عەلی ئەحمەد ڕادەستی سوریا بکات،ئەمە لە کاتێکدایە کە ناووبراو نێزیک بە ۱۲ساڵ زیندانی لە سزای سەپێندراو تێپەڕکردوە.

زەووت و هەڕاج کردنی(موزاییدە)بارمتەی زیندانیەکی سیاسی کورد « خالید ئەمین پوور»لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان له‌ لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌.

ڕۆژی سێشەممۆ ۹ی سەرماوەز ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەکامێران لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پترلە ۵کەسی لەهاوڵاتیانی کورد دەسبەسەر کردوگواستونیەوە بۆشوێنێکی نادیار.

بەگوێرەی هەواڵەکە عەوبدوڵا پیشابادی کوڕی محەممەدعەلی خەڵکی گوندی زێویە،حەیدەر قوربانی کوڕی عەلی خەڵکی گوندی بزوش،نامدار قوربانی کوڕی جەعفەر خەڵکی گوندی بزوش،محەمەدسادقی کوڕی مەعرووف خەڵکی گوندی بزووش،حسێن ڕوحانی کوری قادر خەڵکی گوندی کاشتربەتۆمەتی هاودەستی لەگەڵ یەکێک لەحیزبە کوردییەکان لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدرانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەکامێران دەسبەسەر وبۆشوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

کرێکاران وناوەندی پیشەکان

ڕاپۆڕتی تایبەت بەکرێکاران:

ناوەندی ژمێریاری ئێران نوێترین ئاماری خۆی لەپێوەندی لەگەڵ کاروپیشە وبێکاری ئاستی پارێزگاکانی هەڵکەوتوو لەجوگرافیای سیاسی بەم شێوەیە ڕاگەیاند؛ بێکاری ۵۷ ملوێن کەس لەحەشیمەتی ۷۹ ملوێنی ئێران، بەچەشنێک کەلە بەرانبەر هە کەسێکی خاوەن پیشە لەئێران پترلە ۲.۵ کەس بێکارن. بەپێی ڕاگەیاندنی ئەم ناوەندە پارێزگای کرماشان لەکۆتایی ساڵی ۹٤ بە ژمارەی ۱۷.۶ لەسەت بێکارترین پارێزگا لەجوگرافیای سیاسی ئێران ناوبانگی دەرکرد، هەروەها لەکۆتایی بەهاری ۹۵ یش پلەی بێکاری ۱۹.۲ بۆخۆی دیاری کرد.

۱۹ی خەزەڵوەر پڕۆژەی بەنداوی «بازی دراز» لە شارستانی سەرپێڵ زەهاو لە پارێزگای کرماشان ۲٥۰ نەفەر لە کرێکاران لە کار لادەبرێن و دەبێتە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕینی ئەو کرێکارانە.

کۆڵبەران و مین

ڕاپۆرتی پێوەندی دار لەگەڵ مین ودۆخی کۆڵبەران لەم مانگەدا:

حکوومەتی ئیسلامی ئێران بەپاساوی نەبوونی سوودی ئابووری بڕیار وایە بەسنوورە ئابوورییەکانی دا بچێتەوە وبەشێکیان دابخات، کە ژمارەیەکیان دەکەونە نێوان باشوور وڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە.

سەرلەبەیانی رۆژی سێ شەممۆ ۱۱ی خەزەڵوەری ۹۵ی هەتاوی کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی «مەکڵاوێ»ی ڕەبەت بەناوی «عوسمان عه‌زیزی كۆڕی كه‌ریم» لەگوندی «دەرماناوا»ی ناوچەی سەردەشت کەوتە بەر دەسڕێژی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و گیانی له‌ ده‌ست دا.

۱۲ ی خەزەڵوەری ساڵی ۹٥ی هەتاوی بەڕێز شەریف باجوەر چالاکوانی ژینگە پارێزی و ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیا لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانەوە لە گەورەدێی دزڵی دەستبەسەر کرا.

بە پێ گوتەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەترسی تەقینەوەی مین لە ۷۰٦٫۲٥۰ هەکتار لە زەویەکانی کشت وکاڵی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونی هەیە. ڕۆژی۱۹ی خەزەڵوەرتەقینەوەی مین لە گوندێکی سەر بە شاری پاوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نێزیکی سنوری باشوری کوردستان بو بە هۆی بریندار بوونی هاوژینی شارۆمەندێکی خەڵکی ئەم دەڤەرە و بە یارمەتدیدانی خەڵکی گوندەکە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری پاوە.

له‌ گوندی دزاور لە نێزیکی سنوری باشوری کوردستان دایە ئەم تەقینەوە لە ناو زەوی کشتوکاڵدا ڕوویداوە و لە کاتێکدا بوە کە ئۆمێد مۆحسنی پوور هاوژینی قوربانی دەڵێت بۆ سەردانی باغ چونەتە ئەو دەڤەرە. کە لە ناکاو مینێک دەتەقێتەوە و هاوژینی ناوبراو بریندار دەکات.

20ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، تەرمی حسێن کوهی یەکێک لەکۆڵبەرانی خەڵکی گوند پاش سێ ڕۆژ دۆزرایەوە. بەگوێرەی هەواڵەکە کەئەم کۆڵبەرە گەنجە سێ ڕۆژی بەرێ بۆئیشی کۆڵبەری چبووە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات وباشووری کوردستان کەئەمڕۆ لەلایەن خەڵکی ئەو دەڤەرە وهێزە ئینتزامییەکانەوە لەبەرزاییەکانی کێوەکانی دەوروبەری گوندی دوزئاوەر دۆزرایەوە ودەسبەجێ گوازرایەوە بۆ لێکۆڵینەوەی پزیشکی یاسایی.

بەپێی کوتەی یەکێک لەگوندنشینان لەسەرتەرمی ناوبراو ئاسەواری برین یان خوێن بوونی نەبووەوشیمانەی ئەوە دەکرێ بەهۆی ترسی زۆر لە بۆسەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران جەڵدە لێی دابێ وبەوهۆیەوە گیانی لەدەست دابێ.

ڕۆژی ۲۲ خەزەڵوەر بە هۆی تەقینەوەی مین (ئەڵغام) لانی کەم چوار کەس لاقیان لە دەست دەدەن.

کە ڕۆژی یەک شەممە ۲۳ خەزەڵوەر بە هۆی تەقینەوەی مین گەنجێکی ۳۳ ساڵان، هەر دوو چاوو و پاکانی بە گرانی بریندار دەبێت و بۆ دەرمان کردن دەیگوێزنەوە بۆ نەخۆشخانەی بوعەلی مەریوان، بە هەمان شێوە فایەق ئەحمەدزادە ٦۰ ساڵان خەڵکی گوندی سەردۆش سەر بە شاری مەریوان لە کاتی شوانی دا، ڕۆژی ۲۲ خەزەڵوەر پای چەپی لە دەست دەدات.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە عۆمەر دێهقانی ٤۷ ساڵان و خەڵکی گوندی ئاسنوە لە نێزیکی ئەم گوندەدا بە هۆی تەقینەوەی مین پای (لاقی) لە دەست دەدات و ئێستا لە نەخۆشخانەی فەجری مەریوان دایە و تیمار دەکرێت.

لە لایەکی دیکەوە، جەماڵ کەریمی ٥۲ ساڵان لە نێزیکی پادگانی (عبادت) عبادەتی شاری مەریوان بە هۆی تەقینەوەی مین پاکانی لە دەستدەدات…و لە مانگی ڕەزبەردا منداڵێکی ۷ ساڵان بە هۆی تەقینەوەی مین لەم شارەدا بە گرانی بریندار دەبێت.
۲٤ی خەزەڵوەری ۹٥ هەتاوی تەقینەوەی مین لە گوندی سەرای بۆکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لاوێکی کورد کە خەریکی کشت وکاڵ بوە بە توندی بریندار دەبێت و هەناردەی نەخۆشخانە دەکرێت. ئەو گەنجە ۱۷ ساڵانە هەردوو دەست و چاوێکی بە توندی بریندار بوە.

پاش نیوەڕۆی شەممە ۲۹ خەزەڵوەر، لە گوندی سەرای نێوان سەقز-بۆکان مینێکی (ئەڵغام) دیکە دەتەقێتەوە. وەرزێڕێک بە ناووی تەها مەرزەنگ کاتی بڵاوکردنەوەی کوود (پەین) لە زەویەکەیدا، مینێک دەتەقێتەوە کە دەبێتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ کەسانی نێزیک لە ڕووداوەکە و کەسێکیش بریندار دەبێت.

ژینگەپارێزی و تەندرستی:

ڕاپۆرتی پیوەندی دار بە ژینگە و تەندروستی لە م مانگەدا:

۱۲ ی خەزەڵوەری ۱۳۹٥هەتاوی تۆز و خۆڵ ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە شارەکانی «سنە، پاوە، سەلاس باوەجانی، مەریوان،…» داپۆشی.
۲٤ی خەزەڵوەر ۱۳۹٥ئاگر لە لەوەڕگەکانی دەڤەری بناجاڕ لە نێریکی گوندی یاری سەر بە بەشی ناوەندی شاری جوانڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پتر لە دوو هەکتار لە لەوەڕگەکانی سوتاند.

۱ی سەرماوەز، سەرەتای پاش نیوەڕۆ هاووکات دارستانەکان و لەوەڕگەکانی شوانکارە، قۆری قەڵا، قەڵاگا، قشڵاق و مەنسوور ئاغایی ئاگر دران. بە پێی سەرچاوەیەکی هەرێمی، بە ڕوونی سەرچاووەی ئەم کردەوانە کە دەگەڕێنەوە بۆسپای پاسداران ئێران دەکرێت.

سەر لە ئێوارەی چوارشەممە ۳ ی سەرماوەز لەوەڕگەکان و دارستانەکانی دەووروبەری گۆندی گەشتیاری قۆری قەڵا لە پشتی ئەشکەوت و کێوەکانی (شاخەکانی) شاهۆ گڕی ئاگر هەڵدەسیت و بە هۆی بای توندەوە ئاگرەکە پەرە دەسێنێت و لەم ئاگرەدا ناوەندە پەیوندی دارەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرکە، ئەرکی خۆیان بە جێ نەهێنا و دۆخێکی قەیراناوی بۆ خەڵکی ئەم ناووچەیە هاتە ئاراوە.

بەشەکانی دیکەی پێشێل کاری مافی مرۆڤ

ژنان،منداڵان،خۆکوژی،خزمه‌تگوزاری و…

لەگوندی گلە سەربە سەلاسی باوەجانی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرلەبەیانی ۱٦ی خەزەڵوەر مەحموودی سەنجابی بەهەڵواسینی خۆی کۆتایی بەژیانی هێنا.

دۆخی قوتابخانەی گوندی سپی گەڵای جوانڕۆ سەربەکرماشان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ناتەندرووست، بێ بەهرە لەکەرەستە وپێداویستی گونجاو وشوێنی پاکوخاوێن ڕاگرتنە وقوتابیان ناچارن لەکانتینێری بارهەڵگرتن دا وانە دەخوێنن.

لە گەورەدێی «ڕاژان» سەر بە ناوچەی سیلوانا لە پارێزگای ورمێ هاووڵاتیک بە ناوی پژمان خەشمانپور کوڕی لوقمان بە «تاپڕ» هەوڵی خۆکوژی خۆی دەدات و گیانی لە دەست دەدات.

ڕۆژی یەکشەممۆ ۱۶ خەزەڵوەری ۹۵ ی هەتاوی یەکێک لە گەنجەکانی گوندی (ئەزگڵە) سەربە سەلاسی باوەجانی کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی هەواڵەکە ئەو کەسە ناوی «مەحموودی سەحابی» یە کەلەڕێی هەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

۱۹ خەزەڵوەر، ژمارەیەکی زۆری شارۆمەندانی خوڕەم ئاوا لە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزاییدا، لە هەمبەر مەرگی کچەخویندکاریەک کە ڕووژی ۱۷ خەزەڵوەر بە هۆی لافاوو (سێڵاوو) لە ناو شاردا گیانی لە دەستدابو، ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی.

یەکێک لەڕێدارانی هێزە ئینتزامییەکان بەناوی (سەرهەنگ دیانی) خەڵکی شاری قوم دەستی داوەتە ئازو وئەشکەنجی کاسبکاران ودەسفرۆشانی گۆڕەپانی ئێقباڵ ودەور مەیانی شاری سنە.

ڕۆژی ۱۸ی خەزەڵوەر کرێکارێکی کارەباچی لەبنکەی گشتی هێزە ئینتزامییەکانی ئێران لەسنە بەتەقەی ڕاستەوخۆی یەکێک لە گرووبانەکان لەو شوێنە کوژرا.

ڕۆژی شەممۆ ۲۱ی خەزەڵوەر سەعید عەلی پوور ۱۷ ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی ئیندرقاش لەمەهاباد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆی هەڵواسی وگیانی سپارد.

مناڵێکی ٨ساڵ تەمەن بەناوی گزینگ ماندگار (زارا) خەڵکی گوندی لج سەربە شاری مەهاباد بەهەڵواسینی خۆی گیانی لەدەست دا، تا ئێسته‌ هۆکاری سەرەکی خۆکوژی ئەم کچە ئاشکرا نەکراوە.

لەشاری مەهاباد و دەورووبەری لانیکەم دووگەنجی دیکە دەستیان داوەتە خۆکوژی ، کەلەڕێی بنەماڵەکانیانەوە ڕێگرییان لێ کراوە و ڕزگاریان بووە.

شەمە ۲۲ی خەزەڵوەری ۹٥ی هەتاوی گەنجێکی ۲۷ ساڵ تەمەن بە ناوی ئیبراهیم کرمانج لە شاری پیرانشار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

کۆمەڵێک لەخوێندکارانی کارناسی باڵای زانکۆی پەیامی نووری جوانڕۆ لە وەدەرنانی دوکتۆر مستەفا جوانڕۆیی لەلایەن نوێنەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەناوچەی هەورامان دەستیان دایە ناڕەزایی دەربڕین وڕاگەیاندراوێکیان بڵاو کردۆتەوە.

یەکشەممۆ ۲۳ی خەزەڵوەر حسێن محەممەدی ئەسڵ بەلێدانی دەماری دەستەکانی خۆی کوشت وکۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ماوەێیکە کڕین و فرۆشتنی «داردەست ـ کوتەک» لەو شارەدا بوە بە باو و فرۆشیاری لە شاردا دەسوڕێتەوە و دەیفرۆشێت.
خوێندکاری تێرمی نۆیەمی بواری زانستی ئاژەڵی زانکۆی سنە وخەڵکی شاری قوروە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی سێ شەممۆ لەنەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

بەگوێرەی هەواڵەکە کەناوبراو ڕۆژی یەکشەممۆ بەهۆی «ڕووداوێک»وە بریندار دەبێ وپاش دوو ڕۆژلەڕۆژی سێ شەممۆ گیانی لەدەست دەدات.

قوتابخانەیەک لە ئەزگلە سەربە شاری سەلاسی باوەجانی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی نەبوونی ماژیکی وایت بۆردەوە داخرا.

ئێوارەی پێنجشەممۆ ۲۸ی خەزەڵوەر قوتابییەکی ۱۶ ساڵ تەمەن لەگوندێکی هەڵکەوتە لە ۲۵ کیلۆمەتری کرماشان بە تەقەی چەکی ڕاو لەخۆی کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

لەماوەی ئەم ساڵانەی دواین ڕێژەیەکی بەرچاو لەبنەماڵەکانی پێڕەوی ئایینی یارسان بەهۆی سیاسەتی هەڵاواردن، سەرکوت وبێ ڕێزییە ئاشکراکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەپێڕەوانی ئەم ئایینە لەناوچەکانی داڵاهۆ ناچارکراون بەکۆچی زۆرەملە بۆ دیکەی شارەکانی جوگرافیای سیاسی ئێران.

بەدەیان بنەماڵەی کوردی یارسان لەناوچەی داڵاهۆی کرماشان لەوەرزی بەهار کە کارلە مەزراکان و دەشتاییەکانی دەورووبەری قوروە، دێولان وسنە زۆرە ڕوو لەوشوێنانە دەکەن. لەوەرزی زستاندا کۆچ دەکەن بۆناوچەکانی دیکەی باشووری جوگرافیای سیاسی ئێران کە کار لەمەزراکان زۆرە.
ڕۆژی ۲٦خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناووی فەرهاد عەباس پوور خەڵکی گوندی «تەرگەووڕ»ی ورمێ بە پەتی سێدارە خۆی هەڵدەواسێت و گیانی خۆی لە دەست دەدات.
یونس ئەفشاری کە خویندنی زانکۆی تەواو کردبوو بە تەقەی دەمانچە لە ڕۆژی یەک شەممە ۳۰ی خەزەڵوەر بە هۆی بێکاری و بێ دەرەتانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

باوک ودایکی قوتابیانی گوندی قۆری قەڵا جۆری ناڕەزایی دەربڕین وداواکاری خۆیان بەنیسبەت نەبوونی سیستەمی گەرم کەرەوە وپێداویستییە سەرەتاییەکان لەقوتابخانەکەیاندا بەناوەندی فێرکاری وپەروەردەی ڕوانسەر ڕاگەیاند.
سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەمە ۲ی سەرماوەز هاووڵاتیکی کورد بەناوی حامد ر. لە شاری سنە هەوڵی خۆکوژی داوەو و گیانی لە دەست داوە.

ڕۆژی سێشەممۆ ۲ی سەرماوەز قوتابیانی فێرگەی زانست وپیشەی پیرانشار لەناڕەزایی دەربڕین دژ بەدۆخی نەگونجاو وکەمبوونی پێداویستی خوێندن لەچوون بۆسەر پۆلەکانیان خۆیان بوارد.

کرێکارانی دەرکراوی شارەوانی ڕوانسەر بە هەڵگرتنی پلاکارتگەلێک کە لەسەری نووسرابوو «ئێمە کۆمەڵێک لە کرێکارانی خزمەتگوزاری ڕوانسەرین کە بێ هیچ هۆکارێک لە ئێش دەرکراوین و داوا دەکەین لە خەڵکی تێگەیشتوو و بەرپرسان بەڕێز، پشتیوانی ئەم چینە هەژارەی کۆمەڵگا بکەن.» دەستیان دایە ناڕەزایی دەربڕین.

کۆبونەوەی ساڵیادی هونەرمەندی کۆچ کردووی یارسان لە ژێر وشار و قەدەغەی هێزە ئەمنییەتیەکانی کۆماری ئیسڵامی ئێڕان بە رێوە چوو.

لە دوایدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، هەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان و هەر جۆرە پێ شێلکاریەک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەکرێت، دەنگی خۆیان بە خەڵکانی جیهان بگەیەنن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts