بۆ ڕای گشتی

22539700_118887962205731_1517457966926594729_n

بۆ ڕای گشتی

ئەوە بۆ ماوەی چەندین مانگە کە هەموو داگیرکەرانی کوردستان لە دژی دەسکەوتەکانی گەلی کورد زیاتر لە جاران لە گەڵ یەکتردا لە دانوساندن و چاوپێکەوتندان. لە ئێستایشدا لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی گشتپرسی بۆ سەربەخۆی باشوری کوردستان، پلانی هێرشکردن بۆ سەر گەلەکەمان لە باشوری کوردستان بە تایبەت لە خانەقین، دوزخۆرماتوو،شەنگاڵ و کەرکووک و دەورووبەری لە لایەن دەولەتی تورکیە و کۆماری ئیسلامی ئێران لە ژێرناوی ڕێکخستنی تێرۆریستی حەشدوشەعبی کەوتووە چوار چێوەی کردارییەوە.لە هەمان کاتدا داگیرکەرانی کوردستان بە چاوپێکەوتن و ڕێکەوتنی ئەم دوایانە لە نێوان ئێران و تورکیە، تورکیە وحکومەتی بەغداد، بەغدا و ئێران بڕیاری ئەوەیانە داوە کە لە دژی دەسکەوتەکانی گەلەکەمان و ناوچە دابڕاوەکان لە باشوری کوردستان شەڕ و ئاڵۆزی لە باشوری وڵات لە ئاستی هەرە ژۆردا بەڕێوە ببن. بە هەمان ئامانجیش دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ماوەی چەندین ڕۆژە کە دروازەکانی هاتووچووی گەلەکەمان لە نیوان باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی داخستووە و دەوڵەتی تورکیەیش کردەوەی هاوشێوە پەیڕەو دەکات.هەروەها لە هەلومەرجی سیاسی ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان و سوریە، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هێزەکانی سوریەی دیمۆکراتیک توانیویانە کە بە ئازادکردنی شاری رەقە ناوەندی چەتەکانی داعش بشکێنن و کاریگەری لە سەر سیاسەتی هێزەکان و لایەنەکان لە ناوچەکە دابن و هەروەها دەوڵەتی تورکیە هێرشەکانی خۆی بۆ سەر کانتۆنی عەفرین زیاتر و پاڵپشتی گرووپە چەتەکان دەکات.بۆیە لە ئێستادا کە هەموو داگیرکەرانی کوردستان پێکەوە بریاری شەڕ لە دژی دەسکەوتەکانی گەلەکەمان لە چواربەشی وڵاتیان داوە و دەوڵەتی تورکیەیش بە بڵاو کردنی هەواڵی مەترسی دار لە سەر ژیانی ڕێبەر ئاپۆ لە زیندان، پێش ڕۆژێک کە هێرشی هێزەکانی حەشدوشەعبی بۆ سەر کەرکووک دەستپێبکات، پلانی هاوبەشی خۆیان بۆ سەر گەلەکەمان لە هەر چوار بەشی کوردستان بە تایبەت کەرکووک، خانەقین، دۆزخورماتوو، وشەنگاڵ بە شەڕئەنگیزی گرووپی تێرۆریستی حەشدوشەعبی پەرە و بەربڵاوتر کردووەتەوە. لەم نێوانەدا بە هۆی ناکۆکی لایەنە سیاسیەکانی باشوری کوردستان لە گەڵ یەکتر و نەبوونی هیزێکی سەربازی یەک دەستی پارێزگاری کردن لە گەلی کورد لە باشور و نەبوونی وەتاری هاوبەش سیاسی و دیپلۆماسی هەم لە گەڵ یەکتر و هەمیش دانوساندن لە گەڵ هێزە ناوچەیەکان وەک کۆماری ئیسلامی ئێران و دەوڵەتی تورکیە و ڕێکەوتن لەم مژارە لە گەڵیاندا، بۆ بە هۆکاری ئەوێک کە ئەمڕۆ هەڕێمەکانی کەرکووک، شەنگاڵ، دوزخۆرماتوو، و شەنگاڵ بکەوێتە دەستی هێزی تیرۆریستی حەشدوشەعبی و گەلی کوردیش لەم هەرێمانە لە ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە ببن.بۆیە لە ئیستادا دەبێت گەلەکەمان وجەوانانی کورد لە هەر چوار بەشی کوردستان وەک ئەوەی کە لە مێژوویشمان بە دەیان مژار وەک خاوەنداریەتی لە شۆڕشی ڕۆژئاوا، بەشداربوون لە بەرخۆدانی سوور و جزیر لە باکوری کوردستان، خاوەنداریەتی لە بەرخۆدانی شەهیدانی زیندانی ئەوین و بەرخۆدانی شەنگاڵ و کۆبانێ، رووی داوە بە ڕووحی پاراستنی خاکی باشوری کوردستان، خاوەن یەک هەڵوێستی نەتەوەیی و کاردانەوە لە بەرامبەر بە سیاسەتی قرکردنی داگیرکەرانی کوردستان لە دژی گەلەکەمان بن.بۆیە وەک کۆمەڵگای جەوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە پێویستی دەزانین کە بانگ لە جەوانانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکەین کە وەک هەموو جارێک کە خاوەنداریەتیان لە گەلەکەیان لە هەموو بەشەکانی وڵات کردووە، ئەم جارەیش بە هەستی نەتەوەیی و پاراستنی گەلەکەمان و شکاندنی سیاسەتی تەجرید لە سەر ڕێبەر ئاپۆ، پاڵپشتی و خاوەنداریەتی لە دەسکەوتە نەتەوەیەکان بکەن و بۆ پووچەڵ کردنی سیاسەتی داگیرکەران لە هەموو کوردستاندا بە ئەرکی نەتەوەیی خۆیان هەستن و بەشداری لە بەرخۆدانی ئازادی لە کوردستان بکەن و ببن بە وەڵامێکی مێژووی لە بەرامبەر بە پیلانگێری داگیرکەرانی وەڵاتەکەمان.

کوردیناسیۆنی کۆمەڵگای جەوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرواری 20/10/2017

Related posts