عەفرین، بەرخۆدانی سەردەم!
بۆ هه‌موو مرۆڤی دێمۆکرات و ئازادیخواز!
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه هاوپه‌یمانی نێۆفاشیسته‌کانی ئه‌که‌په و مه‌هه‌په له دەولەت و حکومه‌تی تورکیەدا هێرشی به‌ربلاو و هه‌مه‌لایەنه‌ی زه‌وینی و ئاسمانی چاوه‌ڕوانکراوی خۆیان بۆ سه‌ر مۆدێلی سه‌رکه‌وتووی ئازادی، ئاشتیخوازی و پێکه‌وه‌ژیانی گه‌ڵان و ئاڵاهه‌ڵگرانی سیسته‌می نه‌ته‌وه‌ی دێمۆکراتیک له کانتۆنی عفرینی ڕۆژآوا له باکوری سووریه دا ده‌ستپێکردووه. فرۆکه جه‌نگیه‌کانی تورکیا دوای پاشه‌کشه‌ی بێ ئه‌خلاقانه‌ی هێزه‌کانی ڕووسیه له عفرین و به چرای سه‌وزی حکومه‌تی ڕوسیا بۆ هێرشی ئاسمانی، شار و گونده‌كانی عه‌فرین به چڕی بۆمباران ئه‌که‌ن و ده‌یان خه‌ڵکی سڤیل و له ناو ئه‌واندا ژن، منداڵ و به‌ساڵاچووانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌یان بریندار کردووه و کوشتووه.
وڵاته یه‌کگرتوه‌كانی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانی ڕۆژئاوایی ئه‌وان له یه‌کیه‌تی ئه‌وروپادا که له شه‌ڕی دژی داعه‌شدا هاوپه‌یمانی کورد بوون، به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی ئه‌وتۆی خۆیان له عفریندا نابینن و تا ئیستا له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ئه‌ردۆغاندا هه‌ڵوێستی بێهێز و که‌مڕه‌نگیان نیشان داوە و زۆرتر چاوه‌ڕوانی ڕووداوه‌کان ئه‌که‌ن. ئه‌وان به ئاشکرا چرای سه‌وزیان بۆ ئه‌ردۆغان هه‌ڵکرد و پیشانیاندا که دێمۆکراسی و ماڤی مرۆڤ ته‌نها تا سنووری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بڕ ئه‌کات.
جارێکی‌تر ئه‌م ڕاستییه به‌ڕوونی ئاشکرا بوو، که بنه‌مای سیاسه‌تی زڵهێزه‌کانی حازر له هه‌رێمه‌که‌دا به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه و شنه‌ی دێمۆکراسی، ئازادی و ماڤی مرۆڤ به ئاسانی له‌به‌ر دیواری ڕێکه‌وتن و به‌رژه‌وندییه‌کانی ئه‌واندا ڕاده‌وه‌ستێت و قوربانی ئه‌بێت. گەلی ئێمە و هێزه کانی پاراستنی گەل ی.پ.گ و ی.پ.ژ به ناسینێکی قوول لەم ڕاستییه و په‌یڕه‌و کردنی بنه‌ما فیکریه کانی نه‌ته‌وه‌ی دێمۆکراتیک خۆیان به ڕیکخستن کردووه و خۆیان بۆ به‌ره‌نگاری دۆژمنان ئاماده کردووه.
خه‌ڵکی عفرین به پێشوازی کردنی ده‌یان هه‌زار ئاواره‌ی عه‌رب و تورکمانی حه‌لب و… مۆدێلێکی سه‌رکه‌وتووی پێکه‌وه‌ژیان و ئاشتیخوازانەی گه‌لانیان به دونیا و هه‌رێمه‌که پێشانداوه و هه‌ر بۆیه‌ش بوونه‌ته دڕکێک له ناوچاوانی هه‌موو دیکتاتوره‌کان و حکومه‌ته دژه‌ئازادییه‌کانی هه‌رێمه‌که‌دا. دۆژمنانی ئازادی گه‌لی کورد و گه‌لانی ئاشتێخوازی ناوچه‌که، که له هه‌موو پیلانه‌کانی تا ئیستای خۆیاندا شکستیان هێناوه، ئاخرین هه‌وڵه‌كانی خۆیان وه‌گه‌رخستووه وئه‌مجاره که‌وتوونه‌ته ناو گێژاوێکه‌وه که وادیاره ده‌سپێکی کۆتایی ده‌سه‌ڵاتی زۆلم و زۆری ئه‌وان له سووریا، تورکیا و گشت هه‌رێمه‌که‌دا بێت. ئیراده‌ی گه‌لی عه‌فرین بۆ به‌رخۆدان به‌هێزه وه‌ک کۆبانی و ته‌سلیم نابێت. ئه‌وان به‌دڵنیایه‌وه سیاسه‌تی چه‌قبه‌ستووی ئه‌وردۆغان و دیکتاتۆرانی دیکه تووشی شکستێکی گه‌وره‌ی تر ئه‌کن.
پلاتفۆرمی زاگرۆس پیلانی نێونه‌ته‌وه‌یی و هجومی دڕندانه‌ی فاشیسمی ئه‌ردۆغانی دژی گه‌لی عفرینی ئاشتیخواز و دیمۆکرات مه‌حکووم ئه‌کات و داوا له هه‌موو مرۆڤ و ئینسانی دێمۆکرات وئازادیخوازی جیهان و به تایبه‌تی دانیشتوانی ئه‌ورووپا ئه‌کات له به‌رخۆدانی ڕه‌وای عه‌فرین پشتیوانی بکه‌ن.
پلاتفۆری زاگرۆس داوا له شه‌ورای ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ئه‌کات ده‌سبه‌جێ ئه‌م هجوومه دڕندانه‌ی حکومه‌تی تورکیا ، که ئاشکرا و بە به‌رچاوی هه‌موو دونیادا بنه‌ماکانی ماڤی مرۆڤ پێ شێل ئه‌کات، مه‌حکووم بکات. ئێمه داوا له هەموو حکومەتەکانی ئەوروپا دەکەین کە لە برابەر داگیرکاری تورکیا هەلوێست بگرن. بەتایبەت داوا لە حکومه‌تی ئه‌ڵمان ئه‌که‌ین که هێزه‌کانی خۆی له تورکیا بکشێته‌وه و ئیجازه نه‌دات که ئه‌رته‌شی تورکیا چیتر به چه‌کی ئه‌ڵمانی ماڤی مرۆڤ له عه‌فرین پێشێل بکه‌ن و خوێنی ژن و منداڵانی بێ تاوانی عفرین بڕێژێت. داوا له پارله‌مانی ئه‌ورووپا ئه‌که‌ین که به‌رانبه‌ر کوشتاری خه‌ڵکی سه‌ڤیل له عه‌فرین هه‌ڵوێستی بێت.
ئه‌رکی هموو مرۆڤه دێمۆکراته‌کان، که‌سایه‌تی، بزووتنه‌وه و پارته سیاسیه‌کانه که به هه‌موو شێوازێک زه‌وین له ژێر پای دیکتاتۆڕان و دژبه‌رانی ئازادی‌دا داخ که‌ن و دواین خه‌ونی ئه‌وان بۆ سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ئیراده‌ی گه‌لاندا تێک بده‌ن. ئێمه دڵنیاین که به‌رخۆدانی عه‌فرین بۆ هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌که په‌ره‌ده‌ستێنێت و ئاکامه‌که‌ی کۆتایی هاتن به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وردۆغان و مه‌هه‌په و سه‌رکه‌وتنی ئاشتی گه‌لان و مۆدێلی پێکه‌وه‌ژیان دێمۆکراتیکی ئه‌وان له گشت هه‌رێمه‌که و ناوچه‌که‌دا‌یه.
پلاتفۆرمی زاگرۆس، ٢٣.٠١.٢٠١٨