ئەنجامنامەی کۆنفرانسی ڕوناک

ئەنجامنامەی کۆنفرانسی ڕوناک کە لە ٢٠-ی گوڵانی ٢٠١٧ لە شاری ستۆکهۆڵمی سوێد بەرێوە چوو.

ئەنجامنامەی کۆنفرانسی فیدراسیۆنی ژنانی رۆژهەلات (روناک) دەربارەی چارەسەری کێشەکانی رۆژهەلاتی کوردستان و ئێران و هەروەها گوشار و توندوتیژی لە سەر ژنان.

١-ئەم سەدەیە سەدەی ژنانە. بۆ وەیکە ژنان بتوانن تێکۆشان بکەن و بە ئازادی بگەن، پێویست بە رێکخستن و یەکگرتنی هەموو ژنانە. بۆیە دەبێ ئێمەی ژن یەک بگرین و پیشتیوانی یەکتر بین.

٢-لە گۆشەو کەناری دونیادا شەر لە ئارادایە. لەو شەرانەدا هەمیشە زۆرتر منداڵ و ژن قوربانی دەبن. ئێمە وەک رێکخستنی ژنان و وەک چالاکانی ژن پیشتیوانی و هاوپشتی بۆ ئوە ژنانە دەردەبرین کە لە بەرەی پێشەوەی شەر بۆ دێمۆکراسی و ئاشتی تێدەکۆشن.

٣-ئێمە لە دژی هەموو شێوەیەک لە مۆدەرنیتەی کاپیتالیستی و هەروەها لە دژی هەموو جۆرە زیهنییەتی پیاوسالاری دەوەستین. ئێمە دەبی لە دژی ئەو زیهنییەتە لە ناو رێکخستنی ژنان و لە ناو هەموو ژنان تێکۆشان بکەین. ئەگەر ژنان خۆیان رێک نەخەن ناتوانن سەرکەوتن بەدەست بخەن و بە ئازادی بگەن.

٤-ئێمە پشتیوانی خۆمان لە هەموو گیراوانی سیاسی ژن، ژنانی چالاک و ژنانی رۆژنامەوان و هەروەها هەموو زندانیانی سیاسی ئێران دەردەبرین.

٥-ئازادی تەنیا بژاردەی جەستەیی نییە. پێویست دەکات لە دژی هەموو شێوەیەک زیهنییەتێکی کۆن کە زاڵە بەسەر روحیەی ژنان بوەستین، ئەوەش لە رێگای بیری ئازاد و دەستەبەرکردنی بریاردانی چارەنووس و ژیان.

٦-بۆ نیشاندانی باری ژنان لە رۆژهەلاتی کوردستان و ئێران دەبی ژنان یارمەتیدەری یەکتر بن و هەموو دونیا لە بارە ئاگادار و ئاگا کەنەوە. ئەوەش دەکری لە رێگای بڵاوکردنەوی زانیاری لە رێگای سمینار و چالاکی رۆژانە بێت.

٧-ژنان دەبی مەودای تێکۆشانی خۆیان بەرفراوانتر بکەن، نە تەنیا لە بواری ئابوری بەلکو هەوەها لە بواری سیاسی و کاروباری کۆمەلگا بە شێوەیەکی سەربەخۆ.

٨-ژنانی کورد لە رۆژئاوای کوردستان بە شێوەیەکی سەرکەوتوو لە دژی داعەش برخۆدانیان کردووە. ئەو بەخۆدانە و دەسکەوتەکانی ژنان لە رۆژئاوا و لە سوریە دەکرێت نموونەیەکی بەرچاو بێت بۆ هەموو ژنانی جیهان.
٩-پرۆژەی دێی ژنان واتە ژینوار کە ژنانی رۆژیاوا ئێستا خەریکی بەرپاکردنن بە پێچەوانەی هەموو گوشار لە سەر ژنان نیشان دەدات کە ژنان دەتوانن لەسەر پێی خۆیان بن و دەسکەوت بەدەس بێنن. ئەو نموونە دەبێت پشتیوانی لی بکرێت.

١٠-رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆتە هۆکاری قەیران لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کە کۆمەلگای دوچاری گرفتی سیاسی، ئابوری و کۆمەڵایتی کردووە.

١١-ژنان رۆژانە دەکەونە باری سەخت و دژوار لە باری جەستەیی و روحی وەک تووشبوون با مادە هۆشبەرەکان و لەشفرۆشی.

١٢-ژنان دەبێ لە دژی بیرو زیهنییەتی پاشوەرۆیی تێبکۆشن. وڵات کە لە رێگای دینەوە بەرێوە بچێت دەبێتە هۆی جیاوازی و جیاکاری لە نێوان ژن و پیاو. سیاسەت و دین لە بەرێوەبردنی وڵات پێکەوە ناگونجێن. وڵاتیک کە بە یاساکانی دین بەرێوە بچێت لە ئازادی دور دەکەوێتەوە.

١٣-ژنۆلۆژی زانستی ژنە. لە رێگای پەروەردەی ژنۆلۆژی ئاستی ئاگاهی لە سەر ژن دەچێتە سەر.

هەدەف و چارەسەری ئێمە
هەموو ئازادیخوازان دەبێ یەکبکرن، بە تایبەت فێمینیستەکان و هەموو چالاکانی ژن بۆ ئەوەی ئەو خاڵانەی باسکرا بێنە دی.

Related posts