
پیرۆز بێت یادی گیانبەختکردوانی یەکی گوڵان!
ئەوسال لە کاتیکدا یادی یەکی گولان، رۆژی کرێکاران و زەحمەتکێشانی جیهان دەکەینەوە کە خەباتی گەلانی رۆژهەلاتی ناوین لە دژی چەوسانەوە و ناعەداڵەتی و جنسیەتگەرایی کەوتۆتە قۆناخیکی تازەوە. لە هەمان کاتدا تەفگەری ئازادی گەلی کوردستان لە پیناوی مافی زەحمەتکێشانی کوردستان و رۆژهەلاتی ناوین دەسکەوتی گرانبەهای بەدەست هیناوە. شەڕ لە دژی داعەشی دژە مرۆف لە پێشکەوتنی بێ وچان دایە و مۆدێلی هاوژیانی گەلان و خۆبەرێوەبەری دێمۆکراتیک لە رۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا وەک گونجاوترین چارەسەری بۆ هەموو رۆژهەڵاتی ناوین خۆی خۆیا دەکات.
کوردستان وەک پێشەنگی تێکۆشان و ئازادیخوازی بە ساڵانە دژ بە نابەرابەری، بۆ گەیشتن بە مافی رەوای خۆبەرێوەبەری و لە پێناو مافی بندەستان و چەوساوەکان بەهای داوە و هیچکات لە خەبات بۆ وەدەست هێنانی ئازادی و بەرابەری کۆمەڵگا سڵەی نەکردوە. دژ بە ئەم تێکۆشانە داگیرکەران هەمیشە هەموو کەرەستە و ئیمکانی خۆیان بە کار هێناوە و بە هەموو هێز وتوانا و بە هەموو شێوە، بە بەکارهینانی پێشکەوتووترین تکنۆلۆژیا هیرشیان کردۆتە سەر بزاڤی ئازادیخوازی گەلەکەمان. هێرشی ئەم دوایانەی دەولەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر شەنگال و رۆژئاوا نموونەی بەرچاوی درێژەپێدانی سیاسەتی داگیرکاری داگیرکەرانی کوردستانە.
سیاسەتی داگیرکاری و هێرش بۆ سەر گەلی کوردستان ە بەهاکانی مێژوویەکی دور و درێژی هەیە. لە ڕۆژی یەکی گوڵانی ٢٠٠٨ بە هێرشی بەربڵاوی فرۆکە جەنگیەکانی تورکیە، بە هەماهەنگی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئیران بۆ سەر بناری قەندیل ٦ تێکۆشەر و ئازادیخوازی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان بوونە قوربانی و گیانیان بەخت کرد. بە خوێنی گەشی ئەو تێکۆشەرانە لە یەکی گوڵان دا پیوەندی خەباتی ئازادیخوازی تەڤگەری ئێمە لە گەڵ ویست و خواستی زەحمەتکێشان و کرێکاران و بەش مەینەتان یەکیان گرتەوە.
گیانبەختکردوانی ئەو هێرشە، دیاکۆ بهختیاری، ناسراو به هێرش ئامهد، کاردۆ عهلیالی، ناسراو به ئارگهش باوهڕ، بههجهت تهکین ئاڵپ، ناسراو به فرات چهلێ، جهمال ڕهسولی، ناسراو به ئارمانج مهریوان، محهمهد گویرهن، ناسراو به وەداد ئامهد، رهحیم بۆرنا، ناسراو به ڕامان جاوید ڕێڕەوانی ڕێگای ئازادی و خەباتی ڕەوای گەلی ئێمە و هەمو گەلانی ئازادیخوازن.
ئیمە بە بۆنەی یەکی گوڵان و یادی هەواڵانی گیانبەختکردوی یەکی گولان بەڵین دەدەین کە بە خەباتی خۆمان لە دژی داگیرکەران بۆ وەدیهێنانی مافی گەلان و هەر وەها تێکۆشان لە دژی زیهنییەتی کوردی کۆیلە بە سەرۆکایەتی پارتی بارزانی هەتا گەیشتن بە سەرکەوتن درێژە دەدەین.
پلاتفۆرمی زاگرۆس
2017-04-30