کەرکووک!

ker

کەرکووک!

ڕەشاد _ مستەفا سوڵتانی
نۆزدەی ئوکتوبری ٢٠١٧

کەرکووک تاسە باری خەم و ژان نە بوو و ، سەراپای جەستەی برینداری ، بڕوا و هێز و توانایەکی لە بڕان نەهاتووی لێ دەبارێ. کەرکووکیەکان بڕوایان بە دوایی نەهاتنی شەوگاری ڕەش نیە . ڕۆژی شازدەی ئوکتوبری ٢٠١٧ زاینی کەرکووک لە داوی گەورەترین کارەساتی کارەساتەکان کەوت و ، هەم مێشکی و هەم لەشی ماندوو کرا و ، پڕۆسەیەکی پڕ لە ژان و ئازاری تێپەڕاند . ئەوانەی ڕێبەرانی نالایەق و دەسەڵاتخواز و ناسادیق هەڵدەبژیرن و دەنگیان بۆ دەدەن ، تەنیا هەڵەیەکی مێژووییان ئەنجام نەداوە بەڵکوو تاوانێکی گەورەیان دژ بە جەماوە کردووە .
باشوری کوردستان هیوای هیواکان بوو . تڕاژیدی ساڵی ١٩٧٥ و هەڵهاتنی ڕیبەری بزو وتنەوەکە و ئیمان و بڕیاری شۆڕشگیڕانەی هێزی پێشمەرگە لە بواری ئیدامەی خەبات و شەڕ ، و بارودۆخی سامناکی ئیستای شاری کەرکووک، وەبیر هێنەرەوی بیرەوریە تاڵ و تفتەکانە . باشوری کوردستان دەوڵەتی سیگمینت بوو و دەیتوانی ڕێگا بۆ دەولەتی نەتەویی خۆش و هەموار بکات . هەڵکەوتەی جیوگرافیای باشوری کوردستان ، و بوونی سێ سیستەمی لاوازو بێ هێز وەک یەکێتی لە ناوچەی سەوز، پارتی لە ناوچەی زەرد و ئیسلامی سیاسی لە ناوچەی ڕەش دەمار و بڕبڕەی پشتی جەماوەریان بەشیوەیەک شکاندوە کە هێج دەرمانێک ناتوانی ئازارەکانیان کەم کاتەوە وبشکێنێت . لە بەستێنی ئورگانەکان وەک : دادوەری، ئاسایش ، هێزی پێشمەرگە، پولیس و یاسا، سپای هاوبەش ، مالیات و باج ، سیاسەتی دەرەوی وڵات و فێر کردن و بار هێنان ،ژینگە ، کشت و کاڵ و سامانە سروشتیەکان هێشتا یەکیان نە گرتوە و ناکۆکیەکانیان بە چلە پۆپەی خۆی گەیشتوە . ئەوەندە دیواری حیزبیان بەرز کردوەتەوە و خۆیان بە دەسەڵاتەوە بەستوەتەوە ،مەجال و دەرفەتیان بۆ ڕەوتی ئیسلامی سیاسی دەستە بەر کرد و خولقاند . ئەوان کتێب بۆ مەدرەسەکانی کوردستان ئامادە و چاپ کردووە . ئەم کتێبانە ناوەڕۆکی عیلمی و زانستیانەی کزو لاوازیان هەیە و چونکوو حیزبەکان هەر بەرژەوەندی بنەمالە و کەس و کاریان دەپارێزن ، بواریان بۆ ڕەوتی ئیسلامی سیاسی هەموار کردووە . کتێبەکان و ماتریالی فێر و کردن و بارهێنان لە لایەن ڕەوتی ئیسلامیەوە وەک ئامێر بە دەستیانەوە گرتوە وهەر لە منداڵیەوە مێشکی منداڵی کورد بوردومان دەبێت و ئەم سەرمایە گەورە و هەستیارە برێندار و تووشی پەتا دەکرێت .
ئایا ڕێبەرانی تان و پۆ ئاوریشمی باشوری کوردستان ، لە دروست کردنی دیوار ی حیزبی ماندوو و هێلاک نابن ؟ ئایا بۆ مرۆڤە ڕێزدار وخۆ بەخشەکانی کەرکووک ، کە بە دەستی خالی حازرن ، سپای حشدی شەعبی ( داعشی شیعە ) وەدەر نین ڕێزیکیان هەیە ؟ هەمێشە لە دەرگای ناسیونال شوینیزمی فارس و تورک و عەرب ئازادی و دیموکراسیان سواڵ دەکرد و پێیان وابوو کە شانەی هەنگوینیان لە کلۆری دار بەڕوو و دار قەزوان دوزیوەتەوە. ئایا ئەم هات و چوە بوڵای دوژمن و دەستەوەستان لە بەرانبەریاندا نرخی مێژوویی هەبوو ؟ لە خاکێکی چکۆلە و بەرتەسکدا کوا دەگونجی سێ حاکمییەت دژ بە یەک ، کار و باری کۆمەڵایەتی چارەسەر و خزمەت بە خەڵک بکات ؟
باری جیوگرافیایی و هەڵکەوتەی باشوری کوردستان، پیلانی زلهێزەکان ، سیاسەتی کارتلە نەوتیەکان ، گلوبالیزمی جیهانی ، یەک گرتنی ڕووسیا و ئامریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ تاڵان و دابەش کردنی جیهان ،داڕشتنی دیزاین و قەوارەی ژئوپۆلیتیکی ناوچەکە ، سکوتی وڵاتانی سەنعەتی و ماسمیدیا ،تێگەیشتنی جەماوەر ، کاردانەوەی تیکنۆلۆژی مودێڕن ،خەباتی بەر فراوان و بڕیاری گەلی کورد کە نایەوێت ئێتر بە هیچ شێوەیەک کولونی هاوبەشی داگیرکاران بیت ، ژینگەی وێران و داغان و تاڵانی ئاوی کوردستان ، پڕۆژەی شکست خواردووی کشت و کاڵ ، نە بوونی سیستەمی بانکی پێشکەوتوو،حکومەتی توتالیتر و سیستەمی دواکەوتوانەی ناسیونال شوینیزمی درواسێ کانی کوردستان ،هاوپەیمانی داگیرکاران بە شێوەی جۆراوجۆر و دژی چل میلیون کورد هەموو ئەمانە فاکتورگەلێکی نەخوازراو و کۆسپیان بۆ ڕێبەران خولقاندووە . ئەمما ڕێبەرانی لیهاتوو و کارامە ، دژوار ترین بار و دۆخ لە کورت ترین کاتدا ، لێک دەدەنەوە و برێاری لۆژیک و مەنتیقی وەردەگرن و ڕێگای چارە دەدۆزنەوە . هەمیشە بۆ هەر کارێک ئالترناتیڤ و بەدیلی ئامادەیان هەیە . ئەم پوتانسیل و خەسڵەتانە لای ڕێبەرانی کوردستانی باشور گوم و بزر و یا فرە لاواز و کزە . شەرایەت و بارو دۆخێان بۆ نەیارانی کورد دەستە بەر کردووە . سوسیال شوینیستەکانی فارس و تورک و عەرەب کە زمانیان لە هەسان دراوە ، تاڵاو و لێک بە قەلەم و مێشکیان وەک تەرزە دێتە خوارێ ، تەحقیر و ئیهانەت بە کولتور و جل و بەرگ و هەویت و ناسنامە و مافی ڕەوا بە مەبەستی جیا بونەوە لە داگیرکاران ، بە تاوانێکی زۆر گەورە دەزانن و لە پێڤاژەی کەتمان و دیفاع لە نیشتمانی یەک پارچەی ئێران ، عیراق ، تورکیا و سوریا مل خۆیان دەشکێنن و دوو دەسماڵە بۆ شوینیستەکان هەڵدەپەڕن .
خەڵکی شەریف و فیداکار و خۆبەخشی کەرکووک بە دەستی خاڵی حازرن ، لە بەرانبەر هێرشی دوژمندا بەرخودان و خەبات کەن ، ئەمما ڕێبەری یەکپارچە و یەک دەست لە بنەڕتدا هەر نیە تا بەرپرسیار بێت . ئەم تراژیدی و وەزعە ویجدانی مرۆڤ ئازار دەدات . خاڵە هاوبەشەکان کەم نین و ڕەوا و مەنتیقیە کە لە سەر ئەو خاڵانە پلاتفورمی هاوبەش ئیمزاکەن . مێژووی سەردەمی کوردستان کە لە لایەن پێشمەرگە و گریلا و خەباتی مەدەنی جەماوەرەوە ، دەنوسرێتەوە شیاوی ڕێز ئیحترامە . و حوکمی مێژوو دەڵێت: ڕێبەرانی لینەهاتوو و دەسەڵاتخواز و گیرفان بڕ وگیرفان پڕ ، بە شەهامەتەوە واز لە ” دەسەڵات ” بێنن و رێگا بۆ نەسلی گەنج خاڵی و هەموار کەن تا کوردستانی وێران و تاڵانکراو ئێدارە کەن .
*************
سەرەخۆشی خۆم لە خزمەت بنەماڵەی: سەر بەرزی گیانبەخت کردووان ، بریندارەکان، بەدیل گیراوەکان ، تیرباران کراوەکان، سوتێندراوەکان و بزر و گوم بوەکان و هەموو شارۆمەندانی شەریف و دڵسۆزی شارەکانی : کەرکووک، جەلەولا، خانەقین، دووزخورماتوو،کفری و مەخموور عەرز دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمە قورسەکانتان دەزانم .
خەم و ئازاری دەرونیم بۆ شاری خۆشەویستی کەرکووک بە م شیعرە دەر دەبڕم .
لای شەو وەرە نێو شاری دڵم ئەی هیوا و شادی – با تاوێ نەوێرێ ببێ دەست بە یەخەم ، خەم !
لەو شارە بە کێ چارەیی دەردی دڵەکەم ، کەم ! ( لە دیوانی کاک هێرش وەر گیراوە )
( ر _ م س ) نۆزدەی ئوکتوبری ٢٠١٧

Related posts